
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: تاریق مه‌لا تاهیر ڕێكه‌وت: ٢٠٠٩/ ٣/١٢
تێگه‌یشتن له چه‌مكی (نوقسانی عه‌قڵ و ئایینی ئافره‌تان)
تێگه‌یشتن له چه‌مكی (نوقسانی عه‌قڵ و ئایینی ئافره‌تان) (1)
هه‌ندێ كه‌س به‌نه‌زانی و به‌بێ ئاگایی باسی ئیسلامه‌تی ده‌كا، به‌ئاره‌زووی خۆی راڤه‌ی هه‌ندێك له ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه‌ت ده‌كا، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه‌م و كوڕی له ئایینی ئیسلام ببینته‌وه، بۆیه هه‌ڵده‌ستێ قسه‌ی نابه‌جێ ده‌كات به‌رامبه‌ر به ئیسلام.
یه‌ك له‌و ته‌م و مژانه‌ی كه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ده‌ڵێن: ئیسلام مافی ئافره‌تانی نه‌داوه و به‌خراپه باسی ئافره‌تانی كردووه، فه‌رمووده‌كی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى آله وسلم) ده‌هێننه‌وه و ده‌ڵێن: ئه‌وه‌تا له فه‌رمووده‌دا هاتووه كه گوتویه‌تی: ( ئافره‌تان عه‌قڵ و دینیان نوقسانه )، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئیسلام به‌چاوێكی كه‌م ته‌ماشای ئافره‌تانی كردووه، به‌داخه‌وه هه‌ندێ له پیاوه‌كانیش ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌كار ده‌هێنن بۆ خراپ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تان، هه‌روه‌كو جارێك له جێگایه‌ك بووم پیاوێك بێئه‌وه‌ی شاره‌زای ئیسلام بێ، ئه‌و فه‌رمووده‌ی هێناوه، له‌و كاته‌ی كه ده‌مه‌قاڵیه‌كی بوو له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك، بۆیه ویستم له‌م بابه‌ته‌دا تیشكێك بخه‌مه سه‌ر ئه‌مه‌و ئه‌و نوقسانیه روون بكه‌مه‌وه.
راڤه‌و لێكدانه‌وه و روونكردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كه:
رۆژیكیان پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى آله وسلم) به‌لای كۆمه‌ڵێك له ئافره‌تاندا تێپه‌ڕی فه‌رمووی: (... ئێوه عه‌قڵ و ئایینتان نوقسانه، گوتیان: نوقسانی عه‌قڵ و ئایینمان به‌چیه؟ فه‌رمووی: ئه‌ی شایه‌تی ئێوه به نیوه‌ی شایه‌تی پیاو نیه؟ گوتیان: به‌ڵێ: فه‌رمووی: ئه‌وه له‌به‌ر نوقسانی عه‌قڵیتی، فه‌رمووی: ئه‌ی كاتێك كه تووشی خوێنی بێ نوێژی ده‌بێ نوێژ‌و رۆژوو ناگرێت؟، گوتیان: به‌ڵێ، فه‌رمووی: ئه‌وه‌ش له‌به‌ر نوقسانی ئایینه‌كه‌یتی )(2).
ئه‌م فه‌رمووده‌یه بوخاری و موسلیم ریوایه‌تیان كردووه و فه‌رمووده‌كی سه‌حیحه.
له فه‌رمووده‌كه‌دا باسی نوقسانی عه‌قڵ و ئایینی ئافره‌تان ده‌كا، بۆیه پێویست ناكا كه‌س ته‌ئویلی بكا، به‌ڵام پێویست به‌لێكدانه‌وه و راڤه كردن ده‌كا، بۆیه بۆ راڤه‌و لێكدانه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كه ده‌بێ باسی هه‌ردووكیان بكه‌ین، ئه‌وه‌ش له‌دوو خاڵدا روونی ده‌كه‌ینه‌وه:
خاڵی یه‌كه‌م: نوقسانی عه‌قڵ
له زمانی عه‌ره‌بی جیاوازی هه‌یه له نێوان (نقص، عَدم، قليل) ، عه‌ده‌م، ئه‌گه‌ر بۆ عه‌قڵ به‌كار بێت، واته: هیچ عه‌قڵی نیه، قه‌لیل واته: عه‌قڵی كه‌مه، یانی عه‌قڵی هه‌یه، به‌ڵام كه‌مه، له‌سه‌دا ده‌یه یان بیسته.
