
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: تاریق مه‌لا تاهیر ڕێكه‌وت: ٢٠٠٩/ ٢/١٩
مافه‌كانی مرۆڤ له روانگه‌ی ئیسلامدا
ئایینی پیرۆزی ئیسلام ـ به‌ر له‌وه‌ی رۆژئاوا بێت و داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤ بكات جا چ له‌لایه‌ن " رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان " (منظمة الأمم المتحدة) بێت، یان له‌هه‌ر رێكخراو و ده‌زگایه‌كی تر بێت ـ پێش چوارده سه‌ده زیاتر داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤ كردووه و رێزی لێگرتووه.
به‌ر له هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، خه‌ڵك نه‌یانده‌زانی مافیان بۆ داندراوه، ئه‌وه‌ی ده‌یانزانی ته‌نها بریتی بوو له‌وه‌ی كه‌چه‌ند ئه‌ركێكیان له‌سه‌ره، به‌ڵام نه‌یانده‌زانی كه مافیان بۆ داندراوه، ئایینی ئیسلام هات و مافه‌كانی مرۆڤی دیاری كرد، هه‌روه‌كو ئه‌رك و واجباتیشی له‌سه‌ر دانا، كه‌واته: هه‌موو ئه‌ركێك به‌رامبه‌ری مافه، وه‌هه‌موو مافێكیش به‌رامبه‌ری ئه‌ركه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه له ئیسلامدا ته‌كالیف داندراوه له‌سه‌ر ئه‌م دووشته (الواجبات والحقوق) ، ئه‌ركه‌كان و مافه‌كان، جا لێره‌دا ئایینی ئیسلام پێچه‌وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی رۆژئاوایه...
به‌ڵێ رۆژئاوا هه‌میشه بانگه‌وازو پڕوپاگه‌نده‌ی مافه‌كان ده‌كات، به‌ڵام زۆر بایه‌خ نادات به ئه‌ركه‌كان، هه‌ر بانگه‌واز ده‌كا بۆ " مافه‌كانی مرۆڤ، مافه‌كانی منداڵ، مافه‌كانی ئافره‌ت، مافه‌كانی كرێكار، مافه‌كانی ئاژه‌ڵ ... مافه‌كان مافه‌كان " هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی مرۆڤ ته‌نها مافی هه‌بێت و هیچ ئه‌ركی له‌سه‌ر نه‌بێت...
مرۆڤ له ئایینی ئیسلامدا دروست كراوی خوای گه‌وره‌یه و چه‌ند ئه‌ركێكی شه‌رعی له‌سه‌ره، هه‌ر كاتێك ئه‌ركه‌كان جێبه‌جێ بكات، مافه‌كانی خۆی ده‌پارێزێت، وه ئه‌وكاته مافه‌كان ده‌پارێزرێت كه ئه‌ركه‌كان جێبه‌جێ بكرێت، وه مافه‌كانی هه‌موو مرۆڤێك، ئه‌ركه له‌سه‌ر كه‌سانی تر، مافه‌كانی منداڵ له چاودێری و به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌كردن و... هتد، ئه‌ركه له‌سه‌ر دایك و باوكی، وه مافه‌كانی دایك و باوك، له چاكه‌كردن و یارمه‌تی دانیان و بهقسهكردنیان له‌چاكه‌و... هتد، ئه‌ركه له‌سه‌ر منداڵه‌كانیان، وه مافی هه‌ژاره‌كان و لێقه‌وماوان له یارمه‌تیدانیان و هاوكاری كردنیان، ئه‌ركه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و ده‌سه‌ڵاتداران، خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی خه‌سڵه‌تی خواناسان ده‌فه‌رموێ:
وَالذينَ في أموالهم حَقٌّ مَعلوم * للسائل وَالمحروم
{المعارج:٢٤ـ٢٥}، وه مافی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان له دادپه‌روه‌ری و خزمه‌ت كردنیان و دابین كردنی ئاسایش و ژیانێكی خۆشگوزه‌رانی... هتد، ئه‌ركه له‌سه‌ر سه‌ركرده‌و میرو فه‌رمانڕه‌واكانیان...
به‌ڵێ / ئه‌و مافانه كاتێك دابین ده‌كرێت، كه ئه‌ركه‌كان جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وه‌ش فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامه، كه گرنگی ده‌دات به‌هه‌ردوو لایه‌ن له ژیانی مرۆڤدا، وه زۆر داكۆكی ده‌كات له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كاندا، پێشێل كردنی مافه‌كان به جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌ركه‌كانه.
په‌یامی پیرۆزی ئیسلام هات و بڕیاری دا بۆ مافه‌كانی خه‌ڵك به‌گشتی، وه هه‌موو كه‌سێك مافی هه‌یه، ئه‌م بڕیاره‌شی كه ده‌ركرد بێ ئه‌وه‌ی هیچ شۆڕشێك له دژی به‌رپا بێت و داوای مافه‌كانی مرۆڤ بكات، وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ رێپێوانێك روو بدات و داوای مافه‌كانی هه‌ژاران و چینی چه‌وساوه بكات، یان داوای مافه‌كانی ئافره‌ت بكات.
به‌ڵێ / ئایینی ئیسلام بڕیاری دا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ شۆڕشێك و رێپێوانێك رووبدات، ئه‌و بڕیاره‌شی هه‌ر له‌یه‌كه‌م ئایه‌تی قورئانی پیرۆز گرنگی به مرۆڤ دا‌و رێزی گرت و ئه‌ركی خوێندنی له‌سه‌ر دانا، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێ:
إقرأ باسم رَبكَ الذي خلقَ * خلقَ الإنسان من عَلق * إقرأ وَربكَ الأكرمُ * الذي علّمَ بالقلم * علّمَ الإنسانَ ما لم يَعلم
{العلق:١ـ٥}، وه هه‌ر له‌و كاتدا مرۆڤ پله‌و پایه‌ی به‌رزبۆوه‌و قۆناغێكی نوێی بڕی له ژیانیدا.
مافه‌كانی مرۆڤ له ئایینی ئیسلامدا له دوو كۆله‌گه‌ی بنه‌ڕه‌تی خۆی ده‌نوێنێ:
١. بیروباوه‌ڕی یه‌كتاپه‌رستی: (عقيدة التوحيد)
كۆڵه‌گه‌ی یه‌كه‌م بریتیه له بیروباوه‌ڕی یه‌كتاپه‌رستی، ووشه‌ی "لا إله إلاّ الله" ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كه بۆ جیهانه‌كی نوێ، بۆ له دایك بوونه‌كی نوێ بۆ مرۆڤ، بۆ رزگاركردنی له به‌ندایه‌تی به‌نده بۆ به‌ندایه‌تی خوای گه‌وره، چونكه مرۆڤ بۆی نیه خۆی بكاته خوای خه‌ڵك و خه‌ڵك بیپه‌رستن، پاشان مرۆڤ بۆ مرۆڤ ده‌په‌رستێ و ده‌یكاته خوای خۆی! له كاتێكدا كه هیچی له‌و زیاتر نیه‌و هه‌روه‌كو وی ده‌مرێت و ده‌چێته ناو ئه‌و خاكه‌ی كه لێی دروست بووه، هه‌روه‌كو خودا ده‌فه‌رموێ:
منها خلقناكم وَفيها نعيدكم وَمنها نخرجكم تارةً أخرى
{طه:٥٥}.
له ئیسلامدا خه‌ڵك ـ له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی بڕوا ـ هه‌موویان براو خوشكی یه‌كن، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ باوك و دایكێك، كه باوكه (آدم) و دایكه (حوّا) یه، (سه‌لامی خوایان لێبێت)، وه هه‌موویان به‌نده‌ی یه‌ك خوانه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له حه‌جی ماڵئاواییدا بۆ هه‌موو خه‌ڵكی راگه‌یاند، بۆ ئه‌و خه‌ڵكه زۆره‌ی كه كۆببونه‌وه، فه‌رمووی:
فإنَّ دمائكمْ وأمولكمْ وأعراضكم عليكم حرام كحرمة يومكم هذا في بلدكم هذا في شهركم هذا...
(١).
كه‌واته / ره‌وا نیه بۆ هیچ كه‌سێك ده‌ست درێژی بكاته سه‌ر خوێنی یه‌كێك، ژیانی یه‌كێك، ماڵی یه‌كێك، ناموسی یه‌كێك، وه ده‌فه‌رموێ: ( يا أيها الناسُ، ألا إنَّ ربكمْ واحد، وإنَّ أباكم واحد، ألا لا فضلَ لعربيٍّ على أعجميٍّ، ولا لعجميٍّ على عربيٍّ، ولا لأحمَرَ على أسوَدَ، ولا أسوَدَ على أحمَرَ إلا بالتقوى) ] (٢)، واته: ئه‌ی خه‌ڵكینه په‌روه‌ردگارتان یه‌كه، وه باوكتان یه‌كه، عه‌ره‌ب گه‌وه‌تر نیه له‌سه‌ر غه‌یری عه‌ره‌ب، وه غه‌یری عه‌ره‌ب گه‌وره‌تر نیه له‌سه‌ر عه‌ره‌ب، وه سوور گه‌وره‌تر نیه له‌سه‌ر ره‌ش، وه ره‌ش گه‌وره‌تر نیه له‌سه‌ر سوور، مه‌گه‌ر به ته‌قواو له خواترسان نه‌بێت.
