
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: کوڕی خاک ڕێكه‌وت: ٢٠٠٥/ ١٢/٢١
البسملة ( بِسْمِ اللهِ الَّرحْمَنِ الَّرحِيمِ )
واتاكه‌ی: ئه‌مه ڕسته‌یه‌كی ناوی یه (الجملة الأسمية) له عه‌ره‌بیشدا وه‌ك یاسایه‌كی گشتی ده‌بێت ڕسته به‌كردار (فرمان) ده‌ست پێ بكات ، بهلاَم ئه‌گه‌ر به ناو ده‌ستی پێ كرد ئه‌وه سوود به‌مانای ڕسته‌كه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه‌یش بۆ زیاتر دڵنیایی ڕسته‌كه ده‌بێت (هه‌روه‌ها مانای (حصر)یش ده‌گه‌یه‌نێ بۆنموونه لێره‌دا مانای (البسملة) . به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی به‌زه‌یی ده‌گه‌یه‌نێت . بهلاَم واتای ڕسته‌كه ڕسته‌یه‌كی ئاوه‌ڵناوی یه (الجملةالإسمیة) ئه‌وه مانای ته‌نها به‌ناوی خوا هێنان ده‌گه‌یه‌نێت و هیچ ناوهێنانێكی تر ، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه ڕسته‌كه فرمانی تێدانی یه بۆیه بۆی ته‌قدیر ده‌كرێت ئه‌ویش له كاتی قورئان خوێندندا واتای (من ته‌نها به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانه‌وه ده‌خوێنمه‌وه . واته فرمانی (خوێندن)ی بۆ دیاری ده‌كه‌رێت .
الرحمن: ڕه‌حمه‌تێكی زۆر فراوان و گشتی یه و تایبه‌تی یه به‌م دونیا یه‌وه بۆ هه‌موو دروست كراوهكانیهتی واتا گشت ئه‌گرێته‌وه له ته‌واوی دروست كراوه‌كانی له دیار و نهدیارومرۆڤ و مهلائیكهوجنۆكهو ئاژه‌ڵ وبێ رۆح ...هتد
الرحیم: ڕه‌حمه‌تێكی زۆری تایبه‌تی یه بۆ موسڵمانان و ئه‌هلی ئیمان و تایبه‌ت مه‌نده به ڕۆژی ئاخیره‌ت.
شێوه‌كانی ( البسملة):
ته‌نها (بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ)هو هیچی تر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایه‌تێكه له سوره‌تی نمل (إِنَّهُ مِن سُلَيْمَانَ وَإِنَّهُ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ) و ڕای كۆی ئوممه‌ته بۆیه شێوه‌كه‌ی دیاری كراوه و جۆری ترمان نی یه , هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵه‌كانیش هه‌ر وایان فه‌رمووه خوایان لێ ڕازی بێت . درود و ڕه‌حمه‌تیش له پێغه‌مبه‌ری خوا بێت .
حوكمه‌كه‌ی:
1. واجبه ووتنی له‌سه‌ره‌تای هه‌موو سوره‌تێكی قورئانی پیرۆز بێ جگه له سوره‌تی ته‌وبه (بَرَاءةٌ مِّنَ اللّهِ وَرَسُولِهِ إِلَى الَّذِينَ عَاهَدتُّم مِّنَ الْمُشْرِكِينَ) .
2. له نێوان سوره‌ته‌كاندا واته نێوانی دووسورهت چوار ڕوو ئه‌گرێته خۆی بۆ خوێنه‌وه به‌م شێوانه‌ی خواره‌وه ده‌بێ:
1. پچڕاندنی هه‌موو : وه‌ستان له‌سه‌ر كۆتایی سوره‌تی یه‌كه‌م ، پاشان (البسملة)و وه‌ستان، پاشان ده‌ست پێكردنی سه‌ره‌تای سوره‌تی دووه‌م . (ومنشَرِّ حَاسِدٍ إِذَا * حَسَدَ بِسْمِ اللهِ الَّرحْمَنِ الَّرحِيمِ * قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ)
2. وه‌ستان له‌سه‌ر كۆتایی سوره‌تی یه‌كه‌م ، پاشان (البسملة ) و گرێ دانی له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای سوره‌تی دووه‌م. (ومنشَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ * بِسْمِ اللهِ الَّرحْمَنِ الَّرحِيمِ قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ).
3. گرێدانی هه‌موو به‌یه‌كه‌وه
واته كۆتایی سوره‌تی یه‌كه‌م پاشان ووتنی (البسمله)و پاشان سه‌ره‌تای سوره‌تی دووه‌م، هه‌موو پێکه‌وه:(ومن شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ بِسْمِ اللهِ الَّرحْمَنِ الَّرحِيمِ قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ).
4. گرێدانی یه‌كه‌م و دووه‌م پاشان وه‌ستان و خوێندنه‌وه‌ی سوره‌تی دووه‌م. بهلاَم ئه‌م ڕووه‌یان جائیز نی یه . چونكه زانایان فه‌رموویانه: (البسمله) بۆ سه‌ره‌تای سوره‌ته نه‌ك كۆتایی .
باسێكی گرنگ :
هه‌ندێ له زانایان سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه كه له ڕووی باشتر خوێندنه‌وه . فه‌رموویانه : باشتر وایه (الأستعاذة) گرێ نه‌درێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه به ناوی خوا ( الله ) یان به سیفه‌تێكی خوای گه‌وره ده‌ست پێ ئه‌كات . نموونه : ( أعوذ بالله من الشيطان الرجيم * الله نور السموات والأرض)یاخود ئایه‌تی كورسی به‌ڵكو له خوێندنه‌وه‌ی دا به وه‌ستانێك نێوانیان جیا بكرێته‌وه . ئه‌وه‌ش له‌به‌ر گه‌وره‌یی و پاكی خوای گه‌وره تاوه‌كو له‌گه‌ڵ شه‌یتانی نه‌فره‌ت لێكراو ناوی به‌رزو بڵندی نه‌یه‌ت.
هه‌روه‌ها (البسملة)ش له‌گه‌ڵ ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه به ووشه‌ی شیتان ده‌ستی پێ كردووه . ئه‌وه‌یش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌یتان نه‌فره‌تی لێ كراوه و دوورخراوه‌یه له ڕه‌حمه‌تی خوا و (البسملة) ش ڕه‌حمه‌تی خوایه كه ناشێت بۆ ئه‌و نه‌فره‌ت لێكراوه. وه‌ك:
(بسم الله الرحمن الرحيم الشيطان * يعدكم الفقر و يأمركم بالفحشاء)