ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
(1) النووي: يحيى بن شرف الدين النووي الشافعي أبو زكريا خاوه‌نی كتێبه دانراوه‌كان، له(نوى) له دایك بووه‌و هه‌ر له‌وێش وه‌فاتی كردووه، له دیمه‌شق زانسته شه‌رعییه‌كانی خوێندووه، (شه‌رحی سه‌حيحی مسلم) و (المجموع شرح المهذب) له به‌ناوبانگترین كتێبه دانراوه‌كانییه‌تی، له (631) ك له دایك بووه‌و له (676) ك وه‌فاتی كردووه.
(2) ابن الحجر العسقلاني: أبو الفضل ، شهاب الدين أحمد بن علي بن محمد الكناني العسقلاني، زانای حه‌دیس و وێژه‌دارو مێژوونوس، نووسینی جۆراوجۆری هه‌یه، له(822) ك وه‌فاتی كردووه.
(3) عمرو بن عبيد: أبو عثمان، به‌نده‌ی خێڵی( تميم) و فارسی بووه، زاهیدو خواپه‌رست به‌ڵام گومڕاو خاوه‌ن بیدعه بووه، نكولی له قه‌ده‌ر كردووه، گه‌وره‌ی موعته‌زیله‌كانه. له (143) ك یان پێشتر وه‌فاتی كردووه.
(4) معبد الجهني: معبد بن عبد الله بن عكيم یان عويم، گومڕاو خاوه‌ن بیدعه بووه ، یه‌كه‌م كه‌س بووه له باسی قه‌ده‌ردا بیدعه‌ی كردووه، له(80) ك كوژراوه.
(7) عبد العزيز بن عبد الله بن باز: له (الرياض) له ساڵی (1330) ك له دایك بووه، له بیست ساڵییه‌وه كوێر بووه، علومی شه‌رعی له‌سه‌ر ده‌ستی زانایانی(الرياض) وه‌رگرتووه، سه‌رۆكی(هيئة كبار العلما‌ء) بوو، له مه‌یدانی بانگه‌واز بۆ لاى خوا‌و بایه‌خدان به كاروباری مسوڵمانان چالاكی جۆراوجۆری هه‌بوو. له(1402) ك خه‌ڵاتی (الملك فيصل العالمية لخدمة الإسلام) ی پێدراوه. له (1420) ك وه‌فاتی كردووه.
(8) (فتح الباري شرح صحيح الإمام البخاري): كتێبی دانراوی(الإمام الحافظ أحمد بن علي بن حجر العسقلاني) ناسراو به(ابن حجر) ه، گه‌وره‌ترین شه‌رحی ( صحيح البخاري) یه، هه‌ردوو زانا(ابن باز والحافظ عبد الله الدويش) ته‌علیقیان له‌سه‌ر نووسیوه.