|
چواره‌م: پله‌كانی خه‌ڵكی له هیدایه‌ت و ئاسایش
((درجات الناس في الأمن والاهتداء))
خه‌ڵكی له‌مه‌دا پله‌پله‌ن، چونكه ئیمانداران جیاوازی و ڕِێز و پله‌داری له نێوانیاندا هه‌یه له ئیمان و كرده‌وه‌كانیاندا. هه‌موو یه‌كسان نین له به‌ندایه‌تی و یه‌كتاپه‌رستییاندا، بۆیه كاتێك كه هاوه‌ڵه به‌رزه‌كان ده‌ترسان و هه‌میشه ده‌یانویست كه بزانن به چی پله‌كانی ئیمان ده‌بڕن و به‌ره‌و پێش هه‌نگاو ده‌نێن. ترسیان له‌وه بوو كه ئه‌یانزانی مرۆڤ پاڵفتگه‌نابێت و هه‌ڵنابژرێت ئه‌گه‌ر هاتوو هیدایه‌ت و رِێڕِۆشنی و ئاسایشی ده‌روونی نه‌بوو. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:  ثُمَّ أَوْرَثْنَا الْكِتَابَ الَّذِينَ اصْطَفَيْنَا مِنْ عِبَادِنَا فَمِنْهُمْ ظَالِمٌ لِنَفْسِهِ وَمِنْهُمْ مُقْتَصِدٌ وَمِنْهُمْ سَابِقٌ بِالْخَيْرَاتِ بِإِذْنِ اللَّهِ ذَلِكَ هُوَ الْفَضْلُ الْكَبِيرُ  [فاطر:32] {پاشان كه‌سانێكمان كرده خاوه‌ن‌و رِاگه‌یه‌نه‌ری ئه‌م قورئانه كه هه‌ڵمانبژاردوون له به‌نده‌كانمان، جا هه‌یانه سته‌می له خۆی كردووه (چاكه‌ی كه‌مه‌و خراپه‌ی زۆره)، هه‌شیانه مام ناوه‌ندیه، هه‌شیانه زۆر گه‌رم‌و گورِو له پێشه له جاكه‌كاریدا به ویست‌و یارمه‌تی خوا، ئا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌و ئه‌و گه‌رم‌و گورِیه‌له چاكه‌كاریدا، رِێزو خه‌لاَتێكی زۆر گه‌وره‌یه}
له كاتێكا ئه‌وان كه هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا بوون، له هه‌موو كه‌سێك نزیكتر بوون له بنچینه‌و بنه‌ماكانی ئیمان، له كاتێك ئه‌وان باشترین كه‌سانی سه‌رده‌می خۆیان و دوای خۆشیان بوون، هه‌ڵبژارده‌و پاڵفتگه كراوی په‌روه‌ردگار بوون له‌م ئوممه‌ته‌دا، به‌و شێوه‌یه ترسیان بووه‌و ویستویانه به كۆتای پله‌ی ئه‌من و ئاسایش و هیدایه‌تی ته‌واو بگه‌ن له دنیا‌و دواڕۆژداو هه‌میشه له هه‌وڵ و كۆششدا بوون بۆی، ده‌بێ ئه‌وانه‌ی پاش ئه‌وان هاتوون ودێن زۆر زیاتر وریا بن و بزانن كه ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌می بكه‌ن مه‌ترسی بێ ئه‌مانی و بێ ئاسایشی له قیامه‌تا یه‌خه‌یان پێ ئه‌گرێ.
 ثُمَّ أَوْرَثْنَا الْكِتَابَ [فاطر:32] واته: ئایین‌و قورئان‌و پێغه‌مبه‌رایه‌تی، خوای گه‌وره له دوای نه‌وه‌كانی ئیسرِائیل، وه له دوای ئه‌وه‌ی كه گه‌لانی تر پێغه‌مبه‌ره‌كانیان به راست نه‌گرت و له بریتی ئه‌وه‌ی شوێنیان بكه‌ون بێ باوه‌ڕ بوون پێیان و دوژمنایه‌تیان كردن، ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ی لێ سه‌ندنه‌وه‌و به‌خشی به‌م ئوممه‌ته هیدایه‌ت دراوه، خوای گه‌وره ئه‌م ئوممه‌ته‌ی كرده میراتگر، ئه‌م ئوممه‌ته‌ی كه خوای گه‌وره له ناو ئوممه‌تانی تردا هه‌ڵیبژاردووه بۆ گه‌یاندنی دینه‌كه‌ی، به‌لاَم ئه‌م ئوممه‌ته‌ش له یه‌ك ئاستا و پله‌دا نین، به‌ڵكو پله پله‌و جیا جیان، جا ئه‌وه پله‌و مه‌راتبانه چین كه به سه‌ر هه‌ر تاكێك له‌م ئوممه‌ته‌دا دێته جێ؟ هه‌ر تاكێك ئه‌كه‌وێته به‌ر ڕۆشنایی و تیشكی یه‌كێك له‌و پله‌كانی خوای گه‌وره-سبحانه‌وتعالی- بۆی ڕوون كردوینه‌ته‌وه‌و هۆشداری و ئاگاهی پێ داوین؟
لاپه‌ڕه: ١ | ٢ | ٣ | ٤ | ٥ | ٦ | ٧
|