|
سه‌ره‌تا
:: پێغه‌مبه‌ری خوا
:: خۆشه‌ويستی پێغه‌مبه‌ر
|
چاپی بکه
لێدوان بنێره
بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت
|
| لێدوانی خوێنه‌ران |
|
|
| ژماره‌ی لێدوانه‌کان [١] |
 |
03.21.2008 06:50:36 GMT |
به ناوی خودای مه‌زن و دلۆڤان /
هه‌ر چه‌نده وورد تریین گومان له‌وه‌دا نییه که خواوه‌ندی گه‌وره و بێ وێنه خۆی دادوه‌ری موتڵه‌قه و ، سزا و لێبووردنییش هه‌ر له ده‌ست ئه‌ودایه و هه‌ر ئه‌وییش ئه‌توانێت پێناسه‌ی ڕه‌های گوناهبار و بێ گوناهـ بکات ، به‌ڵام به ڕای ئه‌زموونی بچووکی فیکریی و مه‌یدانیی به‌نده ، گوناهباری سه‌ره‌کیی و ئاشکرا ئه‌و که‌سه‌یه که له ڕێگای هه‌موو هه‌ست و وه‌سییله ساییکی و فیزییکیه‌کانیه‌وه هه‌ست به وجوودی کامیلی خوای مه‌زن بکات و که‌م تا زۆر مێژووی ڕۆشنی ئیسلامی به شه‌وقه‌وه خوێندبێته‌وه و به‌ڵام بۆ خاتری غه‌ریزه هه‌مه چه‌شنه‌کانی خۆی حاشا له هه‌ندێك له‌و لایانه‌نه‌ی بکات که له‌گه‌ڵ غه‌ریزه و به‌رژه‌وه‌ندییه مادیی و مه‌عنه‌وییه حه‌رام و ناڕێکه‌کانی خۆیدا یه‌ك ناگرنه‌وه ، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ستی زاکیره‌ی ته‌مه‌نی هه‌ر یه‌کێکمان به سه‌ر دیمه‌نه‌کانی ڕابووردودا بشکێت ، هه‌مییشه بینیومانه که که‌سانی ڕوو له خوا ، ئیتر چ هاوڕێ و که‌سی خۆمان یا بێگانه بوو بن ، ئه‌وان به درێژایی ته‌مه‌نیان و به پێچه‌وانه‌ی که‌سانی گومراو دوور له خواوه‌نده‌وه زیاتر به ته‌ندرووست تر و ڕاستگۆ تر‌و وویژدان سه‌ر فراز تر و له ژیانی ئابووریی و هاوسه‌ر گیریی و خوێندنی باڵاشدا پێشکه‌وتوو تر و زیاترییش جێی بڕوا و متمانه‌ی ده‌ور و به‌ر بوون ، من ئه‌سه‌ف بۆ زۆرێك له تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا خاوێن و ڕه‌سه‌ن و سه‌ر بڵنده‌که‌ی خۆم ئه‌خۆم که دوای ئه‌م هه‌موو ئه‌زموونه پڕ تراژییدیی و پڕ ماڵ وێرانییه‌ی گه‌مه‌ی ئایدیۆلۆژیاکان که به‌رده‌وام پێمان کراو به‌رده‌وامییش به خۆمان کرد که‌چی هێشتا زۆریینه‌مان وه‌ك ئه‌وه‌ی نه بامان دیبێ و نه باران ، وانه و عیبره‌تێکی به خۆدا چوونه‌وه‌مان لێ وه‌ر نه‌گرتن و هاوکات زۆریینه‌ی گه‌وره سیاسه‌تمه‌دار و خاوه‌ن پله و مه‌قامه‌کانی سوڵته‌ی مادیی و مه‌عنه‌وییشمان که زۆریینه‌یان له‌و به‌شه ناوبراوه‌ی سه‌ره‌وه‌ن و چاك ئه‌زانن که ڕووباری مه‌ینه‌تییه‌کانی مرۆڤ ، یا به‌خته‌وه‌رییه‌کانی مرۆڤ له کام جۆگه‌وه ڕێچکه‌یان به‌ستووه ، که‌چی ئه‌گه‌ر به نیوه چڵییش بێت نایه‌ن هه‌قییقه‌تی تاڵی ئه‌و ته‌جرووبه پڕ لاساییه نامۆ و زه‌ره‌رمه‌ندانه بۆ نه‌وه‌ی نوێ ڕوون بکه‌نه‌وه تاکوو چیتر زۆریینه‌ی تاك و خێزانه‌کانی کۆمه‌ڵگاش ئاوا چه‌واشه تر و شپرزه تر و په‌ڕته‌وازه تر نه‌بن ، خوا هیدایه‌تی هه‌موو لایه‌کمان بات و خۆشنوودیی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیی و زانستی باڵا و ئابووریی گه‌ش تر ڕوو له ئێمه و هه‌موو گه‌لانی تری سه‌ر ئه‌م که‌وکه‌به بکات و خوودی ئه‌م ژینگه سازگار و زه‌میینه پڕ له به‌ره‌که‌ت و سامانه له بن نه‌هاتووه‌ش له شه‌ڕی ته‌ماع و موسیبه‌تی به‌رژه‌وه‌ند بازیی بێ به‌رنامه و تێك ده‌رانه‌ی خوودی مرۆڤ بپارێزییت ، ژیانی له‌مڕۆ به دوواوه نوێ و پڕ لووتکه‌ی کامه‌رانیی و سه‌ربه‌رزی هه‌ردوو دونیاش له‌و که‌سانه پیرۆز بێت که ئه‌و بانگه‌وازه‌ی سه‌ره‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری موسوڵمانان - موحه‌مه‌د - (صلى الله عليه وسلم) زۆر به جدی وه‌ر ئه‌گرن و زۆر به جدییش پراکتیکی ئه‌که‌ن .
..................................................................
- ئامریکای باکوور -
نه‌وزاد شێردڵ
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|