مافه‌کانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له سه‌ر ئۆمه‌ته‌که‌ی
پێشه‌كی
إن الحمد لله، نحمده، ونستعينه، ونستغفره، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا، وسيئات أعمالنا، من يهده الله فلا مضلَّ له، ومن يُضلل فلا هادي له، وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له، وأشهد أن محمداً عبده ورسوله، صلى الله عليه وعلى آله وأصحابه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين، وسلم تسليماً كثيراً.
پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله عليه وسلم) كۆمه‌ڵێكی زۆر مافی هه‌یه به‌سه‌ر ئۆمه‌ته‌كه‌یه‌وه، له‌وانه: ئیمانی ڕاسته‌قینه به پێغه‌مبه‌رێتیی ئه‌و به كردار و گوفتار، هه‌روه‌ها به‌ڕاستزانینی هه‌رچییه‌ك كه ئه‌و هێناوێتی، گوێڕایه‌ڵیكردنی و نه‌شكاندنی فه‌رمانی، به‌دادوه‌ركردنی له هه‌موو كاروبارێكدا و ڕازیبوون به حوكمی، دانانی له پله‌ی به‌رزی خۆیدا به‌بێ زێده‌ڕۆیی و كه‌مایه‌تی، شوێنكه‌وتنی و كردنی به پێشه‌نگ و ڕێبه‌ر له تێكڕای كاروباراندا، خۆشویستنی به ڕاده‌ی زیاتر له: گیان و ماڵ و ژن و منداڵ و تێكڕای خه‌ڵكی، هه‌روه‌ها ڕێز گرتنی و سه‌رخستنی ئایینه‌كه‌ی و به‌رگری كردن له سوننه‌ته‌كه‌ی و سه‌ڵاواتدان له‌سه‌ری، هه‌روه‌ك فه‌رموویه‌تی: (إن من أفضل أيامكم يوم الجمعة فيه خلق آدم وفيه النفخة وفيه الصعقة فأكثروا علي من الصلاة فيه فإن صلاتكم معروضة علي فقال رجل يا رسول الله كيف تعرض صلاتنا عليك وقد أرمت يعني بليت فقال إن الله حرم على الأرض أن تأكل أجساد الأنبياء) [1]، واته: "ڕۆژی هه‌ینی له باشترینی ڕۆژه‌كانتانه، ئاده‌م له‌و ڕۆژه‌دا درووست كرا، فووی كه‌ڕه‌نا و ناڵه‌ی كۆتایی دونیاش هه‌ر له هه‌ینیدا ده‌بێت، جا له‌و ڕۆژه‌دا سه‌ڵاواتی زۆرم له‌سه‌ر بده‌ن، چونكه سه‌ڵاواته‌كانتان پیشانم ده‌درێن، پیاوێك وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا! چۆن سه‌ڵاواته‌كانمان پیشانت ده‌درێن كاتێك تۆ جه‌سته‌ت زه‌وی خواردبێتی؟ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: خودا حه‌رامی كردووه له‌سه‌ر زه‌وی؛ كه جه‌سته‌ی پێغه‌مبه‌ران بخوات ".
فه‌رموون ئێوه و ئه‌و مافانه به نه‌ختی و به پوختی: یه‌كه‌م: ئیمان پێبوونی و باوه‌ڕ به هه‌رچییه‌ك كه ئه‌و هێناوێتی، خودای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: فَآَمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَالنُّورِ الَّذِي أَنْزَلْنَا وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ ([2])، واته: " ده‌سا ئیمان بێنن به خودا و پێغه‌مبه‌ری و به‌و ڕووناكییه‌ش كه ناردوومانه‌ته خوارێ. خودا‌ش له هه‌ركارێك كه ئێوه ده‌یكه‌ن ئاگاداره ". هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: فَآَمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ([3])، واته: " ده‌سا ئێوه ئیمان بێنن به خودا و ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نه‌خوێنده‌واره‌ی كه خۆیشی ئیمانی هه‌یه به خودا و وته‌كانی، شوێنیشی بكه‌ون، به ئومێدی ئه‌وه‌ی ڕێڕاست بن ". هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَآَمِنُوا بِرَسُولِهِ يُؤْتِكُمْ كِفْلَيْنِ مِنْ رَحْمَتِهِ وَيَجْعَلْ لَكُمْ نُورًا تَمْشُونَ بِهِ وَيَغْفِرْ لَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ ([4])، واته: " ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ئیمانتان هێناوه! له خودا بترسن و ئیمان به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بێنن، جا دوو به‌رامبه‌ر له میهری خۆیتان ده‌داتێ و ڕووناكییه‌كیشتان بۆ هه‌ڵده‌كات كه ڕێگه‌ی ڕاستی پێ بپێون و له گوناهه‌كانیشتان ده‌بوورێت، خودا لێبورده و میهرداره". هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: وَمَنْ لَمْ يُؤْمِنْ بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ فَإِنَّا أَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ سَعِيرًا ([5])، واته: " هه‌ر كه‌سێكیش ئیمانی نه‌بێ به خودا و پێغه‌مبه‌ری؛ ئه‌وه ئێمه بۆ ئه‌و كافرانه گڕی ئاگرمان خۆش كردووه ". پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله ويؤمنوا بي وبما جئت به) ([6])، واته: " فه‌رمانم پێدراوه كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی بجه‌نگم تا گه‌واهی ده‌ده‌ن كه خودایه‌ك جگه له ئه‌ڵڵا بوونی نییه و ئیمانیش به من و ئه‌و ئایینه دێنن كه هێناومه ".
