بانگ و قامه‌ت بانگدان ودابه‌ستنی نوێژ (الأذان والإقامة) 1- بانگدان بۆ هه‌ر پێنج فه‌رزه‌که فه‌رزی (کیفایه‌یه). فه‌رزی(کیفایه) واته:- ئه‌وه‌یه که‌وا له هه‌ر وڵاتێک‌دا یان هه‌رشوێنێکدا کۆمه‌ڵێک که‌س بیکات و کاره‌که‌یان پێ ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وه له‌سه‌ر خه‌ڵکی تری ئه‌و وڵاته یان ئه‌و شوێنه لاده‌چێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌س نه‌یکات، یان که‌سانێك بیکه‌ن، به‌ڵام کاره‌که‌یان به‌ته‌واوه‌تی پێ ئه‌نجام نه‌درێت، ئه‌وه خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته یان ئه‌و شوێنه هه‌موویان تاوانبا رده‌بن به‌هۆی ئه‌و که‌مته‌رخه‌مییه‌وه. 2- به‌وشێوه‌یه‌ی که‌له سوننه‌تداهاتوه به‌بێ که‌م وزیادله‌کاتی خۆیدا. چۆنیه‌تی بانگ له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) به‌م شێوه‌یه بوو. (عه‌بدوڵڵای کوڕی زه‌یدی عه‌بد ربه) -خوای لێ رازیبێت- ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت کاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌علیه‌وسلم) بڕیاریدا زه‌نگ لێ بدرێت بۆ بانگکردن بۆنوێژ، که‌خۆیشی حه‌زی لێ نه‌ده‌کرد، چونکه له کاری گاووره‌کان ده‌چوو ،جاله خه‌ومدا پیاوێك به‌ده‌ورمدا ده‌سوڕایه‌وه دووجلی سه‌وزی له‌به‌ردابوو، وه‌زه‌نگێکیشی به‌ده‌سته‌وه بوو، منیش پێمووت: ئه‌ی به‌نده‌ی خوا، ئایا ئه‌و زه‌نگه نافرۆشیت؟ وتی:تۆبۆچیته؟ وتم:بانگی خه‌ڵکی پێ ده‌که‌ین بۆ نوێژ. ئه‌ویش وتی: ئایا شتێکت پیشان نه‌ده‌م له‌وه چاکتربێت؟ وتم به‌ڵێ، جا وتی:بڵێن:(الله‌اکبر الله‌اکبر، الله‌اکبر الله‌اکبر، أشهد أن لاإله إلاالله، أشهد أن لاإله إلاالله، أشهد أن محمدا رسول الله، أشهد أن محمدا رسول الله، حي علی الصلاة، حي علی الصلاة، حي علی الفلاح، حي علی الفلا ح، الله‌اکبر الله‌اکبر، لاإله إلاالله) پاش ماوه‌یه‌ك دوورکه‌وته‌وه جارێکی تر گه‌ڕایه‌وه و وتی: ئه‌گه‌ر نوێژ دابه‌ستر ابڵێن:( الله‌اکبر، الله‌اکبر، أشهد أن لاإله إلاالله، أشهد أن محمدا رسول الله، حي علی الصلاة، حي علی الفلاح، قد قامت الصلاة، قد قامت الصلاة، الله‌اکبر الله‌اکبر، لاإله إلاالله) جا به‌یانی هه‌ستام و هاتم بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله‌علیه‌وسلم) و هه‌واڵی ئه‌و خه‌وه‌م پێدا ئه‌ویش فه‌رمووی: (إنها لرؤیا حق إن شا‌ء الله) واته: ئه‌م خه‌وه راسته، ئه‌گه‌رخوا ویستی له‌سه‌ر بێت.پاشان فه‌رمانی به بانگدان کرد، جا (بیلال)ی (مولی)ی (أبوبکر)به‌وه بانگی ده‌دا. 3- سوننه‌ته له بانگی یه‌که‌می به‌یانی بانگده‌ر (تثویب)بکات. (تثویب) ئه‌وه‌یه پاش(حي علی الفلاح )له بانگی یه‌که‌می به‌یانی بانگده‌ر بڵێت: (الصلاة خیر من النوم) دووجار، تاوه‌کو خه‌ڵکی له خه‌و هه‌ڵسن. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌علیه‌وسلم) یه‌کێک له هاوه‌ڵان که ناوی (أبومحذورة) بوو -ڕه‌زای خوای لێبێت- به‌م شێوه فێری بانگدانی کرد که تێیدا پاش (حي علی الفلاح، حي علی الفلاح) بڵێت: (الصلاة خیر من النوم،الصلاة خیر من النوم) وه پاشان بڵێت: (الله‌اکبر الله‌اکبر،لاإله إلاالله) تێبینی: ئه‌مه ته‌نیا له بانگی یه‌که‌می به‌یانیدا ده‌وترێت که بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ی خه‌وتووه‌کانه که له خه‌و هه‌ڵسن. 4- واجبه له‌سه‌ر هه‌ر که‌سێک گوێی له ده‌نگی بانگ و قامه‌ت بێت وه‌ڵامی بداته‌وه، به‌م