
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: هێمن عه‌بدولعه‌زیز ڕێكه‌وت: ٢٠٠٩/ ٦/١٠
ده‌رده‌كانی خه‌مۆكیی
كاتێ كه ئینسان كه‌سێكی لێ ون ده‌بێت، یا شتێكی لێ ون ده‌بێت، یان شتێكی لێ ڕوو ئه‌دات، یا له شتێك بێزار ده‌بێت، ئاشكرایه كه ئه‌و ئینسانه دووچاری خه‌مۆكی و دڵته‌نگی ده‌بێت... هه‌ر ئه‌م جۆره حاڵه‌ته‌شه كه ئینسان به‌ره‌و خه‌مۆكی ئه‌بات.
بۆیه ده‌بێ بزانین كه ئه‌م ژیانه به‌رده‌وام له یه‌ك حاڵ‌دا نامێنێته‌وه، بگره گۆڕاناكارییه‌كان یه‌كێكه له سیماكانی ژیان. بۆیه له‌گه‌ڵ درێژه‌ی ژیان كه‌سه‌كان له نێوان دڵخۆشبوون و دڵته‌نگی و خه‌مۆكییه‌وه ژیان ده‌به‌نه سه‌ر. وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
وَنَبْلُوكُمْ بِالشَّرِّ وَالْخَيْرِ فِتْنَةً وَإِلَيْنَا تُرْجَعُونَ
(الأنبياء: 35) واته: وه ئێمه تاقیتان ده‌كه‌ینه‌وه به خراپه‌و ناخوَشی وه به چاكه‌و خوَشی تا ده‌رده‌كه‌وێ (چاك و خراپ) وه هه‌ر بوَ لای ئێمه ده‌گه‌ڕێنه‌وه. بۆیه ئه‌مه دونیایه گه‌ر جارێك تیایدا پێبكه‌نیت ده‌یانجار تیایدا ده‌گریت. كه‌وابوو كه ژیان وابوو، به ته‌ئكید ئینسانیش وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی ته‌نگه‌تاو و لاواز ئه‌بێت به‌شی له خه‌مه‌كانی ژیان به‌ر بكه‌وێت. به‌ڵام چونكه خوا ئیڕاده‌و هێزێكی ناوه‌كی به به‌نده‌كان داوه، ئه‌وه به ته‌ئكید كاتێ كه به‌نده‌یه‌ك بكه‌وێته نێو ڕه‌حه‌تییه‌كه‌وه ئه‌وه زۆر ئاسان ده‌توانێت خۆی له خه‌مه‌كان ببوێرێت و قوتار بكات و ته‌سلیم به خه‌مۆكییه‌وه نه‌بێت.
دیاره كه دڵخۆشی و خه‌میش دووشتی خوار ِسكین كه له ئینساندا ڕسكاون، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
وَأَنَّهُ هُوَ أَضْحَكَ وَأَبْكَى
(النجم:43 ) واته: وه بێگومان هه‌ر ئه‌ویش به‌نده‌كان ده‌خاته گریان و پێكه‌نین.
عه‌كریمه (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌ڵێت: هیچ كه‌س نییه كه دڵخۆش نه‌بێ و دڵته‌نگیش نه‌بێت. كه‌وابوو له‌گه‌ڵ خۆشییه‌كان شوكرانه‌بژێرو له‌گه‌ڵ خه‌مه‌كانیش به ئارامبه.
بۆیه نكوڵی ناكرێت كه‌وا به‌نده‌كان قه‌ت دووچاری خه‌مۆكی نایه‌ن ئه‌گه‌ر هۆكاری خه‌مۆكییه‌كان له ئارادا نه‌بن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه شتێكی خراپه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه خۆی ته‌سلیم به خه‌مه‌كانه‌وه بكات، تا وای لێ بێت ده‌سته‌وسان و له خۆی خۆش بێ و خۆی له هه‌موو كه‌س به دوور بگرێ و له گۆشه‌یه‌كا گۆشه گیر بێت. تا جاری وا هه‌یه ئینسانه‌كان هه‌نده خه‌مبارو ناڕه‌حه‌ت ده‌بن تا ده‌گات به ئاستی خۆكوشتن!! (خوا بمانپارێزێت).
