
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: کوڕی خاک ڕێكه‌وت: ٢٠٠٥/ ١٢/٢٧
پیتی (ل) و ڕووه‌کانی
پیتی لام(ل) له بنه‌ڕه‌تدا پیتێکی ناسک و لاوازه، ته‌نها له نێو ناوی(الله) دا ڕووی ئاوساوی ده‌بێت ئه‌ویش له هه‌ندێ حاڵه‌ت.
پیتی(ل) هه‌روه‌ک باسمان کرد یه‌کێکه له‌و پیتانه‌ی هه‌ردوو ڕووی ئاوساوی و لاوازی هه‌یه.
لامه‌کان چه‌ند جۆرێکن:
1. لامی ناو(لام الاسم) وه‌ک
الْإسلام ، الذي ، الله ، لِباس ، لِحْيَتي
.
2. لامی فرمان(لام الفعل) وه‌ک
لَيْسَ ، يأكُلُ ، وَلْيَكْتُبْ
.
3. لامی پیت، ئامراز(لام الحرف) وه‌ک
هَلْ ، بَلْ ، لِ
.
وه‌ک له‌م ئایه‌ته‌دا نمونه‌ی تێدایه بۆ هه‌موویان
هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ ذَلُولاً فَامْشُوا فِي مَنَاكِبِهَا وَكُلُوا مِن رِّزْقِهِ وَإِلَيْهِ النُّشُورُ
[الملک:15] ، یاخوود
وَلَا تُجَادِلُوا أَهْلَ الْكِتَابِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِلَّا الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْهُمْ
[العنکبوت:46].
* درێژه‌ی باسی لامه‌کان له گۆشه‌یه‌کی تر ده‌رگایان لێ ده‌که‌ینه‌وه، باسی ئێستامان بریتییه له ئاوساوی و لاوازی لامه‌کان.
* هه‌موو لامه‌کان لاواز ده‌خوێنرێنه‌وه ناویی بن یان فرمانی یان پیتی، ته‌نها لامی ناوی خودا(الله: إسم الجَلالَة) نه‌بێت دوو ڕووی هه‌یه ئه‌ویش:
1. به ئاوساو خوێندنه‌وه‌ی: ئه‌گه‌ر هاتوو له پێشییه‌وه سه‌ره یان بۆر هاتبوو، وه‌کو: بۆ سه‌ره(الفتحة) :
شَهِدَ اللهٌ ، مَنَّ الله ، قَالَ الله
، بۆ بۆریش(الضمة):
رُسُلُ الله ، يَعْلَمْهُ الله ، إنِّي عَبْدُ الله
.
یاخوود ئه‌گه‌ر له پێشییه‌وه پیتێکی زه‌ننه‌دار(حرف ساکن) هاتبوو و به‌ڵام له پێش ئه‌ویش پیتێکی سه‌ره‌دار(حرف مفتوح) یان بۆردار(حرف مضموم) هاتبوو، وه‌کو:
* ئه‌گه‌ر له پێشی زه‌ننه و پێشتریش سه‌ره هاتبوو:
وَأَنَّهُ كَانَ يَقُولُ سَفِيهُنَا عَلَى اللَّهِ شَطَطاً
،[الجن:4].
* ئه‌گه‌ر له پێشی زه‌ننه و پێشتریش بۆر هاتبوو:
أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاتَّقُوهُ وَأَطِيعُونِ
[نوح:3] .
گرنگیش نییه ئه‌گه‌ر کۆتاییه‌که‌ی(ناوی الله) میمێکی زیاده‌ی پێوه بێت، وه‌ک :
اَللهمَّ
.
2. به لاواز خوێندنه‌وه‌ی: ئه‌گه‌ر هاتوو له‌پێشییه‌وه ژێر هاتبوو، جا ڕاستی بێت یان تووشهاتوو(عارض) ، وه‌ک: بۆ ژێری ڕاستی
وَمَا النَّصْرُ إِلاَّ مِنْ عِندِ اللّهِ
[الأنفال:10] ، بۆ ژێری تووشهاتوو
لِمَ تَعِظُونَ قَوْماً اللّهُ مُهْلِكُهُمًْ
[الأعراف:164].
یاخوود ئه‌گه‌ر له پێشییه‌وه پیتێکی زه‌ننه‌دار(حرف ساکن) هاتبوو و به‌ڵام له پێش ئه‌ویشه‌وه پیتێکی ژێردار هاتبوو(حرف مکسور)، وه‌کو
وَيُنَجِّي اللَّهُ الَّذِينَ اتَّقَوا بِمَفَازَتِهِمْ
[الزمر:61].
گرنگیش نییه ئه‌گه‌ر کۆتاییه‌که‌ی(ناوی الله) میمێکی زیاده‌ی پێوه بێت وه‌ک
قُلِْ اللّهم
.