|
دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ َ پڕۆفیسۆر مور (به‌شى يه‌كه‌م)
[www.youtube.com]
بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيم
وَيَرَى الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ الَّذِي أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ هُوَ الْحَقَّ وَيَهْدِي إِلَى صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ (سبأ:6)
(قۆناغه‌كانى گه‌شه‌كردنى مرۆڤ)
گومانی تیانییه په‌روه‌ردگار محمد (صلى الله عليه وسلم) ی به ڕه‌حمه‌ت بۆ هه‌موو جیهان ناردووه: وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ (سوره الانبیا‌ء : 107) ، ئه‌و بۆ دهشتهكییهكیى بیابان ، بۆ زانایه‌كى هاوچه‌رخى پشت تاقیگه‌كان نێرراوه ، ئه‌و نێرراوی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانه ، پێغه‌مبه‌رانى پێش محمد (صلى الله عليه وسلم) هه‌ریه‌كه‌یان تایبه‌ت بوون به گه‌لێك وَلِكُلِّ قَوْمٍ هَادٍ (سورة الرعد : 7) به‌ڵام په‌یامى محمد (صلى الله عليه وسلم) جیاواز له په‌یامى پێغه‌مبه‌رانى پێشین بۆ هه‌موو گرۆهى ئاده‌میزاده، له‌به‌ر ئه‌وه موعجیزهكهشى له هه‌موو موعجیزه‌كانى پێغه‌مبه‌رانى پێشوو جیایه ، به‌وه‌ى كه موعجیزه‌ى پێغه‌مبه‌رانى پێشتر ته‌نها هاوسه‌رده‌مانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره و چه‌ند نه‌وه‌یه‌كى كه‌مى دوایى تر ده‌یان بینى پاشان پێغه‌مبه‌رێكى تر ده‌نێررا تا ئاینه‌كه و موعجیزه‌كه نوێ بكاته‌وه.
به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ى محمد (صلى الله عليه وسلم) تا رِۆژى دوایى كۆتاین پێغه‌مبه‌ره ، خواى گه‌وره موعجیزهكهشى تا رِۆژى دوایى هێشتۆته‌وه.
خۆ ئه‌گه‌ر له جوله‌كه‌یه‌ك یان گاورێك داوا بكرێت موعجیزه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كانیان پیشان بده‌ن گومانی تیا نییه بێتوانایی خۆیان له‌و كاره‌دا نیشان ده‌ده‌ن، چۆن به گۆچانه‌كه‌ى حه‌زره‌تى مو‌سا ئه‌گه‌ر مابێتیش ده‌توانن موعجیزه‌كه‌ى ئه‌و بكه‌ن ؟ چۆن ده‌توانن له به‌ر چاوی خه‌ڵكدا وه‌ك حه‌زره‌تى عیسا مردوو زیندوو بكه‌نه‌وه؟ بآ گومان جگه له هه‌واڵى مێژوویى هیچى تریان له لا نه‌ماوه .
به‌ڵام گه‌ر هه‌مان پرسیار له موسڵمانێك بكرێت ده‌ست به‌جێ ده‌ڵێت من ده‌توانم گه‌وره‌ترین موعجیزه‌ی پێغهمبهرهكهمتان پیشان بده‌م، ئه‌و موعجیزه‌یه‌ى كه زیندووه و له‌به‌ر ده‌ستماندایه و هه‌موو خه‌ڵكى ده‌توانن به ئاسانى موعجیزه‌كه‌ی و زانیارهكانى بپشكنن ئه‌و په‌رتوكه پیروَزهی كه ناوی قورئانه وه‌ك ده‌فه‌رموێت : قُلْ أَيُّ شَيْءٍ أَكْبَرُ شَهَادةً قُلِ اللّهِ شَهِيدٌ بِيْنِي وَبَيْنَكُمْ وَأُوحِيَ إِلَيَّ هَذَا الْقُرْآنُ لأُنذِرَكُم بِهِ وَمَن بَلَغَ (سورة الأنعام : 19) سرووشتی ئه‌و موعجیزه‌یه‌ش كه له‌م پهرتوكهدایه زانستهكهیهتی وه‌ك ده‌فه‌رموێت لَّـكِنِ اللّهُ يَشْهَدُ بِمَا أَنزَلَ إِلَيْكَ أَنزَلَهُ بِعِلْمِهِ له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو خه‌ڵكى ئه‌م سه‌رده‌مه, توێژه‌ره‌وان, ماموَستایانی زانكوَ, پێشه‌واكانی بیری مروَڤایهتیی هه‌موو ده‌توانن زانسته‌كانی ئه‌م په‌رتوكه خوایییه بپشكنن.