بۆیه ده‌بینین كه‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم) هه‌میشه له خوای ویستووه فه‌رموویه‌تی: «اللهم إني أعوذ بك من الهم والحزن» (البخاري ومسلم) واته: خودایه! من په‌نا بۆ تۆ ده‌به‌م له ئه‌ندێشه‌و له دڵته‌نگی.
چونكه هه‌ر موسیبه‌تێك كه دێته پێش ئینسان به ته‌ئكید بۆی ده‌بێته كه‌فاڕه‌ت بۆی به‌و مه‌رجه ئه‌و ئینسانه قه‌ناعه‌ت و بڕوای پته‌وو شوكرانه بژێر بێت پێی، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم)ده‌فه‌رموێت: «مَا يُصِيبُ الْمُسْلِمَ مِنْ نَصَبٍ وَلاَ وَصَبٍ وَلاَ هَمٍّ وَلاَ حَزَن وَلاَ أَذًى وَلاَ غمٍّ ، حتَّى الشَّوْكَةُ يُشَاكُها إِلاَّ كفَّر اللَّه بهَا مِنْ خطَايَاه» ( البخاري ومسلم عنْ أَبي سَعيدٍ وأَبي هُرَيْرة رضي اللَّه عَنْهُمَا) واته: هه‌ر مسوڵمانێك دووچاری ماندوو بوون و نه‌خۆشی و شپرزه‌یی و دڵته‌نگی و ئازار‌و خه‌م بێته‌وه، هه‌تا دڕكێكی پێوه گیر بێت، (ئه‌وا) خوا بۆی ده‌كات به كه‌فاڕه‌ت بۆ تاوانه‌كانی.
هۆیه‌كانی خه‌مۆكی:
زۆر هۆكار هه‌ن بۆ درووست بوون و هه‌رقوڵینی خه‌م له دڵی به‌نده‌كان، له‌وانه:
جاری وا هه‌یه كه ئه‌و كه‌سه له دونیا شتێكی له ده‌ست چووه، ڕه‌نگه به سه‌به‌ب نه‌خۆشییه‌كه‌وه‌یه كه لێی په‌یا بووه، یان كه‌سێكی خۆشه‌ویستی له كیس چووه، یان دوژمنانی به‌سه‌ری دا زاڵ بوونه، یان گاڵته‌یه‌كی پێ كراوه.
بۆیه له هه‌موو حاڵه‌ته‌كانه‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه ته‌سلیم به خه‌مۆكییه‌وه نه‌بێت، چونكه خوا ده‌فه‌رموێت:
وَلا تَهِنُوا وَلا تَحْزَنُوا وَأَنْتُمُ الْأَعْلَوْنَ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ
(آل عمران:139) واته: سست و دڵ لاواز مه‌بن وه غه‌مبار مه‌بن هه‌ر ئێوه به‌رزو بڵندترن ئه‌گه‌ر بڕوادار بن.
ده‌بینین كه‌وا پێغه‌مبه‌ر (صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم) خه‌مبار بوو به هۆكار وه‌پیروه‌نه‌چوونی بێباوه‌ڕان و گاڵته پێكردنیان پێی، كه‌چی خوا ئاگاداری ده‌كاته‌وه كه خۆی نه‌داته ده‌ست ئه‌م ئاخ و خه‌مه‌وه، فه‌رمووی:
قَدْ نَعْلَمُ إِنَّهُ لَيَحْزُنُكَ الَّذِي يَقُولُونَ فَإِنَّهُمْ لا يُكَذِّبُونَكَ وَلَكِنَّ الظَّالِمِينَ بِآيَاتِ اللَّهِ يَجْحَدُون
(الأنعام:33) ] واته: به‌ڕاستی ئێمه ده‌زانین كه بێگومان ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان ده‌یڵێن غه‌مبارت ده‌كات به‌لاَم بێگومان ئه‌وان توَ به‌دروَزن دانانێن به‌ڵكو ئه‌و سته‌م كارانه ئایه‌ته‌كانی خوا ئینكار ده‌كه‌ن.
یان فه‌رمووی:
فَلا يَحْزُنْكَ قَوْلُهُمْ إِنَّا نَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ
(ی‌س:76) واته: جا قسه‌كانیان غه‌مبارت نه‌كات چونكه به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ده‌یشارنه‌وه‌و ئه‌وه‌ی ئاشكرای ده‌كه‌ن ئێمه ده‌یزانین.
