
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: كاوه شه‌ریف ڕێكه‌وت: ٢٠٠٩/ ٦/١٧
چیڕۆک
وه‌رگیرانی: كاوه شه‌ریف
پیاوێكی خه‌ڵكی ولاتی میصر سه‌رقاڵ به پیشه‌ی مامۆستای زانكۆوه خواناسێكی باش بوو، به سه‌ردان چووه ولاتی به‌ریتانیا به مه‌به‌ستی پشكنینی پزیشكی له ئه‌نجامدا پزیشكه‌كان ووتیان نه‌خۆشیه‌كه‌ت زۆر تونده و دڵیشت زۆر لاوازه پێویسته نه‌شته‌رگه‌ریت بۆ بكریت له‌وانه‌شه نهشتهرگهریهكهت سه‌ركه‌وتوو نه‌بیت و له ئه‌نجامیشدا بمریت ، كابراش ووتی ده‌گه‌ڕێمه‌وه لای منداڵه‌كانم و وه ئه‌و ئامانهتانهی لامه ده‌یگه‌ڕێنمه‌وه لای خاوه‌نه‌كانیان و دوای ئاماده بوونم نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌م ، پزیشكه‌كان ئامۆژگارییان كرد كه دوا نه نه‌كه‌وێت، چونكه نه‌خۆشیه‌كه‌ی زۆر كوشنده‌یه ، مامۆستای زانكۆ گه‌ڕایه‌وه میصر و گه‌شته‌وه نیو منداڵه‌كانی و به جۆرێك لێی ده‌ڕوانین كه ئه‌وه دواهه‌مین دیداره و دوای ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگار مامۆستای زانكۆ ده‌ڵی چوومه لای هاوه‌ڵێكم هه‌تا سلاوێكی لی بكه‌م ، له دوكانه‌كه‌ی دانیشتبووم ڕوانیم ئافره‌تێكی پیر كیسێكی به ده‌سته‌وه بوو ئیسقان چه‌وری و پارچه گۆشتی كۆده‌كرده‌وه له نزیك قهصابخانهیهك ، چوومه نزیكی و به سه‌رسامیه‌وه لێم پرسی ئه‌وه چی ده‌كه‌ین ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ووتی: برای خۆم چوار پینج كچی بچوكم هه‌یه و ماوه‌ی ساڵێكه كه‌س نی یه به خێویان بكات و تامی پارچه گۆشتێكیان نه‌كردوه ، منیش پێم خۆش بوو مادام گۆشت ناخۆن ته‌نها بۆنیشی كه‌ن به‌سه!!!!
مامۆستای زانكۆ ده‌ڵی : ده‌ستم كرد به گریان بۆحاڵیان ، چومه قهصابخانهكهو به خاوه‌نه‌كه‌یم ووت: هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك ئه‌م ئافره‌ته دێته لات له‌سه‌ر حیسابی من گۆشتی بده‌رێ بۆ ماوه‌ی ساڵێك ئافره‌ته‌كه له وه‌ڵامدا ووتی: هیچم ناوێت ته‌نها كیلۆیه‌ك نه‌بیت ، منیش له وه‌لامدا وتم: سوێند به‌خوا ده‌بێت هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك بێیت و چه‌ندت گۆشت پێویسته بی به‌ی ئافره‌ته‌كه ووتی باشه هه‌فته‌ی ته‌نها كیلۆیه‌ك ، منیش ووتم دوو كیلۆ به‌ره و پاره‌ی پێشه‌كی ساڵێكم دا به قهصابهكه له‌و كاته‌دا ئافره‌ته‌كه به گریانه‌وه دوعای خێری بۆ كردم منیش هه‌ستم به چالاكیه‌كی گه‌وره كرد به دڵ خۆشیه‌وه گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵه‌وه ، له دڵی خۆمدا ده‌م ووت كارێكی چاكه‌م كردوه‌و دڵ خۆش بووم پێی كاتێك چوومه ژوره‌وه كچه‌كه‌م به‌ره‌و ڕووم هات و پێی ووتم باوكه گیان زۆر دڵشاد دیاری مامۆستای زانكۆ ده‌ڵێت كاتێك هه‌واڵه‌كه‌م دا به كچه‌كه‌م به گریانه‌وه ووتی بابه‌گیان داوا بكه له خوای گه‌وره شیفات بدات له نه‌خۆشیه‌كه‌ت هه‌روه‌ك چۆن یارمه‌تی ئه‌و ئافره‌ته‌ت دا .
مامۆستای زانكۆ له‌سه‌ر چیرۆكه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ: كاتێك چوومه‌وه بۆ لای دكتۆره‌كانم بۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌م له دوای پشكنین به سه‌رسامیه‌وه لێی پرسیم له كوێ چاره‌سه‌رت كردوه؟! منیش ووتم مه‌به‌ستت چیه؟ دكتۆره‌كه ووتی: كه‌ی چووی و بۆ چ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك؟! مامۆستاكه‌ش له وه‌ڵامدا ووتی : وه‌لاهی نه‌چووم بۆ هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ته‌ها ئه‌وه‌نده نه‌بیت چووم خواحافیزیم له منداڵه‌كانم كردوه و ئامانهتهكان كه لام بوو گه‌ڕاندومه‌ته‌وه و هاتومه‌ته‌وه .
دكتۆره‌كه ووتی ئه‌مه ڕاست نی یه دڵت نه‌خش نیه و وه هیچ نه‌خۆشیه‌كی ترت له گه‌ڵدا نی یه منیش ووتم ئه‌وه تۆ ده‌ڵێی چی دكتۆر؟! دكتۆره‌كه ووتی تۆ دیاره یان ئه‌و پیاوه نیت كه به‌نه‌خۆشی هاتیت بۆلامان وه یان چوویت بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تر تكات لێده‌كه‌م ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه به‌كارت هێناوه پیشانم بده!! مامۆستاكه‌ش ده‌ڵی: سوێند به خوا هیچ جۆره چاره‌سه‌رێكم وه‌رنه‌گرتووه ، ته‌نها چاره‌سه‌ری من به نزای ئه‌و ئافره‌ته پیره و كچه صاڵحهكهم بوو.
په‌یوه‌ندیداره‌کان
- لوتكه‌ی وه‌فاداری.. راسته ئه‌و ئێستا من ناناسێت به‌لام من ئه‌و باش ده‌ناسم
- چیرۆکی گەنجێک تا چوار سال دوای مردنی لە رێگای ئیمێلەکەیەوە وێنەی خراپی بۆ ئەناردرا
- بەر لە بریاردان با راستییەکان بزانین
- چیرۆكی سه‌یرترین كێشه له‌نێوان دووبرادا له‌دادگا
- روداوێکی راستەقینە : خوای گەورە خۆشیئەوێیت و چاودێریت ئەکات