پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٢٣-زولقیعده‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٢١/١١/٢٠٠٨ ز
 
  سه‌ره‌تا :: قورئانی پیرۆز :: ئیعجازی قورئان
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: باوکی میرۆ | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٤٠٧ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٨/ ٧/١ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

موعجیزه‌كانی قورئان
موعجیزه‌ زانستییه‌كانی قورئان
١- هاتنه‌ئارای گه‌ردوون
تا ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌م، دیدی باو له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ئاوا بوو كه‌ گه‌ردوون بێكۆتایییه‌، بۆ هه‌میشه‌ هه‌بووه‌ و هه‌ر ئاواش بۆ هه‌میشه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌پێی ئه‌م دیده‌، كه‌ به‌ «نموونه‌ی گه‌ردوونی بێجووڵه‌» ناسراوه‌، گه‌ردوون نه‌ كۆتایی یان سه‌ره‌تایه‌كی هه‌بوو.
ئه‌گه‌ر وا باوه‌ڕ بكرێت كه‌ گه‌ردوون كۆكراوه‌ی كه‌ره‌سته‌گه‌لی جێگیر، بێجووڵه‌ و نه‌گۆڕه‌، ئه‌م دیده‌ بنكه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی مادده‌گه‌رایی (ماتریالیسم) پێك دێنێت و له‌ئه‌نجامدا له‌ بوونی دروستكه‌رێك نكوولی ده‌كات. به‌هه‌رحاڵ، له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانست و ته‌كنه‌لۆژیادا له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، «نموونه‌ی گه‌ردوونی بێجووڵه‌» له ڕه‌گه‌وه‌ هه‌ڵكێشرا.
ئێستا چووینه‌ته‌ سه‌ده‌ی بیستویه‌كه‌م و به‌یانێكی نوێ له‌ به‌رده‌مماندایه‌. له‌ میانه‌ی چه‌ند تاقیكاری، تێبینی و ژمێركاریدا ئه‌نجامدراو له‌لایه‌ن به‌ناوبانگترین بیریاره‌كانی جیهانه‌وه‌، فیزیای نوێ سه‌لماندوویه‌تی كه‌ گه‌ردوون له‌ڕاستیدا سه‌ره‌تایه‌كی هه‌یه‌ و له‌ هیچه‌وه‌ به‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی مه‌زن له‌ ته‌نیا تاوێكدا هاتۆته‌ ئاراوه‌. سه‌رباری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ش سه‌لمێنرا كه‌ گه‌ردوون نه‌ جێگیر و نه‌ بێجووڵه‌یشه‌، وه‌كچۆن مادده‌گه‌راكان نه‌شكاوانه‌ پێ داده‌گرن. به‌پێچه‌وانه‌وه‌، گه‌ردوون به‌رده‌وام له‌ كرداری بزووتن، ئاڵوگۆڕ و فراوانبوونه‌وه‌دایه‌. ئه‌م ڕاستییه‌ سه‌لمێنراوانه‌ی دوایی وه‌ك له‌قاوێك وایه‌ بۆ بیرۆكه‌ی گه‌ردوونێكی بێجووڵه‌. ئه‌مڕۆ، هه‌موو ئه‌م ڕاستییانه‌ له‌ سه‌رتاپای جیهاندا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای زانستییه‌وه‌ په‌سند كراون.
به‌دیهێنه‌ر‌ی گه‌ردوون له‌م سووره‌ته‌ی قورئاندا ڕاڤه‌ كراوه‌:
بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ ...(الأنعام ١٠١)
ئه‌م زانیارییانه‌ به‌ته‌واوی له‌ته‌ك دۆزینه‌وه‌کانی زاناکانی سه‌رده‌مدا دێنه‌وه‌. وه‌ك چۆن پێشتر وترا، ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ بۆشاییزانی پێی گه‌شتووه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌ر هه‌موو گه‌ردوون، پێکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕه‌هه‌نده‌کانی مادده‌ و کاتدا، له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی مه‌زندا هاتۆته‌ ئاراوه‌ که‌ ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ به‌ر له‌ ئێستا