به‌لاغی كۆتایی لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نۆیه‌می بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنیه‌وه بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیه‌وه . بسم الله الرحمن الرحیم جه‌ماوه‌ری كوردستان ، حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان ، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌كه‌مان السلام علیكم ورحمة الله به پشت به‌ستن به‌هێز و ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگار و وره‌ی ئه‌ندامانمان ، له ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 10/7/2008 كاتژمێر 9 ی سه‌رله‌به‌یانی به ئاماده‌بونی سه‌رجه‌م نوێنه‌ری ئورگان و مه‌ڵبه‌ند و ده‌زگاكان و ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له خوشكان بزوتنه‌وه‌كه‌مان نۆیه‌مین كۆنگره‌ی له شاری سلێمانی به‌ست كه تێیدا ڕێژه‌ی (630) ئه‌ندام ئاماده‌بوون . به له چاو گرتنی هه‌موو ڕێنمایی یه‌كان : 1- هێمنیی و ئارامی به گیانێكی برایانه‌وه به‌ڕێوه چوو. 2- به ئازادانه ڕاو بۆچونه‌كانی تاوتوێ كرا‌و ڕای زۆرینه په‌سه‌ند ده‌كرا. 3- ئه‌ندامان به هه‌ستێكی لێپرسراوی یه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتیان ده‌كرد. 4- سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان بزووتنه‌وه به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێ داكۆكی له قه‌واره‌و سه‌روه‌ریی و پاراستنی بكات و هاو ده‌نگیش بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابراوه‌كان بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ئه‌م هه‌رێمه‌ش كه به تێكۆشانی هه‌موو لایه‌ك هاتۆته كایه به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی ده‌زانێ. 5- داكۆكی له‌سه‌ر گیانی ته‌بایی و برایه‌تی و یه‌ك ڕیزی له‌گه‌ڵ لایه‌نه نیشتمانیی و پارته تێكۆشه‌ره‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی كوردستان. 6- داكۆكی كردنی له جێ به‌جێ كردنی ماده‌ی 140 كه مافێكی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مانه. 7- ه‌هشداری كردن له تێكڕای هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئاستی كوردستان و عێراق ، بۆ زیاد كردنی ده‌نگی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان. 8- په‌رۆش و هه‌وڵدان بۆ دابینكردنی ئاسایش له هه‌رێم و عێراق دا و پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق . 9- په‌رچ دانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته گێره شێوانه‌ی كه ڕۆژانه ڕه‌شه كوژیی و خوێنی به بێ تاوانی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌رێژن. 10- داكۆكی كردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به ڕێگه‌ی دیالۆك نه‌ك په‌نا بردن بۆ زه‌بر و سته‌م. 11- داكۆكی كردن له‌سه‌ر مافه‌كانی ئافره‌ت و دژاه‌هتی هه‌ر توند‌و تیژی یه‌ك كه به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت. 12- ده‌ست خۆشیی و سوپاس و پێ‌زانین بۆ هه‌ر وڵات و ده‌زگاو كۆمپانیایه‌ك، كه هه‌ڵوێست و كاری دڵسۆزی به‌رامبه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان ده‌نوێنێ. 13- هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستێكی گێره شێوێن كه یاری به سه‌روه‌ری میلله‌ته‌كه‌مان و ڕاو بۆچون و بنه‌ما ئاینی یه‌كانی بكات. له كۆتایی دا داواكارین له په‌روه‌ردگار كه كوردستان‌مان به ئازادیی و میلله‌تمان به‌سه‌ر به‌رزیی و بزووتنه‌وه‌مان به یه‌كڕِیزیی و دڵه‌كانمان به نوری ئیمان پاراو بكات. والسلام علیم ورحمة الله و بركاته لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری كۆنگره 11/7/2008 ناوی ئه‌ندامانی نوێی شوورای ناوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له كوردستان به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان بابه‌ت : هه‌ڵبژاردن رۆژی 10/7/2008 كاتژمێر (5) ی ئێواره پرۆسه‌ی ده‌نگدان له كۆنگره‌ی نۆیه‌می بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له كوردستان / عێراق ده‌ستی پێكرد به‌ئاماده بوونی 630 ئه‌ندام ، شوێن : هۆڵی نۆبڵ له سلێمانی- ژماره‌ی ده‌نگده‌ره‌كان 583 كه‌س- ژماره‌ی كارتی سپی چوار كارت و ژماره‌ی كارتی پووچه‌ڵكراو یه‌ك كارت - پاش جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و ئه‌م به‌رێزانه‌ی لای خواره‌وه بیست و یه‌كه‌مین كه‌سیان به‌ده‌ست هێنا ، كه‌بریتین له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی . ناوی سیانی و ژماره‌ی ده‌نگ: 1- دكتۆر محمد بازیانی - 495 ده‌نگ 2- عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز - 463 ه‌هنگ 3- منیره عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز - 434 ده‌نگ 4- كامیل حاجی عه‌لی - 402 ده‌نگ 5- شوان قه‌لاَدزێی - 399 ده‌نگ 6- محمد عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز - 398 ده‌نگ 7- مه‌لا به‌كر تاماس - 351 ده‌نگ 8- گوڵزار قادر - 347 ده‌نگ 9- ئه‌نوه‌ر عه‌نه‌بی - 330 ده‌نگ 10- حاجی حسێن حه‌سه‌ن - 314 ده‌نگ 11- عیرفان احمد كاكه محمود - 313 ده‌نگ 12- جمیل سه‌رسپی - 289 ده‌نگ 13- احمد كاره‌با - 281 ده‌نگ 14- ناصح مجید - 262 ده‌نگ 15- احسان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز - 254 ده‌نگ 16- احمد ئیبراهیم وه‌رتێ - 239 ده‌نگ 17- شه‌هلا حسێن - 229 ده‌نگ 18- مه‌لا ابراهیم عبدالرحیم - 221 ده‌نگ 19- مه‌لا عبدالله وه‌رتێ - 221 ده‌نگ 20- ابراهیم حاجی ره‌شید - 204 ده‌نگ 21- مه‌لا نعمت محمد - 188 ده‌نگ 22- مه‌لا حمه‌امین ئاشوری - 188 ده‌نگ 23- دایكی به‌نان - 184 ده‌نگ سه‌رنج : هیچ دیارده‌كی ناشارستانی له پرۆسه‌كه‌دا رووی نه‌دا ، ئه‌ندامانی كۆنگره به ئازادانه ده‌نگی خۆیان دا ، كه وه‌ك چاودێرێكی یاسایی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای كۆنگره‌ی باسك له خواره‌وه ئیمزامان كرد . ئيمزا بةكر حمه صديق ئیمزا شوان قه‌لاَدزه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌ی بالاَی كۆنگره‌ی نۆیی باسك 10 – 7- 2008
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).