هه‌روه‌ها فه‌رمووی:
وَلا يَحْزُنْكَ الَّذِينَ يُسَارِعُونَ فِي الْكُفْرِ إِنَّهُمْ لَنْ يَضُرُّوا اللَّهَ شَيْئاً يُرِيدُ اللَّهُ أَلَّا يَجْعَلَ لَهُمْ حَظّاً فِي الْآخِرَةِ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ
(آل عمران:176) واته: با دڵ غه‌مگینت نه‌كه‌ن ئه‌وانه‌ی پێشبڕكێ و په‌له ده‌كه‌ن له بێ بڕواییدا بێگومان ئه‌وانه هه‌رگیز هیچ زیانێك ناگه‌یه‌نن به خوا ، خوا ده‌یه‌وێت كه هیچ به‌شێكیان بوَ دانه‌نێ له ڕوَژی دوایی دا وه بوَ ئه‌وان سزایه‌كی گه‌وره هه‌یه. یاخود فه‌رمووی:
يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ لا يَحْزُنْكَ الَّذِينَ يُسَارِعُونَ فِي الْكُفْرِ مِنَ الَّذِينَ قَالُوا آمَنَّا بِأَفْوَاهِهِمْ وَلَمْ تُؤْمِنْ قُلُوبُهُمْ وَمِنَ الَّذِينَ هَادُوا سَمَّاعُونَ لِلْكَذِبِ سَمَّاعُونَ لِقَوْمٍ آخَرِينَ لَمْ يَأْتُوكَ يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ مِنْ بَعْدِ مَوَاضِعِهِ يَقُولُونَ إِنْ أُوتِيتُمْ هَذَا فَخُذُوهُ وَإِنْ لَمْ تُؤْتَوْهُ فَاحْذَرُوا وَمَنْ يُرِدِ اللَّهُ فِتْنَتَهُ فَلَنْ تَمْلِكَ لَهُ مِنَ اللَّهِ شَيْئاً أُولَئِكَ الَّذِينَ لَمْ يُرِدِ اللَّهُ أَنْ يُطَهِّرَ قُلُوبَهُمْ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ
(المائدة:41) . واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر -صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم- با غه‌مبارت نه‌كات ئه‌وانه‌ی كه به‌په‌له به‌ده‌م بێ باوه‌ڕی و بێ دینیه‌وه ده‌چن، له‌وانه‌ی كه به‌ده‌م و زار ده‌ڵێن: باوه‌ڕمان هێناوه، به‌لاَم دڵیان باوه‌ڕی نه‌هێناوه، هه‌روه‌ها له‌وانه‌ش كه بوونه‌ته جوله‌كه و زوَر گوێگرن بوَ دروَو ده‌له‌سه، زوَر گوێبیستن بوَ خه‌ڵكی تریش (كه خوانه‌ناسن و) نه‌هاتوون بوَ لات، قسه ده‌گوَڕن و قسه وه‌كو خوَی ناگێڕنه‌وه، یاخود ئاوه‌ژووی ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی جێی خوَی گرتبوو (ئه‌وانه‌ی كه خه‌ڵك ده‌نێرن بوَ لای پێغه‌مبه‌رو پێی) ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئاوا بڕیاریدا لێی وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر وانه‌بوو هوشیار بن، جا ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره بیه‌وێت تووشی تاقیكردنه‌وه و سزای بكات، ئه‌وه هه‌رگیز توَ خاوه‌نی هیچ شتێك نابیت له‌لایه‌ن خواوه بوَ رزگار بوونی ئه‌و، ئائه‌وانه ئه‌و كه‌سانه‌ن خوا نه‌یویستووه دڵیان پاك و خاوێن بكاته‌وه (چونكه خوَشیان مه‌به‌ستیان نه‌بووه) ئه‌وانه له دنیادا سه‌رشوَڕیی و شه‌رمه‌زاریی به‌شیانه، له قیامه‌تیشدا سزای سه‌خت و گه‌وره چاوه‌ڕێیانه.
بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم) له هه‌موو كه‌س زیاتر له هه‌وڵی هیدایه‌تدانی خه‌ڵكه‌كه بوو، له هه‌مووشیان زیاتر خوای ده‌ناسی، هه‌ر بۆیه ناڕه‌حه‌ت ده‌بوو كاتێك كه خه‌ڵكه‌كه په‌رچیان پێ ئه‌داو به گوێیان نه‌ده‌كرد. لێیان ئه‌داو سوكایه‌تیان پێی ده‌كرد. وه‌خواش هه‌واڵی پێ دابوو كه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت وا ئه‌كات كه هه‌موو خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی ئیمانی پێ بهێنن. وك فه‌رمووی:
وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَآمَنَ مَنْ فِي الْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعاً أَفَأَنْتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّى يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ
(یونس:99) واته: وه ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه بڕوای ده‌ه‌ێنا ئه‌و (خه‌ڵكه‌ی) وا له زه‌وی دا هه‌موو تێكڕا ده‌ی ئایا توَ (ئه‌ی موحه‌ممه‌د -صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم-) زوَر له خه‌ڵكی ده‌كه‌یت هه‌تا ببنه بڕوادار.
كه‌واته: هه‌ر شه‌یتانه كه خه‌م ده‌خاته دڵی بڕواداران:
خوا ده‌فه‌رموێت:
إِنَّمَا النَّجْوَى مِنَ الشَّيْطَانِ لِيَحْزُنَ الَّذِينَ آمَنُوا وَلَيْسَ بِضَارِّهِمْ شَيْئاً إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ
[ واته: بێگومان چپه له شه‌یتانه‌وه‌یه و به‌س تا ئه‌وانه‌ی كه بڕوایان هێناوه دڵته‌نگ بكات له كاتێكدا كه هه‌رچی زیان بێ پێیان ناگه‌یه‌نێت مه‌گه‌ر به فه‌رمانی خوا ئیماندارانیش به ته‌نها پشت به‌خوا ببه‌ستن. چونكه شه‌یتان ئیستغلالی زۆر شت ئه‌كات تا دوژمنایه‌تی و ناڕه‌حه‌تی له نێو دڵی بڕواداران درووست بكات بۆ ئه‌وه‌ی دووچاری خه‌میان بكات. بۆیه پێغه‌مبه‌ر (صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم) هه‌ر زوو ئاگاداری كردووینه‌ته‌وه كه‌وا ته‌سلیم به شه‌یتان نه‌بین نه‌كا ناڕه‌حه‌تین بخاته دڵه‌وه، له‌وانه ده‌فه‌رموێت: «إذا كُنْتُمْ ثَلاثة، فَلا يَتَنَاجى اثْنَانِ دُونَ الآخَرِ حتَّى تخْتَلِطُوا بالنَّاسِ ، مِنْ أجْل أنَّ ذَلكَ يُحزِنُهُ » متفقٌ عليه ".( مسلم عن ابنِ مسْعُودٍ رضي اللَّه عنهُ) واته: ئه‌گه‌ر سێ كه‌س بوون، با دوویان به‌بێ سێیه‌میان چپه نه‌كه‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی تێكه‌ڵ به خه‌ڵكه‌كه ده‌بنه‌وه، له پێناو ئه‌وه نه‌كا (سێیه‌میان) خه‌می پێوه بخوات.
هه‌تا ده‌بینین كه‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم) له پێناو ته‌سلیم نه‌بوونمان به خه‌م چه‌ندین جۆر خه‌ونی بۆ ده‌ستنیشان كردووین له‌وانه ده‌فه‌رموێت: «رؤيا تحزين من الشيطان» ( البخاري ومسلم) ] واته: خه‌ونی (خراپ) خه‌مهێنانه لای شه‌یتان.
نیشانه‌كانی خه‌مناكی:
حاڵه‌ته‌كانی خه‌مۆكی كه ڕوو به‌ڕووی ئینسانه‌كان ده‌بێته‌وه، له كه‌سێك بۆ كه‌سێك به پێی توانا‌و عه‌زیمه‌تی ئه‌و كه‌سه ده‌گۆڕێت، نیشانه‌كانیشی بریتین له: سینه ته‌نگی، زوو هه‌ڵچوون و تووڕه‌بوون، زۆر بیركردنه‌وه، كه‌می متمانه به خۆبوون، قسه‌كانی بێسه‌روبه‌رو په‌شۆكاو ده‌بێت، هێندێكیش هه‌ن كه‌وا ئیعتیزال ده‌كه‌ن و خۆ له خه‌ڵكی وه دوور ده‌گرن، هه‌ست به بێهێزی و شكان ده‌كه‌ن، هێندێ جاران دووچاری ده‌ردی شێتی و هاریش ده‌بن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن زوو تۆڵه‌و ئینتیقام بكه‌نه‌وه..
له ڕووی لاشه‌ییشه‌وه:
دووچاری ده‌ردی (بێتاقه‌تبوون و ته‌مه‌ڵی و هه‌ستكردن به ئازاری لاشه‌و سه‌ریه‌شه‌و كه‌مخۆری و خه‌وزڕان و هه‌ستكردن به گه‌رمایه‌تیی له‌ش و..هتد) ده‌بنه‌وه.
زیانه‌كانی:
زۆرێك له زانایان وده‌روونناسان كۆمه‌ڵێ زیانیان له كه‌سانی خه‌مۆكی ده‌ستنیشان كردووه له‌وانه دكتۆر (سليم الهيثم) ده‌ڵێت: له زیانه‌كانی خه‌مۆكی بریتییه له:
1. خاوبوونه‌وه‌ی زیهن لاوازبوونی ته‌ركیز.
2. بێهیممه‌تبوون و هه‌میشه هه‌ست به بێده‌سلاتی ده‌كه‌یت.
3. هه‌ستكردن به تێك‌شكان و خاوبوونه‌وه‌ی به‌ده‌نی، وه هه‌ستكردن به ئازار له هه‌موو لاشه، به تایبه‌ت ژانه سه‌ر.
4. به‌ندایه‌تییه‌كانی به گورجی بۆ ئه‌نجام نادرێت.
5. پشتكردن له كاره گرنگه‌كان بۆ هۆكار بیركردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام.
6. گومانبردنی خراپ به خه‌ڵك، به‌ڵكوو هه‌ندێ جار گومان به‌ره‌و یه‌قینی ده‌بات له‌به‌رده‌م خه‌ڵكه‌كه.!
7. دووچاری ڕه‌شبینیت ده‌كات.
ئه‌گه‌ر ئه‌م خه‌مۆكییه‌شی به‌رده‌وام بوو ئه‌وه دووچاری ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
1. مێشكی له كارده‌كه‌وێت، كه سه‌ره‌نجام دووچاری نه‌خۆشی زه‌هایموڕ ده‌بێت، كه‌وا له ئینسان ده‌كات تووشی بیرچووونه‌وه ببێت.
2. زووپیر ده‌بێت، ئه‌وه‌یش له‌به‌ر بێتاقه‌تییه‌كی زۆر كه له لاشه‌یدا به هۆی خه‌مۆكییه‌وه په‌یا ده‌بێت.
3. دووچاربوونی هه‌ندی نه‌خۆشی درێژخایه‌نی ترسناك، وه‌ك له كاركه‌وتنی په‌نكریاس و برینداربوونی گه‌ده‌و نه‌خۆشی گورچیله... هتد
4. زووتووڕه‌بوون و هه‌ڵچوون به‌هه‌ر شتێك بێت، له دواییا هه‌ڵسوكه‌وتی زۆر بێماناو ده‌به‌نگانه ئه‌نجام ده‌دات.
5. قه‌له‌قبوون و مێشك گه‌رمبوون، له دوایییا تووشی دڵه‌ڕاوكه‌و كه‌ئابه‌ی ده‌كات.
چاره‌سه‌ری:
1. هه‌وڵدان بۆ زیادكردنی ئیمان، هه‌رچه‌ند ئیمان به‌هێز بێت، ئه‌و كه‌سه زیاتر بڕوای پتو ده‌بێ و خۆی ته‌سلیم به قه‌ده‌ری خوا ده‌كات، ده‌زانێت، كه‌وا ئه‌و شته ناگاته به‌نده‌و تووشی نابێ هه‌ر له ئه‌زه‌لدا نه‌نووسراوه كه بۆی ببێ , وه ئه‌و شته‌ی بۆ ئه‌بێ‌و، ئه‌یگاتێ هه‌ر له ئه‌زه‌لدا نه‌نووسراوه: كه بۆی نه‌بێ. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه شوكرابژێری كرد له سه‌ر نیعمه‌ت و ئارامی گرت له سه‌ر موسیبه‌ت ئه‌وه بۆ ئه‌و باشتره.
2. زۆر یادی خواكردن، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
الَّذِينَ آمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْرِ اللَّهِ أَلا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ
(الرعد:28) واته: ئه‌وانه‌ی كه بڕوایان ه‌هَناوه و دڵیان ئارام ده‌بێت به‌یادی خوا ئاگادار بن كه هه‌ر به یادی خوا دڵه‌كان ئارام ده‌بن.