وه خودا‌ش ده‌فه‌رموێ:
يا أيها الناسُ إنا خلقناكم من ذكر وَأنثى وَجعلناكم شعوبا وَقبائلَ لتعارفوا إنَّ أكرمكم عند اللهِ أتقاكم إنَّ اللهَ عليمٌ خبير
{الحجرات:١٣}، واته: ئه‌ی خه‌ڵكینه، ئێوه‌مان دروست كردووه له نێر‌و مێیه‌ك و كردوومانن به چه‌ند گه‌ل و نه‌ته‌وه‌و چه‌ند هۆزو تیره‌یه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كتری بناسن و رێز له یه‌كتری بگرن، به‌ڕاستی به‌ڕێزترینتان لای خودا، پارَیزگارترهكانتانن، وه خودا زانا‌و ئاگاداره.
به‌ڵێ/ له‌و حه‌جه پیرۆزه‌دا، به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌دا، به‌ر له‌وه‌ی بچێته خزمه‌ت خودا، خزمه‌ت (الرفيق الأعلى) ، پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ، به‌یاننامه‌ی كۆتایی بۆ موسڵمانان راگه‌یاند، كه هه‌موویان وه‌كو یه‌كن و نابێت كه‌س ده‌ست درێژی بكاته سه‌ر یه‌ك.
كه‌واته/ بیروباوه‌ڕی یه‌كتاپه‌رستی بناغه‌و كۆڵه‌گه‌ی یه‌كه‌مه بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی مرۆڤ، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت نه‌درێت به فیرعه‌ون و هاو وێنه‌ی ئه‌و بڵێت:
أنا ربكم الأعلى
من خوای هه‌ره گه‌وره‌تانم، یان نه‌مرود بڵێت:
أنا أحي وأميت
منیش خه‌ڵك ده‌ژیێنم و ده‌مرێنم، ئه‌وه‌بوو هه‌ستا یه‌كێكی كوشت و گوتی: ئه‌وه مراندم، وه بڕیاریدا یه‌كێك له سێداره بدرێ و پاشان لێی خۆش‌بوو گوتی: ئه‌وه ژیاندمه‌وه، بۆیه نابێت ده‌رفه‌ت بدرێت به سته‌مكاران به ئاره‌زووی خۆیان ده‌ست درێژی بكه‌نه سه‌ر مافه‌كانی خه‌ڵك، ئه‌وه‌ش راستیهكهو سه‌ره‌تایه‌كه بۆ رزگاركردنی مرۆڤ له‌هه‌موو تاریكی و زۆرداریه‌ك.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌دا پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) كه نامه‌ی بۆ پاشا‌و میره‌كان ده‌نارد، وه‌ك قه‌یسه‌رو نه‌جاشی و موقهوقس، كۆتاییه‌كه‌ی به‌م ئایه‌ته پیرۆزه ده‌هێنا كه ده‌فه‌رموێ:
قل يا أهل الكتاب تعالوا إلى كلمة سوا‌ء بيننا وبينكم ألا نعبد إلا الله ولا نشرك به شيئا ولا يتخذ بعضنا بعضا أرباباً من دون الله فإن تولوا فقولوا اشهدوا بأنا مسلمون
{آل عمران: ٦٤} ] ، واته: ئه‌ی موحه‌ممه‌د (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) به خاوه‌ن كیتابه‌كان بڵێ: وه‌رن ئێمه‌و ئێوه له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه یه‌كده‌نگ بین و رێك كه‌وین، كه بۆ هه‌موومان وه‌كو یه‌كه، ته‌نها خودا بپه‌رستین و به هیچ شێوه‌یه‌ك هاوبه‌شی بۆ په‌یدا نه‌كه‌ین، وه هێندێكمان هێندێك ـ جگه له خودا ـ هه‌ڵنه‌بژێرین بۆ په‌رستن، جا ئه‌گه‌ر پشتیان تێكردوو هاوبه‌شیان بۆ خودا په‌یدا كرد، پێیان بڵێ: ئێوه به شایه‌تی ده‌گرم، كه‌وا ئێمه موسڵمانین و خودا ده‌په‌رستین.
٢. ریزلێگرتنی مرۆڤ: (تكريم الإنسان)
كۆڵه‌گه‌ی دووه‌م بریتیه له رێزلێنانی مرۆڤ، ئایینی پیرۆزی ئیسلام رێزی له مرۆڤ گرتووه، به‌و شێوه‌یه‌ی كه مرۆڤه، هه‌روه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: وَلقد كرَّمنا بني
آدمَ وَحملناهم في البرِّ وَالبحر وَرزقناهم منَ الطيباتِ وَفضلناهم على كثير ممَّن خلقنا تفضيلاً
{الإسرا‌ء:٧٠} ، واته: به‌ڕاستی ئێمه رێزمان له نه‌وه‌ی ئاده‌م گرتووه، وه لهوشكانی و ده‌ریادا هه‌ڵمانگرتوون، واته " هۆكاره‌كانمان بۆ ره‌خساندوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن لهوشكایی و له ده‌ریادا پێی بڕۆن و گه‌شتی پێبكه‌ن " وه به‌سه‌ر زۆر له دروست كراوه‌كانمان ڕێزمان گرتوون و پله‌وپایه‌مان به‌رزكردوونه‌ته‌وه.
ئه‌م ڕێزلێنانه‌ش گشت مرۆڤه‌كان ده‌گرێته‌وه، به موسڵمان و بێ باوه‌ڕه‌وه، چونكه له ئایه‌ته پیرۆزه‌كه‌دا ده‌فه‌رموێ:
وَلقد كرَّمنا بني آدمَ...
دیاره له نه‌وه‌ی ئاده‌میش (هابل) یش هه‌یه‌و (قابل) یش هه‌یه، موسڵمانیش هه‌یه‌و بێ باوه‌ڕیش هه‌یه، كه‌چی ده‌فه‌رموێ: (رێزمان له نه‌وه‌ی ئاده‌م گرتووه) كه‌واته: رێزلێگیرانی مرۆڤ گشتی یه‌و سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كان ده‌گرێته‌وه.
وه رێزلێگیرانی مرۆڤ له ئایینی ئیسلامدا به‌چه‌ند شتێكه:
١. جێ‌نشین بوونی له‌سه‌ر زه‌وی:
مرۆڤ له ئایینی ئیسلامدا جێنشینی خوایه له‌سه‌ر زه‌وی، خوای گه‌وره دایناوه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌وی، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێ:
وإذ قالَ ربكَ للملائكةِ إني جاعل في الأرض خليفة...
{البقرة:٣٠}، ئه‌وه‌ش له راستیدا پله‌و پایه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌یه، هیچ پله‌یه‌ك له دونیادا له‌مه به‌رزتر نیه، چونكه جێ‌نشین (خلیفه) واته: ئه‌و كه‌سه‌ی له شوێنی خودا داده‌نیشێ، ئه‌و خودایه‌ی كه كردوویه‌تی به جێنشینی خۆی.
٢. دروست بوونی به جوانترین شێوه:
خوای گه‌وره مرۆڤی دروست كردووه به جوانترین شێوه، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێ:
لقد خلقنا الإنسانَ في أحسنِ تقويم
{التین:٤}، یان ده‌فه‌رموێ:
... وَصوَّركم فأحسنَ صُورَكم...
{التغابن:٣}، بهلاَم كاتێك كه له به‌رنامه‌ی خودا لابداو، به‌دوای ئاره‌زوو په‌رستی بكه‌وێ، زوڵم و زۆرداری بكا، ئه‌وا رێزه‌كه‌ی دێته خوارو له ئاژه‌ڵ و مه‌ڕو مالاَت كه‌متر ده‌بێت، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێ:
ثمَّ رددناهُ أسفلَ سافلين
{التین:٥}، واته: پاشان گێڕاومانه‌ته‌وه بۆ پله‌ی هه‌ره به‌ره‌ژێر، ئه‌وكات ده‌بێته دڕنده‌یه‌كی دارستان و نرخی خۆی نازانێت، بێجگه له تێركردنی ئاره‌زووه‌كانی هیچ مه‌به‌ستێكی تری نیه، چونكه عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ی له ده‌ست داوه.
٣. دروست بوونی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت:
خوای گه‌وره مرۆڤی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت دروست كردووه، كه له روحی تایبه‌تی خۆی فووی بهبهرداكردووه، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێ:
فإذا سوَّيتهُ وَنفختُ فيه من روحي فقعوا له ساجدين
{ص:٧٢ و الحجر:٢٩} ، واته: كاتێك كه مر‌ۆڤم رێك خست، وه له روحی تایبه‌تی خۆم فووم بهبهرداكرد.
دیاره روحیش لێره‌دا نهێنیه‌كه ته‌نها خوای گه‌وره ده‌زانێ چییه، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێ:
وَيسئلونكَ عَن الرُّوح قل الرُّوحُ من أمر رَبِّي وَما أوتيتم منَ العلم إلا قليلاً
{ الإسرا‌ء:٨٥}، واته: پرسیارت لێده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی "روح" گیان چیه؟ پێیان بڵێ: گیان ته‌نها خوای په‌روه‌ردگارم ده‌یزانێ، ئێوه له راستیدا ته‌نها كه‌مێكتان له زانست پێدراوه.
ئه‌و رێزلێنانه‌ش ته‌نها بۆ مرۆڤه، چونكه خوای گه‌وره به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به دروست كراوه‌كانی دیكه‌ی نه‌فه‌رمووه: له روحی خۆم فووم بهبهرداكردوون.
٤.كڕنووش بردنی فریشته‌كان بۆ مرۆڤ:
خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا به فریشته‌كانی فه‌رموو: سه‌جده بۆ ئاده‌م ببه‌ن و، ئه‌وانیش سه‌جده‌یان برد، كه‌واته: باوكی هه‌موو مرۆڤه‌كان سه‌جده بۆ براوی فریشته‌كانه، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێ:
فإذا سوَّيته وَنفختُ فيهِ من روحي فقعوا لهُ ساجدين * فَسجَدَ الملائكة كلهم أجمعون
{ص:٧٢ـ٧٣، الحجر:٢٩ـ٣٠}.
