زانست (العلم) خوای گه‌وره سبحانه وتعالی له‌قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێ : وَلا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْؤُولاً (الاسرا‌ء:36 ) خوای په‌روه‌ردگار له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا داوامان لێده‌كات به‌بێ عیلم دوای هیچ شتێك نه‌كه‌وین، لێره‌دا باس له‌فه‌زڵ وگه‌وره‌یی عیلم ناكه‌ین، به‌ڵكوو مه‌به‌ست له پێناسه‌ی (عیلم)ه‌و گرنگی حاڵی بوونه لێی، زانایان له‌پێناسه‌ی عیلم فه‌رموویانه: ناسینی زانراو به‌و شكله‌و شێوه‌یه‌ی كه‌هه‌یه‌تی. بروانه (الورقات ئيمام الجويني ، فوائد ابن القيم، شرحي ئوسول شیخ ابن عوسه‌يمين). خوای په‌روه‌ردگار سبحانه وتعالی له‌چیرۆكی ئاده‌م دا ده‌فه‌رموێ: وَعَلَّمَ آدَمَ الْأَسْمَاءَ كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمْ عَلَى الْمَلَائِكَةِ فَقَالَ أَنْبِئُونِي بِأَسْمَاءِ هَؤُلَاءِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (31) قَالُوا سُبْحَانَكَ لَا عِلْمَ لَنَا إِلَّا مَا عَلَّمْتَنَا إِنَّكَ أَنْتَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ (32) قَالَ يَا آدَمُ أَنْبِئْهُمْ بِأَسْمَائِهِمْ فَلَمَّا أَنْبَأَهُمْ بِأَسْمَائِهِمْ قَالَ أَلَمْ أَقُلْ لَكُمْ إِنِّي أَعْلَمُ غَيْبَ السَّمَوَاتِ وَالْأَرْضِ وَأَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا كُنْتُمْ تَكْتُمُونَ (33) (البقرة) دوای ئه‌وه‌ی مه‌لائیكه‌ت پرسیاریان له‌حیكمه‌تی خه‌لقی ئاده‌م كرد خوای تبارك وتعالی فه‌رموی إِنّي أَعْلَمُ مَا لاَ تَعْلَمُون واته: ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم ئێوه‌نایزانن، ئینجا تبارك وتعالی هه‌موو ناوێكی فێری ئاده‌م كرد، حیكمه‌ت لێره‌دا ئاده‌م هه‌موو شتێكی به‌ناوی خۆی فێربوو، واته ناسینی هه‌مووشتێك به‌و ناوه‌ی كه‌هه‌یه‌تی، كه‌ئه‌م عیلمه لای مه‌لائیكه‌ت نه‌بوو هه‌ربۆیه‌ش مه‌لائیكه‌ت فه‌رموویان: گه‌وره‌ی شایه‌نی تۆیه ئێمه ته‌نها ئه‌وه ده‌زانین كه‌تۆ فێرت كردوین، كه‌وابوو ئه‌و ناوانه‌ی ئاده‌م فێری بوو وه‌سفی ته‌واوی ئه‌وواقیعه‌بوو كه‌لێی پرسیاركرا ،ئه‌وه‌یه عیلم كه‌زانایان فه‌رمویانه ناسینی زانراو به‌وشێوه‌ی كه‌هه‌یه‌تی. بۆزیاتر ڕوون كردنه‌وه‌ی پێناسه‌ی عیلم، له‌گه‌ڵ هێنانی هه‌رناوێك، وێنه‌و شكلی ناوبراو له‌دڵ و ده‌رونتا درووست ده‌بێت، بۆنموونه له‌گه‌ڵ هێنانی ناوی پێنوس وێنه‌و شكلی پێنوس له‌دڵ وده‌رونتا درووست ده‌بێت، به‌ڵام گه‌ر هاتوو له‌گه‌ڵ ناوی پێنوس، شێوه‌ی كاغه‌ز له‌دڵ وده‌رونتا دروست بوو مانای ئه‌وه‌یه كه تۆ عیلمت به پێنوس نییه، به‌ڵكوو جه‌هلت به پێنوس هه‌یه واته ئه‌وشته‌ی ده‌یڵێی له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه‌ی باسی لێوه‌ده‌كه‌ی یه‌كناگرنه‌وه كه‌ئه‌مه‌ش جه‌هله، بۆیه له پێناسه‌ی جه‌هل زانایان فه‌رمویانه: (اعتقاد الشيء على خلاف ما ه‌و عليه) باوه‌ڕ به‌شتێك به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شكل و شێوه‌یه‌ی كه‌هه‌یه‌تی، كه‌وابوو نابێت به‌هیچ جۆرێك له‌سه‌ربنه‌مای جه‌هله‌وه شت بینابكرێت، حاڵی‌بوون