گه‌نجێك له نێو ناخی ده‌ریا هیدایه‌ت وه‌رده‌گرێت! "یاسر " گه‌نجێكی ته‌مه‌ن (19) ساڵانه، ده‌ڵێت: من وام ده‌زانی كه ژیان بریتییه له ماڵ و سامانی زۆر‌و زه‌وه‌ندو جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆش و خۆشمه‌ندو ئۆتۆمبیلی چاك و ئافره‌تی به لار‌و له‌نج و ..هتد، بۆیه قه‌ت ئاماده‌ییم تیا نه‌بوو كه له كه‌سێك هه‌قیقه‌تێك فێر ببم جیا له‌و بۆچوونه‌ی كه هه‌مبوو. نكوڵی ناكه‌م له‌وه كه من هه‌میشه پیاوێكی دڵ ساف چاكبووم، كه به‌رده‌وام خه‌ڵكی له‌گه‌ڵم ئولفه‌تی ده‌گرت و په‌یوه‌ست ئه‌بوون پێم، وه قه‌ت هیچ جارێك شه‌ڕی خه‌ڵكم نه‌ویستووه و ئازارم به كه‌س نه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه نایشارمه‌وه كه من كه‌سێك بووم كه خراپه‌ی زۆرم بۆ خۆم هه‌بوو. ڕۆژی هه‌ینی بوو كه له‌گه‌ڵ هێندێ له هاوڕێكانم چووین بۆ كه‌ناری ده‌ریا، كۆمه‌ڵێك بووین خۆشم ده‌ویستن و ئه‌وانیش منیان خۆش ده‌ویست، گوێم له بانگی نوێژبوو كه ده‌یگوت: (حي على الصلاة...حي على الفلاح) هه‌ر چه‌ند من چه‌ند دوو كیلۆ مه‌ترو نیو له مزگه‌وتی شار دووربووم، سوێند ده‌خۆم كه من له درێژایی ژیان گوێم هه‌ر له بانگ بووه، وه‌لێ هیچ ڕۆژێك بیرم له‌و دوو ڕسته‌یه نه‌كردۆته‌وه كه (فلاح) مانای چییه، هه‌ر چه‌ند بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ نوێژم هه‌ر كردبوو به‌ڵام له دواییا وازم لێی هێنابوو. به‌ڵام نكوڵی ناكه‌م كه‌وا شه‌یتان مۆری خۆی له دڵ‌و ده‌روونمدا گیر كردبوو، تا وای لێهاتبوو هه‌ر كاتێك گوێم له‌و دوو وشه‌یه ببوایه وام ده‌زانی كه له پێشوو ئه‌و دوو وشه‌یه‌م قه‌ت نه‌بیستبێت. ئه‌و كاته كه بانگه‌كه درا هێندێ كه‌س كه وه‌ك ئێمه هاتبوونه لێواری ده‌ریا كه گوێیان له بانگه‌كه بوو هه‌ڵسان و بۆ نوێژ ڕۆیشتن، به‌ڵام ئێمه خۆمان بۆ ئه‌وه ساز ده‌كرد كه خۆ ببه‌ستین و كه‌ل و په‌لی پێویستی ناو ده‌ریاو بۆڕی گاز‌و ئۆكسجینمان له خۆ قایم كرد‌و به شۆخی و پێكه‌نینه‌وه به‌ره‌و ده‌ریاكه ئه‌چووینه پێش.. ئه‌م ڕۆژه ڕۆژێكی زۆر جوان و كه‌ش و هه‌وایه‌كی زۆر خۆشی هه‌بوو، پێ به‌پێ هه‌نگاومان بۆ دره‌یاكه ده‌نا تا چووینه ناوی و به ناو ناخیدا شۆڕ بووینه‌وه یه‌كێكمان نه‌بێت كه له لێواره‌كه مایه‌وه، باقی تر هه‌موو به‌ره‌و ناخی ده‌ریا ئه‌چووینه ژوور. ڕووداوێكی كتوپڕ دێته پێش! له ناو گه‌رمه‌ی خۆشی و ڕابواردنی نێو ده‌ریا كه چاره‌گێكی خایاندبوو، له پڕ كارێكم پێش هات كه قه‌ت به بیرم دا نه‌هاتبوو، ئه‌و پارچه لاستیكه‌ی كه ده‌مو دانی خۆم پێی پێچابوو بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌یه‌وه ئۆكسجین هه‌ڵمژم و به‌ربه‌ستیشبوو بۆ ئه‌وه‌ی ئاو نه‌چێته ده‌م و لووتمه‌وه، له پڕ شه‌قی برد‌و دڕا! له‌گه‌ڵ دڕانی ئاوی سوێری ده‌ریا به‌رده‌می ئه‌و لووله‌یه‌ی گرت كه ڕێڕه‌وه‌ی ئۆكسجین بوو بۆ ده‌مم، ئیتر له نێو هوروژمی ئاوی سوێری ده‌ریاو