پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٢٣-زولقیعده‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٢١/١١/٢٠٠٨ ز
 
  سه‌ره‌تا :: فه‌رمووده‌کان :: ریاض الصالحین
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: کوڕی ئیسلام | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٣٠٩ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٨/ ٨/٩ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

باسی هاندان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پیاو له‌به‌ری ڕه‌نجه‌شانی خۆی بخوات و واز له‌ سواڵ و داوای ده‌سه‌نه‌ بێنێ
قال الله تعالى " فإذا قضيت الصلاة فانتشروا في الأرض وابتغوا من فضل الله " الجمعة/10.

واته‌: کاتێ نوێژی هه‌ینی کراو له‌ نوێژ بوونه‌وه‌، ئیتر وه‌ک ئاسایی بڵاوه‌ی لێ‌بکه‌ن ‌و بچن به‌لای کاری خۆتانه‌وه ‌و مشووری ئه‌و رزق و ڕۆزییه‌ی خۆتانه‌ بخۆن که‌ خودا له‌ سایه‌ی خۆیه‌وه‌ ده‌تان داتێ، له‌هه‌موو حاڵ ‌و بارو دۆخێکیشا یادو ذیکری خودا کات ‌و شوێنی بۆ نیه‌، ته‌نانه‌ت له‌ناو ئاوده‌ستیشدا سووننه‌ته دیکری خودا بکرێ ‌و سه‌راوکه‌ر بڵێ: أعوذ بالله‌ من الخبث والخبائث.‌


1/539- (وعن أبي عبد الله الزبير بن العوام رضي الله عنه قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم لأن يأخذ أحدكم أحبله ثم يأتي الجبل فيأتي بحزمة من حطب على ظهره فيبيعها فيكف الله بها وجهه خير له من أن يسأل الناس أعطوه أو منعوه) رواه البخاري

عه‌بدوڵڵای کوڕی زوبه‌یری کوڕی عه‌ووام ( خودا لێیان ڕازی بێ) فه‌رمووی: حه‌زره‌ت (دروودی خودای لێ بێ) ده‌فه‌رمووێ: سوێندم به‌و که‌سه‌ی که‌گیانی منی‌ به‌ده‌سته‌ که‌سێ له‌ئێوه‌ گوریسێ هه‌ڵبگرێ و بچێ بۆ ئه‌و که‌ژه‌و به‌کۆڵ کۆڵه‌ دار بێنێ‌و بیفرۆشێ‌و خۆی پێ ڕزگار بکا له‌چاو به‌ره‌ژێری ئه‌م ‌و ئه‌و، هێشتا ئه‌وه‌ی گه‌لێ له‌وه‌ باشتره‌ که‌ بچێ ده‌ست له‌ مه‌ردووم پان بکاته‌وه‌، ئیتر ئه‌و مه‌ردمه‌ به‌شی بده‌ن یان به‌شی نه‌ده‌ن، هه‌ر ئیشکردنه‌ به‌قه‌درتره‌ له‌سواڵ کردنه‌که‌! (ب/تاج).

2/540- (وعن أبي هريرة رضي الله عنه قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم لأن يحتطب أحدكم حزمة على ظهره خير من أن يسأل أحدا فيعطيه أو يمنعه) متفق عليه

مه‌ئالی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش وه‌ک و فه‌رمووده‌که‌ی پێشوو وایه‌.

3/541- ( وعنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال كان داود عليه السلام لا يأكل إلا من عمل يده) رواه البخاري (رضوان الله‌ تعالی علیه‌):

ئه‌بو هوره‌یره‌ (ڕه‌زای خودای لێ بێ) له‌ حه‌زره‌ته‌وه‌ ( دروودی خودای له‌سه‌ر بێ) ده‌فه‌رمووێ: داوود پێغه‌مبه‌ر( دروودی خودای له‌سه‌ر بێ) هه‌ر له‌به‌ری ڕه‌نجه‌شانی خۆیی ده‌خواردو به‌س ( بوخاری ڕه‌حمه‌ت له‌ گۆڕی نازداری).



4/542- (وعنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال كان زكريا عليه السلام نجارا) رواه مسلم

دیسان ئه‌و فه‌رمووی: حه‌زره‌ت (دروودی خودای له‌سه‌ر بێ) فه‌رمووی: زه‌که‌رییا پێغه‌مبه‌ر (دروودی خودای له‌سه‌ر بێ) دارتاش بوو (م).

5/543- (وعن المقدام بن معد يكرب رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال ما أكل أحد طعاما خيرا من أن يأكل من عمل يده وإن نبي الله داود صلى الله عليه وسلم كان يأكل من عمل يده) رواه البخاري

میقدام (ڕه‌زای خودای له‌سه‌ر بێ) فه‌رمووی: حه‌زره‌ت (دروودی خودای له‌سه‌ر بێ) ده‌فه‌رمووێ: هیچ نا‌نێ وه‌ک ئه‌وه‌ باش نییه‌ که‌ مرۆڤ له‌به‌ری ڕه‌نجه‌شانی خۆی بخوات، داوود که‌ پێغه‌مبه‌ری خودا بوو(دروودی خودای له‌سه‌ر بێ) هه‌ر له‌به‌ری ڕه‌نجه‌شانی خۆی ده‌خوارد (ب).

----------------------------------------------------------
سه‌رچاوه‌: ریاض الصالحین (به‌رگی دووه‌م).

لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [١]
08.11.2008 23:22:41 GMT
ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت بابه‌تێکی زۆر له‌ جێگای خۆیه‌تی

هيفار


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