
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: کوڕی خاک ڕێكه‌وت: ٢٠٠٥/ ١٢/٢١
ده‌رچه‌ی پیته‌كان (مخارج الحروف)
ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ سیفاتی پیته‌كان گرنگترین بابه‌تی هونه‌ری زانستی ڕه‌وان خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆزه. هه‌ر یه‌كێك تیایاندا به‌توانا بێت ئه‌وا توانایی ته‌واوی ده‌بێت به پاراوترین زمان ووتوێژبكات ، كه ئه‌ویش زمانی عه‌ره‌بی یه و زمانی قورئانی پیرۆزه.
واتای ده‌رچه ( المخرج ):له زمانه‌وانیدا : شوێنی ده‌رچوون ( محل الخروج ): شوێن ده‌رچه‌ی شتێك ده‌گرێته‌وه.
له‌زاراوه‌دا : شوێنی ده‌رچوونی پیت (محل خروج الحرف): ده‌رچوونی هه‌ر یه‌كێك له پیته‌كانه له شوێنی دروست بوونیانه‌وه وه‌ك: ده‌رچه‌كانی زمان و قورگ و...هتد.
واتای پیت( الحرف ).
له‌زمانه‌وانیدا : ڕۆخ ( قه‌راغ )ی شتێك.
له زاراوه‌دا : ده‌نگێكه دروست ده‌بێت له ده‌رچه‌یه‌ك ( مخرج )ی دیاری كرا‌و، وه‌ك . قورگ ، زمان و لێوه‌كان، یاخود ده‌رچه‌یه‌كی دیاری نه‌كراوی وه‌ك بۆشایی ده‌م ( جوف الفم ) .
پیته‌كانی زوبانی عه‌ره‌بی كه ژماره‌یان بیست و نۆ پیته هه‌موویان ده‌رچه‌یكی دیاری كرا‌و (محقق ) یاخود دیاری نه‌كراو ( مقدر)یان هه‌یه . به‌لاَم 7 پیت هه‌ن كه له قورئانی پیرۆز دا هاتوون ده‌رچه‌یه‌كی ناسراو به خۆیانیان نی یه , ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه تێكه‌ڵی دوو ده‌رچه یاخود له نێوانی دوو ده‌رچه دا دروست ئه‌بن .
1. ووشه‌ی (ءأعجمی ) له‌سوره‌ی (فصّلت /44 )دا هاتووه. هه‌مزه‌كه‌ی نه‌وه‌ك هه‌مزه‌یه‌كی ئاسایی ده‌نگی دێت نه‌وك ده‌نگی ئه‌لیف . به‌ڵكو له نێوانی هه‌ر دووكیان ده‌نگی دێت وه‌ك همزه‌یه‌كی ئاسان (الهمزه المسهلة)
2. خوێندنه‌وه‌ی پیتی (ص) ی ووشه‌ی (الصراط) كه كه‌مێك ده‌نگی (ز) ی تێكه‌ڵ ببێت، له خوێندنه‌وه‌ی حه‌فص نیمانه .
3. (ا) ئه‌لیفی مه‌یلدار ( الالف المماله ) له (بسم الله مجریها ومرسها)..
4. خوێندنه‌وه‌ی پیتی (ی) ی ووشه‌ی (غیض , قیل) كه كه‌مێك پیتی (و) تێكه‌ڵ ئه‌بێت، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌ی خوێندنه‌وه‌یه .
5. ده‌نگی (ا) ئه‌لیف مه‌دده‌دار كه كاتێك له پێشی یه‌وه پیتێكی قه‌ڵه‌و ( مفخم) هاتبێت ،كاریگه‌ری ئه‌و پیته ده‌نگی ئه‌لیفه‌كه قه‌ڵه‌و ده‌كات به لاوازی .
6. پیتی (ل) كاتێك كه به قه‌ڵه‌وی بخوێندرێته‌وه .
7. نونی زه‌ننه‌دار (نْْ) یاخود ته‌نوین واته دووسه‌ر و دوو بۆر و دووژێر له دوو حاڵه‌تی (إخفاء , إدغام) دا .
لێدوانه‌کان لێدوان بنێره
خزمه‌تی ئێمه
سه‌ره‌نجی خۆت بنووسه
دوایین پرسیاره‌کان
- تۆبه‌ی ڕاسته‌قینه گوناهه ده‌شواته‌وه.
- دوابه‌شی شه‌و چه‌ند کاتژمێر پێشی به‌یانییه؟
- حوکمی نووکته.
- ئافره‌تان ده‌توانن نوێژی به کۆمه‌ڵ بکه‌ن..
- درۆم کردووه هه‌تا مافی په‌نابه‌ریم پێ بده‌ن، ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گرم حه‌ڵاڵه؟
- زه‌یدی کوری حاریسه و شه‌رعییه‌تی له ماڵی پێغه‌مبه‌ردا به‌بێ شیردان.
- سوێنده‌که‌ت ناچارییه و گوناهێکی گه‌وره نییه.
- حوکمی مانه‌وه له‌گه‌ڵ مێردی مه‌یخۆردا.