|
سۆفی و سۆفیگه‌ری (به‌شی دووه‌م)
ده‌رکه‌وتنی ووشه‌ی {العباد} واتا خواپه‌رستان،
هه‌ڵگری ئه‌و نازناوه له سه‌ده‌ی دووه‌می کۆچی بوو خه‌ڵکانی ئه‌وسه‌رده‌مه پێیانده‌وترا { التابعي } ئه‌وانه‌ن که به‌دوای هه‌والانی پێغه‌مبه‌ردا هاتن واتا هه‌والانی پێغه‌مبه‌ریان بینی بوو به‌ڵام پێغه‌مبه‌ریان نه‌بینی بوو {صلى الله عليه وسلم}،
وه چه‌ندێک له یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ر {صلى الله عليه وسلم}مابوون، که کۆمه‌لێک خه‌ڵکی خوا په‌رست په‌یدا بوون و سه‌ریان هه‌ڵدا،
ئه‌م خه‌ڵکانه گۆشه‌گیری و تێکه‌ڵ نه‌بونیان به‌خه‌ڵکی به چاک ده‌زانی و زیاده‌ڕه‌ویێكی زۆریان هه‌ڵبژارد له خواپه‌رستیدا که له سه‌رده‌می { الصحابة و التابعي }دا ئه‌و جۆره خواپه‌رستیه نه‌بوو .
پێشتر ئاماژه‌مان بۆی کرد چۆن پێغه‌مبه‌ر {صلى الله عليه وسلم} له‌گه‌ل یاوه‌ره‌کانی ڕێگری ئه‌و جۆره خوا په‌رستیه بونه‌و به‌رپه‌چیان داوه‌ته‌وه،
هۆکاری ده‌رکه‌وتنی ئه‌م جۆره خواپه‌رستیه له ئه‌نجامی چه‌ند روداوێکی ناوه‌خۆوه بوو، که له ئه‌نجامی خوێن رشتنی بێتاوانه‌وه بوو، واتا براکوژی نێوان موسوڵمانان ،
ئه‌و که‌سانه که نازناوی { العباد }یان هه‌ڵگرت گۆشه‌گیری و دوور له تێکه‌ڵیان بریاردا، بۆ ئه‌وه‌ی خۆ پارێزکه‌ن له هه‌رچی تاوان و تاوانباریدا واتا ده‌ستیان نه‌بێت له هه‌رچی فتنه‌یه‌که‌وه .
بۆ زیاتر خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که به (پێ دێ ئێف) کرت بکه سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه!
[www.dangiislam.org]
|