به‌ڵێ/ هه‌موو فریشته‌كان ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌كان و زه‌ویدایه، سه‌جده‌یان بۆ ئاده‌م برد، دیاره لێره‌شدا سه‌جده‌ی په‌رستن نیه‌و به‌ڵكو سه‌جده‌ی رێزلێگرتنه.
مرۆڤ نه ئاژه‌ڵه‌و نه خودایه
ئایینی پیرۆزی ئیسلام رێزی له مرۆڤ گرتووه و وه‌كو ئاژه‌ڵ سه‌یری نه‌كردووه، مرۆڤ له ئیسلامدا ئاژه‌ڵ نیه هه‌رچه‌نده له هه‌ندێك خهسڵهتیشدا وه‌كو یه‌ك بن، هه‌روه‌كو ئاژه‌ڵیش له هه‌ندێك خه‌سڵه‌تدا وه‌كو رووه‌كه، بهلاَم پێناسه‌ی ئاژه‌ڵ ناكرێت به‌وه‌ی كه رووه‌كه، نه‌خێر ئاژه‌ڵ شتێكه‌و رووه‌ك شتێكی تر، وه مرۆڤ شتێكه‌و ئاژه‌ڵ شتێكی تر، هه‌رچه‌نده له هه‌ندێك خه‌سڵه‌تی تایبه‌تیشدا به‌شداربن.
هه‌روه‌ها مرۆڤ خودا‌ش نیه بپه‌رسترێت، كه‌واته: هه‌ندێ كه‌س به‌چاوێكی زۆركه‌م ته‌ماشای مرۆڤیان كردووه، بۆیه به ئاژه‌ڵیان داناوه، وه‌هه‌ندێكی تر له سنوری خۆی زۆر به‌رزیان كردیته‌وه، بۆیه به خوایان داناوه.
مرۆڤ خودا نیه تا بپه‌رسترێت، هه‌رچه‌نده سیفاتی زۆر باشیشی هه‌بێت، زۆر زیره‌ك و رۆشنبیر بێت، زۆر به‌هێزو به دهسهلاَت بێت، زۆر دانا‌و ووریا بێت، زۆر لێهاتوو لێزان بێت، زۆر ئازا‌و چاو نه‌ترس بێت... هتد، چونكه ته‌نها خودا شایه‌نی په‌رستنه‌و مرۆڤی بێ هێزو بێ دهسهلاَت چ توانایه‌كی هه‌یه به‌رامبه‌ر هێزو دهسهلاَت و زانیاری و دانایی و لێزانی و گه‌وره‌یی خودا.
مرۆڤ دروست كراوی خوای گه‌وره‌یه‌و رێزی لێگیراوه
مرۆڤ دروست كراوی خودایه‌و رێزی هه‌یه، وه له‌وشتانه‌ی كه خودا رێزی لێگرتووه و تایبه‌تمه‌ندی پێداوه، ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی زه‌وی به مرۆڤ سپاردووه، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێ:
هوَ أنشأكم منَ الأرض وَاستعمركم فيها
{هود:٦١}، واته: خودا ئێوه‌ی له زه‌ویدا پێگه‌یاندوه و به‌دی هێناون، وه ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌ویشی به‌خۆتان سپاردووه. پاشان له‌وه گه‌وره‌تر ده‌فه‌رموێ:
وَسخرَ لكم ما في السَّموات وَما في الأرض جميعاً منه...
{الجاثية:١٣} ، واته: هه‌رچی له‌ناو ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌مووی بۆ ئێوه‌م مهیسهركردووه.
كه‌واته: ئه‌وه‌ی له‌م بونهوهرهدایه له "خۆر‌و، مانگ و، ئه‌ستێره‌كان و، ده‌ریاكان و، رووباره‌كان و، چیاكان و، دره‌خته‌كان و، شه‌وو، رۆژو... هتد، هه‌موویان موسهخهركراوه بۆ مرۆڤ، ئه‌وه‌ش دوو سودی هه‌یه بۆی:
١. ئه‌وه‌ی له‌م بونه‌وه‌ره دایه، مرۆڤ ده‌توانێ سودیان لێ ببینێت و بۆ خزمه‌تی خۆی به‌كاریان بێنێت، وه‌كو ووزه‌ی خۆر‌و، ئاو‌و، هه‌واو، رووناكی... هتد.
٢. ئه‌م بونه‌وه‌ره راسته بۆ خزمه‌تی مرۆڤ دروست كراوه، به‌ڵام نابێت مرۆڤ بیانكاته خوای خۆی و بیان په‌رستێ، هه‌روه‌كو زۆر گه‌ل و نه‌ته‌وه له‌كۆن و له‌ئێستاشدا شتێك ده‌په‌رستن كه بۆ خزمه‌تیان دروست كراوه، واته: راستیه‌كانیان گۆڕیوه، مرۆڤی خزمه‌تكراو بووه‌ته خزمه‌تكار، گه‌وره بووه‌ته به‌نده‌و كوێله، ئه‌و شتانه‌ی كه بۆ خزمه‌تی دروست كراوه ده‌یان په‌رستێ!.
ئایینی پیرۆزی ئیسلام هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی رێز له مرۆڤ بنێت و پله‌و پایه‌ی به‌رز بكاته‌وه، هه‌ر له‌كاتی له دایك بوونی تا مردنی، دوای مردنی، به‌ر له دایك بوونی كه كۆرپه‌له‌یه ده‌بێت مافه‌كانی بپارێزرێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه ئایینی ئیسلام قه‌ده‌غه‌ی كردووه ده‌ست درێژی بكرێته سه‌ر كۆرپه‌له، وه دایكه‌كانیش بۆیان نیه به ئاره‌زووی خۆیان ره‌فتار بكه‌ن و كۆرپه‌كه‌یان (إجهاض) له‌بار ببه‌ن، هه‌رچه‌نده له حه‌ڕامیش په‌یدا بووبێ(٣)، به‌تایبه‌تی كاتێك منداڵه‌كه چوار مانگ به‌سه‌ر ده‌بات له‌ناو سكی دایكی، وه قه‌ده‌غه‌ی كردووه باوك ـ به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت ـ منداڵه‌كه‌ی خۆی بكوژێت، كوڕه‌كه‌ی یان كچه‌كه‌ی بكوژێت، له‌ترسی هه‌ژاری بێت، یان حه‌ز نه‌كا كچه‌كه‌ی به‌شوو بدات، هه‌روه‌كو عه‌ره‌به‌كان له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا كچه‌كانی خۆیان زینده‌به‌چاڵ ده‌كرد، یانیش له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌كی تر بێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:
وَلا تقتلوا أولادكم خشية إملاق نحنُ نرزقهم وَإياكم إنَّ قتلهُم كانَ خطئا كبيرا
{الإسرا‌ء:٣١} ، واته: منداڵه‌كانی خۆتان له‌ترسی له‌برسان مردن له‌ناو مه‌به‌ن، ئێمه رۆزی ئه‌وانیش و ئێوه‌ش ده‌ده‌ین، به‌ڕاستی كوشتنی ئه‌وان تاوانێكی گه‌وره‌یه.
وه ده‌رباره‌ی زینده‌به‌چاڵ كردنی كچان ده‌فه‌رموێ:
وإذا بشرَ أحدهُم بالأنثى ظلَّ وجههُ مسودا وهوَ كظيم يتوارى منَ القوم من سوء ما بشر به أيمسكه على هون أم يدسُّه في التراب ألا ساءَ ما يحكمون
{النحل: ٥٨ـ٥٩}، واته: هه‌ر كاتێك مژده‌ی كچ بۆ یه‌كێك له بێباوه‌ڕه‌كان بچێ، روخساری ره‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕاو و خه‌م و خه‌فه‌ت دایده‌گرت، له ناخۆشی و مه‌ینه‌تی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه پێی دراوه، سه‌ری لێدهشێواو نه‌یده‌زانی چ بكا، بۆیه بیری ده‌كرده‌وه ئاخۆ به‌سوكایه‌تی به‌خێوی بكا، یانیش زینده‌به‌چاڵی بكا؟ ئاگاداربن خراپترین بڕیاربوو كه ده‌یاندا. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ:
وَإذا الموؤدة سئلت بأيِّ ذنبٍ قتلت
{التكویر: ٨ـ٩}، ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ش كه به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان ده‌كرا، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه ئافره‌ت بوو، ئه‌گه‌ر نا هیچ تاوانێكی تری نه‌بوو، كه به‌هۆیه‌وه زینده‌به‌چاڵ بكرێ...
به‌ڵێ/ ئایینی پیرۆزی ئیسلام گرنگی به مرۆڤ داوه، به‌ر له دایك بوونی، كاتی له دایك بوونی، كاتی منداڵی، كاتی گه‌نجایه‌تی، كاتی پیری، كاتی مردنی پێویسته بشورێت و، كفن بكرێت و، نوێژی له‌سه‌ر بكرێت و، بنێژرێت و، وه‌سیه‌ته شه‌رعیه‌كانی جێبه‌جێ بكرێت، قه‌رزه‌كانیشی پێش دابه‌ش بوونی میرات بدرێته‌وه، وه حه‌رامه لاشه‌كه‌ی بشێوێندرێت، هه‌رچه‌نده له جه‌نگیش دابێت، هه‌روه‌كو حه‌رامه ئێساقانهكانی بشكێندرێت و پارچه پارچه بكرێت(٤)، وه به‌خراپه باسی بكرێت و جوێنی پێبدرێت(٥).