جا پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وعلى آله وسلم) نه‌ی فه‌رمووه: ئافره‌تان هیچ عه‌قڵیان نیه، دیاره ئه‌وه‌ی عه‌قڵی نه‌بێ به‌شێت له قه‌ڵه‌م ده‌درێ، وه نه‌شی فه‌رمووه: ئافره‌تان عه‌قڵیان كه‌مه، به‌ڵكو فه‌رموویه‌تی عه‌قڵیان نوقسانه، جا با بێین ئه‌وه روون بكه‌ینه‌وه:
گوتراوه: ( شته‌كان به دژه‌كه‌ی ده‌ناسرێ )، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ره‌نگی سپی بناسین، ده‌بێ ره‌ش بناسین، ئه‌گه‌ر چراو رووناكی بناسین، ده‌بێ تاریكی بناسین، ئه‌گه‌ر رۆژ بناسین، ده‌بێ شه‌و بناسین، ئه‌گه‌ر جوانی بناسین، ده‌بێ ناشرینی بناسین... هتد، پێچه‌وانه‌ی نه‌قسیش كه‌ماله، كه‌مال ئه‌گه‌ر بۆ عه‌قڵ به‌كار بێ، یانی بڵێی (فلانٌ كامل العقل) ، واته: عه‌قڵی ته‌واوه سه‌ت ده‌رسه‌ته (%100)، نۆهه‌تو نۆ له‌سه‌ر سه‌ت (%99)، پێی ده‌گوترێ نوقسان، جا من ده‌پرسم: كی هه‌یه له پیاوو ئافره‌تان عه‌قڵی سه‌ت ده‌رسه‌ت بێ؟
ئینجا ئه‌و فه‌رمووده‌یه رێسایه‌كی گشتی نیه، هه‌موو ئافره‌تێك عه‌قڵی له پیاو نوقسانتر نیه، ئافره‌تی وا هه‌یه عه‌قڵ و هۆش و بیركردنه‌وه و زانستی له عه‌قڵی سه‌ت پیاو باشتره، پیاویش هه‌یه عه‌قڵی له سه‌ت ئافره‌ت باشتره، كه‌واته: نه هه‌موو پیاوێك عه‌قڵی له هه‌موو ئافره‌تان باشتره، نه هه‌موو ئافره‌تێكیش عه‌قڵی له هه‌موو پیاوان باشتره.
ئه‌مه له‌لایه‌ك له لایه‌كی تر ئه‌گه‌ر ته‌ماشای عه‌قڵ و سۆزی پیاوو ئافره‌تان بكه‌ین، ده‌بینین جیاوازی هه‌یه له نێوانیان، كه به قازانجی ئافره‌تان ته‌واو ده‌بێ، ئه‌گه‌ر پله‌ی عه‌قڵ له مرۆڤ سه‌تا هه‌شتا (%80) بێ، پله‌ی سۆز‌و عاتیفه‌ش سه‌تا چل (%40) یان سه‌تا په‌نجا (%50) یان سه‌تا حه‌فتاو نۆ (%79) بێ، كه‌واته: لایه‌نی عه‌قڵه‌كه‌ی زاڵه به‌سه‌ر لایه‌نی سۆزه‌كه‌ی، وه ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ش بێ، ئه‌وه لایه‌نی سۆزه‌كه‌ی زاڵه به‌سه‌ر عه‌قڵه‌كه‌ی، جا ئایا ئافره‌تان سۆز‌و عاتیفه‌یان نوقسانه یان پیاوه‌كان؟