ڕووی داوه‌. ئه‌م ڕووداوه‌ که‌ به‌ «ته‌قینه‌وه‌‌ی مه‌زن» "The Big Bang" ناسراوه‌، هۆكاری دروستبوونی گه‌ردوونه‌ له‌ نه‌بوونه‌وه‌. هه‌موو لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵگای زانستی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن كه‌ ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌ تاكه‌ خاڵێكه‌وه‌ به‌ر له‌ (١٥) ملیارد ساڵێك هاتۆته‌ ئاراوه‌. (سه‌یری هاروون یه‌حیا، دروستبوونی گه‌ردوون، All-Attique Publishers Inc. Canada, 2000 بكه‌!)
به‌ر له‌ «ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زن»، هیچ شتێك وه‌ك مادده‌ له‌گۆڕێدا نه‌بوو. له‌ بارودۆخی نه‌بوونه‌وه‌ كه‌ نه‌ مادده‌، نه‌ وزه‌، ته‌نانه‌ت نه‌ كات بوونیان هه‌بوو كه‌‌ ته‌نیا ده‌توانرێ ئاوا ڕاڤه‌ بكرێت مادده، وزه‌ و كاتی میتافیزیایی گشتیان له‌ تاوێكدا دروست كران. ئه‌م ڕاستییه‌ هه‌ر له‌م دوایییانه‌دا فیزیای نوێ دۆزیویه‌تییه‌وه‌، به‌ر له (‌١٤٠٠) ساڵ له‌ قورئاندا بۆمان ئاشكرا كراوه‌.
هه‌ستۆكه‌ هه‌ستیاره‌كانی سه‌ر مانگی ده‌ستكردی "كۆب COBE" كه‌ ساڵی ١٩٩٢ له‌ لایه‌ن (نـاسـا NASA)وه‌ به‌ڕێ كرا، شوێنه‌واره‌كانی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زنی وێنه‌ گرت. ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك به‌كار هات بۆ ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زن كه‌ شرۆڤه‌ی زانستییانه‌ی ئه‌و ڕاستییه‌یه‌ كه‌ گه‌ردوون له‌ هیچه‌وه‌ دروست كراوه‌.
٢- فراوانبوونه‌وه‌ی گه‌ردوون
له‌ قورئاندا كه‌ چوارده‌ سه‌ده‌ پێش سروش كرا له‌ كاتێكدا كه‌ زانستی گه‌ردوونزانی هێشتا سه‌ره‌تایی بوو، فراوانبوونه‌وه‌ی گه‌ردوون به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ڕاڤه‌ كراوه‌:
وَالسَّمَاء بَنَيْنَاهَا بِأَيْدٍ وَإِنَّا لَمُوسِعُونَ(الذاریات ٤٧)
وشه‌ی (السماء)، که‌ له‌ ئایه‌تی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه‌، له‌ زۆر جێگای جیاوازی قورئاندا به‌کار هێنراوه‌. ئه‌م وشه‌یه‌ ئاماژه‌ ده‌کات بۆ بۆشاییی ئاسمان و گه‌ردوونی فراوان. دیسان لێره‌دا وشه‌که‌ به‌م واتایه‌ به‌کار ده‌هێنرێت که‌ گه‌ردوون «فراوانتر ده‌بێته‌وه‌». وشه‌ی عه‌ره‌بیی «موسعون» له‌ ده‌سته‌واژه‌ی «إِنَّا لَمُوسِعُونَ»دا وه‌رگێڕراو بۆ كوردی "ئه‌وه‌ ئێمه‌ین كه‌ به‌رده‌وام فراوانتری ده‌كه‌ین"، له‌ فرمانی «أوسع»وه‌ دێت به‌ واتای "فراوان كردن". پێشگری "لـ" جه‌خ ده‌كاته‌ سه‌ر ناو یان نیشانی داهاتوو و "ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر" ده‌رده‌خات. بۆیه‌ ئه‌م ده‌ربڕینه‌ واتای «ئێمه‌ ئاسمان یان گه‌ردوون به‌ ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر فراوان ده‌كه‌ینه‌وه‌.» ئه‌مه‌ دوائه‌نجامه‌ كه‌ زانست ئه‌مڕۆ پێی گه‌یشتووه‌. ١
----------------------------------------------------------------
١- س. وقار أحمد حسیني، قورئان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی گه‌ردوونزانی و زه‌وی له‌ بۆشاییی ئاسمانه‌وه‌، چاپی سێیه‌م (نیوده‌لهی: چاپخانه‌ی Goodword: ١٩٩٩)، ١٠٣-١٠٨.

*سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هاروون یه‌حیا - بانگهێشتنێك بۆ ڕاستی

ماوێتی‌...

لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