ئایینی ئیسلام رێزی له مرۆڤ گرتووه، له‌هه‌ر شوێنێك بێت، له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێت، له‌هه‌ر خاكێك بێت، هه‌ر ره‌نگێك بێت، به‌هه‌ر زمانێك قسه بكات، هه‌روه‌كو خودا ده‌فه‌رموێ:
وَمن آياتهِ خلقُ السَّمواتِ والأرض وَاختلافُ ألسنتكم وَألوانكم إنَّ في ذلكَ لآياتٍ للعالمين
{الروم:٢٢}، واته: وه‌هه‌ر له نیشانه‌كانی ئه‌وه ـ كه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر گه‌وره‌یی خودا ـ دروست كردنی ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌و جیاوازی زمان و ره‌نگ و رووتانه، كه له‌مه‌دا به‌ڵگه زۆرن بۆ زانایان.
ئیسلام رێزی له مرۆڤ ناوه، له‌هه‌ر چینێك بێت، له چینی ده‌وڵه‌مه‌ندان بێت، یان هه‌ژاران، به‌ڵكو له ئیسلامدا چینایه‌تی نیه، هه‌ندێك پڕ بن و هه‌ندێكیش قڕ، هه‌ندێك گه‌مه‌و گاڵته به‌پاره و سامانی خه‌ڵك بكه‌ن و هه‌ندێكیش پاره‌یان ده‌ست نه‌كه‌وێ، هه‌ندێك كۆشك و ته‌لاری گه‌وره به‌رز بكه‌نه‌وه، هه‌ندێكی تریش خاوه‌ن ژوورێك نه‌بن، هه‌روه‌كو ئه‌م چینایه‌تیه له‌كۆنه‌وه له ئه‌وڕوپاو له‌ناو فارسه‌كان و هینده‌كان هه‌بوو، هه‌وڵیان ده‌دا بۆ دروست كردنی چینایه‌تی (طبقات) ، وه‌كو چینی پیاوانی ئایینی و چینی شه‌ڕه‌ف مه‌ندان و...هتد، هه‌ر یه‌كێكیان مافی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه، تا ئێستاش چینایه‌تی هه‌ر ماوه، به‌ڵام له ئیسلامدا خه‌ڵك هه‌موو رێزلێگیراون، یه‌كسانن له‌م رێزه‌دا، جیاوازی ئایین و به‌رنامه‌و نه‌ته‌وه، كاریگه‌ری نیه له‌م رێزه‌دا، جارێكیان جه‌نازه‌یه‌كیان هێنا به‌لای پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)، ئه‌ویش ته‌شریفی هه‌ستاوه، هاوه‌ڵه‌كان گوتیان: ئه‌وه جه‌نازه‌ی جوله‌كه بوو "ویستیان پێی بڵێن كه موسڵمان نه‌بوو" پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: ئه‌ی نه‌فس نیه؟(٦).
كه‌واته: ئیسلام رێزی له مرۆڤ گرتووه به زیندووی و به مردوویی، ئیسلام هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له هه‌موو مافه‌كانی مرۆڤ بكات، مافه‌كانی ئایینی و دونیایی، ماددی و مه‌عنه‌وی، عه‌قڵی و لاشه‌یی، بۆ پاراستنی پێنج شتی گرنگ كه ئه‌مانه‌ن: "ئایین، گیان، عه‌قڵ، ناموس، ماڵ " ئه‌مانه پێیان ده‌گوترێ (ألضروريات الخمس) كه پێویسته هه‌موو تاكێك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك پارێزگاریان لێبكات.
ئه‌وه‌ی كه له رۆژئاوا به‌ماف داده‌نرێت، له‌ئیسلامدا به ئه‌رك و پێویست داندراوه، ئه‌وه‌ش له راستیدا به‌هێزترو گه‌وره‌تره له‌ماف، چونكه ماف زۆرجاران ته‌نازولی لێده‌كرێت، بهلاَم ئه‌رك كه داندراوه، پێویسته جێبه‌جێ بكرێت و كه‌مته‌رخه‌می لێنه‌كرێت.
ئه‌گه‌ر خوێندن و فێربوونی زانست، مافی مرۆڤه‌كان بێت له رۆژئاوا، ئه‌وا له ئیسلامدا ئه‌ركه له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك پیاو بێت یان ئافره‌ت، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی: (طلبُ العلم فريضة على كل مُسلم) (٧).
وه ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌و خۆنیشاندان و رێپێوان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به شێوه‌یه‌كی جوان و دوور له توندوتیژی ـ دژی گه‌نده‌ڵی و خراپه‌و سته‌م ـ مافی مرۆڤ بێت له رۆژئاوا، ئه‌وه له‌ئیسلامدا ئه‌ركه له‌سه‌ر موسڵمانان و ده‌چێته بازنه‌ی فه‌رمان به‌چاكه‌و رێگرتن له‌خراپه، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێ: (مَن رَآى مِنكم مُنكراً فليغيّره بيدهِ فإن لم يستطع فبلسانهِ فإن لم يستطع فبقلبهِ وَذلكَ أضعفُ الإيمان) (٨).
وه ئه‌گه‌ر به‌رگری كردن له‌خاك و نیشتمان، مافی مرۆڤ بێت له رۆژئاوا، ئه‌وه له‌ئیسلامدا ئه‌ركه له‌سه‌ر موسڵمانان ـ هه‌ركاتێك ده‌ست درێژیان كرا سه‌ر ـ به‌رگری له‌خاك و نیشتیمانیان بكه‌ن، هه‌روه‌كو خودای گه‌وره سه‌رزه‌نشتی بڕواداران ده‌كات و ده‌فه‌رموێ:
وما لكم لا تقاتلونَ في سبيل الله والمستضعفينَ من الرجال والنساءِ والولدان الذين يقولون ربنا أخرجنا من هذه القرية الظالم أهلها واجعل لنا من لدنك وليا واجعل لنا من لدنك نصيراً
{النساء: ٧٥} ، واته: ئه‌وه بۆچی ئێوه له پێناو خودا‌و له پێناو چه‌وساواندا ناجه‌نگن؟، ئه‌و چه‌وساوانه‌ی له پیاوان و ژنان و منداڵانه‌ی كه ده‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان رزگارمان كه‌و ده‌رمان بهێنه له‌م شاره، كه خه‌ڵكه‌كه‌ی سته‌م كارن و ده‌مان چه‌وسێننه‌وه، وه له لای خۆته‌وه پشتیوان و یارمه‌تی دهرێكمان بۆ بنێره.
وه‌ك ده‌بینین خوای گه‌روه زۆر به ئاشكرا، داوا له باوه‌ڕداران ده‌كا كه له پێناو چه‌وساوان و سته‌م لێكراواندا خه‌بات و تێكۆشان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی خۆیان رزگار بكه‌ن، تا به ئاسووده‌یی و به ئازادی بژین و كه‌س سته‌میان لێ نه‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ:
إن الذين توفاهمُ الملائكة ظالمي أنفسهم قالوا في‌م كنتم قالوا كنا مستضعفين في الأرض، قالوا ألم تكن أرض الله واسعة فتهاجروا فيها، فأولئك مأواهم جهنم وساءت مصيرا * إلا المستضعفين من الرجال والنساء والولدان لا يستطيعون حيلة ولا يهتدون سبيلا * فأولئك عسى الله أن يعفوا عنهم، وكان الله عفواً غفوراً
{النساء: ٩٧ـ٩٩} ، واته: ئه‌وانه‌ی كه سته‌میان له خۆیان كرد، به‌وه‌ی كه سته‌میان قه‌بوڵ كرد‌و له دژی سته‌م و زۆرداریدا نه جه‌نگان و هیچ هه‌ڵوێستێكیشیان نه‌بوو، ئا ئه‌مانه له كاتی فریشته‌ی گیان كێشان كه دێنه لایان بۆ گیان كێشان، پێیان ده‌ڵێن: ئێوه له چبارێكدا بوون؟، واته: بۆ خۆتان بێده‌نگ كرد له ئاست ئه‌و سته‌مه‌دا و هیچ هه‌ڵوێستان نه‌بوو؟، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: ئێمه له زه‌میندا زه‌لیل و بێ ده‌سه‌ڵات بووین و توانای هیچ شتێكمان نه‌بوو، پێیان ده‌ڵێن: ئه‌ی زه‌مینی خودا گه‌وره و فراوان نه‌بوو تا كۆچ بكه‌ن و بچنه جێگایه‌كی تر؟، ئا ئه‌مانه دۆزه‌خ ده‌بێته جێگایان، كه خراپترین جێگایه بۆیان، ته‌نها ئه‌و پیاوو ژن و منداڵانه نه‌بێ كه بێ ده‌سه‌ڵات و بێ هێز بوون و توانای هیچ شتێكیان نه‌بوو، جا نه‌خۆش و په‌ككه‌وته بوون، یان هه‌ر عوزرێكی شه‌رعی تریان هه‌بووبێ، ئا ئه‌مانه خودا لێیان ده‌بوورێت و لێیان خۆش ده‌بێت، وه خودا زۆر به‌خشنده و لێبوورده‌یه.
