خۆ سووك مه‌كه‌ن!
بزانن كه ڕێكخستنی نه‌فس و ده‌ربازبوون له سووكی و ڕیسوایی و پاراستنی كه‌ڕامه‌ت ڕێزی ئینسان به‌شێكه له ئامانج و مه‌به‌ستی شه‌ریعه‌ته‌كه‌مان، كه به‌رده‌وام ڕۆڵه‌كانی دوێنێ و ئێستا‌و دواڕۆژی له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كراوه‌و ئه‌كرێت، یه‌كێك له ئاڕاسته‌كانی ئه‌م دینه ئه‌م فه‌رمووده‌یه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ( لا ينبغي للمؤمن أن يذل نفسه " قالوا: وكيف يذل نفسه؟ قال: "يتعرض من البلاء لما لا يطيق) (عن حذيفة بن اليمان رضي الله عنه) واته: بۆ بڕوادار نه‌هاتووه كه خۆی سووك بكات، گوتیان: چۆن ئینسان خۆی سووك ئه‌كات؟ فه‌رمووی: خۆی تووشی به‌ڵاو نه‌هامه‌تییه‌ك ئه‌كات كه توانای هه‌ڵگرتنی نه‌بێ و (لێی ده‌رنه‌چێت).
هه‌موو كارێك وه‌ده‌ست خوایه بزانن كه كار‌و فه‌رمانه‌كان تێكڕا وه ده‌ست خوای تاكو ته‌نهان، كه‌س ژیان و مردن و خۆشی و ناخۆشی له ده‌ست نییه، كه‌س ڕزق و ڕۆزی به‌نده‌كانی له ئه‌ستۆ نییه خوا نه‌بێت، كه‌وابوو بۆچی به‌نده‌كان خۆیان به سووك و ڕیسوا ده‌هێننه به‌رچاو ؟ له كاتێكدا خوا ده‌فه‌رموێت: قُلِ اللَّهُمَّ مَالِكَ الْمُلْكِ تُؤْتِي الْمُلْكَ مَن تَشَاء وَتَنزِعُ الْمُلْكَ مِمَّن تَشَاء وَتُعِزُّ مَن تَشَاء وَتُذِلُّ مَن تَشَاء بِيَدِكَ الْخَيْرُ إِنَّكَ عَلَىَ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (آل عمران 26) واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ، (ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: خوایه تۆ خاوه‌نی هه‌موو شتێكیت ، ده‌سه‌ڵات ده‌به‌خشیت به‌هه‌ركه‌سێك بته‌وێت و ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گریته‌وه له هه‌ر كه‌سێك بته‌وێت هه‌ر كه‌س بته‌وێت باڵاده‌ستی ده‌كه‌یت ، هه‌ر كه‌سێكیش بته‌وێت زه‌لیل و بێ ده‌سه‌ڵات و ژێر ده‌ستی ده‌كه‌یت، هه‌رچی خێر هه‌یه هه‌ر به ده‌ست تۆیه، بێگومان تۆ ده‌سه‌ڵاتداری به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا.
شاعیر زۆر ڕاستی فه‌رمووه كه ئه‌ڵێت:
لا تخضعن لمخلوق على طمع فإن ذلك نقصٌ من‌ك في الدين
واسـترزق الله مما في خزائنه فأمر ربك بين الكاف والنون واته: مل شۆِر مه‌كه بۆ كه‌س له ته‌ماعێك كه چاوت لێیه‌تی، چونكه ئه‌مه كه‌م و كورتییه‌كه له‌دینتا به‌دی ئه‌كرێت، به‌رده‌وام داوای ڕۆزی له گه‌نجینه‌ی خوا بكه، چون فه‌رمانی خوا له نێوان كاف و نووندایه.
زه‌لیلی و سووكی په‌یوه‌ستبوونه به دونیا‌و دانیشتنه له جیهاد به‌ڵێ: كه‌سێك خه‌م و خه‌یاڵی هه‌ر وه لای دونیا بێت، ژێر ئه‌كه‌وێت، بۆیه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (إذا تبايعتم بالعينة، وأخذتم أذناب البقر ،ورضيتم بالزرع ، وتركتم الجهاد، سلط الله عليكم ذلا لا ينزعه حتى ترجعوا إلى دينكم) (رواه ابو داود) واته: ئه‌گه‌ر ده‌ستتان به كڕین‌و فرۆشتنی سووه‌وه كرد، وه ده‌ستتان گرت به كلكی مانگاوه، وه خووتان گرت به كێڵگه‌وه، وه پشتتان له جیهاد كرد، ئه‌وا خوا زه‌لیلیتان به‌سه‌ردا ئه‌هێنێت و له‌سه‌ریشتان هه‌ڵناگرێت، تاكو ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئایین (جیهاد)ه‌كه‌تان.
