
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: هێمن عه‌بدولعه‌زیز ڕێكه‌وت: ٢٠٠٩/ ٣/٢٦
به دواداچوونێك سه باره‌ت به نوێژی (صلاة التسبيح)
(صلاة التسبيح) واته: نوێژی ته‌سبیح، به‌و نوێژه ده‌ڵێن: كه سه‌ر له‌بنی نوێژه‌كه ته‌سبێحاتێكی زۆری تیا به‌رجه‌سته ده‌بێت، به چه‌شنێك كه له چوار چێوه‌ی یه‌ك ڕكات نوێژدا حه‌فتاو پێنج جار ده‌سته‌واژه‌ی (سبحان الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أكبر) دووباره ده‌بێته‌وه..
درێژه‌ی فه‌رمووده‌كه به‌م شێوه‌یه: (روي عن ابن عباس – رضي الله عنهما – قال : قال رسول الله – صلى الله عليه وسلم – للعباس بن عبد المطلب: " يا عباس، يا عماه: ألا أعطيك؟ ألا أمنحك؟ أَحْبُوَكَ ؟ ألا أفعل بك عشر خصال، إذا أنت فعلت ذلك غفر الله لك ذنبك، أوله وآخره، وقديمه وحديثه، وخطأه وعمده، وصغيره وكبيره ، وسره وعلانيته؟ عشر خصال: أن تصلي أربع ركعات، تقرأ في كل ركعة بفاتحة الكتاب وسورة، فإذا فرغت من القراءة في أول ركعة فقل وأنت قائم: سبحان الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أكبر، خمس عشرة مرة، ثم تركع فتقولها وأنت راكع عشراً، ثم ترفع رأسك من الركوع فتقولها عشراً، ثم تهوي ساجداً وتقولها وأنت ساجد عشراً، ثم ترفع رأسك من السجود فتقولها عشراً، ثم تسجد فتقولها عشراً، ثم ترفع رأسك من السجود فتقولها عشراً، فذلك خمس وسبعون في كل ركعة، تفعل ذلك في أربع ركعات، وإن استطعت أن تصليها في كل يوم مرة فافعل، فإن لم تستطع ففي كل جمعة مرة، فإن لم تفعل ففي كل شهر مرة، فإن لم تفعل ففي كل سنة مرة، فإن لم تفعل ففي عمرك مرة "، وهذا أمثل ما روي فيها). والحديث رواه أبو داود ، وابن ماجة، وابن خزيمة في صحيحه.
واته: له ئیبنوعه‌بباس (خوا لێیان ڕازی بێت) ده‌گێڕنه‌وه كه‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَ علَى آلِهِ وسَلَّم " به عه‌بباسی كوڕی عه‌بدولموته‌ڵیبی فه‌رموو: ئه‌ی عه‌بباس، مامه گیان: شتێكت پێ بده‌م؟ شتێكت پێ ببه‌خشم؟ سوودێكت پێ بگه‌یه‌نم؟ ئایا (ده) شتت له‌گه‌ڵدا بكه‌م؟ ئه‌گه‌ر به‌جێیان بگه‌یه‌نیت، ئه‌وه خوا له سه‌ره‌تاو كۆتا، كۆن و نوێ و هه‌ڵه‌و ئه‌نقه‌ست و بچووك و گه‌وره‌و په‌نهان و ئاشكرای تاوانت خۆش ده‌بێت؟ (ئه‌ویش) -ده- شتن: چوار ڕكات نوێژ ده‌كه‌یت، له هه‌ر ڕكاتێك فاتیحه‌و سووڕه‌تێك ده‌خوێنیت، كاتێ له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ڕكات بوویته‌وه، هه‌ر له قیاما پازده جاران بڵێ: (سبحان الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أكبر) پاشان ده‌چیته ڕكووع و له ڕكوعا هه‌ڵناسیته‌وه تاكوو (ده) جاران ئه‌م وێرده ده‌ڵێیته‌وه، پاشان له ڕكووع سه‌ر به‌رزده‌كه‌یته‌وه‌و (ده) جاری تر ئه‌م وێرده ده‌ڵێیته‌وه، ئینجا ده‌چیته سوژده‌وه، له سوژده هه‌ڵناسیته‌وه تا (ده) جار ئه‌م وێرده ده‌ڵێیته‌وه، پاشان سه‌ر به‌رزده‌كه‌یته‌وه‌و ناچیته‌وه سوژده تا (ده) جاری تر ئه‌م وێرده ده‌ڵێیته‌وه، ئینجا ده‌چیته سوژده‌و هه‌ڵناسیته‌وه تا (ده) جاری تر ئه‌م وێرده ده‌ڵێیته‌وه، ئینجا هه‌ڵده‌سیته‌وه‌و (ناچته‌وه قیام) تا (ده) جاری تر ئه‌م وێرده ده‌ڵێیته‌وه، (تێكڕای وێرده‌كان) ده‌بن به حه‌فتاوپێج جار له ڕكاتێكا، به‌م چه‌شنه له هه‌ر چوار ڕكاته‌كه ئه‌م كاره دووپات ده‌كه‌یته‌وه، ئه‌گه‌ر بتوانیت له ڕۆژێكا جارێك ئه‌م نوێژه بكه‌یت، ئه‌وه بیكه، ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی ئه‌وه له هه‌فته جارێك، ئه‌گه‌ر نه‌تكرد ئه‌وه له مانگێ جارێك، ئه‌گه‌ر نه‌تكرد ئه‌وه له ساڵێ جارێك، ئه‌گه‌ر (هه‌ر) نه‌تكرد ئه‌وه له ته‌مه‌نتدا جارێك بیكه.
