- قه‌شه‌یه‌كى به‌ریتانى- له ڤاتیكانه‌وه بۆ زانكۆى ئه‌زهه‌ر..!! ئیدریس تۆفیق..قه‌شه‌یه‌كى كاسۆلیكى به‌ریتانى له‌م دواییانه موسڵمان ده‌بێت. هه‌موو ده‌یه‌وێ له چیرۆكى ئه‌و پیاوه به‌ریتانییه‌ى له قه‌شه‌یییه‌وه به‌ره‌و موسڵمان ده‌گۆڕێت یان به مانایه‌كى تر بڵێن (له ڤاتیكانه‌وه بۆ ئه‌زهه‌ر) بزانێت. ئیدریس پیاوێكى خۆ به‌كه‌م زانه و ته‌مه‌نى له چل و چه‌ند ساڵێك تێناپه‌ڕێت، ئه‌و تێده‌گات كه چیرۆكه‌كه‌ى سه‌رنجى ملیۆنان خه‌ڵك بۆ لاى ڕاده‌كێشێت به‌ڵام به‌لاى ئه‌وه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ببێته موسڵمان كارێكى زۆر مه‌نتیقیه. ده‌ڵێت ژیانم ده‌بینم له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌كى ڕاست ده‌ڕوات، كه ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى شتێك بۆ شتێك بگۆڕێ تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ى ئێسته هه‌م. ئه‌و وانه‌ى كاهنى له ڕۆما خوێندووه، بوونى گومان له‌و كاره‌ى واى لێده‌كات له كۆتاییدا وازى لێبهێنێت، ئه‌وه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى تا ماوه‌یه‌ك دڵنیا نه‌بێت ده‌رباره‌ى ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌ى كه رێگه‌ى ژیانى بۆ ده‌دۆزێته‌وه. بۆیه بڕیارده‌دات ماوه‌یه‌ك پشوو بدات، گه‌شتێكى به‌ره‌و شارى (غه‌ردقه)ى میێرى كه له‌سه‌ر كه‌نارى ده‌ریاى سوور درێژ ده‌بێته‌وه. كاتێك هه‌ستى به بێزارى كرد له‌سه‌ر كه‌نارى ده‌ریاكه، به‌ره‌و قاهره كه‌وته ڕێ، به‌ڵام تووشى شۆك بوو به‌هۆى ئه‌و ڕۆشنبیریه‌ى كه به‌ته‌واوى جیاواز بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌ى بۆى هه‌بوو. بۆیه‌كه‌م جار له ژیانیدا كۆبوونه‌وه و گفتوگۆى له‌گه‌ڵ موسڵمانان كرد، چاودێرى ئه‌و بارودۆخه‌ى ده‌كرد و گوێگرتن له بانگ كردن بوو بۆنوێژ، وه خه‌ڵكیش له كاره‌كانیان وازده‌هێنن بۆ نوێژكردن به‌ره‌و مه‌ككه‌ى پیرۆز. ده‌رباره‌ى خۆى ده‌ڵێت: ئه‌و هه‌فته‌یه‌ى وه‌ك پشوو به‌سه‌رم برد زیاتر له‌هه‌موو شتێك كاریگه‌ر بوو له‌سه‌رم، كه بووه هۆى ڕوانى تۆوى ئیسلام له دڵم. ئه‌وه جارى یه‌كه‌م بوو كه له‌گه‌ڵ موسڵمانان قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌م. بینم ئه‌وانه ده‌مارگیرنین و جه‌نگ هه‌ڵناگیرسێنن، ئه‌وان ته‌نها كه‌سانى ئاسایین، زیاتر له‌وه‌ش ئه‌وان زۆر نه‌رم و نیانن و ئیمان دڵیانى پڕ كردووه. ئیدریس گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌ریتانیا، وه‌ك مامۆستاى وانه‌ى دین له یه‌كێك له قوتابخانه‌كاندا كارى ده‌كرد. دواى یانزه‌ى سێپته‌مبه‌ر، ئه‌و ڕووداوه پاڵى پێوه‌نا بۆ زیاتر لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئاینى ئیسلام. هه‌لێكى بۆ ڕێكه‌وت كه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندى به‌ناوبانگ (كات ستیڤن)ى كۆن و (یوسف ئیسلامى) نوێ كۆ ببێته‌وه له مزگه‌وتى له‌نده‌نى مه‌ركه‌زى.... ئه‌و كۆ بوونه‌وه‌یه‌ش هه‌موو گقتوگۆ بوو. ده‌ڵێت: پێمووت ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ موسڵمان ببێت ئه‌بێت چى بكات؟ ئه‌ویش ووتى: بۆ موسڵمان پێویسته كه باوه‌ڕى به یه‌كتا په‌رستى خوا هه‌بێت و ڕۆژانه پێنج جار نوێژ بكات و مانگى ڕه‌مه‌زان به‌ڕۆژوو بێت، قسه‌كه‌م پێ بڕى و وتم من به فعلى باوه‌ڕم به‌وه هه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانم له مانگى ڕه‌مه‌زاندا ڕۆژووم گرتووه. پرسى: ئه‌ى چاوه‌ڕێی چى ده‌كه‌یت؟ پێمووت: له نیازم دا نه‌بوو بگۆڕێم. له‌و كاته‌دا بانگبیێَژ بانگى فه‌رموو بۆ نوێژ، هه‌موو ئاماده بوون منیش له‌دواى ڕیزى نوێژكه‌رانه‌وه وه‌ستام... دواى ئه‌وه دانیشتم زۆر گریام ... به‌خۆمم وت: ئه‌ته‌وێ كێ فریو بده‌یت؟ كردارى گۆڕان بۆ ئیسلام ئاسانه كاتێك موسڵمان له‌به‌رده‌م چه‌ندین شاهیددا دان به‌بوونى خوایه‌كى تاك و ته‌نها و به پێغه‌مبه‌رێتى(محمد) (صلى الله عليه وسلم) دا بنیێَت. زۆر له موسڵمانه تازه‌كان وشه‌ى گه‌ڕانه‌وه له برى گۆڕان به‌كار ده‌هێنن، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئیسلام به ئاسانى گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سرووشتى ڕاستى مرۆڤایه‌تى. ئیدریس به‌ته‌واوه‌تى بۆ ئیسلام گۆڕا له مزگه‌وتى ئه‌زهه‌ر، وه‌رگرتنى ناوه‌كه‌شى به ئیدریس تۆفیق، ئیدریس له‌به‌ر ناوى پێغه‌مبه‌ر ئیدریس وه توفیق له زمانى عه‌ره‌بیدا به‌ختى باش ده‌گه‌یه‌نێت. خه‌ڵكى و ڕووداوه‌كان پاڵنه‌ر بوون بۆ موسڵمان بوونم. ده‌ڵێت : ئه‌وه‌ى واى لێكردم كه‌نیسه به‌جێبهێڵم، من له‌وێ هیچ كێشه‌یه‌كم نه‌بوو، ئه‌وه‌ى ده‌مكرد به‌خۆشى به‌سه‌رم ده‌برد، وه من هه‌موو ئه‌وانه‌ى هاوكاریم كردون خۆشم ده‌وێن ته‌نها ئه‌وه هه‌بوو له‌ناخمدا دڵم خۆش نه‌بوو. كاتێ پرسیاری لێكرا ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى له ئیسلامدا ده‌یبینێ و كاسۆلیكى تیایدا نییه؟ به جیدى وه‌ڵامى دایه‌وه و وتى: گه‌وره‌ترین جیاوازىیه... پێم خۆشه بڵێم ئیسلام خواى گه‌وره ده‌كاته ته‌وه‌ره‌یه‌ك بۆ هه‌موو شتێك.. ئیسلام ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى (عیسى) بۆى كردووم نییه..پێشكه‌شكردنى سه‌ڵاوات نییه له پێناومدا!! هه‌موو شتێك ده‌رباره‌ى خواى گه‌وره‌یه. كۆتا شت ئیسلام هه‌موو لایه‌نێك له‌لایه‌نه‌كانى ژیان ده‌گرێته‌وه، ئیسلام به‌ته‌نها ڕۆشتن نییه بۆ كه‌نیسه ڕۆژانى یه‌ك شه‌ممه وه‌ك ئه‌وه‌ى له كاسۆلیكیا هه‌یه. ئیسلام پێت ده‌ڵێت چۆن سڵاو ده‌كه‌یت، وه چۆن خواردنى تایبه‌ت به‌خۆت ده‌خۆیت، وه چۆن ده‌چیته ژوورێكه‌وه....