
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: تاریق مه‌لا تاهیر ڕێكه‌وت: ٢٠٠٩/ ٣/٨
ره‌واندنه‌وه‌ی ته‌مومژێك
ئایه‌تێكی پیرۆز هه‌یه له قورئاندا وه‌كو چه‌نده‌ها ده‌قی تر، كه‌سانێكی ناحه‌ز به ئیسلام به هه‌ڵه و به نه‌زانی راڤه و لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، بۆ مه‌رامی گڵاوی خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌م كوڕی له قورئان ببیننه‌وه و خه‌ڵكی چه‌واشه بكه‌ن.
ئایه‌ته‌كه ئه‌مه‌یه: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:
كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّه
ِ سوڕه‌تی (ال عمران ئایه‌تی110).
نه‌یارانی قورئان وا راڤه‌ی ده‌كه‌ن و وای بۆ ده‌چن كه ئه‌م ئایه‌ته مه‌به‌ست پێی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به كه چاكترین ئوممه‌تن، یان موسڵمانان به ره‌هایی و به بێ هیچ مه‌رجێك چاكترین نه‌ته‌وه‌ن له جیهاندا، به‌ڵام ئێستا ده‌بینین موسڵمانان چاكترین نه‌ته‌وه نینه له جیهاندا، زۆر نه‌ته‌وه هه‌ن له موسڵمانان زیره‌كتر و بهویژدانترن، وه له رووی زانست و زانیاریشه‌وه پێشكه‌وتوو ترن، وه له رووی مامه‌ڵه كردنه‌وه پاكترو راستگۆ ترن، كه‌میان وایه درۆ و فیڵ و خیانه‌ت بكا له بازرگانی و هه‌ڵس و كه‌وتی رۆژانه‌یدا، كه‌واته: ئه‌م ئایه‌ته پێشبینیه‌كه‌ی نه‌هاته دی.
جا پرسیارێك لێره سه‌رهه‌ڵده‌دا، ئه‌ی چاكترین نه‌ته‌وه كام نه‌ته‌وه‌ن، كه له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا هاتووه؟، وه ئایا موسڵمانانی ئێستا چاكترین نه‌ته‌وه‌ن له جیهاندا؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ راڤه و لێكدانه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی به باشی و به ووردی لێی حاڵی بین، ئینجا وه‌ڵامه‌كه‌مان ده‌ست ده‌كه‌وێ.
سه‌ره‌تا بۆ زیاتر ئاشنابوون به مانای ئایه‌ته‌كه سێ ووشه پێناسه ده‌كه‌ین:
وشه ........................................ واتاكه‌ی
1ـ أمه .................................... هه‌ر كۆمه‌ڵ و نه‌ته‌وه‌یه‌كن كه ئایین، یان سه‌رده‌م، یان شوێن و جَگا كۆیان بكاته‌وه(1).
2ـ المعروف .............. .............. ناوێكه بۆ هه‌موو كارێكی چاكه‌و چاكخوازی كه به عه‌قڵ و ژیری، یان به شه‌رع بناسرێت(2).
3ـ المنكر ................................. هه‌موو كارێكی خراپ و ناپه‌سنده كه به عه‌قڵ یان به شه‌رع بزاندرێ (3).
راڤه و لێكدانه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كه
خوای گه‌وره روو له بڕواداران ده‌كات و ده‌فه‌رموێ: ئێوه چاكترین كۆمه‌ڵ و نه‌ته‌وه‌ن كه سه‌رتان هه‌ڵداوه و له زه‌میندا ده‌رهاتوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه فه‌رمان به چاكه ده‌كه‌ن و رێگری له خراپه ده‌كه‌ن و باوه‌ڕیشتان به خودا هه‌یه.
له ژێر سێبه‌ری ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا چه‌ند شتێكمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ:
1ـ خوای گه‌وره به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ی فه‌رمووه: نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب چاكترین ئوممه‌تن له سه‌رزه‌وی.
2ـ خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: (كنتم)، واته: ئێوه، ئه‌ی بڕواداران، به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌ماشای ره‌نگ، یان زمان، یان نه‌ته‌وه‌ی بكرێ، له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، یان له هه‌ر زمان و ره‌نگێك بێت جیاوازی نیه، هه‌روه‌كو له ئایه‌تێكی تردا ده‌فه‌رموێ:
إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ...
ئایه‌تی (13)، واته: به‌ڕێز تر و گه‌وره‌ترتان لای من پارێزگارترینتانه.
3ـ خوای گه‌وره سێ مه‌رجی داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی بڕواداران ببنه چاكترین نه‌ته‌وه:
یه‌كه‌م: فه‌رمووی: فه‌رمان به چاكه بكه‌ن.
دووه‌م: رێگری و قه‌ده‌غه‌ی خراپه بكه‌ن.
سێیه‌م: باوه‌ڕ به خودا بێنن.
ئینجا وه‌كو له لێكدانه‌وه‌ی ووشه‌كان روونمان كرده‌وه، كه (مه‌عروف) ناوێكی فراوان و گشتیه، هه‌موو چاكه و جۆره‌كانی چاكه ده‌گرته‌وه، كه زۆرن و لێره‌دا ناتوانین باسیان بكه‌ین، وه (مونكه‌ر) یش به هه‌مان شێوه هه‌موو خراپه‌كاریه‌ك ده‌گرته‌وه.
كه‌واته: بڕواداران ئه‌و كاته ده‌بنه چاكترین نه‌ته‌وه كه ئه‌و سێ مه‌رجه‌یان لێ بێته دی له ژیانی رۆژانه‌یاندا.
