
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: کوڕی خاک ڕێكه‌وت: ٢٠٠٥/ ١٢/٢٤
پیتی (ر) و ڕووه‌کانی
پیتی(ر) هه‌رچه‌نده یه‌کێک نییه له(7) پیته ئاوساوه‌کان(الحروف المفخمة) به‌ڵام به‌لای جومهوری زانایانه‌وه به پیتێکی ئاوساو(مفخم) ده‌ژمێردرێ له بنچینه‌دا و نه‌رم و ناسک(مرقق) ناکرێت مه‌به‌ر له‌به‌ر چه‌ند حاڵه‌ت و هۆکارێک.
پیتی(ر) سێ ڕووی هه‌یه: (ئاوساوی له هه‌شت حاڵه‌تدا، لاوازی له چوار حاڵه‌تدا، له دوو حاڵه‌تیشدا هه‌ردووکیان).
* ئاوساوی پیتی (ر) له هه‌شت حاڵه‌تدا:
1. ئه‌گه‌ر سه‌ره(الفتحة)ی له‌سه‌ر بوو، وه‌ک:
رَبِّ ، رَحيم ، كَفَر
.
2. ئه‌گه‌ر بۆر(الضمه)ی له‌سه‌ر بوو، وه‌ک:
رُكاماً ، رُبَّما ، البُرُوج
.
3. ئه‌گه‌ر پیتی(ر) خۆی وه‌ستاو(ساکن) بوو به‌ڵام له‌پێشییه‌وه پیتێکی سه‌ره‌دار(المفتوح) هاتبوو، وه‌ک:
ولاتَرْكَنُوا ، أَرْبَاب ، حَرْبٍ
..
4. ئه‌گه‌ر پیتی(ر) خۆی وه‌ستاو بوو به‌ڵام له پێشییه‌وه پیتێکی بۆردار(المضموم) هاتبوو، وه‌ک:
أُرْكِسُوا ، قُرْبَانَا ً، كُرْهٌ لَكُم
.
5. ئه‌گه‌ر پیتی(ر) وه‌ستاو بوو به(زه‌ننه‌ی تووش هاتوو) ، پێش ئه‌ویش هه‌ر وه‌ستاو بوو(به‌ڵام پیتی ی نه‌بێت) و له پێشیانه‌وه پیتێکی سه‌ره‌دار(المفتوح) هاتبوو، وه‌ک:
وَالعَصْر ِْ، وَالفَجْر ِْ، وَالوَتْرْ
.
6. ئه‌گه‌ر پیتی(ر) وه‌ستاو بوو به(زه‌ننه‌ی تووشبوو)، پێش ئه‌ویش هه‌ر وه‌ستاو بوو به‌ڵام له‌پێشیانه‌وه پیتێکی بۆردار(المضموم) هاتبوو، وه‌ک
خُسْرٍْ ، العُسْرِْ ، اليُسْرْ
.
* زه‌ننه‌ی تووشبوو: واته زه‌ننه‌یه‌ک به‌هۆی ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر ووشه‌یه‌ک ده‌بێت، ئه‌وکاته کۆتایی ووشه‌که له‌پیتێکی جوڵاوه‌وه(متحرک) ده‌بێته پیتێکی وه‌ستاو(ساکن).
7. ئه‌گه‌ر پیتی (ر) وه‌ستاو بێت و له‌پێشی یه‌وه پیتێکی ژێردار(مکسور) و له‌دوایه‌وه پیتێکی هه‌ڵکشاو (به‌ڵام ژێری نه‌بێت) هاتبێت.
ئه‌م حاڵه‌ته ته‌نها له پێنج نموونه‌دا له‌قورئاندا هاتووه که بریتین له:
قِرْطَاسٍ ، وَإِرْصَادا ً، مِرْصَادا ً، لَبِالْمِرْصَادِ ، فِرْقَةٍ
.
* مه‌رجه دووپیتی (ر) و پیته هه‌ڵکشاوه‌که له‌یه‌ک وشه‌دا هاتبن به‌ڵام ئه‌گه‌ر له دوو وشه‌دا هاتبوون ئه‌وه پیتی (ر)ه‌که لاواز ده‌خوێنرێته‌وه، وه‌ک:
وَلاَ تُصَعِّرْ خَدَّكَ ، أنذِرْ قَومَك
.
8. ئه‌گه‌ر پیتی (ر) وه‌ستاو بێت و له‌پێشی یه‌وه پیتێکی ژێردار(مکسور)ی تووش هاتوو هاتبێت، وه‌ک:
الَّذِي اِرْتَضَى ، أَمِ ارْتَابُوا
.
* مه‌به‌ستمان له (ژێری تووشبوو) ئه‌وه‌یه که له ئه‌نجامی به‌یه‌ک گه‌یشتنی دوو پیتی وه‌ستاو دروست ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی گرانه له‌سه‌ر زمان خوێندنه‌وه‌ی دوو پیتی وه‌ستاو ئه‌گه‌ر له‌دوای یه‌ک هاتبن بۆیه بۆ یه‌که‌میان ژێر(الکسرة) داده‌نرێت.
لێدوانه‌کان لێدوان بنێره
خزمه‌تی ئێمه
سه‌ره‌نجی خۆت بنووسه
دوایین پرسیاره‌کان
- گوناهه‌کانت به‌س کوفر و شیرک نه‌بێت، هه‌رچه‌ندێ بن نابێت وات لێ بکات نوێژ ته‌رک بکه‌ی.
- تۆبه‌ی ڕاسته‌قینه گوناهه ده‌شواته‌وه.
- دوابه‌شی شه‌و چه‌ند کاتژمێر پێشی به‌یانییه؟
- حوکمی نووکته.
- ئافره‌تان ده‌توانن نوێژی به کۆمه‌ڵ بکه‌ن..
- درۆم کردووه هه‌تا مافی په‌نابه‌ریم پێ بده‌ن، ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گرم حه‌ڵاڵه؟
- زه‌یدی کوری حاریسه و شه‌رعییه‌تی له ماڵی پێغه‌مبه‌ردا به‌بێ شیردان.
- سوێنده‌که‌ت ناچارییه و گوناهێکی گه‌وره نییه.