بێگومان پیاوه‌كان، ئافره‌تان به شێوه‌یه‌كی گشتی سۆزیان زیاتره له پیاوه‌كان، ئه‌گه‌ر بێتوو راپرسیه‌ك بكه‌ی له نێوان ئافره‌تان و لێیان بپرسی: ئایا چ پیاوێكتان ده‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هاوسه‌ری ژیانتان؟ وه ئایا رازی ده‌بن به پیاوانی عاتیفی؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: ئێمه پیاوی به‌هێزمان ده‌وێ، یانی عه‌قڵی به‌هێز بێ و لاواز نه‌بێ، زه‌حمه‌ته هیچ ئافره‌تێك هه‌بێ و بڵێ: رازیمه به پیاوێكی عه‌قڵ و لاشه لاواز، هه‌موویان ده‌ڵێن: پیاوێكی عاقڵ و ژیرمان ده‌وێ، كه سۆز‌و عاتیفه زاڵ نه‌بێ به‌سه‌ریدا، چونكه هه‌ر پیاوێك ئه‌گه‌ر سۆز‌و عاتیفه زاڵ بوو به‌سه‌ر عه‌قڵه‌كه‌یدا، ئه‌وه به ئاسانی له خشته ده‌چێ و به‌ته‌ڵه وه ده‌بێ، له به‌ر ئه‌وه ئافره‌ته‌كان له‌و جۆره پیاوانه ده‌ترسن و پێیان رازی نابن، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر پیاوێك له ده‌زگایه‌ك یان كۆمپانیایه‌ك یان هه‌ر جێگایه‌ك كار بكا، كچێكی جوان ببینێ یه‌كسه‌ر دڵی بۆی ده‌چێ، كچه‌كه‌ش زۆر به ئاسانی ده‌توانێ جێگای خۆی له دڵیدا بكاته‌وه و كاریگه‌ری بكا له‌سه‌ر عه‌قڵی پیاوه‌كه و وای لێ‌بكا خێزانه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدا‌و ئه‌و ماره‌بكا.
ئینجا هه‌ر كه‌سێك خێزانی هه‌بێ ده‌زانێ، كه ئافره‌تان چه‌ند به‌سۆزو میهره‌بانن به‌رامبه‌ر به منداڵه‌كانیان، كاتێك كچێكت یان كوڕێكت نه‌خۆش ده‌كه‌وێ كێ شه‌ونخونی ده‌كاو ئاگای لێده‌بێ؟ كێ ده‌گرێی و زۆر جاران له‌خه‌مان نان ناخوا؟ بێگومان زیاتر ئافره‌ته‌كه‌یه، پیاو له گه‌رمه‌ی خه‌ویدایه، هه‌ندێ جار پیاوه‌كه به گریانی منداڵه‌كه تووڕه ده‌بێ و سه‌زه‌نشتی ژنه‌كه ده‌كا، له جیاتی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه ئاگای لێبێ و كه‌مێك ماندووی بحه‌سێنێته‌وه، كه‌چی خۆی تووڕه ده‌كا.
به‌ڵێ / ئافره‌تان پله‌ی سۆزیان زاڵه به‌سه‌ر عه‌قڵیان، ئه‌گه‌ر ئه‌وها نه‌با چۆن ده‌یان توانی منداڵ به‌خێو بكه‌ن؟! چۆن ده‌یان توانی شه‌ونخونی بكه‌ن له پێناو پاراستنی منداڵه‌كانیان؟! چۆن ده‌یان توانی شیر به منداڵه‌كانیان بده‌ن؟! دیاره ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكی ئاسان نیه، ده‌با پیاوێك هه‌بێ منداڵ به‌خێو بكا، ده‌با پیاوێك هه‌بێ شه‌وێك خۆی رابگرێ و شه‌ونخونی بكا تا به‌یانی له دیار منداڵه‌كه‌ی، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه كاتێك كه خێزانی ده‌مرێ، ئه‌وكات قه‌دری ژنه‌كه‌ی ده‌زانێ، ده‌ڵێ: ماڵم كاول بوو، په‌له ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی ژن بێنێ، ده‌زانێ منداڵه‌كان به‌وی به‌خێو ناكرێن.
