
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: کوڕی ئیسلام ڕێكه‌وت: ٢٠٠٩/ ٥/٣٠
موعجیزه‌یه‌ک له ئه‌هرامه‌کانه‌وه
زانایانی ڕۆژئاوا ده‌ڵێن: یه‌که‌م که‌سێک که ئاماژه‌ی به‌وه کرد بێت که به‌ردی ئه‌هرامه‌کان به‌شی خواره‌وه‌ی به‌ردی ڕاسته‌قینه‌یه و ئه‌وانی سه‌ره‌وه‌ش له قوڕی سوره‌وه کراو دروست کراوه پڕۆفیسۆر (هنری لی چاتیلیر)ه که له ساڵی (1850) له فه‌ره‌نسا له دایک بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وورد بینه‌وه ده‌بینین قورئان یه‌که‌م په‌ڕاوه و ده‌ست پێشخه‌ر بووه له ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ڕاستی‌یه‌دا که له زه‌مانی فیرعه‌وندا له قوڕی (کلسی) بینای به‌رزیان دروست کره‌دووه.
(هه‌رچه‌نده ڕۆمانی‌یه‌کانیش له کۆندا قوڕی کلسیان به‌کار هێناوه بۆ بینا پاش گه‌رمکردنێکی زۆر که ئه‌م ڕاستی‌یه‌ش ئه‌ندازیار (دافید مور) پاش دیراسه کردن دۆزی‌یه‌وه).
فیرعه‌ونه‌کان گڵیان هێناوه که کلسی تیابێت و له‌گه‌ڵ گڵی ئاسایی و ئاو تێکه‌ڵیان کردووه و له قاڵبی تایبه‌تدا به‌گه‌رمی زۆر تا 900 پله‌ی گه‌رمی کوتله‌ی گه‌وره‌ی وه‌ک به‌ردیان دروست کردووه و بینای به‌رزیان پێ دروست کردووه.
پڕۆفیسۆری ئیتاڵی (ماریۆ کۆلیپاردی) له‌ساڵی 1981 دا‌و، پڕۆفیسۆری فه‌ره‌نسی (جۆزێف داڤیدۆڤیتس) به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای جیۆپۆلیمه‌ر و چه‌نده‌ها زانای ئه‌مه‌ریکی تریش له‌دوای ساڵی (2006)ه‌وه، پاش لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆر جه‌خت ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌رده‌کانی ژێره‌وه‌ی ئه‌هرامه‌کان به‌ردی ڕاسته‌قینه‌ن و به‌رده‌کانی تریش هه‌مووی له قوڕ دروست کراون له قاڵبی تایبه‌تدا و زۆر گه‌رم کراون و زۆر به‌هێز و قایم بوون.
ته‌نانه‌ت پڕۆفیسۆر (جۆزێف داڤیدۆڤیتس) له تاقیگه‌دا به 10 ڕۆژ به‌ردێکی هه‌مان شێوه‌ی به‌ردی ئه‌هرامه‌کانی دروست کرد له گڵی ئاسایی و گڵێ که کلسی تیا‌بوو له‌گه‌ڵ ئاودا و گه‌رمی زۆر.
پڕۆفیسۆر (لین هۆبس) مامۆستای زانستی مه‌وداو هه‌نده‌سه‌ی نه‌وه‌ویش هه‌مان ڕای هه‌یه. (پێگه‌ی ئه‌ندازیار عبدالدائم کحیل).
ئه‌گه‌ر خوا نه‌بێت پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) کاری چی‌یه به‌وه‌ی که فیرعه‌ونه‌کان بینای به‌رزیان به‌چی دروست کردووه، له کاتێکدا له 1850 دا زانایه‌ک ئاماژه بۆ ئه‌مه ده‌کات و دیراسات و تاقی کردنه‌وه‌ی تازه‌ش به پێشکه‌وتوو ترین ئامێر ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێن.
قورئانی پیرۆز ده‌فه‌رمووێت:
وَقَالَ فِرْعَوْنُ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ مَا عَلِمْتُ لَكُم مِّنْ إِلَهٍ غَيْرِي فَأَوْقِدْ لِي يَا هَامَانُ عَلَى الطِّينِ فَاجْعَل لِّي صَرْحًا لَّعَلِّي أَطَّلِعُ إِلَى إِلَهِ مُوسَى وَإِنِّي لَأَظُنُّهُ مِنَ الْكَاذِبِينَ
. القصص 38.
فیرعه‌ون سه‌ركه‌شانه وتی: ئه‌ی خه‌ڵكینه من كه‌سی تر شك نابه‌ن كه شایسته‌بێت به‌وه‌ی خواتان بێت جگه له خۆم، ئه‌ی هامان تۆ له گڵ خشتی سووره‌وه كراوم بۆ دروست بكه و قه‌ڵایه‌كی به‌رزو پته‌وم بۆ بینا بكه به‌ڵكو پیایدا سه‌ربكه‌وم تا خوای مو‌سا ببینم هه‌رچه‌نده من به‌ڕاستی بڕوام وایه له ڕیز درۆزنه‌كاندایه...!!
قورئان له‌م ئایه‌ته‌دا به‌ئاشکرا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که فیرعه‌ونه‌کان چۆن له قوڕی سووره‌و کراوه بینای به‌رزیان دروست کردووه.
------------------------------------------------------
سه‌رچاوه:
به‌ره‌و ئیسلام (ئاینێکی جیهانی)
لێدوانه‌کان لێدوان بنێره
خزمه‌تی ئێمه
سه‌ره‌نجی خۆت بنووسه
دوایین پرسیاره‌کان
- تۆبه‌ی ڕاسته‌قینه گوناهه ده‌شواته‌وه.
- دوابه‌شی شه‌و چه‌ند کاتژمێر پێشی به‌یانییه؟
- حوکمی نووکته.
- ئافره‌تان ده‌توانن نوێژی به کۆمه‌ڵ بکه‌ن..
- درۆم کردووه هه‌تا مافی په‌نابه‌ریم پێ بده‌ن، ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گرم حه‌ڵاڵه؟
- زه‌یدی کوری حاریسه و شه‌رعییه‌تی له ماڵی پێغه‌مبه‌ردا به‌بێ شیردان.
- سوێنده‌که‌ت ناچارییه و گوناهێکی گه‌وره نییه.
- حوکمی مانه‌وه له‌گه‌ڵ مێردی مه‌یخۆردا.