بڕینی ئۆكسجین كه‌وتمه ململانێ و په‌له‌قاژه‌ی ڕوح ده‌رچوون، سه‌بر سه‌بره ڕیخۆڵه‌كانم وه‌ك بڵێی هاوار ده‌كاو ده‌گریه‌ت داوای هه‌واو ئۆكسجینی ده‌كرد، هه‌ر هه‌وایه‌ك بێت.. هێدی هێدی حاڵه‌ته‌كه ڕوو له شێواوتر ده‌بوو، ده‌ریا تاریكه‌و هاوڕێكانیشم لێ دوورن، منیش تا ده‌هات خه‌ریكه هه‌نگاو به‌ره‌و مردن ئه‌نێم و لێی نزكی ده‌بمه‌وه، ئاوی سوێر گشت هه‌ناوی داگیر كردبووم و ڕۆحیشم ده‌ستی ده‌كرد به ده‌رچوون.. له‌و ده‌مه‌دا خوا هێنایه به‌ر دڵم و گوتم: ئێمانم پێت هێنا ئه‌ی په‌روه‌ردگار.. ڕزگارمكه ئه‌ی په‌روه‌ردگار، پاشان هه‌ردوو شایه‌تییه‌كه‌م هێنا، جا (نازانم چۆن) ئه‌وه‌نده نه‌بێ قیژاندم گوتم:خودایه بمگێڕه‌وه.. په‌روه‌ردگار بمگێڕه‌وه.. سوێند ده‌خۆم ئه‌مجاره قه‌ت وا نابم كه بووم. دوای ئه‌م هه‌موو نزا‌و هاوارو دوعایه هه‌ستم كرد به‌ره به‌ره هه‌ستم دێته‌وه به‌رو بینیم وا له نێو تاریكاییه‌كی ئه‌نگوسته‌چاوی غه‌ریبدام، له دوای ئه‌وه هیچ شتی ترم نه‌زانی كه چۆن بوو، به‌ڵام ڕه‌حمه‌تی خوا به‌سه‌رمدا گه‌لێ فراوانه.. له پڕ هه‌واو ئۆكسجین هێدی هێدی به‌ره‌و سینه‌م شۆڕ ده‌بووه‌وه، تاریكییه‌كان ده‌ڕه‌وینه‌وه، چاوم كرده‌وه، بینیم كه یه‌كێك له هاوڕێكانم لووله‌ی ئۆكسجینی خستبووه ده‌مم و هه‌وڵی دڵ جووڵانی ئه‌دام، ئه‌مه له كاتێكدایه كه هێشتا له نێو ناخی ده‌ریا داین، هاوڕێكه‌م بینی كه زه‌رده‌خه‌نه‌ی كردووه، ئینجا زانیم كه هێشتا حاڵم باشه.. ئا له‌و كاته‌دا دڵ و زمانم و تێكڕای به‌شه‌كانی له‌شم كه‌وتنه‌كارو ده‌یانگوت: (أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمدا رسول الله.. الحمد لله.. الحمد لله ربي) ڕه‌نگه له‌و كاته‌دا من ئینسانێكی ترم لێ په‌یا بووبێت جیا له‌و ئینسانه‌ی پێشوو، ڕوانگه‌م به‌ره‌و ژیان گۆڕا، جۆرێكم لێهات كه من قه‌ت پێشتر له ژیانێكدا نه‌بووبم.. پرسیارم به درووست له خۆم كرده‌وه، چی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر له‌م ژیانه بگوازرێیته‌وه بۆ یه‌كی تر؟ دوای چه‌ند ڕۆژێك دوای ئه‌م ڕووداوه به چه‌ند ڕۆژێك بریارم دا كه بچمه‌وه هه‌مان شوێن كه قه‌ت بیرم ناچێته‌وه، جله‌كانی ده‌ریاو پێداویستییه‌كانم پۆشی .. به‌ته‌نیا به‌ره‌و ده‌ریاكه هه‌نگاومنا و چوومه‌وه ناو ناخی تا گه‌یشتمه‌وه هه‌مان شوێن.. هه‌ر له‌و شوێنه‌دا ( كه خوا به‌رگی نوێی وه به‌ر گیانمدا بووه) ڕووم له خوا كرد‌و بۆی چوومه سوژده.. جاری یه‌كه‌م به كۆڵێ تاوانه‌وه چووم به ناخی ده‌ریاوه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به گوێڕایه‌ڵی و تۆبه‌كاره‌وه ڕووم تێكردو چووم به ناخیه‌وه تا ئه‌م شوێنه بۆم ببێت به شایه‌ت و په‌روه‌ردگاری سات و كاته‌كانیش لێم ببوورێ و لێم خۆش ببێت. ــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه: [www.islamonline.net]
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).