جا ئایا زاڵبوونی سۆز‌و عاتیفه به‌سه‌ر عه‌قڵی ئافره‌تان چ شتێكی خراپی تێدایه؟
ئایا به‌خراپه باسی ئافره‌تان كراوه؟
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى آله وسلم) بۆ پرسی به ( ئوم سه‌له‌مه ) كرد له رێكه‌وتنی حوده‌یبیه؟ له‌و كاته‌ی كه موسڵمانه‌كان به‌قسه‌ی پێغه‌مبه‌ریان نه‌كرد له‌وه‌ی كه قوربانیه‌كانیان سه‌رببڕن و سه‌ریان بتاشن، ( ئوم سه‌له‌مه ) پێشنیاری كرد كه پێغه‌مبه‌ر خۆی یه‌كه‌مجار به‌م كاره هه‌ستێ، ئینجا فه‌رمان به موسڵمانان بكات، ئه‌وه‌بوو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى آله وسلم) به‌قسه‌ی كرد، موسڵمانه‌كانیش كه ئه‌مه‌یان بینی هه‌موویان چاویان له پێغه‌مبه‌ر كرد.
وه له‌دوای پێغه‌مبه‌ر خوله‌فای راشدین پرس و رایان به ئافره‌تان كردووه، ئه‌وه‌ی ئیمامی عومه‌ریش به‌ناوبانگه كه ویستی ماره‌یی ئافره‌تان دیاری بكات و سنوره‌كی بۆ دابنێ، ئافره‌تێك له‌ناو مزگه‌وت هه‌ستاوه و ره‌خنه‌ی لێگرت و ئایه‌تێكی قورئانی بۆ هێناوه، ئیمامی عومه‌ر فه‌رمووی: عومه‌ر هه‌ڵه‌ی كرد‌و ئافره‌تێك بۆی راست كرده‌وه، یان فه‌رمووی: هه‌موو كه‌س له عومه‌ر شاره‌زاترن له شه‌رعدا.
هه‌ندێ كه‌س به هه‌ڵه له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى آله وسلم) ده‌گا، پێغه‌مبه‌ر له سه‌ره‌تای فه‌رمووده‌كه‌دا به ئافره‌تانی فه‌رموو: (( چاكه‌و خێر بكه‌ن، من بینیتم زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌چنه ناو دۆزه‌خ ئافره‌تانن، گوتیان: بۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا؟ فه‌رمووی: نه‌فره‌ت زۆر ده‌كه‌ن و چاكه‌ی مێرده‌كانتان له‌به‌رچاو نیه‌و نكوڵی لێده‌كه‌ن... )) لێره‌دا پێویسته ئاگامان له دوو خاڵ هه‌بێ:
1ـ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى آله وسلم) ویستی ئافره‌تان ئاگادار بكاته‌وه، كه نه‌فره‌ت كردن و نكوڵی كردن و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی چاكه‌ی مێرد، یه‌كێكه له تاوانه گه‌وره‌كان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م تاوانه ده‌بێته مایه‌ی چوونه دۆزه‌خ، بۆیه ویستی ئافره‌ته‌كان خۆیان له‌م خه‌سڵه‌ته بپارێزن.
2ـ هه‌موو ئافره‌تێك خراپ نیه و هه‌موو پیاوێكیش باش نیه، ئافره‌ت هه‌یه له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی زۆر باشه، پیاویش هه‌یه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی زۆر خراپه و زوڵمی لێده‌كا، به پێچه‌وانه‌ش ئافره‌ت هه‌یه له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی زۆر خراپه، پیاویش هه‌یه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی زۆر باشه، كه‌واته: ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری رێسایه‌كی گشتی نیه بۆ هه‌موو ئافره‌ته‌كان، چونكه هه‌موویان وه‌كو یه‌ك نینه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین خوای گه‌وره له قورئاندا باسی ئافره‌تی باش و خراپی كردووه، نمونه‌ی ئافره‌تی باش و له خواترس و داوێن پاك، وه‌ك مه‌ریه‌مه‌ی كچی عیمڕان و ئاسیه‌ی كچی موزاحیمی خێزانی فیرعه‌ونی ملهوڕ، نمونه‌ی ئافره‌تی خراپ له‌گه‌ڵ مێردی، وه‌ك خێزانی نوح و لوت پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێ، كه خراپه‌كه‌یان ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ مێردیان خراپ بوون و به‌قسه‌یان نه‌ده‌كردن تا به‌بێ بڕوایی مردن.