له‌پێناسه‌ی عیلم چه‌ند خاڵێكی گرنگ روون ده‌كاته‌وه. یه‌كه‌م: به‌بێ عیلم نابێت قسه له دینی خوا بكرێت، یه‌كێك ئیسلام نه‌ناسێ بۆی نییه وه‌سفی كات، خوای گه‌وره سبحانه وتعالی ئه‌مه‌ی حه‌رام كردوه : قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَالْإِثْمَ وَالْبَغْيَ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَأَنْ تُشْرِكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (الأعراف 33) به‌بێ عیلم قسه‌كردن له‌سه‌ردین، مایه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵكییه له دین وه حوججه‌و به‌ڵگه هه‌رده‌م مایه‌ی نه‌رمكردنی دڵه‌و ڕه‌واندنه‌وه‌ی شوبهه‌ی نه‌فامییه. دووه‌م: به‌بێ عیلم قسه‌كردن فه‌رمانی شه‌یتانه إِنَّمَا يَأْمُرُكُمْ بِالسُّوءِ وَالْفَحْشَاءِ وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (البقره 169) هه‌ربۆیه زانایان زۆر خۆیان پاراستووه له قسه‌ی بێ عیلم ڕۆژێكیان پیاوێك هاته‌خزمه‌ت ئیمامی شافعی وروخسه‌تی خواست پرسیا ربكات، ئیمامی شافعی فه‌رمووی فه‌رموو: ئه‌ویش وتی به‌ڵگه‌چییه له‌دینی خوا؟ ئیمامی شافعی فه‌رموی كتێبی خوا. پیاوه‌كه وتی چی تر؟ ئیمامی شافعی فه‌رمووی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست. پیاوه‌كه وتی چی تر؟ ئیمامی شافعی فه‌رموی كۆڕای ئوممه‌ت. ئینجاكابرا وتی به‌ڵگه‌ت چییه له‌سه‌ر ئه‌مه؟ (واته به‌ڵگه‌چییه له‌سه‌ر كۆڕای ئوممه‌ت (ئیجماع)ئیمامی شافعی تۆزێك بیری كرده‌وه،كابرا وتی دوای سێ رۆژ دێمه‌وه بۆ وه‌ڵامه‌كه‌م. له‌دوای سێ رۆژه‌كه پیاوه‌كه هاته‌وه مه‌جلیسی ئیمامی شافعی و وتی هاتوم بۆ وه‌ڵامه‌كه‌م ، ئیمامی شافعیش فه‌رموی به‌ڵێ : أَعُوذ بِاَللَّهِ مِنْ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ قَالَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ : -وَمَنْ يُشَاقِقْ الرَّسُولَ مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَى وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّى وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءَتْ مَصِيرًا- لَا يُصْلِيهِ جَهَنَّمَ عَلَى خِلَافِ سَبِيلِ الْمُۆْمِنِینَ ، إلَّا وَهُوَ فَرْض. پیاوه‌كه ووتی راست ده‌كه‌یت. له‌پاشان ئیمامی شافعی فه‌رمووی (له‌نێوان شه‌و رۆژێكدا سێ جار قورئانم خوێنده‌وه تاوه‌كو هاتمه سه‌ر ئه‌م به‌لاگه‌یه). بروانه (أحكام القرآ‌ن للشافعي - ج 1 / 27) مه‌به‌به‌ست لێره‌دا په‌رۆشی ئیمامی شافعی بۆعیلم وهه‌وڵدانی له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه به‌به‌ڵگه‌وه. سێ یه‌م: قسه‌ی بێ عیلم نیشانه‌ی ئه‌هلی كوفر‌و گومڕابووه‌كانی جوله‌كه‌كانه، خوای په‌روه‌ردگارده‌فه‌رموێ: وَقَوْلِهِمْ إِنَّا قَتَلْنَا الْمَسِيحَ عِيسَى بْنَ مَرْيَمَ رَسُولَ اللَّهِ وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَكِنْ شُبِّهَ لَهُمْ وَإِنَّ الَّذِينَ اخْتَلَفُوا فِيهِ لَفِي شَكٍّ مِنْهُ مَا لَهُمْ بِهِ مِنْ عِلْمٍ إِلَّا اتِّبَاعَ الظَّنِّ وَمَا قَتَلُوهُ يَقِينًا (النساء 157) دین وباوه‌ڕی جوه‌كان له‌سه‌رگوفتارو قسه‌ی بێ به‌ڵگه بیناكراوه، بۆیه