مه‌رج و پله‌و پایه‌کانی "باڵاپۆشی" و زیانه‌کانی ته‌به‌ڕوج له ئیسلامدا پێش ئه‌وه باس له مه‌رجه‌كانی باڵاپۆشیی بكه‌ین ده‌بێ بزانین كه پۆشینی حیجاب یا جه‌لباب لای ئافره‌تی مسوڵمان گه‌وره‌ترین درووشمی دینداری و خوا به یه‌كناسینه، به‌ڵكوو ناسنامه‌ی ناسینه‌وه‌یانه له دونیا، وێڕای ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر له قوڕئانی پیرۆز‌و فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ری ئه‌كڕه‌م ورده‌وه بین، ئه‌بینین كه ئافره‌تیان به جۆرێ له مه‌خلووقه گرانبه‌هاكانی ئیسلام حسێب كردووه، بۆیه به‌سه كه ئافره‌ت ناوی دایكی لێنراوه، ئه‌گه‌ر تێڕامێنین ئه‌بینین له ئیسلامدا ئافره‌ت گه‌وهه‌ره، دایكه، شووشه‌یه، شه‌ڕه‌فه، گه‌وره‌ترین نیعمه‌ته، به‌هه‌شتی له ژێر پێ دایه، نازی له پێش نازی باوكدایه.. ده‌با بزانین خوای په‌روه‌ردگار [ (جل شأنه) ] له قوڕئانی پیرۆز‌و پێغه‌مبه‌ری ئه‌كڕه‌م (صلى الله عليه وسلم) له سوننه‌تی به پێزیدا سه‌باره‌ت به مه‌دحی ئافره‌تان چی ده‌فه‌رموون: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: 1. وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ (النساء: 19). واته: با ڕه‌فتارو كردار‌و گوفتارتان چاك و جوان بێت له گه‌ڵیاندا. 2. وَآتُوا النِّسَاءَ صَدُقَاتِهِنَّ نِحْلَةً فَإِنْ طِبْنَ لَكُمْ عَنْ شَيْءٍ مِنْهُ نَفْساً فَكُلُوهُ هَنِيئاً مَرِيئاً (النساء: 4) . واته: ماره‌یی ئافره‌تان بده‌ن به‌و په‌ڕی دڵفراوانی و ئاسوده‌یییه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر به ئاره‌زوو ویستی خۆیان ده‌ستیان هه‌ڵگرت له هه‌ندێك ماره‌یی و به‌خشییان به ئێوه، ئێوه بۆتان هه‌یه بیخۆن و به‌كاری بێنن، وه به‌بێ دوو دڵی نۆشی بكه‌ن. پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: 1. (اسْتوْصُوا بِالنِّساءِ خيْراً ، فإِنَّ المرْأَةَ خُلِقَتْ مِنْ ضِلَعٍ ، وَإِنَّ أَعْوجَ ما في الضِّلعِ أَعْلاهُ ، فَإِنْ ذَهبتَ تُقِيمُهُ كَسرْتَهُ ، وإِنْ تركتَهُ ، لمْ يزلْ أَعوجَ ، فاستوْصُوا بِالنِّسَاءِ) (متفقٌ عليه عن أبي هريرة(رضی الله عنه)) . واته: ده‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا چاك بن، چونكه ئافره‌ت له په‌راسوو درووست بووه، خوارترین به‌شی په‌راسوو بڵنترینیانه، گه‌ر چووی ڕاستت كرده‌وه ئه‌شكێت، گه‌ر لێشی گه‌ڕێیت هه‌ر به خواری و ناسكی ئه‌مێنێته‌وه، كه‌وابوو زۆر ئاگاداری ئافره‌تان بن. 2. (أَكْمَلُ المُؤْمنين إِيمَاناً أَحْسنُهُمْ خُلُقاً ، وَخِياركُمْ خيارُكم لِنِسَائِهِم) (رواه التِّرمذي وقال : حديثٌ حسنٌ صحيحٌ وعن أبي هريرة (رضی الله عنه) ) . واته: كامڵترین بڕوای ئیمانداران ئه‌و كه‌سه‌یه كه جوانترین ڕه‌وشتی هه‌بێت، وه چاكترین كه‌ستان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه بۆ خێزانیان باش بن. 3. (الدُّنْيَا مَتَاعٌ ، وَخَيْرُ مَتاعهَا المَرْأَةُ الصَّالحةُ) (رواه مسلم عن عبدِ اللَّه بنِ عمرو بن العاص رضي اللَّه عنهما). واته: دونیا خۆشیه، چاكترین خۆشیش تیایدا ئافره‌تی ساڵحه. (به درێژی له بابه‌تی "ئافره‌ت له سه‌رده‌می زێڕینی ئیسلامی‌دا " درێژه‌مان به زیاتر له‌و بابه‌ته داوه) ده‌جا بێینه‌وه سه‌ر بنه‌ڕه‌تی باسه‌كه‌و كه‌مێك به وردی و تێگه‌یشتنه‌وه تێڕامێنین تا فه‌زڵ و پله‌وپایه‌ی باڵاپۆشی له ئیسلامدا بۆمان ڕوون بێته‌وه، له دواییا خراپه‌و زیانه‌كانی ڕووتی و ده‌ركه‌وتنی ئافره‌تان وه‌ك سه‌ردمی نه‌فامی كۆن له ڕوانگه‌ی شه‌ریعه‌ت و به‌رنامه‌ی خوا پاشان ئه‌قڵی سه‌لیمیش شی ده‌كه‌ینه‌وه (ان شا‌ء الله). بۆ درێژه‌ی ئه‌م باسه: بفه‌رموون له‌م لینکه‌ی خواره‌وه وه‌ک کتێب دایگرن: [www.dangiislam.org]
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).