ئه‌سڵی ئه‌م فه‌رمووده‌یه وه‌ك گوتمان له ئیبنوعه‌بباس و غه‌یره ئه‌و گێڕدراوه‌ته‌وه‌و ئه‌بووداوودو ئینوماجه‌و تیرموزی و حاكم و ئیبنوخوزه‌یمه‌و غه‌یره ئه‌وانیش ڕیوایه‌تییان كردووه، هه‌روه‌ها حافز ئیبنوحه‌جه‌ر له (التلخيص الحبير 2/7) هێناویه‌تییه‌وه‌و ده‌فه‌رموێت: ئه‌م فه‌رمووده لاوازه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له ئیسنادی ئه‌م فه‌رمووده‌دا موسای كوڕی عه‌بدولعه‌زیزی تیایه كه لاوازه، هه‌روه‌ها عیكڕه‌مه‌ی خزمه‌تكاری ئیبنوعه‌بباسی تیایه كه‌وا مالیكی كوڕی ئه‌نه‌س به هۆكار ئه‌و وازی له وه‌رگرتنی ئه‌م فه‌رمووده هێناوه، بۆیه ئیمام موسلیم جگه له ئیمام بوخاری هیچ شتێكی لێ وه‌رنه‌گرتووه، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی زانایان قسه‌یان له‌سه‌ر كردووه، هێندێ مه‌دحیان كردووه‌و هێندێكیش زه‌م، هێندێكێش به درۆزن له قه‌ڵه‌میان داوه.
هه‌روه‌ها عوقه‌یلی به‌رامبه‌ر به (صلاة التسبيح) ده‌فه‌رموێت: سه‌باره‌ت به‌م فه‌رمووده تا ئێستا هیچ شتێك سابت نه‌بووه، هه‌روه‌ها ئیبنولعه‌ڕه‌بی ده‌فه‌رموێت: هیچ فه‌رموده‌یه‌كی درووست یا حه‌سه‌نی له سه‌ر نه‌هاتووه،
هه‌روه‌ها ئیبنولجه‌وزی به فه‌رمووده‌ی هه‌ڵبه‌ستراوی له قه‌ڵه‌م داوه، هه‌روه‌ها ئیبنولحه‌جه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌ی چ له ڕووی ماناوه چ له ڕووی ده‌سته‌واژه‌و هه‌م سه‌نه‌دی و هه‌م مه‌تنی به لاواز له قه‌ڵه‌م داوه، چون پێچه‌وانه‌ی حاڵه‌تی نوێژه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه هێنده‌ش زیاتر وای كردووه كه ئه‌م فه‌رمووده به لاواز له قه‌ڵه‌م بدرێت ئه‌وه‌یه كه له هیچ كتێبێكی پێشین و زانایانی پێشی وه‌ك مالیكی كوڕی ئه‌نه‌س و داره‌میی و حومه‌یدیی و ته‌یاڵیسیی و عه‌بدولڕه‌زاق و ئیبنوئه‌بی شه‌یبه‌و .. هتد ئه‌م فه‌رمووده ته‌خریج نه‌كراوه، هه‌تا ئیمام ئه‌حمه‌د له موسنه‌ده‌كه‌ی خۆی نه‌یهێناوه، بۆیه كار پێنه‌كردنیشی به‌م نوێژه له‌وێ ڕۆژێوه هه‌مدیس لاوازی فه‌رمووده‌كه ئاشكرا ده‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌بینین كه هه‌ر ئه‌م نوێژه ئه‌بووحه‌نیفه‌و سه‌وڕی و غه‌یڕه‌ز ئه‌وان له ئه‌هلی عێڕاق نه‌قل نه‌كراوه‌و قسه‌یان له‌سه‌ر نه‌كردووه، وه زانایانی ئه‌هلی شامیش وه‌ك ئیمامی ئه‌وزاعیی و زانایانی میسڕ وه‌ك له‌یسی كوڕی سه‌عدو زانایانی مه‌دینه وه‌ك مالیكی كوڕی ئه‌نه‌س و غه‌یره‌ز ئه‌وان و زانایانی سه‌رده‌می ئیمام شافعی و به ئیمام شافعی خۆیه‌وه ئه‌م نوێژه‌یان نه‌كردووه‌وكاریان پێی نه‌كردووه‌و به چاكیان پێ نه‌ناساندووین، كه ڕه‌نگه هۆیه‌كه‌ش ئه‌وه بووبێت كه نه‌یانبیستووه.
