|
گه‌لی عێڕاق له ژێر سایه‌ی ئیحتیلالدا (سه‌رژمێریه‌کی ترسناک)!
له توێژنه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی له عێڕاقدا ، ئاشكرا بوو كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ڕۆژی داگیركردنی عێراقدا تاكوو ئه‌مڕۆ واته: (له مارسی ساڵی 2003 تاكوو ئۆگۆستی ساڵی 2007) له به‌غداو شوێنه‌كانی تری باشور كوژراون یاخود هه‌تیوو ئاواره‌و زیندانی كراون به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
(1) له نێوان هه‌ر پێنج خێزان لانی كه‌م كه‌سێك كوژراوه، واته: له (40%)ی خێزان یه‌كێكیان لێ كوژراوه.
(2) تێكڕای كوژراوان گه‌یشتوون به یه‌ك ملیۆن و سی و سێ هه‌زار (1,33,000) كه‌س.
(3) ته‌نها له ساڵی 2006 نزیكه‌ی (655) هه‌زار كه‌س كوژراون.
(4) به‌س له یه‌ك مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2007 نزیكه‌ی (453) ته‌رمی نه‌ناسراو دۆزراوه‌ته‌وه كه به ده‌ست تاقمی مه‌رگ كوژراون.
(5) به پێی سه‌رژمێری ئه‌مه‌ریكییه‌كان ته‌نها بیست و دوو هه‌زار و پێنجه‌سد (22,500) كه‌س له زیندانی ئه‌مریكی دان له عێڕاق.
(6) ڕێكخراوی یونیسێف له ڕاپۆڕتێكیدا ده‌ڵێت: هه‌زارو سێسه‌دو په‌نجا (1350) مندال له زیندانه‌كان دان.
(7) هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێت: ته‌نها له مانگێكدا ده كه‌س له زیندان له ژێر ئه‌شكه‌نجه گیانیان له ده‌ست داوه.
(8) نوێنه‌ری یه‌كێتی دیل و به‌ندییه‌كانی سیاسیی له عێڕاق ده‌ڵێت: ژماره‌ی زیندانه‌كانی ئه‌مریكا له عێڕاق (36) زیندانه جگه له زیندانی ئه‌بووغرێب.
(9) هه‌روه‌ها ئه‌م ڕێكخراوه ده‌ڵێت: ژماره‌ی زیندانییه‌كان چوارسه‌د هه‌زار (400,000) كه‌سن، له‌وانه شه‌شسه‌د هه‌زار و پێنجسه‌دی (6500)ی منداڵن و (10) هه‌زاری ئافره‌تن، كه ئه‌ویش (95% ) ده‌ستدرێژی شه‌ڕه‌فیان كراوه.
(10) زیاتر له (900) په‌ككه‌وته (المعوق) ی عێڕاقی له زیندانه‌كانی حوكوومی دان.
(11) نزیكه‌ی (4000) ڕۆشه‌نبیرو مامۆستای ئه‌كادیمی و توێژه‌رو زانایانی ئه‌تۆمی و كیمیا له عێڕاق ڕایانكردووه، تا ئێستاش (350) له زانایان و مامۆستایان كوژراون.
(12) له ڕۆژی داگیركردنی عێڕاقه‌وه تاكوو ئه‌یلولی ساڵی 2005 نزیكه‌ی (107) له پێشنوێژ‌و وتاربێژی سوننی كوژراون، وه (163)یان گیراون و (663) مزگه‌وتیش ڕوخاون، جگه له كوشتنی سه‌دان نوێژ خوێنی مزگه‌وته‌كان.
(13) تا ساڵی 2005 نزیكه‌ی (5) ملیۆن منداڵ هه‌تیوو بێباوك بوونه‌ته‌وه.
(14) زیاتر له دوو ملیۆن عێڕاقی ئاواره‌ی وڵاتان بوونه‌ته‌وه.
بێگومان ئه‌م زنجیره كاره‌ساته جه‌رگبڕه‌ش درێژه‌ی هه‌یه‌و ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌رده‌وامه. ئه‌وه‌ی كه باسیش كرا سه‌رژمێریه‌كی پێش ئێستایه، بێگومان ئێستا زیاتر به‌ره‌وسه‌رتر چووه.
ئه‌مه‌یه ژیان له سایه‌ی ئیحتیلال خوا ته‌فروتوونایان كاو له‌و ده‌رده خراتریان بێنێته پێش (ئامین)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
تێبینی: بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی ئه‌م باسه سه‌یری ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی خواره‌وه بكه:
[qawim.net]
|