وه ئه‌گه‌ر مافی په‌ناهه‌نده‌یی و په‌نادان و رۆیشتن له ولاَتێك بۆ وولاَتێكی تر كه تێیدا به ئاسوده‌یی و به ئارامی بژی، مافی مرۆڤ بێت له رۆژئاوا، ئه‌وه له‌ئیسلامدا ئه‌ركه له‌سه‌ر موسڵمانان، یان گه‌وره‌ی موسڵمانان ئه‌و مافه بدات، هه‌ركاتێك یه‌كێكی بێباوه‌ڕ داوای په‌نا هه‌نده‌یی بكا(٩)، هه‌روه‌كو خودا ده‌فه‌رموێ:
وإن أحدٌ منَ المشركينَ اْستجاركَ فأجرهُ حتى يَسمعَ كلامَ اللهِ ثمَّ أبلغهُ مأمنهُ ذلكَ بأنهم قومٌ لا يفقهونَ
{التوة:٦}، واته: هه‌ركاتێك یه‌كێك له هاوبه‌ش په‌یداكه‌ران، داوای په‌نادانی كرد، په‌نای بده، با فه‌رمووده‌ی خودا ببیستێ، بۆ ئه‌وه‌ی دڵی نه‌رم بێ و موسڵمان بێت، پاشان بینێره بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه نه‌ترسێ و ئه‌مین بێ، ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، چونكه ئه‌وان گه‌لێكن نازانن.
وه ئه‌گه‌ر ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی بیركردنه‌وه‌و ئازادی ئایین، مافی مرۆڤ بێت له رۆژئاوا، ئه‌وه له ئیسلامدا خوای گه‌وره پێش ئه‌وان ئه‌و ئازادیه‌ی به هه‌موو كه‌سێك داوه، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێ:
وَقل الحقُّ مِن ربكم فمن شاءَ فليؤمن وَمن شاءَ فليكفر...
{الكهف:٢٩}، واته: ئه‌وه‌ی حه‌ز ده‌كا با بڕوا بێنێ، ئه‌وه‌ی حه‌زیش ده‌كا با بێ بڕوا بێت. وه ده‌فه‌رموێ: [ إنا هديناهُ السَّبيلَ إما شاكرا وَإما كفوراً ] [ {الإنسان:٣}... ]
وه بۆ وه‌رگرتنی ئیسلام زۆره ملێ و تۆبزی نیه، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێ:
لا إكراهَ في الدين قد تبينَ الرشدُ منَ الغيِّ…
{البقرة:٢٥٦}، ئه‌م ئایه‌ته‌ش هه‌روه‌كو توێژه‌ره‌وانی قوڕئان ده‌فه‌رموون ـ هه‌رچه‌نده حوكمه‌كه‌شی گشتیه ـ : (ده‌رباره‌ی پیاوێكی ئه‌نساری هاتۆته خوار كه له‌نه‌وه‌ی (سالم) كوڕی (عوف) بوو، دوو كوڕی گاوری هه‌بوو، به‌خۆشی موسڵمان بوو، ویستی به‌زۆر بیانكاته موسڵمان، جا ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه هاته خوار)(١٠).
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه له سوڕه‌تی (البقرة) یه‌و له‌شاری مه‌دینه هاتۆته خوار، له‌و كاته‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌بوو، موسڵمانان خاوه‌ن هێزبوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌یان ده‌كا، كه به‌زۆری یه‌كێك بكه‌نه موسڵمان، ئه‌ی ئه‌گه‌ر موسڵمانان ده‌وڵه‌تیان نه‌بوو، یان خاوه‌ن هێزێكی كه‌م بوون، بێگومان ئه‌وكاتی تاوانی زیاتره یه‌كێك به زه‌بری شمشێر بكرێته موسڵمان...
كه‌واته: تۆبزی كردن نیه له وه‌رگرتنی ئیسلامدا، ده‌بێ مرۆڤه‌كان سه‌رپشك بن و نابێت زۆریان لێبكرێت و ئازادیان زه‌وت بكرێت، ته‌نانه‌ت خوای گه‌وره ئه‌و مافه‌ی نه‌داوه‌ته پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێ:
وَلو شاءَ رَبكَ لآمنَ مَن في الأرض كلهم جميعاً أفأنتَ تكرهُ الناسَ حتى يكونوا مؤمنين
{یونس:٩٩}، واته: ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستبا كه خه‌ڵكی به‌زۆری بڕوا بێنن، ئه‌وا هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر زه‌وین تێكڕا بڕوایان ده‌هێنا، جا ئایا تۆ ئه‌ی (محمد) ((درودی خوای له‌سه‌ر بێت)) زۆر له خه‌ڵكی ده‌كه‌ی تاوه‌كو بڕوا بێنن؟...
وه‌ك ده‌بینین خوای گه‌وره زۆر به‌ڕوونی ره‌فزی ئه‌وه ده‌كا، كه ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ریش (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) مافی تۆبزی لێكردنی خه‌ڵكی هه‌بێت بۆ بڕوا هێنان، چونكه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستبای به‌زۆر بڕوا بهێنن، ئه‌وا هه‌موویان بڕوایان ده‌هێنا، بهلاَم كه خوا نه‌یویست تۆ زۆر له خه‌ڵك ده‌كه‌ی كه بڕوا بێنن؟ واته: بۆت نیه...
به‌ڵێ/ ئه‌وه‌یه ئایینی پیرۆزی ئیسلام، وه موسڵمانه‌كان به‌كرده‌وه جێبه‌جێیان كرد، چونكه ئیسلام فه‌لسه‌فه‌یه‌كی رووت و بیركردنه‌وه‌یه‌كی ووشك و خه‌ونێكی خه‌یاڵی نیه، به‌ڵكو به‌رنامه‌ی ژیانی مرۆڤه، له مزگه‌وتدا، له نوێژدا، له حه‌جدا، ده‌بینی هه‌موو وه‌كو یه‌كن و هیچ جیاوازیه‌ك نیه له نێوانیاندا، مه‌گه‌ر به ته‌قواو له خواترسان نه‌بێت...
وه پێغه‌مبه‌ریش (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئه‌مه‌ی جێبه‌جێ كرد‌و رێسایه‌كی بۆ هه‌موو موسڵمانان دانا‌و فه‌رمووی: ( وأيم اللهِ لوْ أنَّ فاطمة بنت محمدٍ سَرقت لقطعتُ يدَها)(١١)، واته:سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر (فاگمه) ی كچی (محمد) دزی بكا ده‌ستی ده‌بڕم(12).
شوڕهیحی قازی و پێشه‌وا (عه‌لی كوڕی ئه‌بو تاڵیب) (ره‌زای خودایان لێبێت)
ئه‌مه مشتێكه له خه‌روارێك، نمونه‌كه له سه‌ده‌ها نمونه‌ی دادپه‌روه‌ری و دادگه‌ری له ئیسلامدا...
شوڕهیحی قازی (ره‌زای خودای لێبێت) (65) ساڵ له شاری كووفهدا قازیایهتی به زاراوه‌ی ئه‌وڕۆ دادوه‌ری كرد، ئه‌وه‌ش به فه‌رمانی پێشه‌وا (عمر) كوڕی (خطاب) (ره‌زای خودای لێبێت) بوو، له‌و كاته‌دا كه زانی مرۆڤێكی خواناس و دادپهروهرو زانا‌و چاكه‌كارو خاوه‌ن ره‌وشتێكی به‌رزه و جیاوازی ناكا له نێوان هیچ كه‌سێكدا.
رۆژێكیان پێشه‌وا (علي) كوڕی (أبو طالب) ] (ره‌زای خودای لێبێت) زرێیهكی بزر كردبوو، كه زۆر له لای خۆشه‌ویست بوو، له پاشان زۆری نه‌خایاند زرێیهكهی له ده‌ستی جوله‌كه‌یه‌ك بینی، ده‌یویست بیفرۆشێ له بازاڕی كووفه، جا پێشه‌وا (علی) كه زرێیهكهی بینی ناسیه‌وه و پێی گووت: ئه‌و زرێیه هی منه و له فڵانه شه‌وو له فڵانه شوێن لێم بزر بووه، جوله‌كه‌كه گووتی: نه‌خێر، ئه‌وه زرێی منه، ئه‌ی ئه‌میری بڕواداران، (علی) فه‌رمووی: ئه‌وه زرێی منه، چونكه به كه‌سم نه‌فرۆشتووه و به كه‌سم نه به‌خشیوه تا بگاته ده‌ست تۆ...
ئینجا ده‌بێته مشت و مڕیان، پاشان بڕیار ده‌ده‌ن بچنه لای (شوڕه‌یح).
هه‌ر دووكیان ده‌چنه لای (شوڕه‌یح)، (شوڕه‌یح) روو له پێشه‌وا (علي) ده‌كات و ده‌ڵێ: چ ده‌ڵێی، ئه‌ی ئه‌میری بڕواداران؟
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: من زرێی خۆم بزر كردبوو له فڵانه شوێن، ئێستاكه‌ش دۆزیمه‌ته‌وه له لای ئه‌و جوله‌كه‌یه، وه من دڵنیام له وه‌ی كه ئه‌و زرێ یه هی منه، و ئێ ئه‌و جوله‌كه‌یه نیه، چونكه نهم فرۆشتووه و نهم به‌خشیوه به كه‌س تا بچێته ده‌ستی.
ئینجا (شوڕه‌یح) رووی له جوله‌كه‌كه كرد، بۆ ئه‌وه‌ی مافی قسه‌كردنی پێبدات و به‌رگری له خۆی بكات و، رای خۆی ده‌رببڕێ، پێی گووت: تۆ چ ده‌ڵێی؟
جوله‌كه‌كه گووتی: ئه‌وه زرێ منه‌و، ئه‌میری بڕوادارانیش تاوانبار ناكه‌م به درۆ...
پاشان (شوڕه‌یح) له (علي) كرد‌و پێی گووت: هیچ گومانی تێدا نیه كه تۆ راستگۆی له قسه‌كانت، به‌ڵام ده‌بێ دوو شایه‌تت هه‌بێ.