چۆن هه‌موو شته‌كان ده‌كه‌یت له ژیاندا...ئیسلام هانى موسڵمانان ده‌دات له‌سه‌ر بیركردنه‌وه له خواى گه‌وره هه‌موو كاتێك، له ناوه‌ڕۆكیدا هه‌موو شتێك ته‌نسیبه بۆ خواى گه‌وره، له‌لاى موسڵمانان ئیسلام هه‌موو شته. ئایا ئه‌زموونێك بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى گومانت هه‌بێت له‌كاتێكدا گۆڕاویت؟ نا ، نا به‌هیچ جۆرێك،سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى یه‌كێك له ڕێگره‌كانم بۆ موسڵمان بوون چیرۆكى (ئیبراهیم) بوو، كتێبى پیرۆز كه‌مه‌به‌ست لێی ئینجیله ده‌ڵێت ئیبڕاهیم ئیسحاقى كوڕى كرده قوربانى، وه قورئانیش ده‌ڵێت ئیسماعیل بوو. له‌وانه‌یه ئه‌وه نامۆ بێت، به‌ڵام ماوه‌یه‌كى زۆر موساره‌عه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كرد، وتم ده‌بێت یه‌كێك له‌و دوو ڕایه هه‌ڵه‌بێت، به‌ڵام له‌كۆتاییدا ئه‌وه‌ى ئیسلام ده‌یڵێت قبوڵم كرد. هیچ كێشه‌یه‌كم نییه له‌گه‌ڵ ( لا اله الا الله)، چونكه هه‌میشه باوه‌ڕم به‌وه هه‌بووه.، وه (محمد) پێغه‌مبه‌رى خوایه، ئه‌وه‌ش فێربووم و له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى تێگه‌شتم. كاتێك كه‌نیسه‌ى به‌جێ هێشت وتى: نامه‌وێ هیچ شتێ خراپ بكه‌م و ه‌ك ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى ته‌وه‌ققوعى ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى لێم ده‌پرسێت به‌گۆڕانم، پێیان ده‌ڵێم به‌ڵام من واز له‌و كاره ده‌هێنم تا ئه‌و ڕاده‌یه. چه‌ند ڕاگه‌یه‌نراوێك هه‌یه ده‌رباره‌ى ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى بۆ ئیسلام ده‌گۆڕرێن له ئه‌مریكا ده‌گاته 100000 هه‌موو ساڵێك. دۆزراوه‌ته‌وه به‌رانبه‌ر هه‌ر پیاوێك چوار ئافره‌ت ئیسلام ده‌بن. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ى ته‌ئكید كردووه‌ته‌وه كه‌له‌سه‌ر زارى (یه‌حیا) كه له كۆندا به(جۆناسان) ناسرابوو، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پێشووى ده‌سته‌ى ئیزگه‌ى به‌ریتانى: ئێسته 14200 له‌وانه‌ى گۆڕاون بۆ ئاینى ئیسلام له سپى پێسته‌كان هه‌ن له به‌ریتانیادا. پێموایه ئه‌وانه‌ى دێنه ئامێزى ئیسلامه‌وه ده‌بینین ئه‌وان به ئاكاری له‌سه‌رخۆیانه و ساده‌یى جیاده‌كرێنه‌وه كه پێشتر نه‌بینراوه. ئیدریس به‌رده‌وام ده‌بێت له وتن و ده‌ڵێت: نابینم ئه‌وه دینێكى به‌ستوو بێت،.ئه‌وه دینێكه وزه پێك ده‌هێنێت، ئیسلام دینێكى جوان و شیرین و نه‌رم و نیانه. هه‌موو قیه‌مێك كه له به‌ریتانیا و ئیرله‌ندا 30 یان 40 ساڵ له‌مه‌و پێش هه‌بوو نه‌ما و وازى لێهێنرا...