پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٢٣-زولقیعده‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٢١/١١/٢٠٠٨ ز
 
  سه‌ره‌تا :: هه‌مه‌جۆره :: ڕاپۆرته‌كان
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: ده‌نگی ئیسلام | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٣٨٢ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٨/ ٨/٨ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز زانای ناوداری ئیسلامیی كۆچی دوایی كرد


مِنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضَى نَحْبَهُ وَمِنْهُمْ مَنْ يَنْتَظِرُ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلاً

ئه‌مشه‌و شه‌وی هه‌ینی ئه‌ستێره‌یه‌كی تر له‌ كاروانی ڕابوونی ئیسلامی و زاناو بانگخوازێكی تری كورد له‌ ته‌مه‌نی 97 ساڵیدا كوژایه‌وه‌.
مامۆستا مه‌لا عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز كه‌ برا گه‌وره‌ی هه‌ردوو ڕابه‌ری كۆچكردوو به‌ڕێزان (مامۆستا مه‌لا عوسمان عه‌بدولعه‌زیز و مامۆستا مه‌لا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز)و باوكی ڕابه‌ری ئێستاو سێیه‌می بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی (جه‌نابی مامۆستا مه‌لا موحه‌ممه‌د مه‌لا عومه‌ر)بوو، له‌ پاش ته‌مه‌نێكی پڕ له‌ خێرو خزمه‌تێكی تولانی درێژی ڕابوونی ئیسلامی له‌ ته‌مه‌نی 97 ساڵی به‌ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
مامۆستا مه‌لا عومه‌ر یه‌كێك بووه‌ له‌ بانگخوازه‌ چالاكو بوێره‌كانی نێو ڕابوونی ئیسلامی كه‌ سه‌ده‌یه‌ك له‌ خزمه‌تی بووژانه‌وه‌و گه‌یاندنی په‌یامی پاكی پێغه‌مبه‌رمان  بووه‌و به‌رده‌وام گیانی جیهادو خه‌باتی بێوچانی وه‌ به‌ر لاوانمان داوه‌..

جه‌نابی هه‌ر له‌و ڕۆژه‌ی كه‌ شێخ محه‌مه‌د مه‌حموود سه‌وواف (دامه‌زرێنه‌ری ڕێكخراوی ئیخوانولموسلمین) كه‌ له‌ ساڵی 1952 سه‌ردانی شاری هه‌ڵبجه‌ی كردووه‌، په‌یوه‌ندی پێوه‌ كردووه‌و بۆته‌ ئه‌ندامێك له‌ ڕێكخراوی ئیخوانولموسلمین.
جه‌نابی دوای ئه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ جێده‌هێڵێ‌ و به‌ره‌و ئێران سه‌ر هه‌ڵده‌گرێت، له‌وێ‌ وه‌ك درێژه‌و پێده‌ری په‌یوه‌ندی ئیسلامیی كه‌ جه‌نابی مامۆستا شێخ موحه‌ممه‌د به‌رزنجی و پاشان مامۆستا شێخ له‌تیفی ڕه‌حمه‌تی كه‌ ڕابه‌رێتیان ده‌كرد درێژه‌ به‌ خه‌بات ئه‌دات، تا له‌ گه‌ڵ‌ جه‌نابی مامۆستا عوسمان و مامۆستا مه‌لا عه‌لی (خوا لێیان خۆش بێت) و باقی مامۆستایانی تر بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ڕاده‌گه‌یه‌نن.
جێگه‌ی باسه‌: جه‌نابی مامۆستا له‌ ساڵی 1911 له‌ گوندی پریسی سه‌ر به‌ قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌ دایك بووه‌، قوتابییه‌كی كارای مامۆستا مه‌لا ساڵحی گه‌وره‌و چه‌ندین زانای تری ناوچه‌كه‌ زانسته‌ شه‌رعییه‌كانی ته‌واوكردووه‌.
به‌ڕێزی دوای ململانێیه‌كی زۆری له‌ گه‌ڵ‌ نه‌خۆشیدا ئه‌جه‌ل مه‌ودای نادا تا له‌ ڕۆژی 7 له‌سه‌ر 8ی ساڵی 2008 له‌ شه‌وی هه‌ینی له‌ شاری سلێمانی كۆچی دوایی ده‌كات، واش بڕیاره‌ كه‌ ته‌رمی پیرۆزی له‌ ته‌ك گلكۆی به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا عوسمان و مامۆستا مه‌لا عه‌لی و باقی مامۆستایانی تر كۆچكردووی نێو ڕابوونی ئیسلامی به‌ خاك بسپێردرێت..
هه‌زاران سڵاوو ڕه‌حمه‌ت له‌ گۆڕی پاكی مامۆستا مه‌لا عومه‌رو تێكڕای مامۆستاو ڕابه‌رو پێشه‌وایانی كۆچكردووی ئیسلامیی.
ئێمه‌ لێره‌وه‌ وه‌ك ستاف و به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی ده‌نگی ئیسلام، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د مه‌لا عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز (ڕابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی) و تێكڕای مه‌كته‌بی سیاسیی و سه‌كردایه‌تی و پێشمه‌رگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ده‌كه‌ین و داوای لێخۆشبوونیش بۆ جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز ده‌كه‌ین و خوا سه‌بووری خانه‌واده‌و تێكڕای خزمو خوێشانی مامۆستای ڕه‌حمه‌تی بدات. (آمين)
(إنا لله وإنا اليه راجعون)

