٧- بنه‌ماكانی ئیمان له په‌یڕه‌وی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تدا به یارمه‌تی خوا لێره‌دا هه‌ندێ له‌و به‌ڵگانه ده‌خه‌ینه ڕوو كه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئیمان و باوه‌ڕی به‌و شێوه‌یه نه‌بێت كه باسمان كرد، له‌مه‌وپێش ئاماژه‌مان بۆ كرد و له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت نه‌بێت، ئه‌وه نه موسڵمانه و نه باوه‌ڕداریشه. جا له‌م به‌شه‌دا به یارمه‌تی خوا ئه‌ركان و بنه‌ماكانی ئیمان له په‌یڕه‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تدا ده‌خه‌ینه ڕوو و به‌درێژی باسیان ده‌كه‌ین. بنه‌مای یه‌كه‌م: قسه و گوفتاری دڵ (قول القلب) ئه‌وانه‌ی كه به زمانیان ده‌ڵێن لا اله الا الله، به‌ڵاَم به دڵ نایڵێن، باوه‌ڕیان پێی نییه و دانی پێدا نانێن، وه‌كوو ئه‌وانه‌ی كه به زمان ده‌ڵێن به‌ڵاَم له دڵیان‌دا باوه‌ڕ نییه، ئه‌وانه مسوڵمان نین و ناژمێررێن له گرۆی مسوڵمانان؛ هیچكه‌سێك نییه بڵێت: ئه‌وانه مسوڵمانن، چونكه ئه‌وه‌ی به زمان ده‌یڵێت له دڵیدا نییه و به دڵ باوه‌ڕی پێی نییه، با شایه‌تی و گه‌واهیش بدات و بشڵَێت لا اله الا الله و محمد رسول الله و حوكم و فه‌رمانه دیار و ڕووكاره‌كانی ئیسلام بیگرێته‌وه -وه‌ك له پێشه‌وه باس كرا- به‌ڵاَم ئه‌وه لای خوای گه‌وره به مسوڵمان له قه‌ڵه‌م نادرێت، چونكه دڵی له‌گه‌ڵ زمانی نییه و ئه‌وه‌ی به زمان ده‌یڵێت به دڵ هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه. چونكه دڵی گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چ نه‌بووه بۆ خوا و به دڵ بڕِیاری نه‌داوه و باوه‌ڕی نه‌هێناوه. به ڵَی شایه‌تی و گه‌واهی نه‌داوه له‌سه‌ر لا اله الا الله و محمد رسول الله له‌به‌ر ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك لای خوای گه‌وره باوه‌ڕدار نییه و ئیمانه‌كه‌ی لێ وه‌رناگیرێت. هه‌روه‌ها ئه‌و كۆمه‌ڵ و گرۆهه‌ی كه خوای گه‌وره (سبحانه‌وتعالی) له قورئانی پیرۆزدا زۆر باسی كردوون و ئیمان و باوه‌ڕی به‌ته‌واوی لێ داڕنیون و فرتوفێڵی ناو دڵیانی ده‌رخستووه بۆ ئیمانداران ئه‌وانه‌ن كه به زمان ده‌ڵێن باوه‌ڕمان هێناوه و دان ده‌نێن به وتنی لا اله الا الله و محمد رسول الله. به‌ڵاَم دڵیان هیچ باوه‌ڕێكی تێدا نیه و ته‌نها قسه‌ی زاره و هیچی دیكه؛ ئه‌وانیش كه كۆمه‌ڵ و گرۆهی دوڕووه‌كانن (المنافقون). دوڕووه‌كان نه موسڵمانن و نه له ئیماندارانیش ده‌ژمێررێن. بۆیه خوای گه‌وره له قورئاندا بانگیان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئیمان بهێنن و دڵسۆز بن له‌گه‌ڵ ئیمانه‌كه‌یان، چونكه ئه‌و ئیمانهێنانه سه‌رزاره‌كی و بێناوه‌ڕۆكه‌یان وه‌ك ئه‌وه‌یه كه هه‌ر ئیمانیان نه‌هێنابێت. هه‌روه‌ك له سووره‌تی –[التوبة]و [المنافقین]-و سووره‌تی [النساء] و جگه له‌وانیش به‌درێژی باسی لێوه كردوون و ڕووی ڕاستینه‌یانی هه‌ڵماڵیوه. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رچه‌نده به‌زمان ده‌یانوت: لا اله الا الله به‌ڵاَم به‌دڵ باوه‌ڕیان نه‌بوو و دڵسۆز نه‌بوون له قسه‌كانیاندا و ڕِاستگۆ نه‌بوون له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَكُونُوا مَعَ الصَّادِقِينَ : ئه‌ی ئه‌وانه كه باوه‌ڕتان هێناوه له خوابترسن‌و پارێزگار بن‌و له گه‌ڵ رِاستگۆیاندا بن [التوبة:119]. ئه‌م ئایه‌ته له پاش ڕووداوی غه‌زای ته‌بووك هاته خواره‌وه، له‌و كاته‌دا سوڕه‌تی ته‌وبه هاته خواره‌وه، له‌وێدا خوای گه‌وره په‌رده‌ی له ڕووی دوڕووه‌كاندا هه‌ڵماڵی‌و به ته‌واوی هه‌ڵوێستیانبۆ باوه‌ڕداران ئاشكرا بوو، ئیتر دوای ئه‌وه‌ی به ته‌واوی هه‌رچی فرت و فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌یان هه‌یه بۆ ئیمانداران كه‌وته ڕوو به‌م ئایه‌ته كۆتایی پێ هێنا: <يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَكُونُوا مَعَ الصَّادِقِينَ [التوبة:119] كه‌واته ده‌بێت له وتنی وشه‌ی ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستیدا ڕاستگۆ‌و دڵسۆز بیت و به ته‌واوی له ناخی دڵته‌وه بێت، هه‌ركه‌س وتن و دان پیانانی به وشه‌ی ته‌وحید به ته‌نها به زمان بێ و به‌ڕاستگرتن‌و دڵنیا بوونی دڵی له گه‌ڵ نه‌بێت، ئه‌وه هه‌رچه‌نده بیڵێت و شایه‌تی بدات له سه‌ری، خوای گه‌وره به دۆزنی له قه‌ڵه‌م ئه‌دات و ئه‌چێته چینی دوڕووه‌كانه‌وه، ئیتر شایه‌تی‌و گه‌واهیدانی به یه‌كتاپه‌رستی خوا‌و پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) هیچ سوودێكی پێ ناگه‌یه‌نێت‌و لای خوا به ده‌ردی ناخوات.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).