خۆ ئێستا ئه‌وان زوَر له پێشه‌وه‌ن له ده‌رخستنه‌كانی گه‌ردووندا له هه‌مان كاتیش‌دا قورئان باسى له گه‌ردون و مروَڤ كردووه كه واته لێره‌دا ئه‌نجام به چی ده‌گات؟
ئه‌مه پروَفیسوَر (كيث ل . مور) ه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترینى زاناكانی جیهان له بواری (توێكاری و كوَرپهلهزانی).
داوا له‌م پروَفیسوَره كرا ببێته رِاوێژ كاری زانستی بۆ ده‌رخستنی ڕای خوَی له رِوانگهی زانستییه‌وه بوَ هه‌ندێ ئایه‌تى قورئانی و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كه بواری پسپۆرِی خۆیه‌تی.
ئه‌م زانایه دانه‌رى په‌رتوكى (The Developing Human)ه واته (قۆناغه‌كانى گه‌شه‌كردنى مرۆڤـ) ئه‌م په‌رتوكه بۆ (هه‌شت) زمان وهرگێرِاوه : (رِووسى – یابانى – ئه‌ڵمانى – صينى – ئیتالى – پورتورغالى – ئینگلیزى – یوغوسلافى)
كاتێك ئه‌م پرۆفیسۆره گوێبیستى ئایه‌ته قوڕئانییه‌كان و فهرموودهكانى پێغه‌مبه‌ر بوو سه‌رسام بوو ، وه سهرسامییهكهشی به چه‌ند وته‌یه‌ك دهربرِ، به‌وه‌ی كه چۆن محمد (صلى الله عليه وسلم) پێش (1400) ساڵ توانیویه‌تی وه‌سفى كۆرپه‌له و قۆناغه‌كانى به‌و شێوه ڕاست و وردانه بكات له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى زاناكان ته‌نیا له‌م (30) ساڵه‌ى دوایدا نه‌بێت نه‌یان توانیوه به‌و جۆره وه‌سفی بكه‌ن، بۆیه ده‌ست به‌جێ رِاشكاوانه سهرسامییهكهى به پێشكه‌ش كردنی به‌ناونیشانى (هاوئاهه‌نگى كۆرپه‌له‌زانى له رِوانگهی زانسته‌كانى قورئان و سوننه‌ته‌وه) گۆرِى .
دكتۆر (عبدالله نصيف) بهرِێوهبهرى پێشووى زانكۆى (مه‌لیك عه‌بدولعه‌زیز) و ئه‌میندارى گشتیى رِابیتهى ئیسلامیى ، به‌م وتانه پرِۆفیسۆر (كيث ل . مور) ى بۆ سیمیناره‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد :
پێشكه‌ش كارى كۆرِى ئهمرِۆ مامۆستا (كيث مور) ه ، مامۆستاى زانستى توێكارى و كۆرپه‌له‌زانى له زانكۆى تۆرنتۆ (Toronto) له كه‌نه‌دا .