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ماڵپه‌ڕی ده‌نگی ئیسلام

لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [١٠]
08.22.2008 20:01:08 GMT
خودای گه‌وره‌ لێی خۆش ببێت و سه‌بووری كه‌سوكاری و تێكڕای موسوڵمانانی كوردستانیش بدات، چونكه‌ به‌ڕاستی زانایانی خه‌مخۆر بۆ هه‌موو ئۆمه‌ت ده‌ژین نه‌ك ته‌نها بۆ خۆیان و كه‌سوكاریان، مامۆستا مه‌لا عومه‌ری به‌ڕێزیش یه‌كێك بوو له‌و زانا خه‌مخۆرانه‌ (نحسبه كذلك والله حسيبه)، خودا پله‌وپایه‌یه‌كی به‌رزی پێببه‌خشێت، ئامین خودایه‌.

هه‌ژار


08.12.2008 14:03:05 GMT
خوای گه‌وره‌ لێی خۆش بێت
إنالله وأنا الية راجعون

نةوزاد


08.10.2008 21:53:27 GMT
سلام الله عليكم ورحمته وبركاته - زور سوباس بؤ هاو سوزيتان و خةمخوريتان بؤ زاناياني ئيسلام و ئةهلى ئيسلام . فجزاكم الله خير الجزاء . بةراستى سايتى دةنكى ئيسلام جيي دلخوشي موسلمانانى كوردستانة . سةركةوتووبن .
www.bzotnawa.net

مالبةري بزووتنةوةى ئيسلاميي


08.10.2008 00:22:41 GMT
انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون.
خوای گه‌وره‌ له‌ گوناهانی خۆش ببه‌ و به‌هه‌شتی به‌رینی پێ ببه‌خشه‌.

موسلیم


08.09.2008 16:40:20 GMT
السلام علیکم
به‌ بیستنی هه‌ واڵی کۆچی زانایه‌ کی تری گه‌ له‌ که‌ مان ئه‌ و فه‌ رموده‌ یه‌ ی پێغه‌ مبه‌ ری خواصلی الله‌ علیه‌ وسلم م بیر که‌ وته‌وه‌ که‌ ده‌ فه‌ رمویت قیاممه‌ت نایه‌ت تاوه‌ کو 3 شت له‌ ناوماندا زۆر ده‌ بن1-نه‌ مانی عیلمی شه‌ رعی 2-زۆربونی منداڵی زۆڵ 3-به‌ ده‌ گمه‌ ن ده‌ ست که‌ وتنی در هه‌ مێکی حه‌ ڵاڵ ....
ژا ب راستی خوای گه‌ وره‌ زانست هه‌ ڵ ناگرێت به‌ لێکردنه‌وه‌ی له‌ دڵی به‌ نده‌ کانی به‌ ڵکو زانست نا مێنێت به‌ نه‌ مانی زانایانی ئیسلام به‌ ڕاستی هه‌ موو ئه‌ م فه‌ رموده‌ جوانانه‌ وه‌ ك گزنگی به‌ ری به‌ یان ڕو ئه‌ ده‌ ن له‌ ناوماندا به‌ ناوی خۆم و ماڵ و منداڵمه‌ وه‌ پرسه‌ و سه‌ ره‌ خۆشی خۆم ئا ڕاسته‌ی خانه‌ واده‌ ی مامۆستا عومه‌ ر عه‌ بدو لعه‌ زیز ده‌ که‌ ین داواکارین له‌ خوای گه‌ وره‌ که‌ وا به‌ به‌ هه‌ شتی پا ن و به‌ رینی شا د بکات اللهم امین
والسلام علیکم

شێخانی


08.09.2008 11:05:18 GMT
سه‌رنج بڵاو نه‌کرایه‌وه‌، چونکه‌ به‌ فۆنتی کوردی نه‌نووسرابووه‌. (ده‌نگی ئیسلام)

edriss


08.09.2008 09:34:14 GMT
أحسن الله عزاءكم في مصابكم، إنا لله وإنا إليه راجعون

tarq


08.08.2008 16:43:49 GMT
داواکارم له‌خوای گه‌وره‌ که‌ جێگای مامۆستای به‌رێز: مامۆستا مه‌لا عومه‌ر عه‌بدولحه‌زیز و هه‌مووو مامۆستایانی گه‌‌له‌که‌مان‌ که‌گیانی خۆیان به‌خت کردووه‌ له‌ پێناو به‌دیهێنانی ئاینی ئیسلام به‌به‌هه‌شتیی پان و به‌رین شادبکات... (إنا لله وإنا اليه راجعون)

لوقمان


08.08.2008 16:36:49 GMT
خوای گه‌وره ڕه‌حمی پێ بکات.

هیوا


08.08.2008 15:17:50 GMT
خوای گه‌وره‌ ڕه‌حمی پێبکات و قه‌بره‌که‌ی بکه‌یته‌ باخچه‌یه‌ک له‌ باخچه‌‌کانی به‌هه‌شت
وه‌ داوا له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌که‌م که‌ شادی بکات به‌و به‌هه‌شته‌ی که‌ پانیه‌که‌ی ئاسمان و زه‌ويه‌ وه‌ بیخاته‌‌ ڕێزی پیاوچاکانا. آمین.

بیلال


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