جا ئه‌گه‌ر بڕواداران و موسڵمانان ئه‌و سێ مه‌رجه‌یان لێ نه‌هاته دی، ئه‌و كات چۆن ده‌بێ؟
لێره‌دا پێشه‌وا (اقرطبي) (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) له ته‌فسیره‌كه‌یدا له لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته
تأمرون بالمعروف وتنهون عن المنكر
ده‌فه‌رموێ: ((ئه‌م ئایه‌ته ستایش كردنی ئوممه‌تی ئیسلامه، تا به‌رده‌وام بن له كاری چاكه و رێگرتن له خراپه و باوه‌ڕ هێنان، به‌ڵام هه‌ر كاتێك وازیان له گۆڕنگاری هێنا و به دوای خراپه‌كاری كه‌وتن، ئه‌و كات ئه‌و ستایشهیان نامێنێ به چاكترین نه‌ته‌وه، به‌ڵكو زه‌م و خراپه ده‌یان گرێته‌وه، وه هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكاری له‌ناو چوونیان(4).
ئینجا ده‌پرسین:
موسڵمانێك له جیاتی فه‌رمان بكا به چاكه و رێ له خراپه بگرێ، به پێچه‌وانه‌وه فه‌رمان بكا به خراپه و رێگریش له چاكه بكا، ئایا چۆن ده‌بێته چاكترین نه‌ته‌وه له جیهاندا؟.
موسڵمانێك له مامه‌ڵه كردن‌دا له جیاتی ئه‌وه‌ی راستگۆ بێت و فێڵ و غه‌ش و خیانه‌ت نه‌كا، ته‌نانه‌ت به رامبه‌ر به بێ باوه‌ڕانیش، كه‌چی بچێ درۆ و فێڵ و دزی و خیانه‌ت بكا به چه‌نده‌ها شێوه و، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئاماده بێ هه‌موو شتێك بكا، ئایا چۆن ده‌بێته چاكترین نه‌ته‌وه؟.
موسڵمانێك له جیاتی ره‌وشت به‌رزی، به دوای به‌د ره‌وشتی و ره‌وشت نزمی بكه‌وێ، چۆن ده‌بێته چاكترین نه‌ته‌وه؟.
موسڵمانێك له جیاتی پاك و خاوێنی، به دوای پیسی و بۆگه‌نی بكه‌وێ، چۆن ده‌بێته چاكترین نه‌ته‌وه؟.
موسڵمانێك له جیاتی زانست و زانیاری و پێشكه‌وتن و ته‌كنه‌لۆجیا، به دوای ئه‌فسانه و بیدعه و نه‌زانی و، شووشه خواردن و شمشێر و زه‌رگه له خۆدان و سووڕانه‌وه له چوارده‌وری گۆڕی مردوو... هتد، بكه‌وێ، ئایا ده‌بێته چاكترین نه‌ته‌وه؟.
موسڵمانێك به‌خۆی تێر بێت و درواسێیهكهی برسی، ئایا ده‌بێته چاكترین نه‌ته‌وه؟.
موسڵمانێك هیچ ئاگای له براكه‌ی نه‌بێت و له كاتی ناخۆشی و ته‌نگانه‌دا به هانای نێت و فریای نه‌كه‌وێ، هه‌ندێ جاریش راسته‌وخۆ پاڵپشتی سته‌م و زۆردار بێت، ئایا ده‌بێته چاكترین نه‌ته‌وه؟.
موسڵمانێك له جیاتی ئامۆژگاری و هه‌ڵس و كه‌وتی جوان و نه‌رم و نیانی به رامبه‌ر به منداڵه‌كانی، بچێ توند‌و تیژی به‌رامبه‌ر به منداڵه‌كانی به‌كار بێنێ، له‌سه‌ر بوختانێك، یان شتێكی كه‌م، كچه‌كه‌ی زینده‌به‌چاڵ بكات و به دڕنده‌ترین شێوه بیكوژێ، ئایا ده‌بێته چاكترین نه‌ته‌وه؟.
موسڵمانێك به‌ناوی ئیسلام، بچێ خه‌ڵكی بێ‌تاوان بكوژێ، ئایا ده‌بێته چاكترین نه‌ته‌وه؟.
ئه‌مانه و چه‌نده‌های تریش كه به چاوی خۆمان بارودۆخی موسڵمانان ده‌بنین، له چ ئاستێكدان، تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه له قورئان و له ئیسلام، بۆیه تووشی چه‌نده‌ها كێشه‌و گرفت و نه‌هامه‌تی بووینه.
له كۆتاییدا:
هه‌ر كاتێك موسڵمانان وازیان له كاری چاكه هێناو به دوای خراپه و زۆرداری كه‌وتن، و خۆیان بێده‌نگ كرد له ئاست هه‌موو خراپه‌یه‌كدا و بیروباوه‌ڕیشیان ناته‌واو بوو، ئه‌و كات نابنه چاكترین نه‌ته‌وه له جیهاندا، به‌ڵكو دوور نیه ببنه خراپترین نه‌ته‌وه.
په‌راوێزه‌كان
1ـ المفردات في غريب القرآ‌ن: للإمام أبي القاسم الحسين بن محمد المعروف بالراغب الأصفهاني، تحقيق: محمد خليل عيتاني، دار المعرفة ـ بيروت ـ، الطبعة الخامسة 1428هـ ـ 2007م: 33.
2ـ هةمان سةرضاوة: المفردات في غريب القرآ‌ن: 334.
3ـ هةمان سةرضاوة: المفردات في غريب القرآ‌ن: 334.
4ـ الجامع لأحكام القرآ‌ن: للإمام أبي عبد الله محمد بن أحمد بن أبي بكر بن فرح القرطبي، دار الشعب ـ القاهرة ـ، 1372هـ، ط2، تحقيق: أحمد عبد العليم البردوني: 4/173. ]
anasgardi@yahoo.com