
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: باوكی موحه‌ممه‌د ڕێكه‌وت: ٢٠٠٩/ ٦/٢٠
په‌رتبوون و دووبه‌ره‌كی نێو موسڵمانان.
.هیچ دیارده‌یه‌ك به ئه‌ندازه‌ی لێخوێندن و ته‌شهیركردن و رقلێبونه‌وه‌ی موسڵمان بۆ براو خوشكی خۆی زیان و ئازار به موسڵمانان ناگه‌یه‌نێت و ڕه‌وت و كاری بانگه‌وازیش تووشی خۆخواردنه‌وه بێهیوایی و په‌رتبوون ناكات، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره له موسڵمانای بانگخواز ناوه‌شێته‌وه، گوزارشیشه له رقێكی ده‌روونی ناشه‌رعی به‌رامبه‌ر به یه‌كتر، كاری ئیسلامی ده‌لاقه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تێ ده‌كه‌وێت و ڕێ بۆ كه‌سانی دڵنه‌خۆش ده‌كرێته‌وه قین و دووبه‌ره‌كی ڕابوردویان زیندوو بكه‌نه‌وه.
ته‌فره‌قه‌و په‌رتبوون عه‌زاب و سزای په‌ره‌روه‌دگاره، خوای گه‌وره گێراویه‌تی به سزا‌و عه‌زاب لای خۆیه‌وه، له فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیح دا هاتووه كه: [صلَّى رسولُ الله صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ صلاة فأطال فيها، فتأملها صحابته رضي الله عنهم، فقالوا: يا رسول الله! رأيناك تصلي صلاة رغبة ورهبة، فلم ذلك؟ فقال صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: إن الله سبحانه قد أنزل علي
قُلْ هُوَ الْقَادِرُ عَلَى أَنْ يَبْعَثَ عَلَيْكُمْ عَذَاباً مِنْ فَوْقِكُمْ أَوْ مِنْ تَحْتِ أَرْجُلِكُمْ أَوْ يَلْبِسَكُمْ شِيَعاً وَيُذِيقَ بَعْضَكُمْ بَأْسَ بَعْضٍ
[الأنعام:65] }. (1)
[پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم نوێژێكی كرد‌و درێژه‌ی پێ دا، هاوه‌ڵه‌كانی خوا لێیان رازی بێت ورد سه‌رنجیان دا‌و تێ‌یان ده‌ڕوانی، جا (دوای لێ بوونه‌وه‌ی) وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا! بینیمانی نوێژی ویست و ترست كرد (واته نوێژێك كه ره‌غبه‌ت و ویستی وه‌رگرتنی هه‌بوو، ترسیش له‌وه‌ی كه وه‌رنه‌گیرێت و ره‌ت بكرێته‌وه)، ئه‌وه له‌به‌ر چی بوو؟ فه‌رمووی: خوای گه‌وره بۆی هێناومه‌ته خوارێ (پێیان بڵێ كه ئه‌و زاته به توانایه و ده‌توانێت سزای سه‌ختتان له سه‌روتانه‌وه بۆ بنێرێت یان له ژێر پێتانه‌وه یاخود بتانكاته ده‌سته ده‌سته‌و پارچه پارچه‌و تاڵاوی توندوتیژی هه‌ندێكتان بكات به گه‌رووی هه‌ندێكی ترتاندا].
كاتێك ئه‌م ئایه‌تانه به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ردا صلی الله علیه وسلم دابه‌زین، ئه‌و نوێژه‌ی كرد كه پێی ده‌وترێت نوێژ ویست و ترس (ره‌غبه‌ت و داوا له وه‌رگرتنه‌كه‌ی و تریشی له‌وه‌ی نزاكه‌ی لێ وه‌رنه‌گیرێت)، ویست و داوای ڕوو كرده په‌روه‌ردگاری، ملكه‌چ و گه‌ردن كه‌چ وه‌ستاو داوای لێ كرد، كه ئوممه‌ته‌كه‌ی بپارێزێت له‌م موسیبه‌ت و ده‌ردانه، له سزایه‌ك كه له‌سه‌ریه‌وه دێته سه‌ری، یان له ژێرییه‌وه به هۆی داچون و نه‌سفه‌وه له ناو بچێت، وه‌ك چۆن بۆ هه‌ندێ له ئوممه‌تانی دیكه ڕووی داوه، وه داواشی له په‌وره‌دگاری كرد كه بیپارێزێت له‌وه‌ی ببێته كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ و تاقم تاقم و هه‌ندێكیان به ده‌ست هه‌ندێكی دیكه‌یانه‌وه گیرخواردوو ببن و تاڵاو بكه‌ن به گه‌رووی یه‌كتردا، خواش دووان له داواكانی وه‌رگرت و سێیه‌میانی لێ وه‌رنه‌گرت، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: {أعطاني ربي اثنتين ومنعني الثالثة -وفي رواية أنها اثنتين- قال: هذه أهون أو هاتان أهون}(2) [په‌روه‌ردگارم دوانیانی لێ وه‌رگرتم و سێیه‌میانی لێ قه‌ده‌غه‌كردم –وه له ڕیوایه‌تێكدا كه دووان بوون- فه‌رمووی: ئه‌مه‌یان سووكتره یان ئه‌و دوانه‌یان سووكترن].
خوای گه‌وره داواكه‌ی وه‌رگرت له‌وه‌ی كه ئه‌م ئوممه‌ته به سزا‌و عه‌زابێك له ناو نه‌بات كه له‌سه‌ریه‌وه بۆی دابه‌زێت، وه داواكه‌شی وه‌رگرت له‌وه‌ی كه به سزا‌و عه‌زابێك له ناوی نه‌بات كه له ژێریه‌وه بۆ بێته ده‌رێ و خه‌سفی بكات.
به‌ڵام په‌رت بوون و به‌ش به‌ش بوون و چێشتنی هه‌ندێكی به سزای هه‌ندێكی دیكه‌یان، خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌ی له پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كرد و داواكه‌ی وه‌رنه‌گرت.
به‌و جۆره ده‌بینین ئه‌م جۆره عه‌زابه له ناو ئه‌م ئوممه‌ته‌دا هه‌ر ده‌مێنێ، وه‌ك به درووستی له پێغه‌مبه‌ری خواوه صلی الله علیه وسلم هاتووه كه فه‌رموویه‌تی: {إذا وقع السيف في أمتي فلن يرفع إلى يوم القيامة}(3) [ئه‌گه‌ر شمشێر له نێو ئوممه‌تی من ڕووی دا (كه‌وتنه گیانی یه‌ك) ئه‌وه تا ڕۆژی قیامه‌ت له سه‌ریان هه‌ڵناگیرێت]، جا ده‌بینین له مێژووی ئه‌م ئوممه‌ته‌دا شمشێر كه‌وتۆته نێوانیان، پاشانیش فیتنه‌و ئاژاوه، دووبه‌ره‌كی و جیاوازی له بواری عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕدا، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: {تفترق هذه الأمة على ثلاث وسبعين فرقة كلها في النار إلا واحدة، وهي الجماعة}(4) [ (له داهاتوودا) ئه‌م ئوممه‌ته په‌رت ئه‌بێت بۆ حه‌فتاو سێ تاقم، هه‌موویان له ئاگردا ته‌نها دانه‌یه‌كیان نه‌بێت، ئه‌ویش كه كۆمه‌ڵی موسڵمانان (الجماعة)يه].
وه ئه‌مه له لایه‌كی دیكه‌شه‌و سوننه‌تێكه له سوننه‌ته‌كانی خوای په‌روه‌ردگار له گه‌ردووندا پێویسته لێی بێ ئاگا نه‌بین، له‌سه‌رمان ئه‌رك و واجبه ئه‌وه‌نده‌ی له تواناماندایه له په‌رته‌وازه‌یی و دووبه‌ره‌كی نێو موسڵمانان خۆ وه‌دوور بگرین و كپی بكه‌ینه‌وه‌و لاوازی بكه‌ین، چونكه له راستیدا عه‌زاب و سزا‌و تۆڵه‌یه، له‌سه‌رمان پێویسته هه‌میشه هه‌وڵی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و یه‌كپارچه‌یی ئه‌م ئوممه‌ته بده‌ین، خوای متعال ده‌فه‌رموێت:
وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعاً وَلا تَفَرَّقُوا
[آل عمران:103]،هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:
وَلا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ
[آل عمران:105]، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:
إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعاً لَسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيْءٍ
[الأنعام:159]، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دووبه‌ره‌كی له نێوان خه‌ڵكی و له سه‌ر به‌شی دونیاش بوو هه‌ر ئاشوب و خراپه‌و تاوانه وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌وه ناوی بردووه كه وه‌ك چۆن سه‌رتاش هه‌موو مووه‌كان ده‌تاشێت و لێی ده‌كاته‌وه، ئاوه‌هاش ئه‌و كاره دین لێ ده‌كاته‌وه‌و له بنی دێنێ و ده‌فه‌رموێت: {لا أقول: تحلق الشعر ولكن تحلق الدين}(5) جا بزانه كه خراپه‌ی نێوان و جیاوازی و كێشه‌ی نێو موسڵمانان چه‌ندێك له توانا‌و هێزو پته‌وی ئوممه‌تی ئیسلامی به‌هه‌ده‌ر داوه.
