له‌دوای ئه‌و هه‌مو وفیسق و بێڕه‌وشتی و دامێنپیسییه دوو چاری نه‌خۆشی جگه‌ر و گورچیله ده‌بێت، ئاو له‌نێوان پیست و گۆشتی كۆده‌بێته‌وه، که ده‌بوایه به‌ده‌رزی ئاوه‌كه ده‌ركه‌ن، وه هه‌نده بێتاقه‌ت ده‌بێت به‌رده‌وام خوێن له‌لووتی ده‌هات و سكی گه‌وره دبێت و هه‌ردوو قاچی ده‌ئاوسێ و له‌رۆیشتن ده‌كه‌وێ، ڕۆژ له دوای ڕۆژ لاواز‌و بێهێز ده‌بوو، چڕوچاوی ڕه‌ق و وشك هه‌ڵده‌گه‌رێ، ئینجا ئازارێکی زۆری ده‌بێ، زۆر جار له‌تاو ئازاره‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی وا هاواری ده‌كرد که له ده‌ره‌وه‌ی کۆشکه‌وه گوێبیستی ده‌نگی ده‌بوون ولنذيقنهم من العذاب الأدني دون عذاب الأكبر (السجدة: 12) هه‌ره‌وه‌ها له ئاكامی دامێن پیسی توشی نه‌خۆشی (الزهری) ده‌بێت و لاواز ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی وا که گۆشت و ئێسقان ده‌مێنێته‌وه، ده‌می تاقمی ددانی ڕاناگرێت، چه‌ناگه‌ی خه‌ریكبوو ده‌گه‌یین به برۆكانی، به ئازارێكی زۆره‌وه خه‌ریكی رۆحدان ده‌بێت، ومن أظلم م‌من افترى على الله كذبا أو قال أوحي إلي ولم يوح إليه شي‌ء ومن قال سأنزل مثل ما أنزل الله، ولو تر‌ى إذ الظالمون في غمرات الموت والملائكة باسطوا أيديهم أخرجوا أنفسكم اليوم تجزون عذاب الهون بما كنتم تقولون على الله غير الحق وكنتم عن آياته تستكبرون، ولقد جئتمونا فرادى كما خلقناكم أول مرة وتركتم ما خولناكم ورا‌ء ظهوركم وما نرى معكم شفعاءكم الذين زعمتم أنهم فيكم شركا‌ء لقد تقطع بينكم وضل عنكم ما كنتم تزعمون (الأنعام: 39-49)
ئینجا وه‌سێه‌ت ده‌كات كه مرد بانوێژی له‌سه‌ر نه‌كه‌ن!! تاوه‌كو له‌ڕۆژی پێجشه‌ممه‌ی مانگی 11 ساڵی 1938 گیانی ده‌رده‌چێت و به‌مه‌لعونی ده‌گه‌رێته‌وه به‌رده‌ستی خوای په‌روه‌ردگار فما بكت عليهم السما‌ء والأرض وما كانوا منظرين (الدخان: 92)
ڕۆیی دوای ئه‌وه‌ی خوێن و كوشتنی ئوممه‌تێكی كه‌وته ئه‌ستۆ، ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌تاتۆرك ئه‌نجامیدا هاوشانی تاوانی ته‌تاره‌كان بگره گه‌وره‌تره له تاوانی ئه‌وانبوو، بێخه‌لیفایه‌تی گه‌وره‌ترین كۆسپه له‌ڕێی موسڵمانان، ڕوخانی خیلافه‌تیش دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) گه‌وره‌تری کاره‌ساته كه به‌سه‌ر موسڵمانان دا هاتووه، ئه‌گه‌ر (عمرو بن لحی) یه‌كه‌م كه‌س بوو دینی ئیبڕاهیم پێغه‌مبه‌ری گۆری و (بوتی ) هێنا ناو عه‌ره‌به‌کان و له جیاتی خوای گه‌وره په‌رسترا، ئه‌وه ئه‌تاتورك یه‌كه‌م كه‌س بوو که به ناو عه‌لمانییه‌تی هێنا ناو تورك و ئیسلامی گۆڕی خه‌ڵكی توركیای ده‌رهێنا له به‌ندایه‌تی خوای په‌روه‌ردگار بۆ به‌ندایه‌تی خۆی.
ئه‌وه‌ی له‌توركیا دایمه‌زراند ده‌وڵه‌تی كوفره له‌سه‌ر بنه‌مای قودسیه‌تدان به ئه‌تاتۆرك دامه‌زراوه، بۆیه كه‌مالییه‌كان دڵیان پڕبووه به‌كوفری ئه‌تاتۆرك وَأُشْرِبُوا فِي قُلُوبِهِمُ الْعِجْلَ بِكُفْرِهِمْ نه‌ك توركیای له‌سه‌ركرادیه‌تی جیهانی ئیسلامی لادا، به‌ڵكو توركیای كرد به‌دواكه‌وتووترین ده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه، ئه‌وه‌ی ئه‌تاتورك دایمه‌زراند له توركیا ده‌سه‌ڵاتی هێز بوو دژ به‌دین، بۆیه ئه‌م داموده‌زگایه وه‌حشیه‌ی تورك ئاماده‌یه هه‌موو كاتێك تاوان ئه‌نجامبدات، گه‌ر بزانێ پڕۆگرامی ئه‌تاتورك ترسی لادانی له‌سه‌ره، ئه‌وه دام‌و ده‌زگا سه‌ربازییه‌كه‌ی تورك پاسه‌وانی عه‌لمانییه‌ت نییه هه‌روه‌كو باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، به‌ڵكو پاسه‌وانی فیرعه‌ونیه‌تی ئه‌تاتۆركه، رۆژ ئاوا بانگهێشته‌ی عه‌لمانییه‌ت ده‌كات به‌ڵام كلێسه‌و به‌ناو (الكتاب المقد‌س )تێیدا ئازادن، ته‌تها وه كوو خۆیان ده‌ڵێن: له‌سیاسه‌ت دایان بڕیون، به‌ڵام ئه‌تاتورك نه‌ك ته‌نها ئیسلامی له‌سیاسه‌ت دابڕی، به‌ڵكوو له هه‌وڵی ئه‌وه‌ش دابوو که ئیسلام له ژیان بسڕێته‌وه‌و نه‌یهێلێ .
به‌ڵێ زۆر ڕاسته ئه‌وه‌ی وتی: (توركیا ئه‌و وڵاته‌ی مردوێك حوكمی ده‌گێرێ).
ــــــــــــــــــــــــ
تێبینی:
سه‌باره‌ت به‌ده‌وڵه‌تی عوسمانی و تێبینییه‌كان له‌سه‌ری به پشتوانی خوای گه‌وره له بابه‌تێكی تایبه‌ت باسی لێوه ده‌كه‌ین.
سه‌رچاوه‌كان:
1. المنارة المفقودة (عبدالله عزام)
2. الدولة العلية العثمانية (محمد فريد بك)
3. الدولة العثمانية في التاريخ الاسلامي الحديث (د.اسماعيل احمد ياغي)
4. صفحات من تاريخ الدولة العثمانية .
5. ذئب الاناضول (مصطفى الزين)
6. الامبراطورية العثمانية وعلاقاتها الدولية .
7. الرجل الصنم
8. صحوة الرجل المريض (موفق بني المرجة)