پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٢٣-زولقیعده‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٢١/١١/٢٠٠٨ ز
 
  سه‌ره‌تا :: عه‌قیده‌ و بیروباوه‌ڕ :: فتح المجید
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: باوكی موحه‌ممه‌د | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٢٧٢ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٥/ ١٢/١٢ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

٥- جۆره‌كانی سته‌م (أنواع الظلم)
جۆری یه‌كه‌م: سته‌می هه‌ره‌گه‌وره كه‌ بریتییه‌ له‌ شیرك‌ و هاوبه‌شبڕیاردان بۆ خوای گه‌وره. ئه‌مه‌ له‌و جۆره‌یه‌ كه‌ نه‌ هێمنی‌ و ئاسایش و‌ نه‌ هیدایه‌ت‌ و ڕێنموونیكردنی له‌گه‌ڵه. له‌ دنیادا سه‌رلێشێواو و دوور له‌ ڕه‌حم و به‌زه‌ییی خوا، له‌ دواڕۆژیشدا دۆزه‌خی هه‌تاهه‌تاییی بێ ده‌ربازبوون.
جۆری دووه‌م: سته‌می به‌نده‌ له‌ به‌نده‌كان ‌و خه‌ڵكی تر -جگه‌ له‌ خۆی-. بێ گومان ئه‌مه‌ سته‌مێكی گه‌وره ‌و تاوانێكی گه‌وره‌یه. ئه‌مه‌ ئه‌و سته‌مه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ فه‌رمووده‌ی قودسیدا ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێت: {يا عبادي! إني حرمت الظلم على نفسي، وجعلته بينكم محرماً فلا تظالموا واته‌: ئه‌ی به‌نده‌كانم، من زوڵم ‌و سته‌مم له‌سه‌ر خۆم حه‌رام ‌و قه‌ده‌غه‌كردووه ‌و له‌ ناو ئێوه‌شدا قه‌ده‌غه‌م كردووه‌، ده‌ی كه‌واته‌ زوڵم ‌و سته‌م مه‌كه‌ن!} هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێت: {الظلم ظلمات يوم القيامة واته‌: زوڵم ‌و سته‌مكردن تاریكایییه‌ له‌ ڕِۆژی قیامه‌تدا.} زوڵم ‌و سته‌می مرۆڤ له‌ سه‌ر مرۆڤێكی تر پله‌ی له‌ دوای زوڵم ‌و سته‌می هه‌ره‌گه‌وره‌ دێت كه‌ شیرك ‌و هاوه‌ڵبڕِِیاردانه‌ بۆ خوای گه‌وره‌.
جۆری سێیه‌م: ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ زوڵم ‌و سته‌م له‌ خۆی ده‌كات، ئه‌ویش به‌ ئه‌نجامدان‌ و كردنی تاوان ‌و گوناهه‌كان و سه‌رپێچیكردنی په‌روه‌ردگار و خاوه‌نه‌كه‌ی.

