|
سه‌ره‌تا
:: هه‌مه‌جۆره
:: ڕه‌واندنه‌وه‌ی ته‌مومژه‌كان
|
چاپی بکه
لێدوان بنێره
بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت
|
له‌لایه‌ن: : هێمن عه‌بدولعه‌زیز |
خوێنراوه‌ته‌وه: ١٦٦٧ |
ڕێكه‌وت: ٢٠٠٨/ ٧/١ |
ئه‌م وتاره پاشه‌كه‌وت بكه
|
|
|
|
|
حیكمه‌تی فره‌ژنی لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)
ئاشكرایه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) یانزه ژنی هێنابوو و له‌یه‌ك كاتدا نۆ ژنی هه‌بوو. حیكمه‌تی فره‌ژنی و ئه‌و هۆكارانه‌یش كه پاڵی به پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلى الله عليه وسلم) وه‌نا تاكوو ئه‌م هه‌موو ژنه بهێنێت. پێویستی به توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی هه‌یه. تاكوو لێكۆڵێنه‌ره‌وان زۆرتر بتوانن بگه‌ن به ده‌ره‌نجامی ته‌واو، چونكه ئاشكرایه كه دوژمنانی ئیسلام نایه‌ن كه دیراسه‌ی ئیسلام له خودی ئیسلام خۆیه‌وه بكه‌ن، بۆیه ئه‌بینین كه سه‌رچاوه‌ی گوماناویان بۆگه‌نه و له‌و كتێبانه سه‌رچاوه گیراون كه دوژمنانی خوا و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌ڵساون به شێلوكردن و لێڵكردنی ژیانی پڕگه‌وهه‌ری ئه‌م زاته پاكه‌ی ئیسلام كه پێغه‌مبه‌ری ئه‌كره‌مه سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر.
بۆیه پێویسته تیشكێك بخه‌ینه سه‌ر خاڵێكی گرنگ و سه‌ره‌كی كه هه‌ڵبه‌ت ئه‌بێته ڕێگه‌ی یارمه‌تیدانی ئه‌وانه‌ی كه له‌م باسه ئه‌توێژنه‌وه، تا بگه‌ن به ئه‌نجامی ڕاست و دروستی ئه‌و باسه، ئه‌ویش پووچكردنه‌وه‌ی تۆمه‌تێكی ناڕه‌وایه.
پووچكردنه‌وه‌ی تۆمه‌تێكی ناڕه‌وا
بڕێك له‌و قه‌ڵه‌م شكاوانه‌ی كه هاتوون و تانه له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئه‌گرن و تۆمه‌تی شه‌هوانی ئه‌ده‌نه پاڵ و پێیان وایه كه هۆكاری فره ژنی لای پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر حه‌زو ئاره‌زووی جینسی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)!!
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێین و دیڕاسه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته پوچ و لینگاو قوچه بكه‌ین و له ژیانی پاكی پێغه‌مبه‌ری خوادا ورده‌وه‌بین و ڕابمێنین، ئه‌وا ئه‌و درۆ‌و ده‌له‌سه شاخدارانه‌ی كه دوژمنانی ئیسلام خستوویانه‌ته پاڵ ئه‌و زاته پاكه ڕوون ئه‌بێته‌وه كه‌چه‌ند بێ بنه‌ماو دوور له هه‌رچی ڕاستیه‌كدان.
جارێ له سۆنگه‌ی ئه‌وه كه خۆشویستنی ئافره‌ت لای پیاوان، ئه‌گه‌ر چی شتێكی سروشتی و به‌ڵگه نه‌ویسته، خۆ پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم) ئینسان بووه‌و شتێكی سروشتی بووه ئه‌گه‌ر لای وه‌لای خۆشویستنی ئافره‌تێك كردبێته‌وه، به‌ڵام یه‌كه‌م شت كه ئێمه له سه‌ره‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ده‌گه‌ینه ده‌ره‌نجام، ئه‌وه‌یه كه تێكڕای ژنانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) پیر بوون، جا یان ئافره‌تی ته‌ڵاقدراو بوون، یان بێوه‌ژن.
كه‌وابوو ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) مه‌یلی شه‌هوانی هه‌بووایه، خۆ ئه‌یتوانی كام كچ گه‌نج و جوان بوایه بیهانیایه، دڵنیاشین ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بیویستایه هه‌زاران هه‌زار كچ ئاماده‌ی ئه‌وها شوو كردنێك بوون ده‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رنجی پادشا‌و كار به‌ده‌ستانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كۆن و ئێستامان بده‌ین ئه‌بینین كه چۆن نازیان به كچانی جوان كردووه‌و هه‌ر شه‌وه‌و له باخه‌ڵ ئافره‌تێكی جوان ڕاكشاون و ده‌گه‌ڵ خۆیان گلداون.
