
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: کوڕی خاک ڕێكه‌وت: ٢٠٠٥/ ١٢/١٠
چه‌ند خاڵێكی گرنگ له بنه‌ما سه‌ره‌كی یه‌كانی ته‌جووید
1. پێناسه‌ی ته‌جووید: له زمانه‌وانیدا: ڕاست و دروست خوێندنه‌وه(تحسین التلاوة) .
له‌لای زانایانی ته‌جوید: خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆزه به‌و جۆره‌ی خوای گه‌وره دایبه‌زاندوه بۆسه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) . به‌ده‌رهاتنی هه‌ر یه‌ك له پیته‌كانی قورئان له شوێنی خۆیانه‌وه(مخارج الحروف) وه پێدانی هه‌موو سیفاته‌كانی پیته‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌و سیفاتانه‌ش كه له‌كاتی پێكه‌وه‌هاتنیان له وشه‌یه‌كدا دروست ده‌بێت .
ئه‌وه‌ش به‌بێ زۆر له خۆكردن و ناڕه‌حه‌تبوون ، به‌ڵكوو فێربوونی ئه‌و ڕاستییانه و پاشان ڕاهێنان و مه‌شق كردنێكی زۆر له‌سه‌ریان هه‌تاكو ئاسان ده‌بێت و زمان پاراو ده‌بێت له‌سه‌ریان .
2.بابه‌تی ته‌جوید : مه‌یدانی ته‌جوید قورئانی پیرۆزه. وتراویشه فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) به‌ڵاَم ئه‌م ڕایه به‌هێز نییه و ڕای زۆرینه نییه.
3.به‌روبوومی ئه‌م زانسته: پاراستنی زمانه له هه‌ڵه‌كردن له قورئانی پیرۆز و به‌ده‌ستهێنانی ته‌واویی پاداشت له‌لای خوای گه‌وره.
4.پله‌وپایه‌ی ته‌جوید: له ناو زانسته شه‌رعییه‌كاندا زۆر به بایه‌خ و به‌ڕێزه . له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به فه‌رمووده‌كانی خوای گه‌وره كه ئه‌ویش قورئانی پیرۆزه.
5.په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زانسته‌كانی تر: ڕوونكردنه‌وه‌یه بۆیان ، واته خوێندنه‌وه‌ی قورئان به جوانی و دروستی یارمه‌تی زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كان ده‌دات و واتاكان باشتر ڕوون ئه‌كاته‌وه
6.دانه‌ری ئه‌م زانسته: پێشه‌وایانی خوێنه‌رانی(أئمة القراء) وه ده‌ڵێن یه‌كه‌م كه‌سێ كه ئه‌م زانسته‌ی كۆكرده‌وه ئیمام قاسمی كوڕی سه‌لام بووه له‌سه‌ده‌ی سێیه‌می كۆچی . وه یه‌كه‌مین كه‌سێكیش كه جۆره‌كانی خوێندنه‌وه‌ی كۆكرده‌وه و له‌سه‌ری نووسیوه . حه‌فصی كوڕی عومه‌ری ئه‌ددوری بوو.
7.ناوی ئه‌م زانسته: زانستی ته‌جوید واته زانستی باش خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆزه .
8.له كوێوه هاتووه: درێژبوونه‌وه‌ی ئه‌م زانسته له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) سه‌ری هه‌ڵداوه . واته سه‌ره‌تا ته‌جوید هه‌ر له‌گه‌ڵ دابه‌زینی قورئانی پیرۆزه‌وه هاتووه و به‌ڵاَم دواتر له‌به‌ر حیكمه‌تی نه‌فه‌وتان، زانایان ئه‌و خوێندنه‌وه به ته‌جویدیه‌ی كه هه‌بووه له‌م كۆمه‌ڵه یاسا و ئه‌حكامانه‌دا دایانڕشتووه ، تاوه‌كو به‌هیچ جۆرێك هه‌ڵه و جیاوازی و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت هه‌ر وه‌ك چۆن قورئانی پیرۆز گۆرانكاری به‌سه‌ر نایه‌ت.
حیكمه‌تی داڕشتنی ئه‌م زانسته وه‌ك زانستێكی نووسراوه‌یی: ئه‌وه بوو كاتی خۆی له دوای ئه‌وه‌ی سنووری ده‌وڵه‌تی ئیسلام فراوان بوو ، نه‌ته‌وه و میلله‌ته جیاجیاكانی دونیا(عه‌جه‌م) ڕوویان له ئیسلام كرد و موسڵمان بوون له‌به‌رئه‌وه زانایان و خه‌مخۆرانی ئیسلام ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت مه‌ترسیان هه‌بوو كه خوێندنه‌وه‌ی نوێ بۆ قورئان سه‌رهه‌ڵبدا و خوێندنه‌وه‌ی قورئانیش گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت. بۆیه پێیان باش بوو ئه‌و خوێندنه‌وه دروسته(القراءة الصحیحة) كه خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی فه‌رمانیان پێكردووه بنوسرێته‌وه و دابڕژرێت ، بۆیه ئه‌م زانسته پێك هات..
9. باس و بابه‌ته‌كانی: ئه‌و بابه‌تانه‌یه كه به هۆیانه‌وه ده‌گه‌ینه تێگه‌یشتن و فێربوون له چۆنێتی خوێندنه‌وه‌ی قورئان وه‌ك لامی(ال) ناسراو(التعریف) كه ده‌خوێنرێته‌ته‌وه كاتێ یه‌كێك له‌م پیتانه به دوای دا بێن (إبغ حجك و خف عقیمه)
10.حوكمی ته‌جوید:
له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌جوید دوو به‌شه، كه‌واته حوكمه‌كه‌شی هه‌ر ده‌بێت به دوو به‌شه‌وه:
أ. ته‌جویدی خوێندنه‌وه(العملي) به كردار: واته خوێندنه‌وه‌ی قوئانی پیرۆز به دروستی و وه‌ك خۆی .
حوكمه‌كه‌ی : واجبه له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێكی نێر و مێ هه‌ر وه‌ك چۆن هاتووه له قورئانی پیرۆز و سوننه‌ت
وَرَتِّل الْقُرْآنَ تَرْتِيلا
[ المزمل:4] ، پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) "اقراءوا القرا‌ن كما عُلّمتوه" أخرجه أحمد .
ب. ته‌جویدی زانستی(العلمی): واته زانینی بنه‌ما و یاساكانی ته‌جوید . ئه‌وه‌یش حوكمه‌كه‌ی فه‌رزی كیفایه‌یه، واته ئه‌گه‌ر هاتوو كۆمه‌ڵێك له‌ناو موسڵمانان هه‌ڵسان به ئه‌نجامدانی و پڕبه‌پێویست بن بۆ ئوممه‌تی ئیسلام و ئه‌م زانسته‌یان پێ بپارێزرێت ، ئه‌وا له‌سه‌ر ئه‌وانی تر لا ده‌چێت.