|
3600 كه‌س ساڵانه له فه‌ره‌نسادا ده‌بنه موسڵمان
3600 كه‌س ساڵانه له فه‌ره‌نسادا ده‌بنه موسڵمان
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی ئاشكرای كرد كه ژماره‌ی موسڵمانانی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام له زیادبوونه‌و ساڵانه 3600 كه‌س ده‌بنه موسڵمان و ئیسلام به ئایینی دووه‌م له دوای نه‌سرانییه‌ت ده‌ژمێرێت، دیراسه‌كه ده‌ڵێت كه موسڵمانان زۆرترینی دانیشتوانن كه پابه‌ند بن به یاساوه‌و زۆر به كه‌می تاوان و جه‌ریمه له نێویاندا ڕوو ده‌دات، هه‌روه‌ك سوورن له‌سه‌ر به‌جێهێنانی ته‌عالیمه‌كانی ئیسلام وه‌ك: نوێژ و ڕۆژو و دوور كه‌وتنه‌وه له مه‌ی خوارده‌نه‌وه، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كه ڕوونی كرده‌وه كه %66 موسڵمانانی فه‌ره‌نسا به هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت بۆ تاكه جارێكیش له ژیانیاندا عه‌ره‌قیان نه‌خواردۆته‌وه، وه %55یشیان هه‌وڵی به جێهێنانی فه‌ریزه‌تی حه‌ج ده‌ده‌ن له ساڵانی داهاتودا، وه له كۆتایی دیراسه‌كه‌دا هاتووه كه زۆربه‌ی لاوانی موسڵمانی فه‌ره‌نسا ئاییندارن و پابه‌ندی ته‌عالیمه‌كانی ئیسلامن، ئه‌مه‌ش كه وای كردووه ئایینی ئیسلام به شێوه‌یه‌كی خێرا له فه‌ره‌نسه‌دا بڵاو بێته‌وه.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گۆڤاری (المجتمع) ژماره 1798
|