ئاینی پیرۆزی ئیسلام یه‌که‌م ئایین ده‌بێت دوای بیست ساڵ له به‌لجیکا به‌گوێره‌ی لێکۆلینه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی { لالیبر }ی به‌ڵجیکی دوای پانزه تا بیست ساڵی تر ئایینی پیرۆزی ئیسلام یه‌که‌م ئایین ده‌بێت له پایته‌ختی وڵاته‌که . وه خه‌ڵک به‌زۆری ناوی { محمد } بۆ مناله‌کانیان هه‌ڵده‌بژێرن له دوای ساڵی 2001 وه ، وه‌هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی { لمونوند }ی فه‌ره‌نسی له زاری { ئۆلیڤی سێرڤی ]مامۆستای زانیاری کۆمه‌ڵایه‌تیه له زانکۆی کاسۆلیکه‌ی بۆلیفین ده‌گێریته‌وه ئێستا سێیه‌کی شاری برۆکسێل موسوڵمانن، وه‌هه‌روه‌ها گومانی ئه‌وه ده‌کرێت زۆرینه‌ی دانیشتوان پێک بێنن له‌به‌ر زۆری زاوزێیان دوای پانزه ساڵ له‌مه‌و دوادا . وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و ڕۆژنامه به‌ڵجیکییه { لالیبر } ده‌ڵێت دوای لێکۆلینه‌وه‌یان ئه‌مه‌یان بۆ ده‌رکه‌وتوه ئه‌گه‌رچی به‌ره‌ی پێشوو پابه‌ندیان که‌متر بووه به ئیسڵامه‌وه به‌ڵام ئێستا گه‌نجه‌کانی به‌ڵجیکا گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی ته‌واویان لێبه‌رچاو ده‌کرێت به‌ڕێژه‌ی 75% . ئینجا ده‌هۆڵ کوتانی عه‌ڵمانی چ وڵامێکیان هه‌یه بۆ ئه‌م دیارده‌یه خۆ ئه‌مه‌ش به پڕوپاگه‌نده‌ی موسوڵمانان نازانن به‌راستی هه‌واڵێکی دڵ گرانه بۆ عه‌ڵمانیه‌کان ئیتر ئه‌وه ئه‌وڕوپاش به‌ره‌و ئیسڵام دێت ئیتر خه‌ڵکینه ئه‌مه هۆکاره‌کانی گاڵته‌جاڕی ئه‌وروپیه‌کانتان بۆ ده‌رده‌که‌وێت بۆ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان درودی خوای له‌سه‌ر بێت ئامین . سه‌رچاوه [aljazeera.net]
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).