زانستى نوێ حوكمى ڕۆژووى (ڕۆژه سپییه‌کانی ئاشكرا) ده‌كات وه‌ك ئاشكرایه ڕۆژی دوای ڕۆژ نهێنى فه‌رمووده و وته پیرۆزه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى ڕاستێتى نێردراوى ئه‌و به په‌یامبه‌ر پشت ڕاست ده‌كاته‌وه، چونكه له خۆیه‌وه هیچ وته‌یه‌كى نه‌فه‌رمووه ئیللا بێ ئه‌وه‌ى له خواى گه‌وره پێى ڕاگه‌یاندبێ. ئه‌مجاره‌ش یه‌كێكى تر له موعجیزه‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ....... له سه‌حیحی بوخاریدا هاتووه له ئه‌بو هوریڕه‌وه ده‌ڵێت : (خۆشه‌ویستم ئامۆژگارى كردم به سێ شت : ڕۆژووى سێ ڕۆژى هه‌موو مانگێك ، وه دوو ڕه‌كاتى نوێژى چێشته‌نگاو، وه نوێژى وی‌تر پێش ئه‌وه‌ى كه بنووم). له (فتح البارى) كه شه‌رحى سه‌حیحی بوخارىیه : مه‌به‌ست له سپێتى ئه‌و شه‌وانه‌یه كه تیایدا مانگ له سه‌ره‌تا تا كۆتایى شه‌و دیاره. ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش باس له‌وه ده‌كات كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانى به هاوه‌ڵانى كردووه كه له‌و ڕۆژانه‌دا به‌ڕۆژوو بن، ئه‌مه‌ش واجب بوون ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو سوننه‌ته. بۆیه به ڕۆژه سپیه‌كان ناونراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شه‌وانى به‌هۆى تینى ڕووناكى مانگه‌وه شه‌وانى سپى و ڕۆشن ده‌كاته‌وه، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به ڕۆژ ئه‌یشوبهێنێ به هۆى زۆر ڕووناكییه‌وه ،به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سپێتى ڕۆژ ئه‌گرێته‌وه بۆیه به ڕۆژه سپییه‌كان ناوده‌برێت. ابن سینا له (القانون) دا ده‌ڵێت: "فه‌رمان ده‌كات به كه‌ڵه‌شاخ كردن له (13 و 14 و 15) ى مانگى عه‌ره‌بی، وه نه‌كردنى سه‌ره‌تا یان له كۆتایى مانگ دا. به‌ڵام له ناوه‌ڕاستى مانگ دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و تێكه‌ڵه‌یه له‌و په‌ڕیدایه ". زانستى نوێ ئه‌و نهێنیه ئاشكرا ده‌كات: مانگ كاتێك ده‌بێته (چوارده شه‌وه) واته له‌و سێ ڕۆژه‌ى كه باسمان كرد. له‌وكاته‌دا مرۆڤ بارى ده‌روونى نائارام ده‌بێت به پله‌یه‌كى زۆر كه جێگرى ده‌روونى تێك ده‌چێت و هه‌ڵده‌چێت. دكتۆر (لیبر) كه زانایه‌كى ده‌روونییه له مه‌یامى له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ڵێت : په‌یوه‌ندییه‌كى به هێز له نێوان خولى مانگ و دژایه‌تى كردنى مرۆیى دا هه‌یه، به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌وانه‌ى ئالوده‌ى مادده بێهۆش كه‌ره‌كانن یان ئه‌وانه‌ى ئاره‌زووى ڕووداو و شه‌ڕه‌نگێزیه‌كان و تاوانكردنیان هه‌یه. ئه‌و كه‌سانه لایه‌نى سۆزدارى و هۆشیان جێگر و هاوسه‌نگ نییه. دكتۆر لیبر ده‌ڵێت "له‌شى مرۆڤ وه‌ك گۆى زه‌وى وایه ڕێژه‌ى 80% ى له ئاو پێكهاتووه ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه مادده‌ى ڕه‌قه " ئه‌و پێى وایه هێزى ڕاكێشانى مانگ كه ده‌بێته هۆى هه‌ڵكشان و داكشانى ده‌ریاو زه‌ریاكان هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆى ئه‌و هه‌ڵكشان و داكشانه‌ى به‌شى شلى ناو له‌شمان كاتێك مانگ ده‌گاته كامل بوونى. بۆیه دكتۆر له كتێبى (كاریگه‌رى مانگ) دا ده‌ڵێت : ئه‌و پۆلیسى مه‌یامى ئاگادار كردووه‌ته‌وه وداواى كردووه كه كه‌سێكی تایبه‌ت به شیكردنه‌وه‌ى ده‌روونى له نه‌خۆشخانه‌ى جاكسۆن له حاڵه‌تى كتوپڕدا دابنرێت بۆ ئه‌ژماركردنى ئه‌و ڕووداوانه‌ى كه به‌هۆى تێكچون و سلوكى مرۆیی ڕووده‌ده‌ن، به‌كاریگه‌رى هێزى ڕاكێشانى مانگه‌وه.... ده‌ڵێت: له ساڵى 1973 له‌و سێ ڕۆژه‌ى مانگ دا تاوانه‌كان دوو هێنده بوون، له‌گه‌ڵ بوونى چه‌ندین تاوانى نامۆى تر كه هیچ پاڵنه‌رێك نه‌بووه بۆ ئه‌و تاوانه. ئه‌وه‌ش ئاشكرایه كه مانگ له خولى خۆیدا كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر سلوكى مرۆڤ و مه‌زاجییه‌وه.چه‌ند حاڵه‌تێك هه‌ن ناوده‌برێن به (شێتى مانگ) له‌و كاته‌دا هه‌ڵچوونى ده‌روونى مرۆڤ ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕى كاتێك مانگ ده‌گاته كامل بوونى واته ( ڕۆژه سپیه‌كان). پێغه‌مبه‌رى ئازیزمان(ێلی الله علیه وسلم) ڕاستى فه‌رمووه،خواى گه‌وره دانا و زانای كردووه به به نهێنییه‌كانى ده‌روون و پێكهاتنیان و هۆڕمۆنات و ئه‌و تێكه‌ڵه‌ى له له‌شمان دا هه‌یه. دروود و سه‌لامت له‌سه‌ر ئه‌ى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ى كه بێ بوونى سروش و زانیارى خواى گه‌وره هیچت نه‌ووتووه. و أخر دعوانا ان الحمد لله رب العالمين..... سایه فارس ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه : (منتدي الشذور)
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).