خاچپه‌رستان خه‌ریکه به‌دیار ده‌که‌ونه‌وه. وه‌زیرێکی ئیتالی که ئه‌ندامه له پارتی یه‌گرتووی باکوری دژ به بێگانه له لێدوانێکیدا له ڕۆژی چوار شه‌ممه به‌ڕێکه‌وتی(8.2.2006) بانگه‌شه‌ی کرد بۆ به‌کارهێنانی هێزو زه‌بری چه‌ک و هه‌روه‌ها خۆهه‌ڵقورتانی پاپای شازده‌ی ڤاتیکان(په‌ندیکتوس) بۆ ڕێکخستنی هه‌ڵمه‌تێکی تری نوێی خاچپه‌رستی.. ڕۆبه‌ر‌تۆ کالدیرۆلی که وه‌زیری چاکسازیی ده‌ستووره بۆ ڕۆژنامه‌ی(لاری پۆپلیکا) ڕایگه‌یاند: "بارودۆخه‌که زۆر جێی مه‌ترسییه و ئێستا له باشور که ڕق وکینێکی زۆر سه‌ری هه‌ڵداوه له‌لایه‌نی گه‌له موسوڵمانه‌کان، بۆیه کاتی ئه‌وه هاتووه که هه‌نگاوی کاردانه‌وه و لێکۆڵینه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و کارانه بکرێت، هه‌رگیز ناتوانرێت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا زاڵ بوون بکرێت مه‌گه‌ر به به‌کارهێنانی هێز!" ( به‌ڕای ئه‌و ئه‌وه‌ی خاچپه‌رستان کردوویانه له سووکایه‌تی کردن به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له مافی خۆیانه‌و کاردانه‌وه‌ی موسوڵمانانیش ناحه‌قییه‌و ده‌بێت سزا بدرێن!!). هه‌روه‌ها له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا وه‌زیری ناوبراو که به‌ناوبانگه به هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر موسوڵمانان ده‌ڵێت: "ئیسلامیه‌کان نه‌خشه‌ی کاری خۆیان گۆڕیوه، جاران ته‌نها توندوتیژه‌کانیان(إرهابیین) به‌کار ده‌هێنا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌مان، به‌ڵام ئێستا په‌نایان بردۆته به‌ر گه‌ل و جه‌ماوه‌ر.." هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:" ئه‌وان هێرش ده‌که‌نه سه‌ر باڵوێزخانه‌کانمان و ئێمه ئێستا ده‌مارگیرییه‌کی به‌کۆمه‌ڵ به‌ره‌وڕوومان هاتووه، بۆیه پاپا له‌سه‌رییه‌تی ئێستا بێته گۆڕێ و هه‌روه‌ک پێشینه‌کانی خۆی له‌سه‌ده‌کانی شازده‌و حه‌ڤده." هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له‌کاتی جه‌نگه‌کانی ڤییه‌ننا و لیبانتی له دژی تورکه‌کان له ساڵانی(1571 و1683) پاپایه‌کان جێگه‌ی حوکوماته‌کانیان گرته‌وه‌و توانیان چه‌نده‌ها هاوپه‌یمانێتی پێک بهێنن له دژی مه‌ترسی ئیسلامی.." وه‌زیر له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا که ڕووبه‌روی بۆوه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که ئایا پاپا ده‌بێت ئاڵای خاچپه‌رستی هه‌ڵبگرێت و ئه‌و به‌رپرسیارێتییه قه‌بوڵ بکات له‌به‌ره‌نگاری هه‌ڕه‌شه ومه‌ترسی ئیسلامی ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ڕوی بێته‌وه؟ ووتی: به‌ڵێ و زۆر به‌په‌له‌ش. شایه‌نی باسه، که وه‌زیر(کالدیرۆلی) له‌میانه‌ی لێدوانه‌که‌ی ووتی: "به‌داخه‌وه له ڕۆژانێکین که ووڵاته‌یه‌کگرتووه‌کان ڕۆڵی په‌رژینی پاراستنی ڕۆژئاوا ده‌بینێت! ئه‌مه‌ریکییه‌کان ئه‌مڕۆ بێده‌نگن هه‌روه‌ک حوکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا له‌مه‌ڕ باسی ئه‌و وێنه کاریکاتێرییانه، ڕه‌نگه له‌به‌ر نه‌وت بێت!" ئه‌مه‌و یه‌گرتووی باکور(رابطة الشمال) ناسراوه به دژایه‌تی کردنی بۆ بێگانان و په‌نابه‌ران و موسوڵمانان، ئه‌وان ئه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو مانگه ئه‌م هه‌ڵوێستانه وه‌ک هه‌ڵیک ده‌قۆزنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی ئیتاڵیا. له‌لایه‌کی تره‌وه جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا(دیک تشینی) له‌چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌فیزیۆنیدا ڕۆژی سێ شه‌ممه ووتی:" ئه‌و توندییه‌ی ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌کان نواندیان له‌به‌رامبه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه کاریکاتێرییانه هیچ پاساوێکی نه‌بوو.. "هه‌روه‌ها ووتی له چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنی(بی بی سی)دا: "پێویسته هه‌موو لایه‌ک ڕێزی ئایینی به‌رامبه‌ر بگرن، به‌ڵام بڕوام وانییه که له به‌رامبه‌ری بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه، ئه‌و توندی نواندنه ئه‌نجام بدرایه!"
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).