
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: کوڕی خاک ڕێكه‌وت: ٢٠٠٥/ ١٢/١٠
ڕووكنه‌كانی خوێندنه‌وه‌ی دروست
1. ده‌بێت خوێندنه‌وه‌كه بگه‌ڕێته‌وه و بگونجێ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له په‌راوه عوسمانی یه‌كان . ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رده‌می جێنشینی سێیه‌م عوسمانی كوڕی عه‌فان خوا لێی ڕازی بێت چه‌سپێنراوه .. ئایا ئاشكرا بێت یاخود نائاشكرا بێت . بۆ نمونه خوێندنه‌وه‌ی كوڕی عامری شامی له ئایه‌تی
وقالوا اتخذ الله ولدا
ًبه‌بێ پیتی( و )ی
وقالوا
هێناویه‌تی . ئه‌وه‌ش له په‌راوی شامی دا چه‌سپاوه .
مه‌به‌ستمان له گونجاندی ئاشكرا(المواقفة الصریحة) ئه‌وه‌یه كه كاتی خۆی ئایه‌ته‌كان بێ خاڵ نوسراوه‌نه‌ته‌وه له‌سه‌رده‌می جێنشنی عوسمان خوای لێ ڕازی بێت، بۆیه وشه‌ی وا هه‌بوو دوو خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵدگرت له‌دوای ئه‌وه‌ی خاڵه‌كان(نقطة) دانراون وه‌ك له ئایه‌تی[البقرة:209] دا هاتووه ده‌فه‌رمووێ
واْنظر الى العظام كيف ننشزها
ده‌رده‌كه‌وێت .
خوێندنه‌وه‌ی كوڕی عامری شامی به
ننشزها
یه . وه خوێندنه‌وه‌ی عاصیم و حمزه و كه‌سائی به
ننشرها
یه واته پیتی( ر ) له باتی( ز ).
مه‌به‌ستیشمان له گونجاندنی نائاشكرا(الموافقة التقدیریة) ئه‌وه‌یه كه به‌سیه‌تی ڕیوایه‌ته‌كه ئه‌گونجێ له‌گه‌ڵ وێنه‌ی په‌راوه‌كه(رسم المصحف) وه‌ك له وشه‌ی
ملك
ئایه‌تی
ملك يوم الدين
ده‌رده‌كه‌وێت له‌به‌رئه‌وه‌ی له هه‌موو په‌راوه عوسمانییه‌كان به‌بێ ئه‌لیف( ا ) بۆیه خوێندنه‌وه‌ی
ملك
به‌بێ پیتی ئه‌لیفیش هه‌ر ده‌یگرێته‌وه
مالك يوم الدين
و
ملك يوم الدين
.
2. خوێندنه‌وه‌كه بگه‌رێته‌وه سه‌ر ڕوویه‌ك له ڕووه‌كانی زمانی ڕێزمانی عه‌ره‌بی. وه‌ك :
له
فتوبوا الى بارئكم
هه‌مزه‌ی بارئكم ژێری هه‌یه ، به زه‌ننه‌ش(السكون)هاتووه یان
إن الله يأمرُكم
پیتی (ر)ی
يأمرُكم
بۆری له‌سه‌ره هه‌روه‌ها به زه‌ننه‌ش هاتووه.
3. ده‌بێت خوێندنه‌وه كه پشتاو پشتێكی دروستی هه‌بێت (صحیحه الاسناد) واته به ڕشته‌یه‌كی نه‌پچراوی یه‌ك له دوای یه‌ك تا ده‌گاته‌وه به پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێ.
لێدوانه‌کان لێدوان بنێره
خزمه‌تی ئێمه
سه‌ره‌نجی خۆت بنووسه
دوایین پرسیاره‌کان
- تۆبه‌ی ڕاسته‌قینه گوناهه ده‌شواته‌وه.
- دوابه‌شی شه‌و چه‌ند کاتژمێر پێشی به‌یانییه؟
- حوکمی نووکته.
- ئافره‌تان ده‌توانن نوێژی به کۆمه‌ڵ بکه‌ن..
- درۆم کردووه هه‌تا مافی په‌نابه‌ریم پێ بده‌ن، ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گرم حه‌ڵاڵه؟
- زه‌یدی کوری حاریسه و شه‌رعییه‌تی له ماڵی پێغه‌مبه‌ردا به‌بێ شیردان.
- سوێنده‌که‌ت ناچارییه و گوناهێکی گه‌وره نییه.
- حوکمی مانه‌وه له‌گه‌ڵ مێردی مه‌یخۆردا.