كه‌واته‌

الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ
[الأنعام:٨٢] ‌هاوبه‌شیان بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیارنه‌داوه‌، زوڵم ‌و سته‌میان له‌ به‌نده‌كانی خوا نه‌كردووه‌، زوڵم ‌و سته‌میان له‌ خۆیان نه‌كردووه‌ به‌ ئه‌نجامدانی تاوان ‌و گوناهه‌كان. ئه‌وانه‌ ئه‌من ‌و هێمنی ‌و ئاسایش ‌و ڕێنوماییی ته‌واویان بۆ هه‌یه‌ له‌ ڕِۆژی قیامه‌تدا.
به‌ڵاَم ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌وحید، دڵسۆزی، ئیمان ‌و باوه‌ڕه‌كه‌ی له‌كه‌دار كردووه‌ به‌ شیرك ‌و هاوه‌ڵبرِیاردانی گه‌وره‌، ئه‌وه‌ نه‌ هێمنی ‌‌و ئاسایش و‌ نه‌ ده‌ربازبوون ‌و ڕِێنومایی بۆ هه‌یه‌ له‌ ڕِۆژی قیامه‌تدا. ئه‌وه‌ش كه‌ زوڵم ‌و سته‌می له‌ به‌نده‌كانی خوا كردووه‌ یان سته‌می له‌ ده‌روونی خۆی كردووه‌ به‌ تاوان ‌و گوناهه‌كان، ئه‌وه‌ حاڵی له‌و كه‌سانه‌یه‌‌ كه‌ ده‌كه‌ونه‌‌ به‌‌ر سته‌مكاریی نه‌فسی خۆی -الظالم لنفسه- وه‌ك باسمان كرد و ڕوونمان كرده‌وه‌.
موسه‌نیف ده‌فه‌رموێت: (إبن القيم) ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت فه‌رموویه‌تی: فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت:
الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ أُولَئِكَ لَهُمُ الْأَمْنُ وَهُمْ مُهْتَدُونَ
[الأنعام:٨٢] و‌ فه‌رمووده‌ی هاوه‌ڵه‌ به‌ڕِێزه‌كان كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)یان فه‌رموو:
وأينا يا رسول الله! لم يلبس إيمانه بظلم؟ قال: ذلك الشرك، ألم تسمعوا قول العبد الصالح: إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ
[لقمان:١٣] واته‌: كێمان هه‌یه‌ سته‌می له‌ ده‌روونی خۆی نه‌كردبێت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم)؟ فه‌رمووی: {ئه‌وه‌ شیرك ‌و هاوه‌ڵبڕِیاردانه‌ بۆ خوای گه‌وره. ئایا گوێبیستی وته‌ی به‌نده‌ چاكه‌كه‌ نه‌بوون – كاتێك ئامۆژگاری كوڕه‌كه‌ی كرد و پێی ووت- به‌ڕاستی شیرك ‌و هاوه‌ڵبرِیاردان زوڵم ‌و سته‌مێكی ئێجگار گه‌وره‌یه.‌}
كاتێك كه‌ لێیان لێڵ ‌و ناڕِوون بوو كه‌ مه‌به‌ست له‌و سته‌مه‌ چییه‌ كه‌ له‌ ئایه‌ته‌كه‌دا هاتووه‌،‌ وا گومانیان برد كه‌ سته‌مكردن له‌ نه‌فسی خۆ ده‌چێته‌ ئه‌و سته‌مه‌وه‌ كه‌ له‌ ئایه‌ته‌كه‌دا هاتووه و‌ هه‌ركه‌سێك كه‌ زوڵم ‌و سته‌م له‌ نه‌فسی خۆی بكات -هه‌رجۆرێك بێت له‌ سته‌م- ئه‌وه‌ ئیتر هێمنی‌ و ئاسایش‌ و ڕێنومایی ته‌واو له‌ده‌ست ده‌دات له‌ قیامه‌تدا.
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) بۆی ڕوون كردنه‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ست له‌و زوڵم ‌و سته‌مه‌ی كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی په‌ك ده‌خات ‌و هه‌رچی جۆره‌ هیدایه‌ت، ڕێنومایی، ئارامی ‌و هێمنی هه‌یه‌ لێی ده‌سێنێته‌وه‌ له‌ ڕِۆژی قیامه‌تدا بریتییه‌ له‌ شیرك ‌و هاوه‌ڵبڕِیاردان بۆ خوای گه‌وره‌ نه‌ك زوڵم ‌و سته‌می مرۆڤ له‌ خۆی.
ئه‌م وه‌ڵاَمه ‌-سوێند به‌ خوا- بریتییه‌ له‌ وه‌ڵاَمێك كه‌ ده‌رمانی زامی هه‌موو نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونییه و‌ دڵی مرۆڤ ئاودار و دڵنیا ده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ زوڵم ‌و سته‌می ڕه‌ها و ته‌واو بریتییه‌ له‌شیرك ‌و هاوه‌ڵبڕِیاردان بۆ خوای گه‌وره‌، كه‌ بریتییه‌ له‌ به‌ندایه‌تیكردن ‌و دانانی به‌ندایه‌تی له‌ جگه‌ له‌ شوێنی خۆی -چونكه‌ زوڵم بریتییه‌ له‌ دانانی شتێك كه‌ له‌ شوێنی خۆیدا نه‌بێت-. جا هێمنی‌، هیدایه‌ت‌، ڕِێنوماییی ڕه‌ها و ته‌واو بریتییه‌ له‌ هێمنی ‌و ئاسایش له‌ دنیا و دواڕِۆژدا و‌ ڕێنومایی بۆ ڕێگه‌ی ڕِاست. لێره‌وه‌ به‌ته‌واوی ڕوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ زوڵم ‌و سته‌می ڕه‌ها و ته‌واو ده‌بێته‌ هۆی نه‌مانی هیدایه‌ت ‌و ڕێنوماییی ڕِه‌ها و ته‌واو و‌ ڕِێگر نییه‌ كه‌ زوڵمی ڕه‌ها و موتڵه‌ق ببێته‌ هۆی نه‌مانی هیدایه‌تی ڕِه‌ها و موتڵه‌ق، چونكه‌ ڕه‌ها له‌ به‌رامبه‌ریدا ڕه‌ها هه‌یه‌ و به‌شێك له‌ به‌رامبه‌ردا به‌شێك هه‌یه.‌)
ده‌ڵێم: ئه‌مه‌ وێنه‌ی ئه‌وه‌یه‌‌ له‌ پێشه‌وه‌ باس كرا كه‌ ده‌‌ڵێت: ڕه‌ها بۆ ڕه‌ها، مانای ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها و ته‌واو و بێ هیچ له‌كه‌یه‌ك نه‌جاتی بووبێت له‌ شیرك ‌و هاوه‌ڵبڕیاردان له‌ دنیادا، ئه‌وه‌ له‌و دنیادا هیدایه‌ت ‌و ده‌ربازبوونی ته‌واو و ڕه‌های بۆ مسۆگه‌ر ده‌بێت و‌ كه‌ ده‌‌ڵێت: به‌ش بۆ به‌ش، مانای ئه‌وه‌ی به‌ ئه‌ندازه‌ی چه‌ندێك زوڵم ‌و سته‌م بكه‌یت ئه‌وه‌نده‌ هیدایه‌ت ‌و ڕِێنومایی ‌و ده‌ربازبوونت له‌ قیامه‌تدا كه‌متر ده‌بێته‌وه‌.

لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