Dr. Moore was a former President of the Canadian Association of Anatomists, and of the American Association of Clinical Anatomists. He was honoured by the Canadian Association of Anatomists with the prestigious J.C.B. Grant Award and in 1994 he received the Honoured Member Award of the American Association of Clinical Anatomists
ئه‌م زانایه به هۆى زۆرى هه‌وڵه‌كانى له‌م زانسته‌دا له چه‌ندین زانكۆكانى جیهاندا كراوه به مامۆستا له‌وانه زانكۆى (توینابك) له خۆرئاواى كه‌نه‌دا كه بۆماوه‌ى (11) ساڵه له‌وێيه ، سه‌رۆكایه‌تى چه‌ندین كۆمه‌ڵه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كردووه، بۆ َنموونه ، كۆمه‌ڵه‌ى زاناكانى توێكاریى و كۆرپه‌له‌زانى له كه‌نه‌دا و ئه‌مریكا ، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى یه‌كێتی زیندهزانستهكانى تر ، هه‌روه‌ها به ئه‌ندام هه‌ڵبژێررا له كۆمه‌ڵه‌ى پزیشكى مهلهكیى كه‌نه‌دا و له ئه‌كادیمیاى نێوده‌وڵه‌تى زانستى خانه‌كان ، و له یه‌كێتیى ئه‌مریكیى بۆ پزیشكه‌كانى توێكارى ، و به ئه‌ندام له‌یه‌كێتى هه‌ردوو ئه‌مریكا له‌به‌شى توێكاریدا . ئه‌م كه‌ڵه زانایه دانه‌رى چه‌ندین په‌رتووكه ، هه‌ندێكى له بوارى توێكارى ئیكلینكى و كۆرپهلهزانیدایه ، له‌وانه هه‌شت په‌رتوكی هه‌یه به‌سه‌رچاوه‌ى قوتابى كۆلێژه پزیشكییه‌كانى جیهان داده‌نرێن كه بۆ (شه‌ش) زمان وهرگێرِاون (ئیتاڵى – ئه‌ڵمانى – پورتوگالى – ئیسپانى - یۆنانى - صيني ) .
له پاشدا پرِۆفیسۆر (مور) هه‌ستاو به‌م وتانه ده‌ستى پێكرد:
Professor Keith L. Moore "It has been a great pleasure for me to help clarify statements in the Qur an about human development. It is clear to me that these statements must have come to Muhammad from God, or Allah, because most of this knowledge was not discovered until many centuries later. This proves to me that Muhammad must have been a messenger of God, or Allah. "
[www.youtube.com]
من زۆر به‌خته‌وه‌رم كه به‌شدارى ڕوونكردنه‌وه‌ى ئه‌و ئایه‌ته قورئانی و و فه‌رموودانه ده‌كه‌م كه باس له درووست بوونى مرۆڤ ده‌كه‌ن، و من زۆر لام رِوونه و بێگومانم كه ئه‌م به‌ڵگانه له لایه‌ن خوداى په‌روه‌رگاره‌وه بۆ (محمد) هاتووه، چونكه ئه‌م زانیارییانه له‌م دواییانه‌دا نه‌بێت نه‌زانرابوون، ئه‌مه‌ش بۆم ئه‌سه‌لمێنێت كه (محمد) پێغه‌مبه‌رى خودایه .
به‌دوایدا مامۆستا (عبدالمجيد الزنداني) وتى :
رِامێنه له‌م وته‌ى ئه‌م مامۆستا گه‌وره‌یه، كه له به‌ناوبانگترینی زاناكانى كۆرپهلهزانییه له جیهاندا, كاتێك له بوارى پسپۆرِیهكهى خۆیدا له ئایه‌ته قورئانیهكانى كۆڵیه‌وه .
وتى : هیچ گومانێك له‌وه‌دا نىیه كه محمد (له لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه نێرراوه) .
كاتێك پرِۆفیسۆر (كيث مور) (كرمى زهروى) ناو زۆنگاوهكانى بینى كه له زمانى عه‌ره‌بیدا وشه‌ى(علقة)ى بۆ به‌كار ده‌هێنرێت ، و به‌راوردی كرد له گه‌ل كۆرپه‌له له قۆناغى (علقة) دا لێكچوونێكی گه‌وره‌ی له نێوانیاندا بینی ، بۆیه له پاشدا وتى : كۆرپه‌له له قۆناغى (علقة) دا به‌ته‌واوه‌تى له (كرمى زه‌رو) ده‌چێت ، پاشان وێنه‌یه‌كى كرمى زه‌روی هێنا كه له زۆنگاوهكاندا ده‌ژى و له ته‌نیشت وێنه‌ى كۆرپهلهیهكهوه كه له‌و قۆناغه‌دا بوو داینا ، هه‌ردوو وێنه‌كه‌ى خسته ته‌نیشت یه‌ك و له‌چه‌ندین كۆنگره‌دا پیشانى پزیشكه‌كانى دهد.
