
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: کوڕی خاک ڕێكه‌وت: ٢٠٠٥/ ١٢/١٠
پێشه‌كی
بسم الله الرحمن الرحیم
الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَتْلُونَهُ حَقَّ تِلاَوَتِهِ أُوْلَـئِكَ يُؤْمِنُونَ بِهِ وَمن يَكْفُرْ بِهِ فَأُوْلَـئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ
[البقرة:121].
ڕه‌وان خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز
پێشه‌كی:
قورئانی پیرۆز: فه‌رموودی خوای په‌روه‌ردگاره، دایبه‌زاندووه بۆ دوایین ئوممه‌ت له ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی(موحه‌ممه‌د) (صلى الله عليه وسلم) بۆ ئه‌وه‌ی ببێته دوایین په‌یام(كتێب) و به‌رنامه‌و شه‌ریعه‌ت بۆ هه‌تاهه‌تای دروستكراوه‌كانی، ئه‌وانه‌ی كه ته‌كلیفیان له‌سه‌ره له مرۆڤ و جنۆکه تاكو هاتنی ڕۆژی كۆتایی( قیامه‌ت).
قورئانی به‌فه‌ڕڕ و به‌ره‌كه‌ت: خه‌ڵاَت و دیاری خوایه بۆ ئوممه‌تی ئیسلام ، ئه‌وه‌ی ده‌ستی پێوه بگرێ ئه‌وه ده‌ستی توند بووه به حه‌بلی خوا(به‌رنامه‌ی خوا)وه و دونیا و قیامه‌تی مسۆگه‌ر ده‌بێت.
ڕووناكی دوای تاریكییه ، خۆشبه‌ختی دوای نه‌گبه‌تییه ، ئاسووده‌یی دڵه‌كان و ئارامی ده‌روونه‌كانه، ئازادیی گه‌ردنه‌كان و كلیلی كۆت و زنجیری كۆیله‌كانه.
له گه‌وره‌یی و فه‌ڕی ئه‌م په‌ڕاوه ئه‌وه‌یه كه خوای په‌روه‌ردگار ته‌نانه‌ت سه‌یركردن و خوێندنه‌وه‌شی به‌عیباده‌ت په‌سه‌ند كردووه.
باسی ئێمه لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات. په‌رستنی خودا به‌خوێندنه‌وه‌ی په‌ڕاوه‌كه‌ی. واته زانستی ڕه‌وان خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆزه .