
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام ڕێكه‌وت: ٢٠٠٩/ ٦/١٣
ئه‌ندازیاری مه‌یدانی ڕێکخستن و بانگه‌واز؛ دکتۆر فه‌تحی یه‌كه‌ن كۆچی دوایی كرد
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13/6/2009 دكتۆر فه‌تحی یه‌كه‌ن، سه‌رۆكی به‌ره‌ی كاری ئیسلامیی له لوبنان له ته‌مه‌نی 77 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌ك به‌ره‌ی كاری ئیسلامیی وه‌فاتی بانگه‌وازكاری مه‌یدانی ئیسلامی له نه‌خۆشخانه‌ی به‌یرووت به هۆی نه‌خۆشییه‌وه ڕاگه‌یاند.
ناوی ته‌واوی (فتحی محمد یكن)ه و له ساڵی 1933ی زایینی له دایك بووه، یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له لوبنان، وه خۆیشی یه‌كه‌م ئه‌میری كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامیی بووه له لوبنان..
فه‌تحی یه‌كه‌ن یه‌كێك بووه له ناودارانی جیهانی ئیسلامیی، به‌ڵكوو سوارچاكێك و ئه‌ندازیارێكی بلیمه‌تی كاری بانگه‌وازی ئیسلامیی بووه له نێو بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كانی جیهان و خاوه‌ن نووسراو كتێبێكی زۆر بووه له بواری ڕێخستن و بانگه‌وازدا، كه تا ئێستا كتێبه‌كانی خۆی ده‌دات له 35 كتێب، گرنكترین كتێبه‌كانی برتین له (مشكلات الدعوة والداعية) و (كيف ندعو إلى الإسلام؟)و (نحو حركة إسلامية عالمية واحدة) و( الموسوعة الحركية) كه دوو به‌شه و ( ماذا يعني انتمائي للإسلام؟) و( حركات ومذاهب في ميزان الإسلام) و(الاستيعاب في حياة الدعوة والدعاة) و (نحو صحوة إسلامية في مستوى العصر) و (المناهج التغييرية الإسلامية خلال القرن العشرين) و (الإسلام فكرة وحركة وانقلاب) و (الشباب والتغيير) و( المتساقطون على طريق الدعوة) و( أبجديات التصور الحركي للعمل الإسلامي) و (قطوف شائكة من حقل التجارب الإسلامية) ... هتد
(به ڕه‌حمه‌ت بێت) زۆرێك له كتێبه‌كانی تا ئێستا بۆ زۆر زمان وه‌رگێڕدار‌ون، دیاره كوردیش یه‌كێكه له‌و زمانانه‌ی كه تا ئێستا له وه‌رگێڕانی هێندێ له كتێبه‌كانی به‌هره‌مه‌ند بووه‌و به كاری به‌كوردی كردنی هه‌نگاوی ناوه، به‌كێك له‌وانه كتێبی (ماذا يعني انتمائي للأسلام) كراوه به كوردی به ناونیشانی (مسوڵمان بوونم یانی چی؟)
ماوه‌ته‌وه بڵێین: كه فه‌تحی یه‌كه‌ن له ساڵی 1992 ه‌وه‌وه وازی له كاری سیاسی هێناوه‌و خۆی بۆ داڕشتنی نه‌خشه‌ی كاری ئیسلامیی و بانگه‌وازی درووست یه‌كلا كردبووه‌وه.. هه‌ر ئه‌م كاره‌شی بوو كه هێنده‌ی تر به‌رهه‌می ئه‌م كه‌ڵه پیاوه‌ی كرد به مه‌رجه‌عیه‌تێكی بێ وێنه له ئه‌زمونی بانگه‌وازو كاری ئیسلامیی كه وێڕای ته‌وژمه سونیه‌كان ته‌وژمه شیعیه‌كانیشی لێ به‌هره‌مه‌ند كردبوو، جێی خۆشیه‌تی كه بڵێین: خۆزگه زۆرێك له بیرمه‌نده ئیسلامییه‌كانی خۆشمان بیریان له ئه‌وها كارێك بكردایه‌ته‌وه كه دوور له چه‌قچه‌قه‌ی حیزبایه‌تی به‌ره‌كه‌تی ئه‌زموونیان وێڕای جێ خۆكردنه‌وه‌ی له دڵی ڕۆڵه‌كانی ڕابوونی ئیسلامیی، پاشان به چاوێكی ئه‌زموونگه‌ری و به‌هره‌وه‌رییه‌وه پێشوازی لێكرابا.
له خوا داواكارین كه خوا ڕه‌حمی پێ بكات و به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.