
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: کوڕی خاک ڕێكه‌وت: ٢٠٠٥/ ١٢/١٠
شێوازی وه‌رگرتنی فێربوونی خوێندنه‌وه‌ی دروست
• فێرخواز گوێ ده‌گرێت له مامۆستا(الشیخ)، ئه‌مه‌ش شێوازی هاوچه‌رخه.
• فێرخواز له‌لای مامۆستایه‌ك ده‌خوێنێ، ئه‌ویش گوێی لێ ده‌گیرێت و بۆی ڕاست ده‌كاته‌وه.
وه باشتر وایه كه هه‌ردوو ڕێگه‌كه بگیرێته‌به‌ر بۆ فێربوونێکی دروست و ڕه‌وان .
پله‌كانی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز(مراتب القراءة):
1. التحقیق له زمانه‌وانیدا: زیاد هه‌وڵدان بۆ هێنانه‌دی شێتك وه‌كو خۆی به‌بێ زیاده‌ڕه‌وی یان كه‌موكورتی به‌رامبه‌ر ده‌ستوره‌كان .
له ته‌جویدا: دانی مافی هه‌موو پیتێ وه‌ك خۆی و دانی مافی ته‌واوه‌تی وه‌ك تێركردنی له مه‌ددئه‌گه‌ر پیتێ مه‌دد بوو و جوان خوێنه‌وه‌ی پیته‌كان....هتد
ئه‌م جۆره له بواری فێربووندا زیاتر به‌كاردێت .
2. الترتیل: له زمانه‌وانیدا: به‌دواهاتنی دوای یه‌ك له‌سه‌رخۆ و به ئارامی و دوور له په‌له‌كردن له‌كاتی خوێندنه‌وه وه‌ك ده‌ڵێن : رتل فلان كلامه، واته وته‌كانی به‌دوای یه‌كدا هێنا و به‌جوانی و له‌سه‌رخۆ و به‌تێگه‌یشتنه‌وه.
له ده‌سته‌واژه‌دا: خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز به‌هێمنی و له‌سه‌ر خۆ و دڵئارامی و ئه‌ویش به پێدانی هه‌موو پیتێ له‌مافه‌كانیان وه‌ك ده‌ڕبڕینیان له جێگای پێكهاتنیان(ده‌رچه‌کان: المخارج) و سیفه‌ته‌كانیان و... هه‌روه‌ك پێشتر باسمان لێ كرد .
هه‌ندێك ده‌ڵێن جۆری یه‌كه‌م و دووه‌م هه‌ر یه‌كن جیاوازیه‌كی به‌دیاریان نییه.
3. الحدر: له زمانه‌وانیدا: وشه‌ی(هبوط) ده‌گه‌یه‌نت واتا دابه‌زینێك له‌به‌رزاییه‌وه بۆ خواره‌وه كه خێراییه‌كی پێوه دیاره . كه‌واته خێرایی ده‌گه‌یه‌نێت .
له‌ڕووی ته‌جویده‌وه: خێرایی خوێندنه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت به‌ڵاَم به‌مه‌رجێ مافی پیته‌كان ون نه‌بێ و ئه‌حكامه‌كانی ته‌جویدیش به‌جوانی به‌جێبهێنرێت به‌بێ كه‌مته‌رخه‌می .....هتد
4. التدویر: ناوه‌ندێكه له نێوان: خوێندنه‌وه‌ی ته‌رتیل و حه‌در، واته به‌شی دووه‌م و سێیه‌م .
باشترینیان(الترتیل)ه له‌به‌رئه‌وه‌ی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هاتووه و هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) به‌و جۆره بووه ، وه له‌به‌رئه‌وه‌ش كه تێگه‌یشتن و ئارامی تێدا به‌دی ده‌كرێت.
لێدوانه‌کان لێدوان بنێره
خزمه‌تی ئێمه
سه‌ره‌نجی خۆت بنووسه
دوایین پرسیاره‌کان
- تۆبه‌ی ڕاسته‌قینه گوناهه ده‌شواته‌وه.
- دوابه‌شی شه‌و چه‌ند کاتژمێر پێشی به‌یانییه؟
- حوکمی نووکته.
- ئافره‌تان ده‌توانن نوێژی به کۆمه‌ڵ بکه‌ن..
- درۆم کردووه هه‌تا مافی په‌نابه‌ریم پێ بده‌ن، ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گرم حه‌ڵاڵه؟
- زه‌یدی کوری حاریسه و شه‌رعییه‌تی له ماڵی پێغه‌مبه‌ردا به‌بێ شیردان.
- سوێنده‌که‌ت ناچارییه و گوناهێکی گه‌وره نییه.
- حوکمی مانه‌وه له‌گه‌ڵ مێردی مه‌یخۆردا.