
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: کوڕی خاک ڕێكه‌وت: ٢٠٠٥/ ١٢/٢٨
مینگه (الغُنَّة) و ڕووه‌کانی
مینگه (الغُنَّة) چی یه؟
له‌زمانه‌وانیدا: ده‌نگێکه له بۆشایی دواوه‌ی لووت دروست ده‌بێت.
له‌زاراوه‌دا: ده‌نگێکی خۆشه ئاوێته بووه له پێکهاته‌ی دوو پیتی نون و میم له هه‌موو حاڵه‌ته‌کانیاندا.
مینگه سیفه‌تێکی لکاوه به نون و میم هه‌رگیز لێیان جیا نابێته‌وه ئه‌گه‌رچیش وه‌ستاو بن یان جوڵاو یان تێکهه‌ڵکێشراو یاخود شارراوه یان له هه‌ر حاڵه‌تێکی تردا بن.
پیته‌کانی: دوو پیتی نون و میمه له‌گه‌ڵ ته‌نوین(ـًٍـٌ) که له‌گه‌ڵ کۆتایی ووشه(ته‌نها ناو) دێت و ده‌نگی نونی وه‌ستاو(ساکن)ی تێدایه به ده‌ربڕین نه‌وه‌ک به نووسراوی! وه‌ک: (كِتَابَاً = كِیتَابَه‌نْ).
ئاسته‌کانی مینگه(الغُنَّة):
ده‌نگی مینگه به پێی حاڵه‌ته‌کانی پیتی (ن ، م) چه‌ند ئاست و پله‌ی جۆراوجۆری ده‌بێت.
یه‌که‌م/ ته‌واوترین (الأَكْمَل) : واته ته‌واوترینی پله‌ی مینگه‌یه، له حاڵه‌ته‌کانی:
* نون و میمی شه‌دده‌دار، وه‌ک :
إنَّ ، النَّاس ، الجَنَّة ، ثُمَّ ، لَمَّا ، حَمَـّالَةَ الحَطَب
.
*حاڵه‌تی تێکهه‌ڵکێش کردنی ته‌واوی نونی زه‌ننه‌دار، وه‌ک :
يَكُنْ مِّنْكُم ، يَومَئِذٍ نَاعِمَة
.
تێکهه‌ڵکێش کردنی ته‌واوی نون له‌به‌یکگه‌یشتنی نونی زه‌ننه‌دار و دوو پیتی (م ، ن)ی ووشه‌ی (يَرمَلُونَ)دا ده‌بێت.
* هه‌روه‌ها له تێکهه‌ڵکێش کردنی میمی زه‌ننه‌دار، وه‌ک :
مِنْ مَّاء ، أمْ مَّنْ ، وَمَالَهُمْ مِّنْ
.
دووه‌م> : ته‌واو(الكَامِلة): واته مینگه‌ی تێر و ته‌واو ، پله‌ی دووه‌می هه‌یه، ئه‌ویش له :
* تێکهه‌ڵکێش کردنی ناته‌واوی (نْ)ی زه‌ننه‌دار. وه‌ک :
إنْ يَكُنْ ، سِرَاجَاً وَهَّاجَا
.
تێکهه‌ڵکێش کردنی ناته‌واوی (نْ)ی زه‌ننه‌دار: له‌به‌یه‌کگه‌یشتنی (نْ)ی زه‌ننه‌دار و دوو پیتی (ی ، و)ی ووشه‌ی(يَرمَلُونَ)دا ده‌بێت.
* گۆڕینی(الإقلاب)ی (نْ)ی زه‌ننه‌دار. وه‌ک :
مِنْ بَعْد ، أنْ بُورِكَ ، عَليمٌ بِالظَالِمِين
.
* حاڵه‌تی شاردنه‌وه‌ی (نْ)ی زه‌ننه‌دار. وه‌ک :
إنْ كُنْتُمْ ، مِنْ سَيِّئَات ، عَذَاباًشَديدا
.
* شاردنه‌وه(الإخْفاء)ی (مْ)ی زه‌ننه‌دار. وه‌ک :
قُلُوبُكُمْ بِهِ ،يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا ، هُمْ بِهِ
.
سێیه‌م: کورت(النَاقِص) : واته مینگه‌که ده‌نگی که‌م ده‌مێنێت به‌شێوه‌یه‌ک سست هه‌ستی پێ ده‌کرێت ئه‌ویش له حاڵه‌تی :
* له ئاشکراکردنی(الإظهار) هه‌ردوو پیتی نون و میم دا ده‌بێت. وه‌ک:
* نموونه بۆ ئاشکراکردنی پیتی نون :
أنْعَمْتَ ، إنْ هِيَ ، شَئٍ عَليم
.
* نموونه بۆ ئاشکراکردنی پیتی میم :
لَهُمْ فيهَا ، أنْتُمْ إلاّ ، فَمِنْهُمْ ظَالِمٌ
.
چواره‌م: کورترین(الأنْقَص): واته مینگه‌که ده‌نگی زۆر زۆرکه‌م ده‌مێنێت به‌شێوه‌یه‌ک هه‌رهه‌ستی پێ ناکرێت، ئه‌ویش له حاڵه‌تی جوڵاوی هه‌ردوو پیته‌که، واته ئه‌گه‌ر سه‌ر و بۆر و ژێریان هه‌بێت(ـُـَِـ). وه‌ک:
مُبَيِّنَه ، أَنُلْزِمُكُمُوهَا ، نِعْمَةٍ
.
لێدوانه‌کان لێدوان بنێره
خزمه‌تی ئێمه
سه‌ره‌نجی خۆت بنووسه
دوایین پرسیاره‌کان
- تۆبه‌ی ڕاسته‌قینه گوناهه ده‌شواته‌وه.
- دوابه‌شی شه‌و چه‌ند کاتژمێر پێشی به‌یانییه؟
- حوکمی نووکته.
- ئافره‌تان ده‌توانن نوێژی به کۆمه‌ڵ بکه‌ن..
- درۆم کردووه هه‌تا مافی په‌نابه‌ریم پێ بده‌ن، ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گرم حه‌ڵاڵه؟
- زه‌یدی کوری حاریسه و شه‌رعییه‌تی له ماڵی پێغه‌مبه‌ردا به‌بێ شیردان.
- سوێنده‌که‌ت ناچارییه و گوناهێکی گه‌وره نییه.
- حوکمی مانه‌وه له‌گه‌ڵ مێردی مه‌یخۆردا.