ده‌جا با بێین و یه‌ك وه‌دوای یه‌ک ئه‌م كاره‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له ته‌رازووی ژیریدا لێكده‌ینه‌وه: بزانین ئه‌مه‌ی ئه‌و چی بوو؟
حیكمه‌تی فره‌ژنی لای پێغه‌مبه‌ری خوادا(صلى الله عليه وسلم)
بێگومان خواستنی هه‌ر ئافره‌تێك له‌و ئافره‌تانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا خواستوونی، حیكمه‌ت و مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو. له‌وانه:
١. خاتوو خه‌دیجه (خوا لێی ڕازی بێت):
خاتوو خه‌دیجه كه یه‌كه‌م خێزانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بوو، بێوه‌ژنێكی ته‌مه‌ن چل ساڵان بوو، پێش شوو كردنی به پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) دوو شووی تری كردبوو، پێغه‌مبه‌ری خوا r ته‌مه‌نی بیست و پێنج ساڵه‌و ئه‌چێت ئه‌یخوازێت، بیست و پێنج ساڵیش ده‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)ئه‌ژیه‌ت .. تا خاتوو خه‌دیجه‌ش له ژیاندا مابوو پێغه‌مبه‌ری خوا ڕووی له هیچ ژنی تر نه‌بوو، پێغه‌مبه‌ری خوا ته‌مه‌نی ئه‌بێته په‌نجا ساڵ كه خاتوو خه‌دیجه وه‌فات ئه‌فه‌رموێ.
كه‌واته: ئه‌م كاره‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)یه‌كه‌م ده‌روازه‌ی جوامێری پێغه‌مبه‌ر و داوێن پاكی ئه‌و زاته پاكه ڕووه‌و گومانه‌كان ئه‌كاته‌وه، تا پاكی و بێ گه‌ردی ئه‌م سه‌رمه‌شق و پێشه‌نگه وه دیار كه‌وێت.
كه‌سێك له تافی لاوێتیدا بێت و له ته‌مه‌نی بیست و پێنج ساڵیدا بێت، ئاخر چۆن بیر له‌وه ئه‌كاته‌وه‌و دڵی ئه‌چێت كه ئافره‌تێك بخوازێت كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه پانزه ساڵ له خۆی گه‌وره‌تره‌و بێوه‌ژنیش بێ و دوو شووی تری له پێش ئه‌میشا كردبێت! به‌ڵام ئه‌و كاره له زاتێكی چاكی داوێن پاكی وه‌ك پێغه‌مبه‌ری سه‌ر ڕاستمان ئه‌وه‌شێته‌وه، كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مه‌یلی به‌لای چاكان بووه‌و یه‌كتاكی خوای له هه‌موو شت لا مه‌به‌ستتر بووه.
٢. خاتوو سه‌وده (خوا لێی ڕازی بێت):
ئه‌و كاته‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) سه‌وده‌ی خواست، خۆی له بار‌و دۆخێكی زۆر دژوار‌و نا ڕه‌حه‌ت دا بوو، تاكه پشتیوانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) كه خاتوو خه‌دیجه بوو له ده‌ستدا بوو، دوژمنانی ئیسلام لێی وه ده‌نگ هاتبوون و گه‌مه‌و گاڵه‌ی دونیایان وێبوو و بۆ ئازار دانی ئه‌و زاته پاكه خه‌رج ئه‌كرد، بۆیه ئه‌و ساڵه به ساڵی ماته‌می ناوی ده‌ر كردبوو، ئاخر ئه‌گه‌ر دوژمنان ده‌ستیان نه‌ئه‌چووه ئازاری ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) ئه‌وا له‌به‌ر خاتوو خه‌دیجه‌و ئه‌بو تاَڵبی مامی بوو، ده‌ی ئیستا كێ ماوه كه وه‌ك ئه‌بو تاڵیب به‌رگری لێبكات و وه‌ك خاتوو خه‌دیجه‌ش دڵنه‌وایی بكات؟! به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئه‌م جووته پشتیوانه‌ی ماڵیان لێ چۆڵ كردووه‌و كه‌س نییه لای وه‌لا كاته‌وه، له مسه‌ریشه‌وه، دوژمنان زۆر بێ به‌زه‌ییانه به هه‌موو جۆر نێزه كه‌وتوونه‌ته وێزه‌ی ئه‌م كه‌ڵه پیاوه به‌ڕێزه‌ی ئیسلام و بێ ڕێزی زۆری پێ ئه‌كه‌ن. بۆیه زۆر پێویستی به ئافره‌تێك هه‌یه كه لانی كه‌م دڵنه‌وایی داته‌وه‌و پشتیوانی له كاره‌كه‌ی بكات، ئه‌وه بوو خاتوو سه‌وده ئه‌خوازێ له كاتێكدا كه سه‌وده په‌نجا ساڵه ته‌مه‌نیه‌تی!