(علي) فه‌رمووی: به‌ڵێ: دوو شایهتهكهم، یه‌كه‌میان قه‌نبه‌ری به‌نده‌مه و، دووه‌میانیش حه‌سه‌نی كوڕمه...
(شوڕه‌یح) گووتی: ئه‌ی ئه‌میری بڕواداران، شایه‌تی كوڕ بۆ باوكی دروست نیه، چونكه زۆربه‌ی وایه كوڕ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی باوكی شایه‌ت ده‌دات و له دژی راناوه‌ستێ.
(علي) فه‌رمووی: (سبحان الله) پاك بێگه‌ردی بۆ خودا، پیاوێك كه گه‌وره‌ی گه‌نجه‌كانی به‌هه‌شت بێت و شایه‌تیشی دروست نه‌بێ!، ئه‌ی نه‌ت بیستووه كه پَغهمبهر ((درودی خوای له‌سه‌ر بێت)) فه‌رموویه‌تی: (الحسن والحسن سيدا شباب أهل الجنة؟) (١٣) ] ، واته: حه‌سه‌ن و حوسه‌ین گه‌وره‌ی گه‌نجه‌كانی به‌هه‌شتن.
(شوڕه‌یح) گووتی: به‌ڵێ: بیستوومه، به‌ڵام شایه‌تی كوڕ بۆ باوك دروست نیه، (چونكه زۆربه‌ی وایه كوڕ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی باوكی شایه‌تی ده‌دا نه‌ك له دژیدا، بۆیه دروست نیه).
ئینجا پێشه‌وا (علی) كه زانی حوكمه‌كه وایه، رووی له جوله‌كه‌كه كرد‌و گووتی: زرێیه‌كه ببه، چونكه من هیچ شایه‌تم نیه جگه له‌وانه.
جوله‌كه‌كه سه‌ری سوڕما له‌و حوكمه!، چۆن دادوه‌رێكی موسڵمان له به‌رده‌م دادگا له دژی خه‌لیفه‌ی ئیسلام بڕیار ده‌دات، له كاتێكدا كه زۆر باش ده‌زانێ هه‌ق به‌لای ئه‌وه و ئه‌و خاوه‌ن مافه و من خاوه‌ن هه‌ق نم!
ئه‌مه چ حوكمێكه!، له چ ده‌وڵه‌تێك و له كام یاسای ئه‌م دونیایه‌دا شتی وا هه‌یه!
بۆیه روو له پێشه‌وا (علی) ده‌كات و ده‌ڵێ: شایه‌تی ئه‌ده‌م كه ئه‌م زرێیه هی تۆیه، وه شایه‌تی ئه‌ده‌م كه ئه‌م ئاینه هه‌ق و راسته (أشهد أن لا إله إلا الله، وأشهد أن محمدا عبده ورسوله) شایه‌تی ئه‌ده‌م كه ته‌نها خودا شاه‌نی په‌رستنه و موحه‌ممه‌دیش به‌نده و پێغه‌مبه‌ری خودایه.
ئینجا به (شوڕه‌یح) ده‌ڵێ: بزانه ئه‌ی قازی، ئه‌وه زرێی ئه‌میری بڕوادارانه، وه من دۆزیمه‌وه له‌و كاته‌ی كه له‌سه‌ر پشتی ووشتره‌كه‌ی به‌ربۆوه.
پێشه‌وا (علی) یش زۆر دڵخۆش ده‌بێ به موسڵمانبوونی، بۆیه زرێیهكهو ووشتره‌كه‌ی پێشه‌كه‌ش ده‌كا.
پاشان جوله‌كه‌كه به‌هۆی موسڵمانبوونی ژیانی ده‌گۆڕێت و ده‌بێته خه‌باتكارێكی ئیسلام و به‌شداری ده‌كا له جه‌نگی (نه‌هره‌وان)(١٤)، تا له ئه‌نجامدا شه‌هید ده‌بێ له پێناو به‌رگری كردن له ئیسلامدا(١٥).
شارستانیه‌تی رۆژئاوا و مافه‌كانی مرۆڤ
شارستانیه‌تی رۆژئاوا هه‌میشه پڕوپاگه‌نده‌ی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كا، به‌ڵام له راستیدا ته‌نها گرنگی به مافه‌كانی هاوڵاتی خۆی ده‌دا، هاوڵاتی خۆی رێزی لێگیراوه‌و مافه‌كانی دابین كراوه، هه‌موو هاوڵاتیه‌ك مافه‌كانی خۆی ده‌زانێ به‌پێی ده‌ستوری ووڵات، له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌ویش ده‌بێ رێز له‌یاسا بگرێت...
هاوڵاتی خۆی هه‌موو مافێكی پارێزراوه ـ جگه له جیاوازی ره‌گه‌زپه‌رستی و جیاوازی ره‌نگ ـ(١٦)، به‌ڵام هه‌ركاتێك هاوڵاتیه‌كه له‌شاری خۆی چووه ده‌ره‌وه، مافه‌كانی پارێزراو نابێ...
ئێستا (٦٠) ساڵ زیاتر تێپه‌ڕیوه له‌سه‌ر دامه‌زراندنی " جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ " (الإعلان العالمي لحقوق الإنسان) ، ده‌پرسین له‌و ماوه‌دا چه‌ند مافه‌كان دابین كراوه، چه‌ندیان پێشێل كراوه؟ چه‌ند خوێن به ناڕه‌وا رژاوه؟ چه‌ند ماڵ و سامان زه‌وت كراوه؟ چه‌ند نیشتمان داگیر كراوه؟ چه‌ند خه‌ڵك ده‌ربه‌ده‌ر كراوه؟ چه‌ند شار‌و دێهات وێران كراوه؟...
به‌تایبه‌تی ئێمه‌ی موسڵمان، له "فلسطين" هه‌ر له‌ساڵی (١٩٤٧ و ١٩٤٨) و تا ئێستاش ده‌ست درێژی و قه‌تل و عامی جوله‌كه بۆ موسڵمانه فه‌له‌ستینی یه‌كان هه‌ر به‌رده‌وامه...
ئینجا له‌م دواییانه‌دا رووداوه‌كانی شاری غه‌ززه لای هه‌موو كه‌سێكی خاوه‌ن ویژدان روون و ئاشكرا بوو كه هێزه دڕنده و خوێنڕێژه‌كانی ئیسڕائیل به پاڵپشتی ئه‌مریكا چیان له‌و گه‌له موسڵمانه بێتاوانه كرد، به هه‌موو جۆره چه‌كێك له دژیان راوه‌ستان، ویژدانی هه‌موو كه‌سێكی خاوه‌ن ویژدانی جوڵاند، دانیشتوانیان به خوێن سوور كرد، سه‌ده‌ها منداڵ و ئافره‌تی بێ‌تاوانیان خه‌ڵتانی خوێنكرد، زیاتر له (١٠٠٠) كه‌سیان شه‌هید كردوو زیاتر له (٥٠٠٠) هه‌زار كه‌سیان بریندار كرد، شاره‌كه‌یان كاولكردوو دایان پۆشی به دووكه‌ڵی ته‌ماوی به بۆمبی قه‌ده‌غه كرا‌و، قه‌سابخانه‌یه‌كی وایان دامه‌زراند له مێژوودا وێنه‌ی كه‌مه، مه‌گه‌ر نمونه‌ی هۆلاكۆ و مه‌غۆله‌كان و نازیه‌كان و سه‌ددام.
له (كۆسۆفۆ)، له (بۆسنه‌و هه‌رسك)، له‌ناو ئه‌وڕوپا، له‌ناو پڕوپاگه‌نده‌ی دیمكڕاسیهت و مافه‌كانی مرۆڤ، زیاتر له (٧٠) هه‌زار موسڵمان قه‌تل و عام كران، و زیاتر له (٥٠) هه‌زار ئافره‌تی موسڵمان ده‌ست درێژی ناموسیان كرایه سه‌ر...
دیاره نمونه زۆرن له موسڵمانانی جیهان كه چۆن مافیان پێشێل ده‌كرێت و هیچ بایه‌خێكیان پێ‌نادرێت، ئینجا جێی خۆیه‌تی له‌ناو میلله‌تانی موسڵماناندا باسی مه‌زلومیه‌تی میلله‌تی خۆمانیش بكه‌ین، چ له كوردستانی توركیا، هه‌ر له رۆژگاری ره‌شی پڕ له سته‌می كه‌مال ئه‌تاتۆركه‌وه تا ئێستاش زوڵم و زۆرداری هه‌ر به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ها له كوردستانی ئێران له‌كاتی ده‌سه‌ڵاتدارێتی دیكتاتۆرانه‌ی ره‌زا شا‌و محمدی كوڕیدا و تا ئێستاش كورد سته‌می لێده‌كرێ، وه له كوردستانی عێراق و سوریا چ له سه‌رده‌می عهفلهقیهكانداو چ له پێشتریش له رۆژگاری رژێمه دیكتاتۆریه‌كانی دیكه‌دا، كه ته‌نها خوای گه‌وره ده‌زانێ كه‌چی كراوه به‌سه‌ر میلله‌تی موسڵمانی ئێمه...
دیاره لێره‌دا له‌دوای بێده‌نگ بوونی ووڵاتانی رۆژئاوا به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو زوڵم و زۆرداریه‌ی كه به‌رامبه‌ر ئێمه‌دا كرا، جێی خۆیه‌تی گله‌یی و ئیدانه‌ی ووڵاتانی عه‌ره‌بی بكرێت، كه زۆربه‌یان نه‌ك هه‌ر بێده‌نگ بوون، به‌ڵكو هاوكاری زوڵم و سته‌م بوون، بۆیه من پێیان ناڵێم ووڵاتانی ئیسلامی ـ هه‌رچه‌نده ئه‌و ناوه‌ش له خۆیان بنێن ـ چونكه (ئیبن ته‌یمییه) (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێ: (الساكتُ عَن الحقِّ شيطان أخرس) (١٧)، ئه‌وه ئه‌گه‌ر بێده‌نگ بێت به‌رامبه‌ر به‌هه‌ق وه‌كو شه‌یتانی لاڵ وایه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر به‌خۆی هاوكاری و پاڵپشتی سته‌م بێت، ده‌بێ چ شه‌یتانێك بێ!...
