پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٢٣-زولقیعده‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٢١/١١/٢٠٠٨ ز
 
  سه‌ره‌تا :: قورئانی پیرۆز :: زاراوه‌ قورئانییه‌كان
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: ده‌نگی ئیسلام | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٤٢٦ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٨/ ٢/٢٢ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

زاراوه‌ی (الأمر) له‌ قوڕئاندا
وشه‌ی (الأمر) له‌ قورئانی پیرۆز له‌ سه‌د شوێنان به‌ ناوو فه‌رمان و به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه‌ به‌ چه‌ندین جۆر مانا‌ هاتووه‌، له‌وانه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: أَتَى أَمْرُ اللَّهِ فَلا تَسْتَعْجِلُوهُ (النحل:1) یان وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ (النساء: 83) یان فَلا يُنَازِعنَّكَ فِي الْأَمْرِ (الحج: 67) وه‌ هه‌روه‌ها.
پێش ئه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م ماناكانی ووشه‌ی (الأمر) له‌ قوڕئاندا بوه‌ستین، پێویسته‌ كه‌ كه‌مێك له‌ فه‌رهه‌نه‌گه‌كانی زمان ڕابمێنین و بزانین له‌ زمانی عه‌ڕه‌بی چۆن ماناكراون‌.

فه‌رهه‌نگه‌كانی زمان ووشه‌ی‌ (الأمر) بۆ پێنج مانای بنه‌ڕه‌تی لێك ئه‌ده‌نه‌وه‌:
یه‌كه‌م: (الأمر) به‌ مانای فه‌رمان و كاروباردێت، ئه‌ویش كۆمه‌ڵێك شت ئه‌گرێته‌وه‌، بۆ نموونه‌: ئه‌ڵێت (هذا أمر رضيته، وهذا أمر لا أرضاه) واته‌: من به‌م كاره‌ ڕازیم و به‌وه‌یان ڕازی نیم. هه‌ر له‌م ڕوه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌ڵێت: (أمر ما أتى بك) واته‌: ئه‌و كاره‌ی كه‌ تۆی هانی.
دووه‌م: (الأمر) كه‌ پێچه‌وانه‌ی نه‌رێ‌ (النهي) یه‌، ئه‌ویش چه‌ند شتێك ئه‌گرێته‌وه‌، وه‌ك كه‌ ئه‌ڵێیت: (افعل كذا) واته‌: ئاوا بكه‌، ئه‌مه‌ له‌ ڕووی فه‌رمان و داخوازییه‌وه‌، به‌رامبه‌ره‌كه‌شی نه‌هیكردنه‌ له‌ كرده‌وه‌كه‌.
سێیه‌م: (الأمر) به‌ مانای گه‌شه‌و پیرۆزی دێت، وه‌ك عه‌ڕه‌ب ئه‌ڵێن: (من قل ذلَّ، ومن أمِرَ فلَّ) واته‌: ئه‌وه‌ی زۆر بێت سه‌ر ئه‌كه‌وێت. یان ئه‌ڵێن: (لقد أمِرَ بنو فلان) واته‌: به‌نی فولان زۆربوون.
چواره‌م: (الأمر) به‌ مانای نیشانه‌ هاتووه‌، وه‌ك ئه‌ڵێن: (جعلت بيني وبينك أمارة وأمارًا) واته‌: له‌ نێوان من و تۆدا ژوان و كارێك ڕێكخرا.
پێنجه‌م: (الإمْر) به‌ كه‌سره‌ی هه‌مزه‌، وه‌ك (الإصر) به‌ مانای سه‌رسامی دێت، وه‌ك ئه‌ڵێن: (شيء إمْر) واته‌: شتێكی سه‌یره‌.
وه‌ك شاعیر ئه‌ڵێت:
لقد لقي الأقران مني نكرًا .... داهية دهياء إدًّا إمْرًا