كێشمه‌كێشم و دووبه‌ره‌كی و جیدال و بگره‌و بێنه خراپه‌و ئاژاوه نه‌بێت هیچ به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی نییه، به‌فیڕۆدانی توانا‌و هێزو گوڕی موسڵمانه له كارێكدا كه دوایی لێی په‌شیمان ده‌بێته‌وه.
به‌ڵام: ماده‌م جیاوازی هه‌ر هه‌یه، هه‌وڵ و كۆشش و یئجتیهاداته‌كان جیاوازن، ده‌بێ چی بكه‌ین و چ ڕێگه‌یه‌ك بگرینه به‌ر؟
یه‌كه‌م: پێویسته له‌گه‌ڵ هه‌ق و ڕاستی بین و لێی لانه‌ده‌ین، هه‌رچه‌نده خه‌ڵكی پێچه‌وانه‌و دژ بن پێی ئێمه لێی نه‌یه‌ینه خوارێ و ته‌نازولی لێ نه‌كه‌ین، خوای ته‌عالا ده‌فه‌رموێت:
وَإِنْ تُطِعْ أَكْثَرَ مَنْ فِي الْأَرْضِ يُضِلُّوكَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ
[الأنعام:116]، وه ده‌فه‌رموێت:
وَلَقَدْ ضَلَّ قَبْلَهُمْ أَكْثَرُ الْأَوَّلِينَ
[الصافات:71].
پێویسته له‌گه‌ڵ هه‌ق بێت هه‌رچه‌نده شوێنكه‌وتوانیشی كه‌م بن.
دووه‌م: سووربین له‌سه‌ر ته‌وحیدو یه‌كخستنی خه‌ڵكی له‌سه‌ر هه‌ق، ئه‌ویش به بانگهێشكردنیان بۆ لای كتێبی خوا‌و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم.
به‌م دوو خاڵه به یارمه‌تی خوا ده‌توانین بواری ته‌فره‌قه‌و دووبه‌ره‌كی و دژایه‌تی ته‌سك بكه‌ینه‌وه.
سه‌یركه‌ن هه‌ركه‌سێك بانگه‌شه بۆ لای جگه له كتێبی خوا‌و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر بكات به چ ئاكامێك ده‌گات؟!
هه‌رچه‌نده خه‌ڵكیشی لێ كۆ ببێته‌وه‌و ژماره‌یان زۆر ببن، به‌ڵام دره‌نجامه‌كه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی دونیا‌و دواڕۆژه‌و ده‌بێته هۆكاری ته‌فره‌قه‌و له دواییدا سه‌رده‌كێشێ بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌رامبه‌رانی خۆی ته‌كفیرو ته‌فسیق و هتد ئه‌كات و ده‌بێته هۆكاری فرانبوونی بازنه‌ی په‌رته‌وازه‌یی و دووبه‌ره‌كی و جیاوازی.
مه‌رج كۆبوونه‌وه‌و زۆركردنی ژماره نییه، مه‌رج ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر هه‌ق و له پێناوی هه‌قدا كۆ ببیته‌وه، ئایا ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی له‌سه‌ر جگه له كیتاب و سوننه‌ت كۆ بونه‌وه، ده‌بێ ئێمه دڵخۆش بین به‌و جۆره زۆربوون و كۆبونه‌وانه؟
بێگومان نه‌خێر، ئێمه ده‌مانه‌وێت كتێبی خوا‌و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه وسلم كۆمان بكاته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر وانه‌بوو، ئه‌وه به دڵنییاوه ئه‌و كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌یه نه ڕ‌ه‌حمه‌ت ده‌یگرێته‌وه‌و نه به‌ره‌كه‌تیشی تێ ده‌كه‌وێت.
