مژده‌كان له‌قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلى الله عليه وسلم)
كاروانی نور هه‌ر له‌دوای ئاده‌م تاوه‌كو پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستامان (صلى الله عليه وسلم) زۆر كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی هاتۆته پێش, زۆر جار خوێنی پێغه‌مبه‌ران ڕژاوه‌و شه‌هید بوونه، وه باجی هه‌ڵگرتنی مه‌شخه‌ڵی باوه‌ڕ زۆر جار خوێن و لاشه‌بووه سه‌رو ماڵ بووه، قۆناغیش هه‌بووه هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر له‌سه‌ر لێواری بێئومێدی بووینه هاتوونه‌ته لای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) داوای ئه‌وه‌یان كردووه كه نوسره‌ت بدرێن.
(حدثنا عمرو بن عون أخبرنا هشيم وخالد عن إسمعيل عن قيس بن أبي حازم عن خباب قال أتينا رسول الله صلى الله عليه وسلم وهو متوسد بردة في ظل الكعبة فشكونا إليه فقلنا ألا تستنصر لنا ألا تدعو الله لنا فجلس محمرا وجهه فقال قد كان من قبلكم يؤخذ الرجل فيحفر له في الأرض ثم يؤتى بالمنشار فيجعل على رأسه فيجعل فرقتين ما يصرفه ذلك عن دينه ويمشط بأمشاط الحديد ما دون عظمه من لحم وعصب ما يصرفه ذلك عن دينه والله ليتمن الله هذا الأمر حتى يسير الراكب ما بين صنعا‌ء وحضرموت ما يخاف إلا الله تعالى والذئب على غنمه ولكنكم تعجلون) (صحيح وضعيف سنن أبي داود - (ج 6 / ص 149) تحقيق الألباني : صحيح)
خه‌باب (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ هاتینه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلى الله عليه وسلم) له‌ژێر سێبه‌ری كه‌عبه دانیشتبوو سكاڵای خۆمان لای كرد‌و وتمان: بۆ دوعامان بۆ ناكه‌یت، بۆ داوای نوسڕه‌تمان بۆناكه‌یت، پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلى الله عليه وسلم) رڕه‌نگی سوور هه‌ڵگه‌ڕاو فه‌رمووی: خه‌ڵكانی پێش ئێوه چاڵیان بۆ هه‌ڵده‌كه‌ندرا و به مشار دوو له‌تده‌كران هه‌ڵنه‌ده‌گه‌رِانه‌وه له‌ئاین، وه به شانه‌ی ئاسن گۆشت و ئێسقانی له یه‌ك جودا ده‌كرایه‌وه نه‌ده‌بووه مایه‌ی واز هێنانی له‌ئاینه‌كه‌ی، وه‌ڵڵاهی خوای گه‌وره ئه‌م ئاینه داده‌مه‌زرێنێ خه‌ڵكی له‌نێوان (صنعا‌ء) وه (حضرموت) ده‌رِۆن ترسی هیچیان نییه، ته‌نها ترسی خوای گه‌وره (صلى الله عليه وسلم) وه ترسی گورگییه‌تی له‌سه‌ر مه‌ڕه‌كانی، به‌ڵام ئێوه په‌له ده‌كه‌ن.
هیچ كاتێك تاریكی زیندان و په‌تی سێداره‌و ونكردنی موسوڵمانان و زڕاندنی ناوی موسڵمانان له میدیاكان و گه‌وره‌یی پیلان و زلی ئه‌و هێزانه‌ی له‌دژی موسڵمانانن، نه‌بۆته و نابێته مایه‌ی له ناو بردنی ئه‌م دینه وه هه‌موو جه‌نگێك كه موسڵمان ده‌یدۆرِێنێ دۆڕانی ئیسلام نییه، به‌ڵكوو ده‌بێته مایه‌ی هه‌نگاوێكی تازه‌ی موسڵمانان.
ئیسلام هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وێ و به‌رنامه ده‌ستكرده‌كانی مرۆڤ كه بۆچه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤن لایان به‌رێ، وه به‌رنامه‌ی خوای په‌ره‌وه‌ردگار (عز وجل) به‌ده‌ست و بازی مرۆڤ قه‌ت له‌ناو ناچێ، بۆیه قورئان و سوننه‌ت سه‌رچاوه‌ی هه‌موو هه‌نگاوێكی موسڵمانن ئه‌و وزه‌و توانایه‌ی له‌قورئان و سوننه‌تدایه هه‌رده‌م ناهێڵن موسڵمان هه‌ڵبخلیسكێته زه‌لكاوی یه‌ئس و ده‌ست به‌خۆدان.
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (تركت فيكم أمرين لن تضلوا ما تمسكتم بهما : كتاب الله وسنة رسوله) ( حسن ) "مشكاة المصابيح - ج 1 / ص 40"
واته قورئانی پیرۆز و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌رمان ئه‌و دوو خاڵه‌ن گومرِانابن گه‌ر ده‌ست به‌رداری نه‌بین .
مانای په‌یڕه‌وكردنی قورئان وسوننه، وه گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌م دوو ئه‌سڵه زۆر گه‌وره‌تره له‌و بۆچوونه‌ی كه ئه‌م گه‌رانه‌وه‌یه‌ی ته‌نها له‌چوار چێوه‌ی (فيقه) كۆده‌كاته‌وه.
كتاب و سوننه وزه‌ی رۆحن، ئه‌و كاته‌ی كه چۆك شل ده‌بێ به قوڕسی بار، له‌قالبدانی روانگه به‌قالبی قورئان و سوننه بۆ ده‌ورو به‌روو بونه‌وه‌رو مانای دۆرِان وسه‌ركه‌وتن هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه موسڵمان له‌یادی نه‌كات، وه هه‌ڵسه‌نگاندن به‌ته‌رازووی قوڕئان له هه‌موو بواره‌كان هه‌نگاوی یه‌كه‌می كۆڵ نه‌دان و به‌رده‌وام بوونه.