ئه‌مه‌ش هه‌ر له خۆیدا هه‌مانه‌ی پڕ له فووی دوژمنانی ئیسلام كه پێیان وایه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) كه‌سێكی ئاره‌زوو بازو حه‌ز خواز بووه به نه‌شته‌ری داد‌و دادگه‌ری ئه‌م كه‌ڵه پیاوه فش ئه‌بێته‌وه‌و ئه‌و ورگانه‌ی كه فوویان تێ چووه زۆر تاڵ به‌تاڵ ئه‌بنه‌وه‌و به درۆ ئه‌خرێنه‌وه.
بێگومان خاتوو سه‌وده‌ش خوا لێی ڕازی بێت، پێش ئه‌وه‌ی كه شوو به پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) بكات، خێزانی سه‌كرانی كوڕی عه‌مر بوو، یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ مێرده‌كانیان به‌شداری دووه‌م كۆچكردن بوون بۆ حه‌به‌شه. له گه‌ڕانه‌وه‌یدا له حه‌به‌شه مێرده‌كه‌ی ئه‌مرێت، خۆشی بێ كه‌س و قه‌له‌نده‌ر ئه‌مێنێته‌وه، نه‌یشی ئه‌توانی كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی ، چون ئه‌گه‌ر بگه‌ڕابوایه‌وه هه‌ڵبه‌ت له لایه‌ن گه‌له سته‌مكاره‌كه‌یه‌وه ڕوو به‌ڕووی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر بێ تام ئه‌بووه‌وه، كه‌سیش نه‌بوو كه چاوه‌دێری بكات و بیحه‌وێنێته‌وه، بۆیه ئه‌بینین كه گه‌وره‌ی به‌زه‌ییداران، پێغه‌مبه‌ری ئه‌كڕه‌م (صلى الله عليه وسلم) ئه‌م ڕچه ئه‌شكێنێ و ئه‌م په‌رده‌ی بێ ده‌نگیه ئه‌درێنێ و به حاڵی ئه‌حواڵی دا تێمان ئه‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌وه ئیسلامه هاتووه ئه‌یه‌وێ خۆی بكاته خاوه‌ن هه‌موو بێ خاوه‌نێ و كه‌سی هه‌موو بێ كه‌سێ، بۆیه هه‌ڵده‌سێ ماره‌ی ئه‌كاته‌وه.
٣. خاتوو عائیشه (خوا لێی ڕازی بێت):
یه‌كه‌م ئافره‌ت كه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) به كچێنی ماره‌ی كردبێت، خاتوو عائیشه بوو. بۆیه ئه‌گه‌ر له هاوردنی زه‌ینه‌ب حیكمه‌تی ئه‌وه‌ی بووبێت كه سیسته‌می ته‌به‌ننی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، كه دوایی باسی ده‌كه‌ین، ئه‌وا له هاوردنی عائیشه حیكمه‌تی له‌و گرنكتری هه‌بوو. دیاره ئه‌و كاته‌ی كه‌وا عائیشه‌ی هێنا، ته‌مه‌نی عائیشه نۆ ساڵان بوو، چلوهه‌شت ساڵیش له دوای وه‌فاتكردنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ژیانی برده سه‌ر!، كه ڕه‌نگه نهێنیی هێنانی عائیشه‌ش هه‌ر ئه‌وه بووبێت تاكوو له دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌وری پێگه‌یه‌نه‌ر و تێگه‌یه‌نه‌ری ئوممه‌ت ببینێت. هه‌موو ئه‌و زانسته نهێنییانه‌ی كه لای خه‌ڵكی قاتی بوو، ئه‌وا لای عائیشه (وه‌خت)ی بوو؛ واته هه‌موو ئه‌و زانستانه‌ی كه لای یارانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌گمه‌ن بوو، ئه‌وا لای عائیشه چنگ ئه‌كه‌وتن به‌تایبه‌ت له كاروباری ئافره‌تانه‌وه. چلوهه‌شت دانه ساڵ ئه‌م دایكه به‌ڕێزه‌مان میراتی پێغه‌مبه‌ری به یارانی ئه‌به‌خشییه‌وه. هه‌تا ئه‌بینین ئه‌و كاره زێڕینه‌ی كه ئه‌وساكه عائیشه پێی هه‌ڵئه‌سا، كاریگه‌ریی ئێستایشی له‌سه‌ر حاڵی مسوڵمانان ماوه‌ته‌وه. بۆیه كاتێ كه له مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌چیته ڕه‌وزه، ئه‌وا ئه‌ستونده‌یه‌ك ئه‌بینیت كه ناسراوه به (ئه‌ستونده‌ی عائیشه)، كه له كاتی خۆیدا دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، یارانی پێغه‌مبه‌ر -خوا له هه‌موویان ڕازی بێت-، كۆڕیان له ده‌وری عائیشه ئه‌گرت و پرسیاریان لێ ئه‌كرد و ئه‌ویش فه‌توای بۆ ئه‌دان.