وه‌ك ڕێزگرتن له دایك و باوك و به‌ته‌مه‌نه‌كان و خاوه‌ن عه‌قڵ و ژیره‌كان...به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئێستاش له‌ناو جیهانى موسڵماناندا بوونى هه‌یه. هه‌ستاوه به‌بڵاوكردنه‌وه‌ى كتێبێك بۆ ناموسڵمانان كه‌تێیدا زانیاریه‌كانى ده‌رباره‌ى ئیسلام تێدایه. ئیسلام و ڕۆژئاوا هه‌ردوولا به‌چاوى گومان بۆ یه‌كترى ئه‌ڕوانن هیچ پێویستیه‌كیش بۆ ئه‌وه نییه. ئێمه هه‌موو خه‌ڵكى ئاسایین به‌ڵام بیر‌و بۆچون و ئاڕاسته‌مان جیاوازه، ده‌ڵێت: زۆربه‌ى ئه‌و پۆسته ئه‌لیكترۆنیانه‌ى بۆم دێن له‌لایه‌ن موسڵمانان و خوێندكارانى زانكۆكان و ئه‌وانه‌ى گرنگى به‌و مه‌سه‌لانه ده‌ده‌ن، پێیان ڕاگه‌یاندووم كه شێوازى پێشكه‌شكردنم یان ڕوونكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆچوونانه‌ى هه‌مه پێیان خۆشه. پێیان ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر ئێمه ببینه ڕابه‌ر و پێشه‌واى باش بۆ موسڵمانان، خه‌ڵكى ڕۆژئاوا داده‌نیشن و تێبینى ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته ئه‌وه‌ى كه سه‌رنجیان بۆى ڕاكێشێت. پێویسته له‌سه‌رمان وه‌ك موسڵمانان هه‌وڵ بده‌ین نموونه‌یه‌كى جوان و نایاب ببه‌خشین. یه‌كێ له‌و مه‌سه‌لانه‌ى توڕه‌م ده‌كات بریتیه له قسه وتن ده‌رباره‌ى پێكدادانى شارستانیه‌كان، به‌هیچ جۆرێ ئه‌وه له ئارادا نىیه، چونكه ئیسلام بریتییه له نیشتمان له‌هه‌ر شارستانیه‌كدا. من موسڵمانێكم له به‌ریتانیا، وه به‌ریتانیم. ئه‌و گفتوگۆیه‌ى له‌به‌ریتانیا ده‌رباره‌ى وه‌لائو ئیلتیزامات یان ئینتماى موسڵمانان هه‌یه، پێم وایه له‌زۆر لایه‌ن دا ئه‌وه كێشه‌یه‌كى ده‌مارگیرى و عونسریانه‌یه، ئه‌گه‌ر بچم بۆ له‌نده‌ن، هیچ كه‌سێك پرسیارم لێناكات ده‌رباره‌ى ئینتمام بۆ به‌ریتانیا به‌هۆى ڕه‌نگى پێستمه‌وه، هۆكاره‌كه ئه‌وه نییه كه ئه‌وان موسڵمانن، به‌ڵكوو ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه نه‌وه‌ى دووه‌من له پاكستانیه‌كان و به‌نغالیه‌كان یان ئه‌وانه‌ن كه عه‌ره‌بن. ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئیسلام دا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى نىیه. ده‌ڵێت: چه‌ند ڕێگه‌یه‌كى ئاسان و قبوڵكراو بۆ خه‌ڵك هه‌یه بۆ پێشكه‌شكردن و ناساندنى زانیارییه‌كانى ئیسلام. ئیسلامى من،و ه ئیسلامى هه‌موو موسڵمانێك كه ده‌یناسم له میسر و به‌ریتانیا،ئ ه‌وه‌یه كه هه‌وڵ بده‌یت هه‌موو ڕۆژێك كه‌سێكى باش بیت. وه به‌رگرى ئه‌كه‌م له ئیسلام چونكه ئاینێكه زۆر زیاتره له‌وه‌ى كه شانازى پێوه بكرێت. سایه فارس سه‌رچاوه: موسوعة الاعجاز العلمى في القرا‌ن و السنة.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).