جا ڕێزگرتنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) له‌پاش مردنیشی هه‌روه‌ك كاتی ژیانی پێویسته، ئه‌ویش له كاتی باس كردنی فه‌رمووده و سوننه‌ته‌كه‌یدا و له كاتی بیستنی ناو و سه‌ربورده‌ی ژیانیدا، هه‌روها به فێربوونی سوننه‌ته‌كه‌ی و بانگه‌واز كردن بۆی و سه‌رخستنی.
شه‌شه‌م: سه‌ڵاوت دان له‌سه‌ری (صلی الله عليه وسلم)، خوادی گه‌وره فه‌رموویه‌تی: إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ([26])، واته: " خودا و فریشته‌كانی سه‌ڵاوات ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ئیمانتان هێناوه! ئێوه‌ش سه‌ڵاواتی له‌سه‌ر بده‌ن و به دڵ و به گیان سڵاوی خودای لێ بكه‌ن ". پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (من صلى علي صلاة صلى الله عليه بها عشرا) ([27])، واته: " ئه‌وه‌ی یه‌ك سه‌ڵاواتم له‌سه‌ر بدات؛ له به‌رامبه‌ردا خودای گه‌وره ده سه‌ڵاواتی له‌سه‌ر ده‌دات ".
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: (لا تجعلوا بيوتكم قبورا و لا تجعلوا قبري عيدا و صلوا علي فإن صلاتكم تبلغني حيث كنتم) ([28])، واته: " ماڵه‌كانتان مه‌كه‌ن به گۆڕستان، گۆڕه‌كه‌یشم نه‌كه‌ن به جه‌ژنگه ـ واته نه‌یكه‌ن به جێی كۆبوونه‌وه بۆ جه‌ژن گێڕان ـ ، سه‌ڵاواتیشم له‌سه‌ر بده‌ن، چونكه له هه‌ر كوێیه‌كه‌وه سه‌ڵاواتم له‌سه‌ر بده‌ن پێم ده‌گات ". هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: (البخيل من ذكرت عنده فلم يصل علي) ([29])، واته: " به‌رچاوته‌نگ كه‌سێكه كه من له‌لایدا ناوم ببرێت؛ كه‌چی سه‌ڵاواتم له‌سه‌ر نه‌دات". هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: (ما جلس قوم مجلسا لم يذكروا الله فيه و لم يصلوا على نبيهم إلا كان عليهم ترة فإن شا‌ء عذبهم و إن شا‌ء غفر له‌م) ([30])، واته: " هه‌ر ده‌سته خه‌ڵكێك كۆ ببنه‌وه و له كۆڕه‌كه‌یاندا یادی خودا نه‌كه‌ن و سه‌ڵاواتیش نه‌ده‌ن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان؛ ئه‌وه ده‌بێته په‌ژاره له‌سه‌ریان، جا ـ خودای گه‌وره ـ به ویستی خۆیه‌تی سزایان بدات، یان بیانبه‌خشێت ". هه‌ره‌وها فه‌رموویه‌تی: (رغم أنف رجل ذكرت عنده فلم يصل علي) ([31])، واته: " لووتی له خۆڵ چه‌قێ؛ هه‌ركه‌سێك كه منی له‌لادا ناو ببرێت و سه‌ڵاواتم له‌سه‌ر نه‌دات".
له‌و كات و ساتانه‌ی كه سه‌ڵاواتی تێدا ده‌درێت:
ئه‌و شوێن و كاتانه‌ی كه تێیاندا سه‌ڵاوات ده‌درێت له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ؛ گه‌لێك زۆرن، ئیمامی ئیبنولقه‌ییم له كتێبی(جلاء الأفهام في الصلاة والسلام على خير الأنام) دا چلویه‌ك كات و ساتی باس كردووه، بۆ نموونه:
پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله عليه وسلم) فه‌روموویه‌تی: (من صلى علي صلاة واحدة صلى الله عليه عشر صلوات وحطت عنه عشر خطيئات ورفعت له عشر درجات) ([32])، واته: " هه‌ر كه‌سێك ته‌نیا یه‌ك جار سه‌ڵاواتم له‌سه‌ر بدات؛ خودا ده سه‌ڵاواتی له‌سه‌ر ده‌دات، ده گوناهی له‌سه‌ر ده‌سڕێته‌وه و ده پله‌ش به‌رز ده‌بێته‌وه ".
له‌و رۆژه‌وه رۆیشتوه تۆراوه دڵی من
هه‌رچه‌ند ده‌گه‌ڕێم بێ سه‌رو شوێن ماوه دڵی من
ئاخۆ به چ شاخێکه‌وه گیرساوه دڵێ من
یاخۆ به چ داخێکه‌وه سوتاوه دڵی من