|
کتێبی سه‌ره‌تای سرووش (کتاب بدء الوحي)
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
ده‌روازه‌ی یه‌که‌م
١- كتاب بدء الوحي قَالَ الشَّيْخُ الإِمَامُ الْحَافِظُ أَبُو عَبْدِ اللَّهِ مُحَمَّدُ بْنُ إِسْمَاعِيلَ بْنِ إِبْرَاهِيمَ بْنِ الْمُغِيرَةِ الْبُخَارِىُّ رَحِمَهُ اللَّهُ تَعَالَى آمِينَ
١ـ په‌ڕتوکی سه‌ره‌تای سرووش (و‌حي) له شێخ ئیمام حافِیزُ باوکی عه‌بدوڵڵا موحه‌ممه‌د کوڕی ئیسماعیل کوڕی ئیبراهیم کوڕی موغیره بوخاری ڕه‌حمه‌تی خوای باڵاده‌ستی لێ بێت، ئامین.
١ـ  باب كَيْفَ كَانَ بَدْءُ الْوَحْيِ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ -(صلى الله عليه وسلم)-. (١) وَقَوْلُ اللَّهِ جَلَّ ذِكْرُهُ (إِنَّا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ كَمَا أَوْحَيْنَا إِلَى نُوحٍ وَالنَّبِيِّينَ مِنْ بَعْدِهِ) ـ 
١ـ ده‌روازه‌ی چۆنێتی سه‌ره‌تا و ده‌ستپێکردنی هاتنه‌خواره‌وه‌وی سرووش (و‌حي) بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)، خوای باڵاده‌ست یادی خستووینه‌ته‌وه له قورئانی پیرۆزدا که ده‌فه‌رموێ إِنَّا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ كَمَا أَوْحَيْنَا إِلَى نُوحٍ وَالنَّبِيِّينَ مِنْ بَعْدِهِ واتا: ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلى الله عليه وسلم) ئێمه سرووش (و‌حي)مان بۆ ناردی هه‌روه‌ك چۆن پێش تۆ سرووشمان نارد بۆ نووح و پێغه‌مبه‌رانی پێشوو.
١ـ  حَدَّثَنَا الْحُمَيْدِيُّ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ الزُّبَيْرِ قَالَ حَدَّثَنَا سُفْيَانُ قَالَ حَدَّثَنَا يَحْيَى بْنُ سَعِيدٍ الأَنْصَارِىُّ قَالَ أَخْبَرَنِى مُحَمَّدُ بْنُ إِبْرَاهِيمَ التَّيْمِىُّ أَنَّهُ سَمِعَ عَلْقَمَةَ بْنَ وَقَّاصٍ اللَّيْثِي يَقُولُ سَمِعْتُ عُمَرَ بْنَ الْخَطَّابِ -رضى الله عنه- عَلَى الْمِنْبَرِ قَالَ سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- يَقُولُ «إِنَّمَا الأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ وَإِنَّمَا لِكُلِّ امْرِئٍ مَا نَوَى فَمَنْ كَانَتْ هِجْرَتُهُ إِلَى دُنْيَا يُصِيبُهَا أَوْ إِلَى امْرَأَةٍ يَنْكِحُهَا فَهِجْرَتُهُ إِلَى مَا هَاجَرَ إِلَيْهِ  ».
١ـ حه‌میدی عه‌بدوڵڵا کوڕی زوبێر بۆمان ده‌گێڕێته‌وه وتی سوفیان بۆی گێڕاینه‌وه وتی یه‌حیا کوڕی سه‌عید ئه‌نصاری بۆی گێڕاینه‌وه وتی موحه‌مه‌دی کوڕی ئیبراهیم ته‌یمی پێی ڕاگه‌یاندین که گوێی له عه‌لقه‌مه‌ی کوڕی وه‌قاسی له‌یسی بووه وتوویه‌تی گوێم له عومه‌ری کوڕی خه‌تاب بوو ـ خوای لێ ڕازی بێ ـ له‌سه‌ر مینبه‌ره‌که‌وه وتی گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوا بوو(صلى الله عليه وسلم) ـ فه‌رمووی: «کار و کرده‌وه‌کانتان له‌گه‌ڵ نییه‌ته‌کانتانه و هه‌ر یه‌که له ئێوه‌ش به پێی نییه‌ته‌که‌ی خۆیه‌تی، هه‌رکه‌سێ کۆچکردنه‌که‌ی له‌به‌ر دونیا بوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وتێکی هه‌بێت یان شتێکی ده‌ست بکه‌وێت یان ئافره‌تێك ماره بکات ئه‌وا کۆچکردنه‌که‌ی له‌سه‌ر ئه‌و نییه‌ته‌یه که کۆچی بۆ کردووه.»
ده‌روازه‌ی دووه‌م
٢ـ  حَدَّثَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ يُوسُفَ قَالَ أَخْبَرَنَا مَالِكٌ عَنْ هِشَامِ بْنِ عُرْوَةَ عَنْ أَبِيهِ عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ الْمُؤْمِنِينَ - رضى الله عنها - أَنَّ الْحَارِثَ بْنَ هِشَامٍ - رضى الله عنه - سَأَلَ رَسُولَ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- فَقَالَ يَا رَسُولَ اللَّهِ كَيْفَ يَأْتِيكَ الْوَحْىُ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- «أَحْيَانًا يَأْتِينِى مِثْلَ صَلْصَلَةِ٢ الْجَرَسِ - وَهُوَ أَشَدُّهُ عَلَىَّ - فَيُفْصَمُ٣ عَنِّى وَقَدْ وَعَيْتُ عَنْهُ مَا قَالَ وَأَحْيَانًا يَتَمَثَّلُ لِىَ الْمَلَكُ رَجُلاً فَيُكَلِّمُنِى فَأَعِى مَا يَقُولُ ». قَالَتْ عَائِشَةُ رضى الله عنها وَلَقَدْ رَأَيْتُهُ يَنْزِلُ عَلَيْهِ الْوَحْىُ فِى الْيَوْمِ الشَّدِيدِ الْبَرْدِ فَيَفْصِمُ عَنْهُ وَإِنَّ جَبِينَهُ لَيَتَفَصَّد ُ٤ عَرَقًا  . عه‌بدوڵڵا کوڕی یوسف بۆی گێڕاینه‌وه وتی مالك له هاشم کوڕی عوروه‌ته له باوکییه‌وه له دایکی ئیمانداران خاتوو عایشه ـ خوای لێ ڕازی بێت ـ پێی ڕاگه‌یاندین فه‌رمووی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) چۆن چۆنی سرووش (و‌حي)ت بۆ دێت؟ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: هه‌ندێك کات له شێوه‌ی لێدانی زه‌نگێك ده‌بێت که ئه‌وه‌ش زۆر گرانه له‌سه‌رم، ده‌گه‌مه ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که سوور ده‌بمه‌وه و له‌شم گه‌رم دادێت و گوێی لێ ده‌گرم له‌وه‌ی که ده‌یڵێت. هه‌ندێ کاتی تر له شێوه‌ی پیاوێك دێته لا‌م و له‌گه‌ڵم ده‌دوێت. منیش گوێی بۆ شل ده‌که‌م. عایشه خاتوون ـ خوای لێ ڕازی بێ ـ فه‌رمووی بینیم جارێك کاتێك سرووش(و‌حي)ی بۆ ده‌هات له ڕۆژێکی زۆر ساردی زستان، عاره‌ق به ناوچه‌وانیدا ده‌هاته خوارێ.
|