ده‌بێت موسڵمان هه‌رده‌م به‌به‌ڵگه‌وعیلمه‌وه قسان بكات و بانگی خه‌ڵكی بۆ ئیسلام بكات، جوه‌كان له‌سه‌رواقیعێك كه ئه‌سڵه‌ن ڕووی نه‌داوه ،حوكمێكیان بیناكردووه. چواره‌م: تێگه‌یشتن له‌عیلم خۆ پاراستنه له‌جه‌هل ،كه بێگومان نه‌فامی ده‌ردێكی كوشنده‌یه‌و بڵاوبونه‌وه‌ی جه‌هل مایه‌ی بۆگه‌نی كۆمه‌ڵه‌و زۆر كاره‌ساتی گه‌وره‌ش له‌ڕێی جه‌هله‌وه ڕووی له‌م ئوممه‌ته‌كردووه ،بۆ نموونه ئیمامی نه‌حاس ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی لێبێت كه‌خاوه‌نی چه‌ندین كتێبی به‌نرخه ،وه‌كو كتێبی (معاني القرا‌ن) و (كتاب الاشتقاق لاسماء الله عز وجل) وچه‌ندین كتێبی تر، زانایان له وه‌فاتی ئه‌م زانایه ده‌فه‌رموون، دوای ئه‌وه‌ی ئیمامی نه‌حاس به‌ته‌مه‌ن ببوو ڕۆژێكیان له‌میسر له‌سه‌ر ڕوباری نیل دانیشتبوو، بیری له‌وه‌زنه‌كانی شیعری عه‌ره‌بی ده‌كرده‌وه‌و له‌پێشه‌خۆی وه‌زنه‌كانی ده‌وته‌وه (مستفعلن فاعلن فاعلاتن) كابرایه‌كی جاهلی ره‌مه‌كی به‌لای داهات وگوێی لێگرت هیچ له‌ئیمامی نه‌حاس نه‌گه‌یشت و نه‌شی زانی ئه‌وه (نه‌حاسه)، وتی به‌خوای ئه‌و به‌ته‌مه‌نه له قه‌راغی نیل دانیشتوه‌و ئه‌و قسانه‌شی به‌سه‌ر زار دادێ كه‌من هیچی لێ‌حاڵی نیم ئه‌وه مه‌به‌ستی سحركردنه له روباری نیل بۆ نه‌هێشتنی به‌ره‌كه‌تی نیل، بۆیه بابیكوژم پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌كه‌تی نیل ببات له‌پشترا له‌قه‌یه‌كی له‌ئیمامی نه‌حاس دا‌و هه‌ڵی دایه ناو نیل و ئیمامی نه‌حاس خنكا ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی لێبێت (بروانه پێشه‌كی كتێبی -معاني القرا‌ن- ). خوای گه‌وره مالی جه‌هل كاول كات، ئه‌م ڕووداوه‌و چه‌ندین ڕوداوی تر، له‌ئاكامی جه‌هله‌وه ڕووی له‌تاكه‌كه‌س وكۆمه‌ڵی ئیسلامیی كردووه. مه‌گه‌ر ڕوداوی ته‌تاره‌كان و ڕوخانی خیلافه‌ت زه‌ریبه‌ی جه‌هلی نه‌بوون. كه‌وابوو حاڵی‌بوون له‌عیلم وه هه‌وڵدان بۆی فه‌رزه له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك، خوای گه‌وره ژماره‌ی ئه‌هلی عیلم زیاد كات له‌نێوان كۆمه‌ڵی موسڵمانان و هه‌موو لایه‌ك سه‌ركه‌وتوو بكات بۆ هه‌وڵدان بۆعیلم. ئه‌هلی عیلم به‌رزن لای خوای گه‌وره -تبارك وتعالی- خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: يَرْفَعِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءامَنُواْ مِنكُمْ وَٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلْعِلْمَ دَرَجَـٰتٍ (المجادلة:11 ). خه‌یری عیلم ئه‌وه‌نده زۆره بۆیه خوای گه‌وره تبارك وتعالی فه‌رمانی به‌پێغه‌مبه‌ركردووه (سه‌ڵات وسه‌لامی خوای لێبێت) كه داوای زیاده بكات له‌عیلم وَقُل رَّبّ زِدْنِى عِلْماً ( طه:114 ). له‌كۆتاییدا ده‌ڵێیین عیلم مه‌رجی قبولی كرده‌وه‌یه فَمَن كَانَ يَرْجُو لِقَاء رَبّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلاً صَـٰلِحاً وَلاَ يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبّهِ أَحَدَا (الكهف:110) . له‌به‌رئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی چاكه هه‌ڵقوڵاوی زانستی راسته.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).