
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: کوڕی خاک ڕێكه‌وت: ٢٠٠٥/ ١٢/١٠
الإستعاذة (أعوذ بالله من الشیطان الرجیم)
الإستعاذة / أعُوذُ بِاللهِ مِنَّ الْشَّيْطَانِ الَّرجيِمِ.
أعوذ:
1. الالتجاء: له زمانه‌وانیدا واته په‌نابردن یان په‌نابردن به‌شتێك له مه‌ترسیی شتێكی تر.
2. الالتصاق: پێوه‌نووسان.
أطیب اللحم عوذه: واته: خۆشترین جۆری گۆشت ئه‌وه‌یانه كه له‌گه‌ڵ ئێسكدا تێكه‌ڵ بووه. واته نووساوه به ئێسكه‌كه‌وه.
الشیطان:
1. البعید (دوور): ئه‌و دووره به سروشتی خۆی له سروشتی ئاده‌میزاد و دووره له سه‌رپێچیكردن و ده‌رچوونی له فه‌رمانی خوا له هه‌موو خێر و ڕه‌حمه‌تێك.
2. المتمرد: (یاخیبوو) : ئیمامى (الطبری) ده‌فه‌رموێت: شه‌یتان هه‌موو هه‌ڵگه‌ڕاوه و یاخیبوویه‌كه له جنۆكه و مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و هه‌موو شتێكی تر.
3. الاحتراق: سووتان: له‌به‌رئه‌وه‌ی له ئاگر دروستبووه، (زۆر به‌هێز نییه)
الرجیم:
1. الرمي: واتا هاویشتن یان تێگرتن، به‌ردبارانكراو(به‌هێزترینیانه).
2. الملعون و المشتوم : واته نه‌فره‌تلێكراو و دوورخراوه یان توانجلێدراو.
3. الطرد: ده‌ركراو له به‌زه‌یی یان لێبوردن یان هه‌ر ده‌ركردن.
مانای (إستعاذة) له‌شه‌رعدا: "أستجير بجناب الله دون غيره من سائر خلقه ، من الشيطان الرجيم أن يضريني في ديني و دنياي أو يصدني عن فعل ما أمرت به أو يحثني على ما نهيت عنه. فإن الشيطان لايكفة الا الله" واته: په‌نا ده‌ده‌مه لای خوا و داوای لێ ده‌كه‌م و جگه له ئه‌و له كه‌سی تر داوا ناكه‌م تا بمپارێزێت له شه‌یتانی ڕ‌ه‌جمكراو كه بتوانێ زیانم لێ بدات له دین و دونیا‌م یاخود ڕێگریم بكات له‌و شتانه‌ی فه‌رمانم له‌سه‌ریان پێكراوه بیانكه‌م و هانم بدات له ئه‌نجامدانی ئه‌و شتانه‌ی ڕێگریم لێیان كراوه. چونكه شه‌یتان ته‌نها خوای گه‌وره ده‌توانێ ڕایگرێت.
حوكمى (الإستعاذة):
• سوننه‌ته(به‌هێزترینیانه).
• فه‌رزه.
وتراویشه كه ئه‌گه‌ر یه‌كجاریش له هه‌موو ژیانت بیڵێیت ئه‌وه ئیتر له سه‌رت لا ده‌چێت واجبه‌كه‌ی.
هه‌ندێ له شێوه‌كانی:
*أعوذ بالله من الشیطان الرجیم ئه‌م جۆره‌یان ڕای ئیمامى (شافعي، أبو حنیفه، أبن عمر، عاصم و أبن كثیر)ه.
• أعوذ بالله السمیع العلیم من الشیطان الرجیم ڕای ئیمام(أحمد).
• أعوذ بالله من الشیطان الرجیم إن الله هو السمیع العلیم ئیمام(أحمد، نافع و أبن عامر).
• أستعیذ بالله من الشیطان الرجیم ڕای(حمزة زیات و محمد إبن سیرین).
كه‌ی ده‌وترێت و چ كاتێك به‌كار ده‌هێنرێت:
1. له پێش ده‌ستپێكردنی خوێندنی قورئانی پیرۆز(ڕای جومهوره) له‌لای ئیبن جه‌زریش وا ده‌فه‌رموێت ڕای كۆ(إجماع)ی ئومه‌تی له‌سه‌ره و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و هاوه‌ڵاَنیشی له‌سه‌ر ئه‌م ڕایه بوون و كاریان پێ كردوو‌ه.
2. له دوای ته‌واوبوون له خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز(ڕای ئیمامی مالیك) ڕای موخالیفی جومهوره.
له پێش و له دوای خوێندنی قورئانی پیرۆز(ئیمامی ڕازی) به‌ڵاَم ئیبن جه‌ز‌ری ئه‌و ڕایه دوور ده‌خاته‌وه له ئیبن ڕازی.
لێدوانه‌کان لێدوان بنێره
خزمه‌تی ئێمه
سه‌ره‌نجی خۆت بنووسه
دوایین پرسیاره‌کان
- گوناهه‌کانت به‌س کوفر و شیرک نه‌بێت، هه‌رچه‌ندێ بن نابێت وات لێ بکات نوێژ ته‌رک بکه‌ی.
- تۆبه‌ی ڕاسته‌قینه گوناهه ده‌شواته‌وه.
- دوابه‌شی شه‌و چه‌ند کاتژمێر پێشی به‌یانییه؟
- حوکمی نووکته.
- ئافره‌تان ده‌توانن نوێژی به کۆمه‌ڵ بکه‌ن..
- درۆم کردووه هه‌تا مافی په‌نابه‌ریم پێ بده‌ن، ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گرم حه‌ڵاڵه؟
- زه‌یدی کوری حاریسه و شه‌رعییه‌تی له ماڵی پێغه‌مبه‌ردا به‌بێ شیردان.
- سوێنده‌که‌ت ناچارییه و گوناهێکی گه‌وره نییه.