سه‌باره‌ت به زۆری ڕێگه‌وفره ڕوایه‌تییه‌كانی لای موته‌ئه‌خیرین شتێكی باوبووه، ئه‌و زه‌مه‌نه زه‌مه‌نی دزینی فه‌رمووده‌كان بوو، ئه‌و كاته خه‌ڵكێكی دز فه‌رمووده‌ی زۆریان ده‌نووسی و به كه‌یفی خۆیان سه‌نه‌دیان بۆ دا ئه‌تاشی، هه‌بوو فه‌رمووده‌یه‌كی دا ئه‌ناو له ناو خه‌ڵكیدا بڵاویان ده‌كرده‌وه‌و پاشان به دڵی خۆیان سه‌نه‌دیان بۆی درووست ده‌كرد، تا وای لێ ده‌هات ته‌نها فه‌رمووده‌یه‌ك به كۆمه‌ڵێك ڕێگا بڵاو ده‌بووه‌وه، هه‌روه‌ك زانایان له ناساندنی ڕاویه لاوازه‌كان باسیان له‌م هه‌قیقه‌ته ده‌كرد.
زاناینی ئێستاش ده‌ڵێن:
له‌وانه:
(1) شێخ عه‌بدوڵڵا بنوجیبرین ده‌ڵێت:
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه كاریان به‌م فه‌رمووده ده‌كرد وه‌ك (ابن المبارك)، ڕه‌نگه بۆیه كاریان پێی كردبێت به‌و مانایه ئه‌مه نوێژێكی خۆبه‌خشه‌و ئاوێته‌ی كۆمه‌ڵه یادو وێردو دوعایه‌كه.
بۆیه ده‌بینین كه زۆرێك له زانایان كاریان به فه‌رمووده‌ی لاوازكردووه، به‌و مه‌رجه فه‌رمووده‌كه بكه‌وێته جوغزی بنه‌ڕه‌ته گشتییه‌كان، كه بریتییه له قسه‌كردن به فه‌زڵی نوێژ‌و زیكره‌كان و دوعاكان، دیسان به‌و مه‌رجه كه لای خۆی پێی وا نه‌بێت كه ئه‌م فه‌رمووده سه‌حیحه، تاكوو شتێك نه‌ڵێن كه پێغه‌مبه‌ر "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَ علَى آلِهِ وسَلَّم " نه‌یگوتبێ یا نه‌یكردبێت.
هه‌روه‌ها زانایانی ئه‌م دوایییه وه‌ك سوبوكی و ده‌یله‌می و داره‌قوتنی ڕه‌ویانی و سیوتی، كاریان پێی كردووه و به سه‌حیحیشیان داناوه، ئه‌ویش به بیانووی ئه‌وه كه ئه‌م فه‌رمووده له به‌ر فره‌ڕێگه‌یی و شاهیده‌كانه‌وه سه‌حیحبوونی نیشان ده‌ده‌ن، بۆیه پێیان وابووه هه‌ر ئه‌م بیانووه ده‌یانگه‌نێته بنبه‌ست كه پێیان وابێت سه‌حیحه.