هه‌روه‌ها (علقة) له‌زمانى عه‌ره‌بید،ا به واتاى خوێنى به‌ستوو دێت، پرِۆفیسۆر "مور" باسى ئه‌وه‌ى كرد: كه كۆرپه‌له له قۆناغى (علقة) دا خوێن له ده‌ماره خوێنینهكانیدا به‌ند بووه، چونكه سورِى خوێن له نێوان كۆرپه‌له‌و وێڵاشدا ته‌واو نه‌بووه ، بۆیه شێوه‌ى كۆرپه‌له‌كه له‌خوێنى به‌ستوو ده‌چێت
هه‌روه‌ها له‌زمانى عه‌ره‌بیدا (علقة) به‌واتاى هه‌ڵواسراو دێت، بۆیه ڕوونی كرده‌وه كه كۆرپه‌له له‌م قۆناغه‌دا له بۆشایى منداڵداندا هه‌ڵواسراوه .
هه‌ر به‌و جۆره وشه‌ى (العلقة)، هه‌موو وهسفهكانى كۆرپه‌له له‌و قۆناغه‌دا له‌خۆ ده‌گرێت، بۆیه لێره‌دا ده‌پرسین: ئایا كێ ئه‌م زانیاریانه‌ى به محمد (صلى الله عليه وسلم) دا؟
پاشان پرِۆفیسۆر كیپ مور باسى (مضغة) ى كرد كه به‌واتاى شتى جوراو دێت ، پارچه‌یه‌ك قورِى پاكى (صلصال) سوورى هێناو به‌ده‌مى خۆى جووى پاشان وێنه‌ى كۆرپه‌له‌ى له‌م قۆناغه‌دا و هێناو بهراودرى پێكردن و وتى : كۆرپه‌له كتومت له (مضغة)، واته: شتى جوراو ده‌چێت .
له‌و كاته‌دا هه‌ندێ له ڕِۆژنامهكانى كه‌نه‌دا، زۆرێك له وته‌كانى پرِۆفیسۆر (كيث مور) یان بڵاوكرده‌وه، له ئه‌نجامدا كیث مور سى(3) ئه‌ڵقه‌ى له ته‌له‌فزیۆنى كه‌نه‌دا پێشكه‌ش كرد ده‌رباره‌ى لێك چوونى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه قورئانى پیرۆز پێش (1400) ساڵه باسی كردووه، له گه‌ل ئه‌و زانسته‌ى له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌رخراوه .
له‌به‌رنامه تهلهفزیوَنیهكهدا ئه‌م پرسیاره‌ى به‌ره‌و رِوو كرایه‌وه : ئه‌ى مامۆستا" مور" ئه‌مه‌ى تۆ ده‌یڵێى ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت تۆ باوه‌ڕت وایه كه قوڕئان وته‌ى خوایه ؟
له وه‌ڵامدا وتى: من هیچ قورسیه‌ك له په‌سه‌ندكردنى ئه‌وه‌دا نابینم. پاشان پێی وترا: چۆن باوه‌ڕ به (محمد) دێنیت له كاتێكدا تۆ باوه‌ڕت به (مه‌سیح) هه‌یه؟ له‌وه‌ڵامدا وتى: من باوهرِم وایه هه‌ردووكیان ده‌رچووى یه‌ك قوتابخانه‌ن.
به‌م شێوه‌یه زاناكانى جیهان له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌توانن بیسه‌لمێنن كه ئه‌م په‌رتووكه به‌زانستى خوایى دابه‌زیوه ، وه‌ك په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت لكن الله يشهد بما أنزل اليك أنرله بعلم (سورة النساء: 166)
به‌وه‌ش ده‌سه‌لمێت (محمد) (صلى الله عليه وسلم) پێغه‌مبه‌رى خودایه .
بو بينيني ئه م به شه به فيديويي سه يرى ئه م لينكانه بكه:
[de.youtube.com]
[de.youtube.com]
|