داوا له هه‌موو براو خۆشكێكی ئیماندار، كه هه‌ست به هه‌ستیاری ئه‌م قۆناغه ئه‌كات ده‌كه‌ین كه یه‌كتریان خۆش بوێت، خۆشه‌ویسی و هه‌قی برایه‌تی نێوانیان ون نه‌كه‌ن، وه هه‌ر بابه‌تێكی خیلافی و جیاوازی نێوانیان ببه‌نه قاڵبی دیراسه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستیانه‌و خۆیان به‌دوور بگرن له ناوزڕاندن و ناوهێنان و خۆشكردنی ئاگری دووبه‌ره‌كی، با ئامۆژگاری به دڵسۆزانه دروشمی سه‌ره‌كییان بێت و هه‌ریه‌ك له‌وان بزانێت كه پێویسته له‌سه‌ری كه له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ڵه‌و ناته‌واوی و له‌كه‌یه‌كیش له برای ئیمانداریدا ده‌یبینێت قه‌بوڵی بكات.
هه‌موو مرۆڤێك خاوه‌ن هه‌ڵه‌و له‌كه‌یه، ته‌نانه‌ت خێزانیشت، ته‌نانه‌ت منداڵه‌كانیشت، ته‌نانه‌ت دراوسێ و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كار له گه‌ڵیانیت، بۆیه مرۆڤ ناتوانێت به بێ قه‌بوڵكردن و چاوپۆشین له هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ری بژی و بانگه‌واز بكات، هه‌ر ده‌بێ له هه‌ر مرۆڤێكدا لایه‌نێك هه‌بێت كه پێی سه‌رسام نیت و به‌دڵت نییه، به‌ڵام له ڕوویه‌كی دیكه‌وه خێری تێدایه، خێره‌كان وه‌ربگره‌و دڵه‌كانه به یه‌كه‌وه به‌سته‌وه‌و له‌سه‌ر خێر‌و چاكه به‌رده‌وام به.
ئه‌م بابه‌ته لێره وه‌رگیراوه: [www.alhawali.com]
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(1) رواه مسلم 2890 من حديث سعد بن أبي وقاص، ورواه النسائي (3/217) في قيام الليل، والترمذي (2175) من حديث خباب، وجاء من حديث معاذ عند ابن ماجه (3951)
(2) رواه البخاري (4352)، الترمذي (3065)، أحمد (3/309) عن جابر بن عبد الله.
لما نزلت هذه الآية قل هو القادر على أن يبعث عليكم عذابا من فوقكم قال رسول الله صلى الله عليه وسلم أعوذ بوجهك قال أو من تحت أرجلكم قال أعوذ بوجهك أو يلبسكم شيعا ويذيق بعضكم بأس بعض قال رسول الله صلى الله عليه وسلم هذا أهون أو هذا أيسر(3) الترمذي (2202)، أبو داود (4252) عن ثوبان.
(4) أبو داود (4597) من حديث معاوية، وهو عند ابن ماجه (3993)، وأحمد (3/120، 145) من حديث أنس.
(5) الترمذي (2510) و أحمد (1/167) عن الزبير بن العوام.
دب إليكم دا‌ء الأمم الحسد والبغضاء هي الحالقة لا أقول تحلق الشعر ولكن تحلق الدين والذي نفسي بيده لا تدخلوا الجنة حتى تؤمنوا ولا تؤمنوا حتى تحابوا أفلا أنبئكم بما يثبت ذاكم لكم أفشوا السلام بينكم
لێدوانه‌کان لێدوان بنێره
خزمه‌تی ئێمه
سه‌ره‌نجی خۆت بنووسه
دوایین پرسیاره‌کان
- تۆبه‌ی ڕاسته‌قینه گوناهه ده‌شواته‌وه.
- دوابه‌شی شه‌و چه‌ند کاتژمێر پێشی به‌یانییه؟
- حوکمی نووکته.
- ئافره‌تان ده‌توانن نوێژی به کۆمه‌ڵ بکه‌ن..
- درۆم کردووه هه‌تا مافی په‌نابه‌ریم پێ بده‌ن، ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گرم حه‌ڵاڵه؟
- زه‌یدی کوری حاریسه و شه‌رعییه‌تی له ماڵی پێغه‌مبه‌ردا به‌بێ شیردان.
- سوێنده‌که‌ت ناچارییه و گوناهێکی گه‌وره نییه.
- حوکمی مانه‌وه له‌گه‌ڵ مێردی مه‌یخۆردا.