گومانیش له‌وه‌دا نییه كه‌وا تیرموزی زۆرتر له‌وانه‌ی پێش خۆی شاره‌زاتربووه له فه‌رمووده، كه‌چی ئه‌و پێگیری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه سه‌باره‌ت به‌م نوێژه زۆر شت سابت نه‌بووه، بۆیه پێی وابووه كه ئه‌م فه‌رمووده لاوازه‌و ناگات به پله‌ی حه‌سه‌ن، به‌م شێوه زانایان ئه‌م فه‌رمووده‌یان به لاواز دانه‌وه، والله أعلم.
(2) شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌ڵێت:
سه‌باره‌ت به نوێژی (صلاة التسبيح) ئێمه له (اللجنة الدائمة في البحوث العلمية والإفتا‌ء) ئه‌وه‌مان باس كردووه كه ئه‌م فه‌رمووده سه‌حیح نییه، واته: نوێژی (صلاة التسبيح) سه‌حیح نییه، وه تێكڕای ڕێگاكانی لاوازه و كردنیشی مونكه‌ڕه، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ی فه‌رمووده درووسته‌كانه‌و موخالیفیشه به‌و به‌ندایه‌تییانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَ علَى آلِهِ وسَلَّم " كردوویه‌تی. بۆیه واجب ئه‌وه‌یه كه پێیه‌وه پابه‌ند نه‌بیت و نه‌یكه‌یت چونكه كردنی بیدعه‌یه‌كه‌و له دیندا داهێنراوه، هه‌روه‌ها منیش و (اللجنة الدائمة في البحوث العلمية والإفتا‌ء) كاتی خۆی فه‌توای به بیدعه‌بوونی ئه‌م نوێژه‌مان داوه، بۆیه ئه‌م نوێژه وه‌ك كه لای خه‌ڵك باوه، هیچ بنه‌ڕه‌تێكی درووستی نییه.
(3) شێخ ساڵح ئه‌لعوسێمن (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌ڵێت:
خه‌ڵكی سه‌باره‌ت به سه‌حیحبوون و كار پێكردنی ئه‌م فه‌رمووده ناكۆكن:
هه‌یه به سه‌حیحی ده‌زانێت، هه‌یه به حه‌سه‌نی دا ده‌نێت، هه‌یشه به لاواز یا هه‌ر به داهێنراوی دائه‌نێت.
ئیبنولجه‌وزی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: فه‌رمووده‌كانی باس له (صلاة التسبيح) و ڕێگه‌كانی ده‌كات تێكڕایان لاوازن.
تیرموزی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ئه‌م فه‌رمودانه‌ی باس له نوێژی (صلاة التسبيح) ده‌كه‌ن، فه‌رمووده نین و درووست نین.
هه‌روه‌ها ئیمامی نه‌وه‌وی وه‌ك له عوقه‌یلی ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تی: سه‌باره‌ت به نوێژی ته‌سبیح هیچ فه‌رمووده‌یه‌ك جێگیر نه‌بووه، هه‌روه‌ك ئیبنولعه‌ڕه‌بیش ده‌فه‌رموێت: هیچ فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیح یا حه‌سه‌ن له باره‌ی ئه‌م نوێژه‌وه نه‌هاتووه.
سیوتی له حافز ئیبنوحه‌جه‌ری نه‌قل كردووه كه فه‌رموویه‌تی: هه‌موو ڕێگاكانی ئه‌م فه‌رمووده لاوازن، هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌ی ئیبنوعه‌بباس (خوا لێیان ڕازی بێت) كه‌مێك له مه‌رجه‌كانی حه‌سه‌ن بوونی فه‌رمووده نزیكه، به‌ڵام فه‌رمووده‌كه به ڕیز په‌ڕ (شاذ) له قه‌ڵه‌م ده‌درێت، ئه‌ویش له به‌ر ئه‌وه‌ی كه تاكڕه‌وییه‌ك (التفرد) له هێنانی فه‌رمووده‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، فه‌رمووده‌كه‌ش موخالیفه به شێوه‌و شێوازی به‌جێگه‌یاندنی نوێژه‌كان كه لای ئێمه ئاشكرایه كه چۆنه.
هه‌روه‌ها ئیبنوته‌یمیه و موززی " به لاوازیان داناوه‌و ئیمامی زه‌هه‌بیش لێی بێده‌نگ بووه.
هه‌روه‌ها ئه‌بوحه‌نیفه‌و شافعی " به‌هیچ چه‌شنێك گوێیان له‌م فه‌رمووده نه‌بووه.