وه ئایینی پیرۆزی ئیسلام هه‌روه‌كو باسمان كرد مافی هه‌موو مرۆڤێكی داوه، وه ده‌ست درێژی و سته‌م له هیچ كه‌سێك ناكات، و رازی نیه هیچ كه‌سێك زوڵمی لێبكرێت،چ جای ئه‌وه‌ی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی (٤٠) ملیۆنی زیاتر زوڵمی لێبكرێت و مافه‌كانی پێشێل بكرێت، ته‌نانه‌ت له ئیسلامدا مافه‌كانی ئاژه‌ڵان و باڵنده‌كان پارێزراوه‌و حیسابیان بۆ كراوه...
به‌ڵێ/ ئێمه‌ی موسڵمان خوێنمان بووه‌ته بێنرخترین و هه‌رزانترین خوێن له جیهاندا، خاك و نیشتمانمان بووه‌ته مولك و میراتی داگیركه‌ران، كوا مافه‌كانمان؟...
مرۆڤ له سه‌رده‌می مافه‌كانی مرۆڤ له زۆربه‌ی ووڵاتاندا مافه‌كانی پێشێل كراوه، "رێكخراوی لێبوردنی نێو ده‌وڵه‌تی" (منظمة العفو الدولية) رایگه‌یاندووه كه‌یه‌ك له‌سه‌ر سێی جیهان چه‌وساوه‌ن و سته‌م لێكراون و مافیان پێشێل كراوه، ئه‌وه‌ش كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه...
له‌سه‌رده‌می مافه‌كانی مرۆڤ هه‌قمانه بگرین بۆ خاك و ووڵاتمان، بۆ كوردستانی پارچه پارچه كراومان، بۆ ئه‌نفال و كیمیاباران، بۆ وێران كردنی شار‌و دێهاته‌كانمان، بۆ ئه‌و براو خوشكانهی كه‌وا تۆزی رێگاكان پێخه‌فیان بوو، به‌رده‌كان سه‌نگه‌ریان بوو، ئه‌شكه‌وته‌كان جێگای حه‌سانه‌وه‌یان بوو، بۆ ئه‌وانه‌ی كه داوای مافه ره‌واكانی خۆیان ده‌كه‌ن و كه‌سیش نیه یارمه‌تیان بدات و داواكانیان جێبه‌جێ بكات...
ئه‌گه‌ر مرۆڤێكی رۆژئاوایی بكوژرێت، یان بڕفێندرێت، یان نینۆكێكی بقرتێندرێت، ئه‌وا دونیا هه‌مووی له‌به‌ری هه‌ڵده‌سێته‌وه و داوای مافه‌كانی ده‌كات، داوای تۆڵه ده‌كات، داوای ئازادكردنی ده‌كات، داوای ریزگرتنی ده‌كات، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، له‌وه‌ش زیاتر خوێنی مێش و مه‌گه‌زو پێشكه و سه‌گ و باڵنده‌كان له‌لای ئه‌وان رێزی هه‌یه و ره‌وا نیه بكوژرێ، به‌ڵام رۆژێ به‌هه‌زاره‌ها موسڵمان بكوژرێن و خاك و نیشتمانیان داگیربكرێت، كه‌س باسیان ناكات و كه‌س پێیان نازانێ و كه‌س له‌سه‌ریان به‌ده‌نگ نایه‌ت، وه‌كو شاعیر ده‌ڵێت: (قتل شخص يهوديٍّ في غابةٍ لا تغتفر، وإبادة شعبٍ أعزل قضية فيها نظر) واته: كوشتنی كه‌سێكی جوله‌كه له دارستاندا، تاوانێكهو لێخۆشبونی نیه، به‌ڵام له‌ناوبردنی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ ده‌سه‌ڵات، كێشه‌یه‌كه تێڕوانینی له‌سه‌ره‌و پێویست به‌چه‌نده‌ها كۆبونه‌وه و دانیشتن ده‌كا، جا به‌ڕاستی ئه‌و دێره شیعره زۆرباش له‌سه‌ر واقیعی موسڵماناندا ده‌چه‌سپێ، كودهواریش ده‌ڵێ : بانێكه‌و دوو هه‌وایه، به‌ڵام له رۆژگارێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا ده‌بی بڵێین: بانێكه‌و په‌نجا هه‌وایه.
ئایا ئه‌وه مافه‌كانی مرۆڤه؟
ئه‌ی خه‌ڵكینه كوا مافه‌كانی مرۆڤ، له‌سه‌رده‌مێكدا كه به‌هێز بێ هێز ده‌كوژێ، به ده‌سه‌ڵات بێ ده‌سه‌ڵات له‌ناو ده‌با، ئه‌م جیهانه بووه‌ته دارستانێك، دڕه‌نده‌كان نێچیره‌كان ده‌خۆن، بووه‌ته ده‌ریایه‌ك ماسی گه‌وره ماسی بچووك ده‌خوا...
ئایا ئه‌وه مافه‌كانی مرۆڤه؟
له كۆتاییدا جێی خۆیه‌تی گله‌یی و گازانده له خۆمانیش بكه‌ین، پێش ئه‌وه‌ی له رۆژئاوا بكه‌ین، چونكه ئێمه بهخۆمانیش مافه‌كانی یه‌كترمان پێشێل كردووه، له‌گه‌ڵ یه‌كتری كۆك و ته‌بانین، یه‌كتری به‌ناڕه‌وا ده‌كوژین، سته‌م و زۆرداری ده‌كه‌ین، ماڵی یه‌كتری زه‌وت ده‌كه‌ین، كه‌س خه‌م له‌كه‌س ناخوات، هه‌ركه‌سه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌وڵده‌دات و ده‌ڵێ: (نفسی نفسی)، دیارده‌ی خۆپه‌رستی و خه‌ڵك نه‌ویستی له‌ناومان یه‌كجار زۆر بووه، ئه‌وه له راستیدا كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه به‌سه‌رماندا هاتووه، رزگاربوونمان بۆ نیه، ته‌نها به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خودا نه‌بێ، هیوادارم هه‌موومان به‌خۆدا بچینه‌وه و مافه‌كانی یه‌كتر پێشێل نه‌كه‌ین...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
په‌راوێزه‌كان
(١) متفق عليه، بخاري ٢/٦١٩، رقم الحديث (١٦٥٢) واللفظ له، ومسلم ٢/٨٨٦، رقم الحديث (١٢١٨).
(٢) رواه الإمام أحمد في المسند ٥/٤١١، (٢٣٥٣٦)، والطبراني في المعجم الأوسط ٥/٨٦، (٤٧٤٩)، والبيهقي في شعب الإيمان ٤/٢٨٩، (٥١٣٧) إسناده صحيح.
(٣) به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر ((درودی خوای له‌سه‌ر بێت)) فه‌رموویه‌تی ده‌رباره‌ی ئافره‌ته غامیدیهكه (المرأة الغامدية) كه زینای كردبوو: پێی فه‌رموو: بڕۆ تا منداڵت ده‌بێت... پاشان فه‌رمووی: شیری بدێ تا له‌شیر ده‌بێته‌وه... تا كۆتایی فه‌رمووده‌كه كه منداڵه‌كه هیچ تاوانی نه‌بوو، بۆیه ئه‌و كات سزای لێده‌ر نه‌كرد. {رواه مسلم باب: حد الزنا ٣/١٣٢١، (١٦٩٥)}.
(٤) به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر ((درودی خوای له‌سه‌ر بێت)) ده‌فه‌رموێ: (كسرُ عظم الميت ككسره حياً)، واته: شكاندنى ئيَسكى مردوو، وه‌كو شكاندنى به زيندوويی وايه‌و حه‌رامه. {رواه أبو داود ٢/٢٣١، (٣٢٠٧)، وابن ماجة ١/٥١٦، (١٦١٦)، وأحمد ٦/١٠٠، (٢٤٧٣٠)، وابن حبان ٧/٤٣٧، (٣١٦٧)، والدار قطني ٣/١٨٨، (٣١٢)، والبيهقي ٤/٥٨، (٦٨٧٠) وهو حديث صحيح}.
(٥) هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی: (لا تسبّوا الأمواتَ، فإنهم قد أفضوا إلى ما قدموا)، واته: جوێن به مردووی موسڵمانان مه‌ده‌ن و به‌خراپه باسیان مه‌كه‌ن و به‌چاكه باسیان بكه‌ن، چونكه ئه‌وان ئه‌گه‌ر به‌هه‌شتی بن، ئه‌وا تاوانبار ده‌بن ئه‌گه‌ر به‌خراپه باسیان بكه‌ن، وه ئه‌گه‌ر دۆزه‌خیش بن، ئه‌وا خۆی و كرده‌وه‌ی خۆیان.{رواه البخاری ١/٤٧٠، (١٣٢٩)، والترمذی ٤/٣٥٣، (١٩٨٢)، والنسائي ٤/٥٣، (١٩٣٦)، وأحمد ٤/٢٥٢، (١٨٢٣٤)، والدارمی ٢/٣١١، (٢٥١١)، وابن حبان ٧/٢٩٠، (٣٠٢١)، والحاكم ١/٥٤١، (١٤١٩) وغیرهم وهو حدیث صحیح}.