3. خۆدوورگرتن له‌وانه‌ی كه هۆكاری تووڕه‌بوونن، هه‌وڵ بده كه ڕه‌وشته‌كانت جوان بكه‌و دڵت فراوان بكه‌و نه‌فست پێبگه‌یه‌نه، تا خراپه‌كان له خۆت دووربخه‌یته‌وه، چاوپۆشی بكه‌و ڕه‌وشتی جوان له خۆتدا په‌یا بكه.
له كۆتاییدا قسه‌یه‌كی شێخ عایزلقه‌ڕنی ده‌هێنمه‌وه كه له كتێبی (لا تحزن)دا ده‌ڵێت:
خه‌م مه‌خۆ: چونكه تۆ دوێنێ خه‌مۆكیت ته‌جرووبه‌كردو هیچی لێ شین نه‌بوو و كه‌ڵكی پێ نه‌گه‌یاندی.
خه‌م مه‌خۆ: چونكه تۆ خه‌مت له موسیبه‌تێك خوارد، له دواییا موسیبه‌كه‌ت لێ بوو به مه‌ساییب، له هه‌ژاریتا خه‌مت خوارد، زیاتر هه‌ژاری كردی.
له قسه‌ی دوژمنانت خه‌مت خوارد، زیاتر ناڕه‌حه‌تیان كردیت، خه‌مت له شتێكی خراپ خوارد كه‌چی ئه‌م خراپه نه‌هاته دی.
خه‌م مه‌خۆ: چونكه به خه‌م خانووی گه‌وره‌ت ده‌ست نه‌كه‌وت.. ئافره‌تی جوانت ده‌ست نه‌كه‌وت.. ماڵ و سامانی زۆرت ده‌ست نه‌كه‌وت.. ده‌سه‌ڵاتت ده‌ست نه‌كه‌وت.. منداڵی زۆرت پێنه‌درا.
خه‌م مه‌خۆ: چونكه خه‌مخواردن ئاوی شیرینت لێ تاڵ ئه‌كات، گوڵت بۆ ئه‌كات به بڕكه گوژاڵك، باخچه‌ت لێ ئه‌كات به بیابان، ژیانت لێ ئه‌كات به زیندان.
خه‌م مه‌خۆ: چونكه تۆ دوو چاوت هه‌یه، دوو گوێت هه‌یه، دوو لێوو دوو ده‌ست و دوو قاچ و زمانێكت هه‌یه، ئه‌من و ئه‌مان و له‌شساغیت هه‌یه
فبأى ءالآء ربكما تكذبان
جا به كام نیعمه‌تانی په‌روه‌ردگارتان باوه‌ڕ ناكه‌ن؟
خه‌م مه‌خۆ: چونكه تۆ دینێكت هه‌یه باوه‌ڕدار بیت پێی، ماڵێكت هه‌یه تێی نیشته جێ ببیت، نانێكت هه‌یه كه بیخۆیت، ئاوێكت هه‌یه كه بیخۆیته‌وه، جلێكت هه‌یه كه بیپۆشیت، ژنێكت یا مێردێكت هه‌یه له‌گه‌ڵی ته‌سكین ببیت.. كه‌واته خه‌م له چی ده‌خۆی؟!!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه
1. [www.islamweb.net]
2. لا تحزن (شيخ عائض القرني)
لێدوانه‌کان لێدوان بنێره
خزمه‌تی ئێمه
سه‌ره‌نجی خۆت بنووسه
دوایین پرسیاره‌کان
- تۆبه‌ی ڕاسته‌قینه گوناهه ده‌شواته‌وه.
- دوابه‌شی شه‌و چه‌ند کاتژمێر پێشی به‌یانییه؟
- حوکمی نووکته.
- ئافره‌تان ده‌توانن نوێژی به کۆمه‌ڵ بکه‌ن..
- درۆم کردووه هه‌تا مافی په‌نابه‌ریم پێ بده‌ن، ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گرم حه‌ڵاڵه؟
- زه‌یدی کوری حاریسه و شه‌رعییه‌تی له ماڵی پێغه‌مبه‌ردا به‌بێ شیردان.
- سوێنده‌که‌ت ناچارییه و گوناهێکی گه‌وره نییه.
- حوکمی مانه‌وه له‌گه‌ڵ مێردی مه‌یخۆردا.