یان ئەو ئاکارانەی کە لە خودت دا بونیان هەیە .. تۆ کەسێکی بە تەماعی ... کەللەڕەقی... گاڵتەکردنت پێ خۆشە وگوێڕایەڵی دهکەی بۆ سەرپێچی فهرمانی خوای گەورە.
سەیری هاوڕێکانت بکە ، ئایا هاوڕێی خراپ ، ئایا هەمان کارەکانی ئەوان دەکەیتەوە ؟ ناتوانی دەستبەرداریان بیت؟
بگەڕێرەوە بۆ ڕابردوو بزانە چ کردەوەیەکت هەیە کە جێی شەرمە باسی بکەیت یان دەترسیت بە زانینیان، بەڵام ئەوە بزانە ئەگەر تۆش لە بیرت چووبێتەوە خوای گەورە لە بیری ناچێت، هەروەک خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت : ووضع الكتاب فترى المجرمين مشفقين ممافيه ويقولون مال هذا الكتاب لا يغادر صغيرة ولا كبيرة إلا أحصاها ووجدوا ما عملوا حاضرا ولا يظلم ربك أحدا.. ( سورە الکهف ، ایە 49)
سەیری خۆت بکە بزانە سەرپێچی کردن لات ئاسانە ؟ لە خوا دەترسیت ؟
یان کارێکی هەڵە کە ترست هەیە لە کردنی ئایا ئەو ترسە ترسی خوایە یان ترسی ئەوەی خەڵک بتبینن ؟؟
ئەو کارە باشەی پێشکەشی ئەکەیت خاڵیسەن بۆ خوایە ؟
پرسیارەکان زۆرن هەروەها تاوانە کانیش...
تۆ ئەتوانی ئەمە تەنها لە نێوان خۆت و خوای گەورە بێت ئەگەر شەرم بکەی لەوەی پێت بزانرێت ، وە ئەگەر نا دەتوانیت خێزانەکەت بەشدار بکەیت بۆ یارمەتی و ڕزگار بوونت لەو میحنەتە و چارەسەری نەخۆشیەکەت...
بەڵێ تاوان کردن و هەوڵدان بۆ تاوان گەورەترین و ترسناکترین نەخۆشیە....
بیر لە تاوانەکانت بکەرەوە بچوک و گەورە ، سەیری بچوکی تاوان مەکە بەڵکو سەیری گەورەیی ئەو زاتە بکە کە سەرپێچیت کردوە...
چەند ڕوژێکی کەم ماوە .... بە خۆتدا بچۆرەوە ... هەر ئێستە بڕیاری گەڕانەوە بۆ لای خوا و تەوبە کردن بدە و دوای مەخە ..
مردن کتووپڕ یەخەت دەگرێت .... بەهەشت و دۆزەخ زۆر نزیکن لە بەندەوە...
خوشک و برای بەڕێزم... هێشتا کاتت هەیە بۆ چاککردنی کردەوەکانت کە لە ڕابروودا کردووتن کە رابوردووە و تۆ لەیادت کردوون...
هەموو ڕۆژێ ئەم لێپرسینەوانە لە خۆت بکە تا تاوانەکانت نەهێڵیت یان هیچ نەبێت کەمیان بکەیتەوە...
دەست بکە بە جیهادی نەفست وە بەرگری بکە و بە خۆتدا بچۆرەوە بەرەو چاکسازی هەنگاو بنێ ...
پشت بە خوای گەورە ببەستە و داوای لێبکە لێت وەربگرێت ...
بیر لەم وتە جوانەی خوای گەورە بکەرەوە کە دەفەرموێت : وماتكون في شأن وماتتلوا منه من قران ولا تعملون من عمل إلا كنا عليكم شهودا إذ تفيضون فيه وما يعزب عن ربك من مثقال ذرة في الأرض ولا في السماء ولا أصغر من ذلك ولا أكبر إلا في كتاب مبين