سه‌رپێچیكردنی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) مایه‌ی سه‌رشۆڕییه خوای په‌روه‌دگار عیززه‌ت و سه‌ربڵندی گێڕاوه بۆ پێغه‌مبه‌ر و بڕوادارن، سووكی و سه‌رشۆریشی گێڕاوه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه سه‌رپێچی له فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (بعثت بين يدي الساعة بالسيف حتى يُعبد الله وحده لا شريك له، وجعل رزقي تحت ظل رمحي، وجعل الذل والصغار على من خالف أمري، ومن تشبه بقوم فهو منهم) واته: من تا هاتنی ڕۆژی دوایی به شمشێر گێڕدراوم تاكوو خه‌ڵكی (ڕوو له خوا ئه‌كه‌ن و) خوای تاكو ته‌نها ئه‌په‌رستن و شه‌ریكی بۆ بڕیارناده‌ن، وه ڕزق و ڕۆزیشی له ژێر سێبه‌ری نێزه‌م بۆ ده‌سته‌مۆكردووم، وه سه‌ر شۆڕی و سووكیشی گێڕاوه بۆ ئه‌وانه‌ی كه سه‌رپێچیم ئه‌كه‌ن، كه‌سێكیش خۆی به گه‌لێك بچوێنێت ئه‌وه ده‌گه‌ڵ ئه‌واندایه.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (لا يبقى على ظهر الأرض من بيت مدر ولا وبر إلا أدخل الله عليهم كلمة الإسلام ، بعز عزيز وذل ذليل، يعزهم الله فيجعلهم من أهلها أو يذلهم فلا يدينوا لها) واته: هیچ ماڵێك له گوند‌و دێهات و بن ڕه‌شماڵێك نامێنێت ته‌نها خوای گه‌وره ئایین و ئیسلامه‌كه‌ی خۆی ئه‌گه‌یه‌نێتێ، به عیززه‌ت و سه‌ربڵندی عه‌زیزان و سووكی و سه‌رشۆڕی ڕیسوایان، خوای گه‌وره ئه‌هلی خۆی سه‌ربه‌رز ئه‌كا یا زه‌لیلیان ئه‌كات و له سه‌ربه‌رزیی نزیك نابنه‌وه.
با بزانن كه ئه‌و سووكی و سورشۆڕییه ڕه‌نگه ببێته به‌شی بێ باوه‌ڕان، كه هه‌رگیز باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ناكه‌ن، یا بیدعه‌یان ناوه‌ته‌وه یا سه‌رپێچییان كردووه، هه‌ر كه‌سه‌و به پێی تاوانی خۆی، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره باسی به‌نی ئیسڕائیلمان بۆ ئه‌كات ئه‌و كاته‌ی كه گوێره‌كه‌یان په‌رست فه‌رمووی: إِنَّ الَّذِينَ اتَّخَذُوا الْعِجْلَ سَيَنَالُهُمْ غَضَبٌ مِنْ رَبِّهِمْ وَذِلَّةٌ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَكَذَلِكَ نَجْزِي الْمُفْتَرِينَ (الأعراف 152) واته: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی كه گوێره‌كه په‌رستییان كرد له ئاینده‌دا له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه خه‌شم و قینیان لێ ده‌گیرێت، وه زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تیش به‌شیان ده‌بێت له ژیانی دونیادا، هه‌ر به‌و شێوه‌یه تۆڵه له درۆزن و ساخته‌چییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه. یان ده‌فه‌رموێت: وَضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ الذِّلَّةُ وَالْمَسْكَنَةُ وَبَاءُوا بِغَضَبٍ مِنَ اللَّهِ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانُوا يَكْفُرُونَ بآيَاتِ اللَّهِ وَيَقْتُلُونَ النَّبِيِّينَ بِغَيْرِ الْحَقِّ ذَلِكَ بِمَا عَصَوْا وَكَانُوا يَعْتَدُونَ (البقرة: 61 ) واته: سوكیی و ریسوایی و لاتی و زه‌بوونی درا به‌سه‌ریاندا و شایانی خه‌شم و قینی خوایش بوون ، چونكه ئه‌وان به‌راستی باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد به‌ئایه‌ته‌كانی خوا‌و، پێغه‌مبه‌ره‌كانیان به‌ناحه‌ق ده‌كوشت ، ئه‌وه‌ش به‌هۆی رۆچوونیانه‌وه له‌یاخی بوون و نافه‌رمانیدا ، هه‌میشه ده‌ستدرێژیان ده‌كرد. هه‌تا له ڕۆژی دواییش زه‌لیلی و ڕیسوایی به‌شیانه كه ده‌فه‌رموێت: إِنَّ الَّذِينَ يُحَادُّونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ أُولَئِكَ فِي الْأَذَلِّينَ (المجادلة 20) واته: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ن ئا ئه‌وانه نزمترینی خه‌ڵكین له دونیا‌و له قیامه‌تدا، یان ده‌فه‌رموێت: يَوْمَ يَخْرُجُونَ مِنَ الْأَجْدَاثِ سِرَاعاً كَأَنَّهُمْ إِلَى نُصُبٍ يُوفِضُونَ . خَاشِعَةً أَبْصَارُهُمْ تَرْهَقُهُمْ ذِلَّةٌ ذَلِكَ الْيَوْمُ الَّذِي كَانُوا يُوعَدُونَ (المعارج: 43 ، 44) واته: ئه‌و ڕۆژه به‌په‌له له گۆڕه‌كانیان دێنه ده‌ره‌وه, ده‌ڵێی بۆلای بت و په‌رستراوه‌كانیان ڕاده‌كه‌ن،چاویان شۆڕه و شه‌رمه‌زار و خه‌جاڵه‌تن , زه‌لیلی و سه‌رشۆڕی ماندووی كردوون , جا ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه كه‌كاتی خۆی به‌ڵێنیان پێ دراوه ئه‌وان بڕوایان پێی نه‌بوو.
كه‌وابوو.. هۆ ئه‌وانه‌ی كه له‌به‌ر چنگێكی ئه‌م دونیا كاتییه خۆیان سووك‌و سه‌ر شۆڕكردووه، ئه‌وانه‌ی كه ماندوو و ئاڕه‌ق ئه‌ڕژن بۆ ئه‌وه‌ی شتێكی پووچ و ڕوخاویان ده‌ستكه‌وێت.. دانه دانه پێیان ئه‌ڵێم: بێ‌دار به‌وه بۆ ڕێگه‌ی سه‌ربه‌رزی و عه‌زیزان وه‌ڕێكه‌وه، ئه‌م عیززه‌ت و سه‌ربڵندیه‌ش ته‌نهاو ته‌نها به گوێڕایه‌ڵبوونی خوا‌و ئیستیقامه بوون له‌سه‌ر ئه‌م دینه ده‌سته‌مۆ ئه‌بێ و دێته‌وه. بزانه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) به‌رده‌وام په‌نای بۆ خوا ئه‌برد له زه‌لیلی ده‌یفه‌رموو: (اللهم إني أعوذ بك من الفقر والقِلَّةِ ، والذِلّةِ ، وأعوذ بك من أن أظلم أو أُظلم) واته: خودایه من په‌نات بۆ ئه‌به‌م له هه‌ژاری و كه‌مده‌رامه‌تی، له ڕیسوایی و له سووكی، هانات بۆ ئه‌به‌م له‌وه كه زوڵمێ بكه‌م و یا زوڵمم لێبكرێت.
منیش ئه‌ڵێم: خودایه بۆ خاتری گه‌وره‌یی و عیززه‌ت و شكۆییت له‌زه‌لكاوی سووكی و سه‌رشۆِری هێنده‌ی تر غه‌رقی غه‌فله‌ت نه‌بین و هۆشیارمان كه‌یته‌وه، له خه‌وی قوڵ بێدارمان كه‌یت و سه‌ر به‌رزی و سه‌ر بڵندی دونیا‌و قیامه‌تمان پێ عه‌تا كه‌یت.. كه‌ڕامه‌تمان ئابڕوومان عیززه‌ت و سه‌ربه‌رزیمان پێ ده‌یته‌وه.. له سووكی و سه‌رشۆڕی ده‌ربازمان كه‌یت به حوكمی خۆت.. دڵشادمان كه‌یت، چاومان پێی شادكه‌یته‌وه. (ئامین) وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه:
[www.islamweb.net]