به‌ڵام له‌ قورئان ووشه‌ی (الأمر) به‌ چه‌ندین مانا هاتووه‌:
له‌وانه‌:
* به‌ مانای وه‌عدو به‌ڵێن هاتووه‌، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: أَتَى أَمْرُ اللَّهِ فَلا تَسْتَعْجِلُوهُ (النحل:1) ئه‌مر لێره‌ مانای به‌ڵێن ئه‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: [ حَتَّى إِذَا جَاءَ أَمْرُنَا وَفَارَ التَّنُّورُ ] (هود:40) واته‌: به‌ ناردنی باووبارن بۆ سه‌ر گه‌لی نووح.
* (الأمر) به‌ مانای ئایین هاتووه‌، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: حَتَّى جَاءَ الْحَقُّ وَظَهَرَ أَمْرُ اللَّهِ (التوبة:48) مه‌به‌ستی پێ‌ ئایینی ئیسلامه‌. یا ده‌فه‌رموێت: فَلا يُنَازِعُنَّكَ فِي الْأَمْرِ (الحج: 67).
* (الأمر) به‌ مانای كارو بار هاتووه‌، له‌وانه‌ی ده‌فه‌رموێت: وَمَا أَمْرُ فِرْعَوْنَ بِرَشِيدٍ (هود: 97) واته‌: كارو باری فیرعه‌ون جوامێرانه‌ نه‌بوو. یان ده‌فه‌رموێت: فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ (النور: 63) واته‌: ڕێگه‌و به‌رنامه‌و ڕێبازی.
* (الأمر) به‌ مانای گوفتار (القول) هاتووه‌، وه‌ك خوای گه‌وره‌ باسی گه‌لی فیرعه‌ون ئه‌كات كاتێ‌ كه‌ قسه‌كانیان چون یه‌ك نه‌بوو سه‌باره‌ت به‌ موسا (علیه السلام) ئه‌فه‌رموێ‌: فَتَنَازَعُوا أَمْرَهُمْ بَيْنَهُمْ (طـه: 62) واته‌: له‌ نێوان خۆیان قسه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ موسا چوون یه‌ك نه‌بوو. یان له‌ باره‌ی هاوڕێیانی ئه‌شكه‌وت فه‌رمووی: إِذْ يَتَنَازَعُونَ بَيْنَهُمْ أَمْرَهُمْ (الكهف: 21) یانی: قسه‌كانیان چوون یه‌ك نه‌بوو سه‌باره‌ت به‌و كۆمه‌ڵه‌ گه‌نجه‌ی له‌ پێناو دینی خوا ڕاینكردبوو خۆیان گه‌یاندبووه‌ ئه‌شكه‌وت.
* (الأمر) به‌ مانای حسێب هاتووه‌، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: وَقَالَ الشَّيْطَانُ لَمَّا قُضِيَ الْأَمْرُ (ابراهیم: 22) واته‌: كاتێ‌ كه‌ حسێب ته‌واوبوو شه‌یتان هاته‌ قسه‌و قسه‌یكرد. یان ده‌فه‌رموێ‌: وَأَنْذِرْهُمْ يَوْمَ الْحَسْرَةِ إِذْ قُضِيَ الْأَمْرُ (مریم: 39)
* (الأمر) به‌ مانای تاوان هاتووه‌، وه‌ك ده‌فه‌رموێ‌: لِيَذُوقَ وَبَالَ أَمْرِهِ (المائدة: 95) یان ذَاقُوا وَبَالَ أَمْرِهِمْ (الحشر: 15) ووشه‌ی (الأمر) له‌م دوو ئایه‌ته‌ به‌ مانای تاوان هاتووه‌، واته‌ به‌ هۆكار تاوان و سه‌رپێچییه‌كانیان ڕووبه‌ڕووی سزاو ئه‌شكه‌نجه‌ بوونه‌وه‌.
* (الأمر) به‌ مانای قه‌زاو قه‌در هاتووه‌: وه‌ك ده‌فه‌رموێت: يُدَبِّرُ الْأَمْرَ (يونس: 3) یان وَمَنْ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ ] (یونس: 31) موجاهید ئه‌ڵێت: به‌ته‌نها ئه‌و جێبه‌جێی ئه‌كات.
* له‌ كۆتاییدا ووشه‌ی (الإمْر) به‌ كه‌سره‌ی هه‌مزه‌ له‌ قوڕئان به‌ مانای سه‌رسامیی هاتووه‌، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: لَقَدْ جِئْتَ شَيْئاً إِمْراً (الكهف: 71)
ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین:
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ باس له‌ مانای ووشه‌كانی (الأمر) مان كرد له‌ قوڕئاندا ناوه‌ستێت، بگره‌ به‌ زۆر مانای تر هاتووه‌ كه‌ هه‌ڵبه‌ت له‌ شوێن و مه‌كانی خۆی بۆ هه‌ر یه‌كه‌و مانایه‌ك ده‌داته‌ ده‌ست، به‌ڵام بۆ شتێكی به‌رایی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ كه‌ له‌ مانای ووشه‌ی (الأمر) بگه‌ین.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌:
[www.islamweb.net]

بابه‌تی پێوه‌ندیدار

زاراوه‌ی (الأمر) له‌ قوڕئاندا

وشه‌ی (السوء) له‌ قوڕئاندا

زاراوه‌کانی (الخصاصة، العيْلة، الفقر، الإملاق) له‌ قورئاندا

چه‌مك و واتای (الإخبات) له‌ قورئاندا

زاراوه‌ی (الشريعة) له‌ قورئاندا

زاراوه‌كانی (البرهان و البیان و الحجة‌ و الدلیل و السلطان) له‌ قوڕئاندا

بنجو بنه‌وانی وشه‌ی (دین)

لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