بۆیه ده‌گێڕنه‌وه كه له كاتی خۆی له دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌گه‌ر ئه‌بووبه‌كر -خوای لێی ڕازی بێت-، كه باوكێتی یان یارانی تری پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) وه‌ك عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب و عوسمانی كوڕی عه‌ففان -خوا له هه‌موویان ڕازی بێت-، ئیشكالێكیان بۆ دروست بوایه ئه‌وا ئه‌هاتن و پرسیاریان له عائیشه ئه‌كرد و وه‌ڵامه‌كه‌یان لای ئه‌و چنگ ئه‌كه‌وت. لاپه‌ڕه: ١ | ٢ | ٣ | ٤ | ٥
|
|
|
|
|
|
|
|
| لێدوانی خوێنه‌ران |
|
|
| ژماره‌ی لێدوانه‌کان [٣] |
 |
11.08.2008 01:50:03 GMT |
لێدوان بڵاو نه‌کرایه‌وه، چونکه به فۆنتی کوردیی نه‌نووسرابوو. (ده‌نگی ئیسلام).
alany
|
|
|
|
 |
09.17.2008 21:23:35 GMT |
ده‌سته‌کانتان خۆش کاك هێمنی برام بۆ ئه‌و بابه‌ته به پێزه خوای گه‌وره سه‌رکه‌وتووتان کات برا گیان، زۆر دڵم خۆش بوو به خویندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته له‌به‌ر دووهۆ یه‌که‌م زۆر به‌جوانی ئاماژه‌تان به ڕاستیه‌کان کردووه، وه دووه‌م ئێسته خه‌ریکی نوسینی بابه‌تێکم له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که گومانی له‌سه‌ر دروست ده‌که‌ن وه‌ك هه‌ندێك ئایه‌ت و وه ئه‌م جۆره شتانه، وه دام نابوو ئاماژه‌ش به‌مه بکه‌م به‌ڵام دیاره ئه‌رکێك له‌سه‌ر من سوك بوو هه‌مان نوسراوی ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ده‌نوسم خوای گه‌وره خیرتان بنوسیت دووباره
عومه‌ر عه‌لی به‌ریتانیا
|
|
|
|
 |
07.05.2008 21:54:41 GMT |
به‌ناوی خوای باڵا ده‌ست
ده‌ستت خۆشبیت برا گیان، به‌ڕاستی ئه‌مبابه‌ته‌ی جه‌نابت، هه‌موو کۆمۆنیست و چه‌په دۆراوه‌کانی به درۆ خستۆته‌وه، دلنیابه ئیستا ئه‌و نا مرۆڤانه شیت و هار بوونه، /چونکی هه‌میشه درۆ ده‌که‌ن به‌ده‌م سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تیه‌وه پیغه‌مبه‌ر (صلی علیه وسلم)، خوایگه‌وره ریسوای دنیا‌و قیامه‌تیان بکا ئه‌و دۆراوانه ،، سه‌ر که‌وتن هه‌ر بۆ ئیسلامه، پاکی و بی گه‌ردی هه‌ر بۆ خوایگه‌وره‌یه، ده‌سته‌کانت خۆش بیت براکه‌م دووباره. الله گیان به‌هه‌شت به‌نسیبی تۆ‌و هه‌مو موسلمانان بکات.ئامین.
السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته.
surkew
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|