شێوه‌یه عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده گێڕێته‌وه که‌پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌علیه‌وسلم)فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر بانگده‌ر وتی: (الله‌اکبر، الله‌اکبر) یه‌کێکتان بڵێن ا(الله‌اکبر الله‌اکبر) پاشان وتی:(أشهد أن ڵاإله إلاالله) ئه‌ویش بڵێت: (أشهد أن لاإله إلاالله)پاشان وتی: (أشهد أن محمدآرسول الله) ئه‌ویش بڵێت: (أشهد أن محمدآرسول الله) پاشان وتی: (حي علی الصلاة) ئه ویش بڵێت: (لا حول ولاقوة إلابالله) پاشان وتی:(حي علی الفلا ح) ئه‌ویش بڵێت:(لا حول ولاقوةإلابالله) پاشان وتی: (الله‌اکبر الله‌اکبر ) ئه‌ویش بڵێت: (الله‌اکبر الله‌اکبر) پاشان وتی: (لاإله إلاالله) ئه‌ویش بڵێت: (لاإله إلاالله). له دڵیه‌وه ئه‌مه بڵیت ئه‌وه ده‌چێته به هه‌شته‌وه. 5- له‌کۆتایی بانگه‌که‌شدا سه‌ڵاوات دان و دوعای دوای بانگ و هه‌ر دوعایه‌کی تر که سوننه‌ته بیخوێنیت. عه‌بدوڵڵای کوڕی عومه‌ر(خوایان لێ ڕازیبێت) ده‌ڵێت: بیستم له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌علیه‌وسلم) فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر بیستتان بانگده‌ر بانگیدا ئه وه وه‌کو ئه‌و بیڵێنه‌وه، پاشان سه‌ڵاواتم له سه‌ر بده‌ن، چونکه هه‌ر که سێك سه‌ڵاواتێک له سه‌ر من بدات خوای گه‌وره (10) جار سه‌ڵاواتی له‌سه‌رده‌دات، پاشان داوای(الوسيلة)م له خوای گه‌وره بۆ بکه‌ن که پله‌و پایه‌یه‌که له به‌هه‌شتدا ته‌نها بۆیه‌ك به‌نده‌یه له به‌نده‌کانی خوا، هیوام وایه ئه‌و به‌نده‌یه من بم، جا هه‌رکه‌سێك داوای(الوسيلة)م بۆ بکات ئه وه (شفاعة)کردنی من بۆ خۆی حه‌ڵاڵ ده‌کات . وه هه‌روه‌ها (جابر) -ره‌زای خوای لێبێت- ده‌ڵێت: پێغه مبه‌ری خوا( صلی الله‌علیه‌وسلم) فه‌رموویه‌تی: هه‌ر که‌سێك کاتێك ده‌نگی بانگ ده‌بیستێت له‌دوای بانگ با بڵێت: (اللهم رب هذه الدعوة التامة والصلاة القائمه آت محمدآ الوسیلة والفضیلة وابعثه مقامآ محمودآ الذي وعدته) ئه وه ئه وه(شفاعة)کردنی من بۆ خۆی حه‌ڵاڵ ده‌کات . وه هه‌روه‌ها (أنس) -خوای لێ ڕازیبێت- ده ڵێت: بیستم له پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌علیه‌وسلم) فه‌رمووی: (الدعا‌ء لایرد بین الأذان والإقامة) واته: دوعای نێوان بانگ و قامه‌ت ناگه‌ڕێته‌وه، واته: بێ گومان وه‌رده‌گیرێت. تێبینی: 1- به‌داخه‌وه ئێستا له وڵاتی ئێمه‌دا به‌سه‌ر بانگ ده‌ری مزگه‌وته‌کاندا سه‌پێنراوه که‌وا له پاش هه‌موو بانگێک جگه له بانگی شێوان (مغرب) سێ‌جار بڵێن:(ألف صلاة وسلام علیك وأصحابك یارسول الله) پاشان بڵێن:علی روح فلان وفلان.....(ألفاتحة) وه هه‌ندێ شتی تریش که ئه مانه هه‌موویان دروستکراون (بیدعة)ن هیچ ئه‌سڵی نییه له شه‌رعدا. 2- وه هه‌ر له وڵاتی خۆماندا ئه‌و سوننه‌ته‌ی که‌وا دووبانگ بۆ نوێژی به‌یانی بدرێت مرێنراوه، چونکه ته‌نها یه‌ك بانگ ده‌درێت وه(الصلاة خیر من النوم) له‌و بانگه‌دا ده‌ڵێن، جا ئه‌مه له لایه‌که‌وه مراندنی سوننه‌تێکه، وه‌له لایه‌کی تریشه‌وه زیادکردنی بیدعه‌یه‌کیشه چونکه بانگی یه‌که‌م سوننه‌ته، بۆ هه‌ڵساندنی خه‌ڵکییه له خه‌و، وه ئاگاداریشه بۆ ئه‌وانه‌ی که وا شه‌ونوێژ ده‌که‌ن، که‌واخۆیان ئاماده بکه‌ن بۆ نوێژی به‌یانی، چونکه کاته‌که‌ی نزیك بۆته‌وه، وه ئه‌گه‌ر نییه‌تی ڕۆژووگرتنیشییان هه‌بێت با پارشێو بکه‌ن. والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).