(٦) متفق علیه، بخاري ١/٤٤١، (١٢٤٩)، مسلم ٢/٦٦٠ـ٦٦١، (٩٦٠ـ٩٦١).
(٧) رواه ابن ماجه ١/٨١، (٢٢٤)، والطبرانی فی المعجم الكبیر ١٠/١٩٥، (١٠٤٣٩)، والمعجم الأوسط ١/٧، (٩)، والمعجم الصغیر ١/٣٦، (٢٢)، والبیهقي فی شعب الإیمان ٢/٢٥٣، (١٦٦٣)، وصححه الألبانی.
(٨) رواه مسلم١/٦٩، (٤٩)، وأبو داود ١/٣٦٦، (١١٤٠)، والترمذی ٤/٤٦٩، (٢١٧٢) وقال هذا حدیث حسن صحیح، والنسائي ٨/١١١، (٥٠٠٨)، وابن ماجة ١/٤٠٦، (١٢٧٥)، وأحمد ٣/١٠، (١١٠٨٨)، وابن حبان ١/٥٤١، (٣٠٧) وغیرهم وهو حدیث صحح.
(٩) به‌مه‌رجێك هاتنی بۆ ناو موسڵمانان بۆ كاری سیخوڕی و جاسوسی نه‌بێ، ئه‌گه‌ر هاتوو زاندرا بۆ كاری سیخوڕی هاتووه، ئه‌وه سزا ده‌درێ، یان به لایه‌نی كه‌م ره‌وانه‌ی وڵاتی خۆی ده‌كرێته‌وه.
(١٠) بڕوانه: ( تفسير القرآ‌ن العظيم: للإمام الحافظ إسماعيل بن كثير القرشي الدمشقي (٧٠٠ـ٧٧٤هـ)، ط١، ١٤٢٥هـ ـ ٢٠٠٤م، مكتبة الصفا: ١/٣٦٢ـ٣٦٣).
(١١) متفق عليه، بخاري ٣/١٢٨٢، (٣٢٨٨ـ٦٤٠٦)، ومسلم ٣/١٣١١، (١٦٨٨) ، فه‌رمووده‌كه سه‌ره‌تایه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه: قوڕه‌یش دڵته‌نگ بوون ده‌رباره‌ی ئه‌و ئافره‌ته مهخزومیهی كه‌دزی كردبوو، گوتیان: كێ هه‌یه بتوانێ بچێته لای پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) مه‌گه‌ر (أسامة) ی كوڕی (زید) نه‌بێ، كه خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ره ((درودی خوای له‌سه‌ر بێت))، ئینجا (أسامه) چووه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر بۆ تكاكردن، پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش تووڕه‌بوو فه‌رمووی: ئایا له سزایه‌ك له‌سزاكانی خودا تكا ده‌كه‌ی؟ پاشان هه‌ستاوه و وتاری بۆ دان و فه‌رمووی: گه‌له‌كانی پێش ئێوه له‌به‌ر ئه‌وه له‌ناوچوون، چونكه ئه‌وان ئه‌گه‌ر یه‌كێكی به‌ده‌سه‌ڵات و به‌هێز دزی كردبا، وازیان لێده‌هێنا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێكی بێ هێز دزی كردبا، سزایه‌كه‌یان له‌سه‌ر ده‌چه‌سپاند، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر (فاطمه) ی كچی (محمد) دزی بكا، ده‌ستی ده‌بڕم.
(١٢) هه‌ندێ كه‌س له‌وانه‌ی كه نه‌یاری ئیسلامن، به كرچ و كاڵی و به هه‌ڵه ئه‌و فه‌رمووده پیرۆزه راڤه ده‌كه‌ن، گوایه پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) كه‌سێكی به به‌زه‌یی و به میهره‌بان نه‌بووه، ئه‌گه‌ر نا چۆن ده‌ستی كچی خۆی ده‌بڕێت؟.
له وه‌ڵامدا به كورتی ده‌ڵێین: پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) زۆر به به‌زه‌یی و به میهره‌بان بووه، به تایبه‌تی به رامبه‌ر به منداڵه‌كانی، ئه‌و فه‌رمووده‌شی كه فه‌رمووه مه‌به‌ستی ئه‌وه نه‌بووه ده‌ستی كچی خۆی ببڕێ، چونكه باش ده‌زانێ كه فاتیمه‌ی كچی (ره‌زای خودای لێبێت) دزی ناكات و كچێكی زۆر به ره‌وشت و ده‌ست پاكه، به‌ڵكو مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه كه موسڵمانان حاڵی بكا كه جیاوازی نه‌كه‌ن له بڕیارداندا له نێوان هیچ كه‌سدا، له نێوان ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژاردا، له نێوان به ده‌سه‌ڵات و بێ ده‌سه‌ڵاتدا، له نێوان كوڕی یان كچی به‌رپرسێك له‌گه‌ڵ یه‌كێكی ئاسایی تردا، ئه‌وه‌ش دادپه‌روه‌ری ئیسلامه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌م دادپه‌روه‌ریه جێبه‌جێ بكرێ له‌ناو ئێمه‌دا، بۆ بارودۆخمان به‌و دۆخه‌ی ئێستادا ده‌بوو؟، كوڕ‌و كچه‌كانی هه‌ندێ له به‌رپرسه‌كان بوونه‌ته عهنتهرو رامبۆ كه‌س ناوێرێ پێیان بڵێ: پشتی چاوتان برۆیه.
(١٣) رواه الترمذي ٥/٦٥٦، (٣٧٦٨، ٣٧٨١)، وابن ماجة ١/٤٤، (١١٨)، وأحمد ٣/٣، (١١٠١٢، ١١٦١٢، ١١٦٣٦، ١١٧٩٤، ٢٣٣٧٧، ٢٣٣٧٨)، وابن حبان ١٥/٤١١، (٦٩٥٩، ٦٩٦٠)، والحاكم ٣/١٨٢، (٤٧٧٨، ٤٧٧٩، ٤٧٨٠، ٥٦٣٠) والحديث صحيح صححه الألباني في الجامع الصغير وزيادته ١/٥، (٤٧).
(١٤) جه‌نگی نه‌هره‌وان: جه‌نگێك بوو روویدا له نێوان پێشه‌وا (علی) و خه‌واریجه‌كان.
(١٥) بڕوانه: سير أعلام النبلا‌ء وبهامشه أحكام الرجال من ميزان الإعتدال في نقد الرجال، كلاهما: للإمام شمس الدين محمد بن أحمد بن عثمان الذهبي، ط١، ١٤٢٤هـ ـ ٢٠٠٣م، مكبة الصفا ـ القاهرة ـ: ٤/٥٤ـ٥٧، البداية والنهاية: للإمام ابن كثير، خرج أحاديثه: أحمد بن شعبان بن أحمد ـ محمد بن عيادي بن عبد الحليم، ط١، ١٤٢٣هـ ـ ٢٠٠٣م، مكتبة الصفا: ٩/١٩ـ٢٢، تأريخ الخلفاء: للإمام عبد الرحمن بن أبي بكر السيوطي، مطبعة السعادة ـ مصر ـ، ط١، ١٣٧١هـ ـ ١٩٥٢م، تحقيق: محمد محي الدين عبد الحميد: ١/١٥٧، تهذيب الأسماء واللغات: للإمام النووي: ١/٢٤٣، وفيات الأعيان: لابن خلكان: ٢/١٦٧ـ١٦٨.
(١٦) دیاره له ئه‌مریكا به‌م دواییانه‌دا هه‌ندێ گۆڕانكاریان كردووه له‌سه‌ر جیاوازی ره‌نگ، بۆ نمونه ئۆبامای ره‌ش پێست بووه یه‌كه‌م سه‌رۆكی ره‌ش پێستی ئه‌مریكا، كه كاتی خۆی ره‌ش پێسته‌كان بۆیان نه‌بوو خۆیان بۆ ئه‌م پۆسته كاندید بكه‌ن، به‌هه‌ر حاڵ مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه كه ئه‌م جیاوازیه هه‌یه، جا له هه‌ندێ وڵات كه ئه‌مه‌یان لابردووه، بێگومان كارێكی چاكیان كردووه، به‌ڵام هێشتا به ته‌واوه‌تی ئه‌م ره‌گه‌ز په‌رستیه له هه‌موو وڵاتانی رۆژئاوا بنه‌بڕ نه‌كراوه.
(١٧) ئه‌مه فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر نیه (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)، به‌ڵكو وه‌كو گووتمان: قسه‌ی زانای ئیسلام (ئیبن ته‌یمییه‌یه)، به‌ڵام ووتهكی راست و ته‌واوه، وه‌رگیراوه له ( مجموع الفتاوى: ابن تيمية الحراني ٢٨/١٧).
تاریق مه‌لا تاهیر
پێش نوێژ‌و وتارخوێن له مزگه‌وتی شێخ سانی نه‌قشبه‌ندی
له هه‌ولێر
anasgardi@yahoo.com
په‌یوه‌ندیداره‌کان
- ئاور دانه‌وه‌یه‌ك له کوردستان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشوو چه‌ند دواکه‌وتووه
- ئه‌فسه‌رێکی هه‌واڵگریی ئه‌رده‌ن له‌نێو کوژراوانی (سی ئای ئه‌ی CIA) ئه‌فغانستاندا
- كۆیله‌كانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م
- ڕه‌وشی كورد له‌توركیا له ئۆزاله‌وه بۆ ئه‌ردۆغان
- ڕۆژئاوا دوای ئه‌وه‌ی شیوعیه‌تی شكست پێهێنا ڕووبه‌ڕووی دوژمنێكی نوێ ده‌بێته‌وه