
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: کوڕی خاک ڕێكه‌وت: ٢٠٠٥/ ١٢/٢٢
سیفه‌تی پیته‌کان
سیفه‌ت شتێکه‌و ده‌رچه‌ش شتێکی تره، زانایان ده‌فه‌رموون که ده‌رچه (المخرج) بۆ پیته‌کان وه‌ک ته‌رازوو وایه کێشیانی پێ دیاری ده‌کرێت واته سه‌نگه‌که‌ی، سیفه‌تیش وه‌ک قورسایه‌کان وایه که به‌هۆیه‌وه چۆنیه‌تی پیته‌که‌ی پێ دیاری ده‌کرێت وه‌ک سووکی و قورسی و لاوازی و قه‌ڵه‌وی و .....
سووده‌کانی سیفاتی پیته‌کان:
1- جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌و پیتانه‌ی له‌یه‌ک ده‌رچه‌وه ده‌رده‌چن، ئه‌و پیتانه‌ی هاوده‌رچه‌ن ئه‌گه‌ر به هۆی سیفاتیه‌کانیانه‌وه نه‌بێت له‌یه‌کتری جیاناکرێنه‌وه‌و ئه‌و کاته ده‌نگه‌کانیان له‌به‌ر گوێ وه‌ک یه‌ک ده‌بیسترێن.
2- ناسینه‌وه‌و جیاکردنه‌وه‌ی پیتی به‌هێزو لاواز، بۆ ئه‌وه‌ی بزانریت کام پیتی لاواز له پیتێکی به‌هیز تێکهه‌ڵکێش ده‌کرێت چونکه ناشێت پیتێکی به‌هێز له‌لاوازێک تێکهه‌ڵکێش بکرێت.
3- ڕه‌وان و جوان ده‌ڕبڕینی ئه‌و پیتانه‌ی ده‌رچه‌یان جیاوازه.
مانای سیفه‌ت (الصفة):
له‌زمانه‌وانیدا: ئه‌وه‌یه که حاڵه‌ت و چونیه‌تی و ئاستی شتێک دیاری ده‌کات، تاجیای بکاته‌وه له‌شتێکی تر وه‌ک جوانی و ناشرینی، ڕه‌ش و سپی، به‌رزی و نزمی،...هتد
له‌زاراوه‌ی ته‌جویددا: ئه‌و ده‌نگ و چونیه‌تی یه که تایبه‌ت ده‌بێت به‌پیتێک له پیته‌کان له کاتی ده‌ربڕین دا وه‌ک شاراوه‌یی و ئاشکرا کردن و توندی و نه‌رمی...هتد
تێبینی: خیلاف هه‌یه له‌ژماره‌ی سیفاته‌کان، ئێمه ڕای ئیبن جه‌زه‌ری په‌سه‌ند ده‌که‌ین که ده‌فه‌رمێت ژماره‌یان حه‌ڤده (17) سیفاته،به‌ڵام زانایانی تر هه‌ن شتی تریان له‌م باره‌یه‌وه فه‌رمووه وه‌ک ئه‌بو موحه‌ممه‌دی مه‌ککی کوڕی ئه‌بو تالیبی قه‌یسی که ژماره‌ی سیفاته‌کانی به (44) سیفات ژماردووه، هه‌روه‌ها زانای تریش هه‌ن که‌سیفاته‌کانی به(14) سیفه‌ت ژماردووه
لێدوانه‌کان لێدوان بنێره
خزمه‌تی ئێمه
سه‌ره‌نجی خۆت بنووسه
دوایین پرسیاره‌کان
- تۆبه‌ی ڕاسته‌قینه گوناهه ده‌شواته‌وه.
- دوابه‌شی شه‌و چه‌ند کاتژمێر پێشی به‌یانییه؟
- حوکمی نووکته.
- ئافره‌تان ده‌توانن نوێژی به کۆمه‌ڵ بکه‌ن..
- درۆم کردووه هه‌تا مافی په‌نابه‌ریم پێ بده‌ن، ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گرم حه‌ڵاڵه؟
- زه‌یدی کوری حاریسه و شه‌رعییه‌تی له ماڵی پێغه‌مبه‌ردا به‌بێ شیردان.
- سوێنده‌که‌ت ناچارییه و گوناهێکی گه‌وره نییه.
- حوکمی مانه‌وه له‌گه‌ڵ مێردی مه‌یخۆردا.