ئینجا بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر فه‌رمووده‌كه و باسی شایه‌تی ئافره‌ت بكه‌ین كه به نیوه‌ی شایه‌تی پیاو داندراوه، دووباره هه‌ندێ كه‌س ره‌خنه له‌مه ده‌گرێ و ده‌ڵێ: بۆ ده‌بێ شایه‌تی ئافره‌ت به نیوه‌ی شایه‌تی پیاو بێ؟
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین:
خوای گه‌وره له سوره‌تی به‌قه‌ره‌دا له درێژترین ئایه‌تدا كه به ئایه‌تی ده‌ین، واته قه‌رز ناسراوه ده‌فه‌رموێ:
... واْستشهدوا شهيدَين من رجالكم فإن لم يكونا رَجلين فرجل وامرأتان ممَّن ترضونَ من الشهداء أن تضلَّ إحداهما فتذكر إحداهما الأخرى...
(3)، واته: دوو شایه‌تی پیاو بگرن، ئه‌گه‌ر دوو پیاو نه‌بوو، با پیاوێك و دوو ژنی وا كه ئێوه لێیان رازی بن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌م دوانه له بیری چوو، ئه‌وی تر به‌بیری بێنێته‌وه.
لێره‌دا پێویسته چه‌ند شتێك بزانین:
1ـ ئه‌مه له هه‌موو حاڵه‌تێكدا، به‌م شێوه‌یه نیه، هه‌ندێ حاڵه‌ت هه‌یه ئه‌گه‌ر ئافره‌تان به‌ته‌نها بن و هیچ پیاویشیان له‌گه‌ڵدا نه‌بێ، شایه‌تیان وه‌رده‌گیرێ، وه‌كو شایه‌تی له‌سه‌ر شیردانی منداڵێك، یان حاڵه‌تی سك پڕی و حه‌یزو منداڵ بوون و كچایه‌تی و بێوه‌ژنی و... هتد، به‌كورتی: ئه‌و شتانه‌ی كه تایبه‌ته به ئافره‌تان و هه‌ر به‌خۆیان زیاتر شاره‌زاییان هه‌یه شایه‌تیان وه‌رده‌گیرێ و شایه‌تی پیاو لێره‌دا هیچ ده‌وری نیه.
2ـ ئه‌م ئایه‌ته تایبه‌ته به موعامه‌لاتی ماڵ و سامان و بازرگانی و و كڕین و فرۆشتن و قه‌رزو ڕه‌هن و...هتد، لێره‌شدا پیاوان شاره‌زاییان زیاتر هه‌یه له ئافره‌تان، چونكه پیاوه‌كان نه‌فه‌قه و كاركردن و كه‌سابه‌تیان له‌سه‌ر پێویست كراوه و ئه‌وان له‌و بواره‌دا شاره‌زاترن، بۆیه دوو شایه‌تی ئافره‌ت به پیاوێك داندراوه، چونكه ئافره‌تان له بواری بازرگانی و كڕین و فرۆشتن شاره‌زایان كه‌متره له پیاوان، راسته ئافره‌تی بازرگان هه‌یه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رێژه‌یان به‌رامبه‌ر به پیاوه‌كان زۆر كه‌متره، زانایه‌كی موسڵمان ده‌ڵێ: له ئه‌مریكا بووم چووم بۆ بۆرسه‌ی پاره، بینیم كه‌وا پاره داده‌به‌زی و سه‌رده‌كه‌وت، سه‌دان پیاوم زیاتر بینی كه كاریان به‌م شته ده‌كرد، كه‌چی یه‌ك ئافره‌تم نه‌بینی.
ئه‌وه له ئه‌مریكا نه‌ك له‌وڵاتی خۆمان ئه‌گه‌ر بچیه بازاڕی دۆلار فرۆشان، یه‌ك ئافره‌ت نابینی كه به‌زم و هه‌رای دۆلاری بی.