بۆیه ئه‌وه‌ی لای من ڕاجیحه ئه‌وه‌یه: كه‌وا نوێژی ته‌سبیح سوننه‌ت نییه، ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه باسیشی ده‌كات لاوازه، ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند شتێك:
یه‌كه‌م: ئه‌سڵ له به‌ندایه‌تییه‌كان نه‌كردنییه‌تی تاكوو به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌بێت له‌سه‌ر كردنی.
دووه‌م: فه‌رمووده‌ی (صلاة التسبيح) فه‌رمووده‌یه‌كی په‌شۆكاو (مضطرب) ه ، وه له چه‌ند ڕێگه‌یه‌كه‌وه مشتومڕی له‌سه‌ر درووست بووه.
سێیه‌م: هیچ كام له پێشه‌وایان به باشیان سه‌یر نه‌كردووه، شێخولئیسلام ئیبنوته‌یمییه (به‌ڕه‌حمه‌ت بێت) ده‌فه‌رموێت: ئه‌حمه‌دو یاوه‌رانی به مه‌كڕووهیان سه‌یركردووه، ئه‌بوحه‌نیفه‌و مالیك و شافعیش به هیچ جۆر به‌رگوێیان نه‌كه‌وتووه.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌م نوێژه مه‌شرووع بوایه ئه‌وه هه‌ڵبه‌ت بۆ پێشه‌وایانمان نه‌قل ده‌بوو ئه‌وانیش له‌به‌ر گه‌وره‌یی و سوودی نوێژه‌كه به ئه‌نجامدانی به‌ناوبانگ ده‌بوون و له ناویاندا زۆر به ئاشكرا به‌دیار ده‌كه‌وت، كاتێكیش كه سه‌یری ژیانی هه‌ر كامیان ده‌كه‌ین ئه‌وه به هیچ جۆر ئه‌م نوێژه‌یان تیا ناخوێندرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه كه ئه‌م نوێژه شتێكی مه‌شرووع نه‌بووه لایان.
(4) شێخ فه‌وزان (خوا بیپارێزێت) ده‌ڵێت:
نوێژی ته‌سبیح له ڕیزی فه‌رمووده‌دا هاتووه، به‌ڵام زۆرێك له زانایان جێگیریان نه‌كردووه، به‌ڵكوو پێشه‌وا ئیبنولجه‌وزی (به‌ڕه‌حمه‌ت بێت) له ڕیزی فه‌رمووده هه‌ڵبه‌ستراوه‌كانی حسێب كردووه، ئه‌گه‌رچی هێندێك له پێشه‌وایان به باشیان سه‌یر كردووه، وه‌لێ زۆربه‌ی لێكۆڵه‌ره‌وان هاتوون ده‌ڵێن: نوێژی ته‌سبیح مه‌شرووع نه‌بووه به‌ڵكوو بیدعه‌یه‌كه‌و داهێنراوه، چونكه ئه‌و فه‌رمووده‌ی كه باسی لێوه ده‌كات لای پێغه‌مبه‌ر "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَ علَى آلِهِ وسَلَّم " جێگیر نه‌بووه.
(5) شێخ عه‌بدوڵڵا ئیبن مونیع و عه‌بدڵڵا بنوغه‌دیان و عه‌بدولڕه‌زاق عه‌فیفی ده‌ڵێن:
نوێژی (صلاة التسبيح) بیدعه‌یه، ئه‌و فه‌رمووده‌ی كه باسی لێوه ده‌كرێت جێگیر نه‌بووه، به‌ڵكوو مونكه‌ڕه، وه هێندێكیش له زانایان له ڕێزی فه‌رمووده هه‌ڵبه‌ستراوه‌كانیان حسێب كردوون.
كه‌واته: پوخته‌ی قسان وه‌ك له ڕاوبۆچوونی ئه‌م كۆمه‌ڵه زانایه‌ی سه‌ره‌وه ئاشكرابوو ئه‌وه‌یه: كه نوێژی (صلاه التسبیح) ئه‌گه‌ر نه‌یشڵێین بیدعه‌یه ئه‌وه له ڕێزی ئه‌و فه‌رموودانه حسێب كراون كه هه‌ڵبه‌ستراون و مونكه‌ڕن و له پێغه‌مبه‌ر "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَ علَى آلِهِ وسَلَّم " جێگیر نه‌بوو ون.