
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: نیگار حمد على ڕێكه‌وت: ٢٠٠٩/ ٦/١٤
خۆزگە
خۆزگا قەڵەم هەر بۆ من با
تەنیا جوانیم پێ ئەنەخشان
هەموو دنیام پر پر ئەکرد
لە ووشە و لە شیعر و پەخشان...
ئەوسا تاڤگەى نوسینەکان
سۆز‌و خۆشەویستیان ئەپڕژان
لەجیاتى خەم، رق و قینە
ژینم ئەکردە گوڵ باران...
ڕیم نەئەدا ڕێ هەڵە کا
یا ساتێ دڵى دوژمن خۆش کا
فێرم ئەکرد مژدە بێنێ
بە مەرەکەبى ئاشتى بدوێ...
نابێ بەهار بژاکێنێ
گوڵى تازەش بوەرینێ
تۆوى دووبەرەکى نەڕوێنێ
ڕەشەباى شووم هەر نەهێنێ...
هەموو ئەمانە وەلا نێ
تا لەبەردەسسى منا
بێ پەیمانى قەڵەمى من
بۆ یەکبوون ،خۆنەویستى بێ...
دەى با قەڵەم ڕاستى بڵێ
نەرم نیان ئەوین بینێ
ئاه و ناڵە ، خەم بڕەوینێ
بۆ خزمەت نەک نۆکەرى بێ....
وەک خۆرە نەکەوێتە گیانمان
ویرانکا هیوا و ئاواتمان
بەرى رەنجى چەن ساڵەمان
هەمووى بچێتە هەگبەى شەیتان...
په‌یوه‌ندیداره‌کان
لێدوانه‌کان لێدوان بنێره
خزمه‌تی ئێمه
سه‌ره‌نجی خۆت بنووسه
دوایین پرسیاره‌کان
- سه‌گ ڕاگرتن له ماڵدا حه‌رامه و وێنه‌که‌یشی هه‌ڵناواسرێ.
- دوو وشه‌ی(الخلوة) و (الإختلاط) مانای چییه؟
- ماچکردنی ئه‌ندامی یه‌کتر له نێوانی ژن و مێردا دروسته.
- ئایا پاره‌ی سۆسیال حه‌ڵاڵه؟
- ئافره‌ت ئه‌گه‌ر پێی له نوێژدا دیار بێت دروسته؟
- گوناهه‌کانت به‌س کوفر و شیرک نه‌بێت، هه‌رچه‌ندێ بن نابێت وات لێ بکات نوێژ ته‌رک بکه‌ی.
- تۆبه‌ی ڕاسته‌قینه گوناهه ده‌شواته‌وه.
- دوابه‌شی شه‌و چه‌ند کاتژمێر پێشی به‌یانییه؟