كه‌واته: ئافره‌تان له بواری موعامه‌لاتدا شاره‌زاییان كه‌متره له پیاوه‌كان، ئه‌وه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تر خوای گه‌وره باسی حیكمه‌تی ئه‌وه ده‌كا كه بۆ دوو شایه‌تی ئافره‌ت به پیاوێك داندراوه، ده‌فه‌رموێ: نه‌وه‌ك یه‌كێكیان له‌بیری بچێته‌وه، ئه‌وی تر به‌بیری بێنێته‌وه، چونكه قه‌رز شتێكی گه‌وره‌یه، دیاره ئافره‌تان له‌و بواره‌دا زیاتر شت له‌بیر ده‌كه‌ن له پیاوه‌كان، راسته پیاویش له ژیانی رۆژانه‌یدا شت له‌بیر ده‌كا، به‌ڵام له بواری بازرگانی و موعامه‌لاتدا ئافره‌تان زیاتر شت له‌بیر ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌ركه‌كه له‌سه‌ریان قورسه.
ئینجا بگه‌ڕێینه‌وه بۆ فه‌رمووده‌كه و باسی نوقسانی ئایین بكه‌ین.
خاڵی دووه‌م: نوقسانی ئایین:
ده‌رباره‌ی نوقسانی ئایین، جارێ پێش هه‌موو شتێك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى آله وسلم) ده‌فه‌رموێ: (( به‌ڕاستی ئافره‌تان ته‌واوكه‌ری پیاوه‌كانن )(4)، كه‌واته: مرۆڤی به‌ڕێز ڕێزیان ده‌گرێت، وه مرۆڤی بێ ڕێزیش رێزیان ناگرێت و سوكایه‌تیان پێده‌كا، وه ده‌فه‌رموێ: (( چاكترینتان ئه‌و كه‌سه‌یه كه له‌گه‌ڵ خێزانی باش بێ، وه من له هه‌مووتان چاكترم به‌رامبه‌ر به خێزانه‌كانم )) (5)، وه له ووتاری ماڵئاواییدا به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له موسڵمانان فه‌رمووی: (( ئاگاداربن ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م به‌رامبه‌ر ئافره‌ته‌كان باش بن، ئه‌وان راسپارده‌ی خودانه له لاتان )(6).
ده‌رباره‌ی نوقسانی ئاینیان، پێغه‌مبه‌ر باسی عاده‌ی ئافره‌تانی كردووه كه تووشیان ده‌بێ و به‌هۆیه‌وه نوێژ‌و رۆژوو ناگرن، ئه‌وه خراپه نیه بۆیان، چونكه:
یه‌كه‌م: خودا ئه‌مه‌ی داناوه بۆیان، كه تووشی خوێنی بێ نوێژی بن، خودا‌ش كاری نابه‌جێ ناكا، جا هه‌روه‌كو پیاو گله‌یی لێناكرێ له شێوه‌ی دروست كردن و له هه‌رشتێك كه به‌ده‌ست خۆی نه‌بێ، ئه‌گه‌ر كه‌م ئه‌ندام بێ، یان كورته باڵا بێ، یان باڵای درێژ بێ، یان ناشرین بێ... هتد، به‌هه‌مان شێوه‌ش نابێ ئافره‌تان ره‌خنه و كه‌م و كوڕیان لێ بگیرێ به‌هۆی نوقسانی ئاینیان، چونكه نوقسانیه‌كه به‌هۆی عاده‌بوونه.
دووه‌م: خودا زۆر ره‌حم و به‌زه‌یی به ئافره‌تان كردووه، له عاده‌ی خۆیان نوێژ ناكه‌ن و قه‌زاشی ناكه‌نه‌وه، به پێچه‌وانه‌ی رۆژوو، له دوای ره‌مه‌زان ده‌بێ بیگرنه‌وه، چونكه نوێژ هه‌موو رۆژێك دووباره ده‌بێته‌وه، خوێنی حه‌یزیش زۆر جاران شه‌ش یان حه‌وت هه‌شت رۆژ درێژه ده‌كێشێ، ئه‌گه‌ر خوێنی نیفاس بێ مانگێك زیاتر ده‌خایه‌نێ، ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوو بن یان نوێژ بكه‌ن بێگومان زیانیان پێده‌گات و تووشی ناڕه‌حه‌تی ده‌بن.
سێیه‌م: ئه‌و كاره چاكانه‌ی كه پێش عاده‌بوون كردوویانه، وه‌ك قورئان خوێندن و نوێژ‌و چاكه‌كانی تر، هه‌موویان بۆ ده‌نوسرێ له كاتی عاده‌دا، چونكه به‌هۆی عاده‌وه نه‌یان توانیه ئه‌م كاره چاكانه بكه‌ن، پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وعلى آله وسلم) له‌و باره‌وه ده‌فه‌رموێ: (( هه‌ر موسڵمانێك نه‌خۆش كه‌وت یان سه‌فه‌رو گه‌شتی كرد، له‌به‌ر نه‌خۆشی و گه‌شته‌كه‌یدا نه‌یتوانی ئه‌و كاره چاكانه‌ی كه‌پێشتر كردبووی بیان كات، خوای گه‌وره هه‌مووی بۆ ده‌نوسێ )) (7).
پیاوه‌كان هه‌روه‌كو له‌سه‌ر نوێژكردن و رۆژووگرتن پاداشتی چاكه‌یان بۆ ده‌نوسرێ، ئافره‌ته‌كانیش له‌حاڵه‌تی عاده‌دا له‌سه‌ر نوێژ نه‌كردن و رۆژوو نه‌گرتن پاداشتی چاكه‌یان بۆ ده‌نوسرێ.
له كۆتاییدا، كه‌واته: نوقسانی عه‌قڵ و ئایینی ئافره‌تان هیچ خراپه‌و كه‌مایه‌تیه‌ك نیه بۆ ئافره‌تان، ئه‌وه‌ی بیه‌وێ شاره‌زابێت و حاڵی بێ له‌مه، ئه‌وه‌نده‌ی كه نوسیتم به‌سه ئه‌گه‌ر بیه‌وێ تێ‌بگا.
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره (384) چوارشه‌ممه 2/1/2008 بڵاوبۆوه.
تاریق تاهیر عه‌بدوڵڵا
به‌رواری نوسینی بابه‌ت
10/10/2007
anasgardi@yahoo.com
په‌ڕاوێز
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(1) تيَبينى: ئةم بابةتة لة رؤذنامةى هاولآتى ذمارة (384) ضوارشةممة 2/1/2008 بلآوبؤوة.
(2) متفق عليه، بخاري 1/116، (298)، (1393)، ومسلم 1/86، (79).
(3) سورة البقرة: 282.
(4) رواه أبو داود 1/111، (236)، وأحمد 6/256، (26238)، والبيهقي في سنن البيهقي الكبرى 1/168، (767) وهو حديث حسن.
(5) رواه الترمذي 5/709، (3895)، وابن ماجة 1/636، (1977)، والدارمي 2/212، (2260)، وابن حبان 9/484، (4177)، (4186) وغيرهم وهو حديث صحيح.
(6) متفق عليه، بخاري 5/1987، (4890)، ومسلم 2/1090، (1468).
(7) رواه البخاري 3/1092، (2834).
لێدوانه‌کان لێدوان بنێره
خزمه‌تی ئێمه
سه‌ره‌نجی خۆت بنووسه
دوایین پرسیاره‌کان
- تۆبه‌ی ڕاسته‌قینه گوناهه ده‌شواته‌وه.
- دوابه‌شی شه‌و چه‌ند کاتژمێر پێشی به‌یانییه؟
- حوکمی نووکته.
- ئافره‌تان ده‌توانن نوێژی به کۆمه‌ڵ بکه‌ن..
- درۆم کردووه هه‌تا مافی په‌نابه‌ریم پێ بده‌ن، ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گرم حه‌ڵاڵه؟
- زه‌یدی کوری حاریسه و شه‌رعییه‌تی له ماڵی پێغه‌مبه‌ردا به‌بێ شیردان.
- سوێنده‌که‌ت ناچارییه و گوناهێکی گه‌وره نییه.
- حوکمی مانه‌وه له‌گه‌ڵ مێردی مه‌یخۆردا.